داهۆڵه‌كه … نوسینی: لوئه‌ی ئه‌مین …. وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه / فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی
ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ داهۆڵه‌كه زیاتر هه‌ستی به‌ته‌نیایی ده‌كرد،باڵنده‌كان لێیده‌ترسان،منداڵه‌كانیش هه‌رچه‌نده كه‌له‌دووره‌وه ده‌یانبینی پێده‌كه‌نین ، به‌ڵام ڕایانده‌كرد و نه‌ده‌چوون بۆلای . ته‌نانه‌ت ئه‌و زه‌وییه‌ش كه‌له‌سه‌ری دانرابوو هیچ شتێكی تێدانه‌بوو.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای لێكرابوو كهپاسهوانیی بكات.ئه‌و نه‌یده‌زانی هۆكاره‌كه چییه؟؟به‌ڵام سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی به‌وردی جێبه‌جێ بكات.بۆیه بۆته‌نها یه‌ك چركه‌ش چاوه‌كانی نه‌ده‌تروكاند.
له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت {من لێره به‌ته‌نیام كه‌س گرنگیم پێنادات‌و كه‌سیش قسه‌م له‌گه‌ڵ ناكات}.سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دواتر هه‌ورێكی ڕه‌ش به‌ری ئاسمانی گرت ،تیشكی خۆر دیار نه‌ماو نه‌رمه‌بایه‌ك هه‌ڵیكرد ،ئینجا بروسكه و هه‌وره گرمه په‌یدابوون و به‌دوایاندا بارانێكی باش به‌سه‌ر كێڵگه‌كه‌دا باری. زه‌وی زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی لێ‌كرد.داهۆڵهكهش كڵاوه‌كه‌ی كرده‌سه‌ری ووتی:[هه‌موو منداڵان له‌ماڵه‌كانی خۆیانن،به‌ڵام من به‌ته‌نیام و كه‌سێك نییه باسی هه‌ست و سۆزی خۆمی بۆبكه‌م].ئه‌و به‌جۆرێك بێزار بوو،بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه‌واز له‌ئه‌ركه‌كه‌ی بهێنێت وبڕوات له‌ده‌ره‌وه‌ی كێڵگه‌كه هاوڕێیه‌ك په‌یدا بكات.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دواتر ،له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵهاتندا داهۆلهكه گوێی له‌ده‌نگی خۆش و قاقای پێكه‌نین بوو.به‌ملاو به‌ولای خۆیدا ڕوانی ، به‌ڵام هیچی نه‌بینی. پاشان گوێی له‌ده‌نگێك بوو له دامێنییه‌وه وتی: داهۆڵی هاوڕێ ،ئێمه لێره‌ین . داهۆڵ سه‌ری دانه‌واند بینی كێڵگه‌كه یه‌كپارچه بوه‌ته گوڵه‌گه‌نم. یه‌كێك له گوڵه‌گه‌نمه‌كان وتی: داهۆڵی خۆشه‌ویست سوپاس بۆتۆ كه‌له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ئێمه به‌رگه‌ی سه‌رماو گه‌رمای زۆرت گرت. داهۆڵه‌كه هه‌ستی به‌شانازییه‌كی گه‌وره‌كرد.به‌دڵخۆشییه‌وه وتی: من هیچم نه‌كردووه ،ته‌نها ئه‌ركی سه‌رشانم جێبه‌جێ كردووه. گوڵێكی تر وتی: تكایه ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕۆژگاره ناخۆشانه‌ت قسه‌مان بۆبكه كه‌به‌سه‌رت بردن،به‌ڵام تۆ هه‌ر كۆڵتنهداو پارێزگاریت لێكردین.ئێمه ته‌نها تۆوێك بوین ،ئێستا گوڵه‌گه‌نمی گه‌شاوه‌ین.
داهۆڵه‌كه خه‌نده‌یه‌كی كرد‌و وتی: په‌له‌مه‌كه‌ن هاوڕێكانم من ڕۆژانه بهسهرهاتهكانتان بۆده‌گێڕمه‌وه تاگه‌وره ده‌بن ،ئه‌وسا ئێوه جێده‌هێڵم و ده‌چم بۆكێڵگهیهكی تر.
ئه‌م چیرۆكه له ژماره { 180 }ی گۆڤاری [ په‌پوله ] بڵاوكراوه‌ته‌وه.