
ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا …. سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
كاتژمێر ده‌به‌مه دواوه و ڕوخساری نوێژێك هه‌بوو
شان و ملی دایكی تامه‌زرۆیی شێلا و وه‌ك شیر ههوێنبوو
خودای دڵی خۆی ناسی و نه‌بووه په‌ڵه‌یه‌كی هه‌ڵبزڕكاو
له نزیك ڕێگایه‌ك دانیشتووم و هێز ده‌خه‌مه‌وه ئه‌ژنۆم
ڕۆژ سپێده بدات ده‌چمه ناو شار
ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌ڵدێ و جێ به ئه‌ستێره نهمهیوهكان چۆڵ ده‌كات
ئه‌ستێره‌ی دهشتایییهك كه خاوه‌نی كلیله‌كانی دنیایه
ڕوخساری گه‌رمی سروشتخوازانیش
ده‌رگای شار كلیل و قفڵی نه‌كه‌وتووه
له سێبه‌ری كلكی ئه‌ژدیها داندراوه
هاتوچۆی تێدا ناكرێ
جگه له نه‌ریت و ڕێوڕه‌سمی پشیله
له‌به‌ر ئاگری حه‌وت ماڵان به‌چكه چاونهپشكوتووهكانی گه‌رم ده‌كاته‌وه
مۆسیقای پێی ئاشنا نابیسترێ
ئاوی شار لێڵ و گرانه
به‌ڕۆژوو ناتوانی بیخواته‌وه
شیعر و نوێژی شاعیرێك
دواڕكات فرمێسكه له چاوێكی گه‌رمدا
یان شكۆی ئاههنگێكه دڵی بۆمان ده‌كاته‌وه و جوانی ده‌هێنێته ناومان
ده‌ستێك ده‌بێته هه‌ڵگری هه‌موو ناو و میوه‌ی دره‌خته به ته‌مه‌نه‌كان
به دهشتایییهكی تابڵێی ڕوون ڕاوهكا و هه‌ناسه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێ
چاوی به‌رزده‌كاته‌وه و ئه‌ستێره‌یه‌كی لێ هه‌ڵدێ
ئێمه‌ین به ده‌ورییه‌وه گه‌رمایی گیانین
هێز ده‌خاته‌وه ئه‌ژنۆی و دێته‌وه شار
په‌یكه‌ری ناوداره‌كان كه‌سمان ناناسنه‌وه و ده‌پرسن ئێوه پشتێنی كام پشتن
پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌ستی دوا ماڵئاوایییان
برینه‌كانیان پاراو نه‌كراون
خۆیان له‌بیرچووه‌ته‌وه و ته‌ماشای باڵنده‌یه‌ك ده‌كه‌ن
به‌سه‌ر هێلكه‌ی به‌سه‌رچوودا كڕكهوتووه
ناوچه‌وانی دره‌وشاوه‌ی ده‌بێته دهشتایییهك كه خاوه‌نی كلیله‌كانی دنیایه
باڵنده‌یه‌كی ونبوو دێته‌وه ناوی و سه‌رگه‌ردان نافڕن
له گه‌رمایی باڵهكانیدا
دره‌خت و شه‌قام و گوڵدانی زه‌ماوه‌ند و ڕۆژی هه‌ستانه‌وه دڵیان بۆمان ده‌كه‌نه‌وه
دژی باڵه‌كان شه‌ڕ ڕاناگهینین
فڕین خودا له‌خۆ ڕازیكردنه و ئاواتت ده‌دا
گوڵه‌كان له به‌یانییه‌وه چاوه‌ڕوانن ببیندرێن
به ته‌نێ ده‌نكه هێلێك بشكێنه ناو چاپه‌ست و ئاگری حه‌سره‌تێكی كۆن خۆشكه
ده‌ركه‌وتن دێت و ده‌بێته خاوه‌نی ئاگری پاگژكراوه
ئومێد له هێڵه‌كانی ئه‌مپه‌ڕ و ئهوپهڕت ده‌ڕژێنه ناویه‌ك و له بۆنی گوڵ ناترسی
مشتێك گه‌نم له‌بن كووپه‌ی ماڵ ده‌چێنیت
زانیت چی له بیرخۆت ببه‌یته‌وه
چیش به‌بیر خۆت بهێنیته‌وه
دووریییهك وه‌ك ساده‌یی گوێت لێ ده‌گرێ
له‌ناو چاوترووكانهكان وه‌رتده‌گرێ و ده‌تباته ماڵێك
به‌خته‌وه‌ریی تێدا نووستوون
جانتاكه‌ت له شانت داگره و كه‌لوپه‌لی پێویست جیابكه‌ره‌وه
دوودڵ به‌سه‌ر پرددا مه‌وه‌سته
تكا ده‌كه‌م په‌له بكه كاتژمێر بخوێنه‌وه و بپه‌ڕه‌وه
كیژهكانمان كهزییان به ئاڵای به‌سێبه‌ر و هه‌تاوی تۆوه ده‌نووسێنن
له ئاواز و یه‌كه‌م ته‌زووی دره‌وشانه‌وه‌دا نقوومن
كه‌وان ده‌شكێن و تیر ده‌كه‌ونه خوارێ
له‌قله‌قێك له هه‌ولێردا هه‌ڵده‌فڕێ و دڵه‌ڕاوكێی هه‌رگیز دوایی نایه‌ت
زێد ناوكه له سێوێكی ئاڵدا
وه‌ك منداڵ گه‌وره ده‌بێ و شاخه‌كانیش به‌رزن
كانوونی یه‌كه‌می 2018 هه‌ولێر