“ده‌سته‌وه‌ستانی تا ڕوودانی کاره‌سات، خۆی گه‌وره‌ترین کاره‌ساتە” … فاتح شێخ
“ده‌سته‌وه‌ستانی تا ڕوودانی کاره‌سات،
خۆی گه‌وره‌ترین کاره‌ساتە”
ئه‌م وتووێژه له ٢١/٨/٢٠٠٨ (زیاتر لە نۆ ساڵ لەمەوبەر) له گۆفاری ئۆکتۆبه‌ر (حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان) بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئێستا که دیسان ته‌نگەژه‌یه‌کی نوێ له نێوان کۆمه‌ڵگای کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی به‌غدادا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، به موناسیبی ئه‌زانم جارێکی تر بڵاو بێته‌وه.
فاتح شێخ
١/٩/٢٠١٧
فه‌شه‌لی پڕۆژه‌ی فێدڕاڵیزم
بوار بۆ ڕه‌وتی سه‌ربه‌خۆیي هه‌موارتر ئه‌کا
وتووێژی ئۆکتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ فاتح شێخ
http://werash.wordpress.com/…/فه‌شه‌لی-پڕۆژه‌ی-فێدڕاڵیزم-ب…/ ……
ئۆکتۆبه‌ر: دوای ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان و په‌سه‌ند کردنی ماده‌ی ۲٤ سه‌باره‌ت به که‌رکووك، ته‌نگژه‌یه‌ك له نێوان لیستی هاوپه‌یماني کوردستان و لیسته‌کانی تردا هاته پێشه‌وه، تۆ چۆن ئه‌ڕوانیته ئه‌م ته‌نگژه‌یه؟
فاتح شێخ: ئه‌م ته‌نگژه‌یه به ڕای من پێش هه‌ر شتێك شکستی پڕۆژه‌ی فێدڕاڵیزمی له عێراق ده‌رخست. خۆی ئه‌سڵی ته‌نگژه‌که ته‌نیا به ماده‌ی ۲٤ و ماده‌ی ١٤٠ و کێشه‌ی که‌رکووك خۆلاسه نابێته‌وه؛ ئاوها که تا ئێستا سیاسه‌تمه‌داران و میدیای دوو لایه‌ن پێیان باش بووه ده‌رخواردی بیروڕای جه‌ماوه‌ری بده‌ن.
قه‌ڵه‌شتی نێوان دوو ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و کوردستان ئه‌وه‌نده واڵا بووه که ئیتر به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوان ناکرێ قه‌ت یه‌ك بگرێته‌وه. له وتاری سیاسي و ئیعلامي ئه‌م ڕۆژانه‌دا وشه‌کانی “عێراقي” و “کوردستاني” ڕێك وه‌ك دوو وشه‌ی دژواتا به‌کار ئه‌هێنرێن. بۆ وێنه ئیبراهیم جه‌عفه‌ري سه‌رۆك وه‌زیری پێشوو، وه‌ك زۆرێکی تر له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقي، جه‌ختی له‌سه‌ر”عێراقي” بوونی که‌رکووك کردوه؛ دیاره سیاسه‌تمه‌داران و میدیای کوردستانیش به پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام باس له “کوردستاني” بوونی ئه‌م شاره ده‌که‌ن. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌م جۆره، “عێراقي” و “کوردستاني” بوونه‌ته دوو چمکی سیاسي دژبه‌یه‌ك: ئه‌وه‌ی “عێراقي” بێ “کوردستاني” نیه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. ئه‌مه واقیعيه.
دووفاقه بوونی “عێراقي” و “کوردستاني” له دونیای وشه و ئیعلامدا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی قهڵهشتێك له دونیای واقیعدایه که به دڵنیایي ده‌توانین پێی بڵێین مێژووکرد. چونکه مێژووی عێراق و کوردستانی سه‌ر به عێراق، به درێژایي سه‌رجه‌م ته‌مه‌نی ئه‌و جوگرافیایه که پێی ده‌وترێ “عێراق”، زیاتر مێژووی کێشه و شه‌ڕ و لێك دوور که‌وتنه‌وه بووه له‌وه‌ی که مێژووی لێك نزیك بوونه‌وه و تێکهڵاوهتي و یه‌کگرتن بووبێ. هۆی ئه‌مه‌ش به ڕووني کێشه‌ی دوو بزووتنه‌وه‌ی سیاسي ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب و ناسیۆنالیزمی کورد (کوردایه‌تي) بووه. کێشه‌یه‌ك که له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه، به دیاریکراوي شیوه‌ی شه‌ڕی به‌رده‌وام و ئاشتي که‌مخایه‌نی گرتووه، هه‌تا له سه‌رده‌می ڕژێمی فاشیستي به‌عسدا کێشاویه‌ته جینۆساید و کیمیاباران له دژی خه‌ڵکی کوردستان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری عێراق و به ناوی “ئوممه”ی عه‌ره‌بيه‌وه. ئه‌م مێژووی کێشه‌ی درێژخایه‌ن و شه‌ڕ و جینۆسایده بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی “کێشه‌ی کورد” وه‌ك کێشه‌یه‌کی سیاسي نه‌ته‌وه‌یي.
بۆیه ئه‌م ئاوڕدانه‌وه مێژوویيهم به پێویست زانی، چونکه له ئیدامه‌ی خۆیدا کێشه‌ی کورد دوابه‌دوای شه‌ڕی ١٩٩١ی خه‌لیج بوو به هۆی دابڕانێکی کامڵتری نیوان کوردستان و باقی عێراق که هه‌تا ئێستا نه‌ك هه‌ر به‌رده‌وام بووه به‌ڵکوو په‌ساپه‌سا قووڵتر و په‌ره‌گرتر بووه. زۆر پڕمانایه ئه‌م فاکته که دوازده ساڵ جیابوونی دۆفاکتۆی نێوان دوو ده‌سه‌ڵاتی کوردستان و به‌غدا هه‌تا له‌شکرکێشي ئه‌مریکا و داڕمانی به‌عس، نه‌یتوانیوه به‌قه‌ده‌ر ئه‌م پێنج ساڵ پێکه‌وه نووسانه ڕهسميهی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان و به‌غدا، کۆمه‌ڵگای کوردستان له باقي عێراق دوور بخاته‌وه و جیای بکاته‌وه! دوو کۆمه‌ڵگای ته‌واو جیاوازن له هه‌موو بابه‌تێکه‌وه.
که‌وایه ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌وه سه‌رنج بده‌ینه ته‌نگژه‌ی ۲۲‌ی حه‌وت و ڕووداوه‌کانی دوابه‌دوای، من ئه‌ڵێم ڕاسته به ڕاستهوخۆیي له‌سه‌ر که‌رکووکه، به‌ڵام له‌م ناوه‌دا کێشه‌ی که‌رکووك ته‌نیا یه‌كێك له مه‌یدانه‌کانه، کوللی کێشه‌که له که‌رکووك و ته‌نانه‌ت له ناوچه کوردنشینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم زۆر واوه‌تره. له ڕاستي دا که‌رکووك سه‌ره‌ڕای گرینگ بوونی خۆی، له‌هه‌مانکاتدا که‌ناڵێکه بۆ سه‌رجه‌م کێشه‌ی دوو ده‌سه‌ڵاتی کوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر (ئه‌مڕۆ) مه‌ودای ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و سبه‌ینێ نه‌فسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسي و ئیداري له کوردستان. بۆیه من لام وایه گرتنگترین لایه‌ن و ئاکامی ته‌نگژه‌ی ۲۲‌ی حه‌وت، ئاشکرا کردنی ئه‌و ڕاستيه بوو که پڕۆژه‌ی فێدڕاڵي له عێراق شکستی هێناوه.
ئۆکتۆبه‌ر: لیستی هاوپه‌یماني کوردستان ئه‌و ده‌نگدانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به کوده‌تای سیاسي، مه‌ترسي بۆ سه‌ر عێراقی تازه و پیلان و موئامه‌ره … له قه‌ڵه‌م دا. ئێوه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێن چی؟
فاتح شێخ: ده‌نگدان ئه‌گه‌ر واقیعي بێ، ناوی خۆی به خۆیه‌وه‌یه ناکرێ پێی بڵێی کوده‌تا. کوده‌تا به کرده‌وه‌ی سه‌ربازي ده‌ڵێن، ئه‌مه کرده‌وه‌یه‌کی سیاسي بوو. ته‌نانه‌ت ده‌نگدان له‌گه‌ڵ دێمۆکراسي ڕێکه، گرفت له‌وه‌دا نیه. گرفت ئه‌وه‌یه ئه‌و ته‌رتیباته سیاسيیه که ئێستا له عێراقدا زاڵه و په‌یوه‌ندی نێوان دوو ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و کوردستانیشی پێ به‌ڕێوه ئه‌برێ، نه دێمۆکراسيه، نه فێدڕاڵي به‌ڵکوو ته‌نیا له‌سه‌ر ته‌وافوق ڕاوه‌ستاوه. خۆیان پێی ئه‌ڵین: “دێمۆکراسي فێدڕاڵي تهوافوقي”! به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا هه‌ر ته‌وافوقه‌که‌ی وایه، ئه‌وانی تر ڕووکه‌شی ناواقیعین. ته‌نانه‌ت موئامهرهش نه‌بوو. به پێچه‌وانه‌وه زۆریش ئاواڵه و شه‌فاف و ئاشکرا هێرشێك بوو له لایه‌ن به‌شێك له به‌ره‌ی قه‌ومي- عه‌ره‌بي- ئیسلامي ناو ده‌سه‌ڵات و په‌رڵه‌مانی عێراقه‌وه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی کوردایه‌تي له هه‌رێمی کوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه کوردنشینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. ڕووداوه‌کانی خانه‌قین و قه‌ره‌ته‌په و … ڕێك دوابه‌دوای هێرشی۲۲ی حه‌وت، جگه له‌مه چ مه‌به‌ستێك ئه‌گه‌یێنێ؟
لیستی هاوپه‌یماني کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌جیاتي ئه‌وه‌ی ڕاستي ڕووداوه‌کان له خه‌ڵك ڕوون که‌نه‌وه، په‌نا بۆ ئه‌و جۆره چمکانه ئه‌به‌ن چونکه نایانه‌وێ دان به‌وه‌دا بنێن که له ناو جه‌رگه‌ی “هاوپه‌یمان”ه‌کانیانه‌وه هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر. ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش، با ناڕاسته‌وخۆ، له پشت ئه‌و هێرشه‌وه‌یه. وه‌ك من بزانم ته‌نیا د. مه‌حموود عوسمان تا راده‌یه‌ك ڕوون و ڕاشکاو ده‌ری بڕیوه که “گه‌له‌کۆمه” بووه بۆ “که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی کورد”. راسته‌وخۆش ناوی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و تورکیا و ئێران و سووریا و وڵاتانی عه‌ره‌بي له‌و “گه‌له‌کۆمه”یه‌دا هێناوه. دیاره زۆر که‌سی تریش له ڕاستي ڕووداوه‌کان نزیك بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌غڵه‌ب وه‌ك فڕۆکه‌یه‌ك که به سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌دا ئه‌خولێته‌وه و نانیشێته‌وه، سه‌ره‌نجام ددانی پێدا نانێن که پڕۆژه‌ی فێدڕاڵي له عێراق شکستی هێناوه و کۆمه‌ڵگای کوردستان، به خه‌ڵك و به ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تیه‌وه، ئه‌بێ فیکرێکی تر بکه‌نه‌وه و به ئاقارێکی تردا بڕۆنه پێش.
ئۆکتۆبه‌ر: دوای ته‌نگژه‌ی ۲۲‌ی تهمووز، لیستی هاوپه‌یماني کوردستان، به دیاریکراوي وه‌فدی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای کرد و چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق ئه‌نجام دا و به ڕاشکاوي وه‌فدی هه‌رێم ڕایگه‌یاند که ئه‌و پیلانه‌یان پووچه‌ڵ کردوه‌ته‌وه. تا چه‌ن لاتان وایه ئه‌م ته‌نگژه‌یه به‌ره‌و هێور بوونه‌وه چووه؟
فاتح شێخ: من لام وا نیه “ئه‌و پیلانه‌یان پووچه‌ڵ کردوه‌ته‌وه”، ڕاسته ئه‌نجومه‌نی سهرۆکایهتي، یاساکه و ماده‌ی ۲٤ی ڕه‌ت کردوه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌که‌م: کێشه‌ی ئه‌نجومه‌نی سهرۆکایهتي و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هێشتا یه‌کلا نه‌بوه‌ته‌وه و له‌وه‌ش ناچێ تا مانگی نۆ که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌س به کار ده‌بێته‌وه بارودۆخه‌که له قازانجی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان بگۆڕدرێ. بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردستان، بارودۆخ ئێستا سه‌رجه‌م دژهبایه. دووهه‌م وه‌ك پێشتریش باسم کرد ئه‌م کێشه‌یه به چاره‌نووسی ماده‌ی ۲٤هوه نه‌به‌ستراوه. ئه‌وه نیه له قۆڵی خانه‌قین و قه‌ره‌ته‌په و ئه‌وانه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته هێرشی سه‌ربازي که هیچی به‌سه‌ر ماده‌ی ۲٤ و یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانه‌وه نیه؟ من نابینم پیلانیان پووچه‌ڵ کردبێته‌وه. کێشه‌که به‌رده‌وامه.
ئۆکتۆبه‌ر: هه‌ر وه‌ك ئاگادارن هاموو لایه‌نه‌کان، به‌تایبه‌ت لیستی هاوپه‌یماني کوردستان، لایان وایه که‌رکووك مه‌بنای ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌یه، ئه‌مه تا چه‌نده ڕاسته؟
فاتح شێخ: کێشه‌ی که‌رکووك بێگومان به‌شیك له کێشه‌که‌یه و به‌شێکی گرینگیشه. به‌ڵام گشت کێشه‌که نیه. ئه‌م کێشه‌یه به ڕای من له‌سه‌ر گشت ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم و له ڕاستي دا له‌سه‌ر گشت کێشه‌ی کورده له عێراق. کێشه‌ی که‌رکووك به‌رده‌وام به‌شێك بووه له کێشه‌ی کورد و ئێستاش زۆر زیاتر له جاران پێکه‌وه نووساون. کێشه‌ی سیاسي ڕێگاچاره‌ی سیاسي ده‌خوازێ که سه‌ره‌نجام هه‌ر هه‌مان ڕێفڕاندۆمه. کێشه‌ی کورد له عێراق هی هه‌ولێر و سلێماني و دهۆك و “نۆ فلای زۆن” و ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم و پارتي و یه‌کیه‌تي نیه، کێشه‌ی ناوچه کوردنشینه‌کانی عێراقه که لانیکه‌م نیوسه‌ده‌یه شهر و جینۆساید و کیمیاباران و ڕاگواستنی تێدا بووه و به درێژایي ئه‌م هه‌موو ساڵانه‌ش که‌رکووك به‌شێك بووه له‌م کێشه‌یه. کێشه‌ی که‌رکووك له پله‌ی یه‌که‌م و هه‌زاره‌مدا کێشه‌یه‌کی سیاسيیه. له ڕوانگه‌ی منه‌وه نه مێژوو نه دێمۆگرافي و احصاء بۆ ئیسباتی ئه‌وه که که‌رکووك به‌شێك له کێشه‌ی کورده، پێویست نیه. ئه‌وه‌ی پێویسته ڕوون بکرێته‌وه ئه‌وه‌یه که ئایا به که‌ناڵی پڕۆژه‌ی فێدڕاڵي دا چاره‌سه‌ر کردنی سیاسي کێشه‌ی که‌رکووك ئیمکانی هه‌یه یان نا؟ ئه‌مڕۆ به ڕای من ده‌رکه‌وتوه که پڕۆژه‌ی فێدڕاڵي له سه‌رجه‌م عێراقدا (نه‌ك هه‌ر له په‌یوه‌ندی نێوان دوو ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و کوردستاندا) شکستی هێناوه و ئێکسپایر بووه. به‌ڵام ئایا که‌ناڵی سه‌ربه‌خۆیي ئه‌توانێ چاره‌سه‌ری گونجاوتر و که‌م مهینهتتر بۆ ئه‌و کێشه‌یه بخولقێنێ؟ به ڕای من وه‌ختیه‌تی که ئه‌م پرسیاره بخرێته به‌ردم بیروڕای جه‌ماوه‌ر و گشت ساحه‌ی سیاسي کوردستان. هێندێك هێز و ده‌وڵه‌تی ناحه‌ز به سه‌ربه‌خۆیي و هه‌ر چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێك له کوردستان، ئه‌ڵین ئه‌گه‌ر که‌رکووك بکه‌وێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، ئه‌بێته هۆی ڕۆیشتنی هه‌ریم به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیي! من ئه‌ڵێم زۆر زه‌حمه‌ته له ئارایشی سیاسي ئیستای عێراقدا و له چوارچیوه‌ی فێدڕاڵي فهشهلهێناودا که‌رکووك بکه‌وێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. ئه‌گه‌ر ته‌واو نامومکین نه‌بێ، زۆر زه‌حمه‌ته! ئه‌م دیعایه‌یه بۆ مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆژبه‌ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای هه‌رێمه. به پێچه‌وانه‌وه من ئه‌ڵێم ڕه‌وتی سه‌ربه‌خۆیي کوردستان، گه‌ر وه‌ك تعرضێکی سیاسي جه‌ماوه‌ري بچێته پێش، ئه‌توانێ بوار بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکووك له ڕێگای ڕێفڕاندۆمهوه هه‌موار بکا.
ئۆکتۆبه‌ر: ءێراق به ده‌ستووریه‌وه، به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیه‌وه هه‌موو به شێوه‌ی تهوافوقي به‌ڕێوه ده‌چێ، ئێستا زۆرێك له‌و تهوافۆقانه تێك چوون یان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتوه، تێكچوونی ئه‌م به‌ره و ئیئتیلاف و ته‌وافوقانه بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ئایا فاکته‌ری داخڵی یان فاکته‌ری ده‌ره‌کي هۆکاری سه‌ره‌کي ئه‌م تێكچوون و ته‌نگژه‌یه‌ن؟
فاتح شێخ: به ڕای من پره‌نسیپی “ته‌وافوق” له ئارایشی سیاسي عێراقی دوای له‌شکرکێشي ئه‌مریکا و نه‌مانی ڕژیمی به‌عسدا واقیعي بووه. له ڕاستي دا ته‌نها شتی واقیعي هه‌ر پره‌نسیپی “ته‌وافوق” بوه. نه دێمۆکراسي و نه فێدڕاڵي له‌م ڕژێمه‌دا فڕیان به واقیعه‌وه نیه. به‌ڵام با له بیر نه‌چێته‌وه که بناغه‌ی ماددي ته‌وافوق هه‌ر ترازووی هێزه و به‌س. ئه‌و کاته که ترازووی هێز گۆڕدرا، جێ به ته‌وافوق لێژ ئه‌بێ و سه‌ره‌نجام نامێنێ. ئه‌وه حاڵی ئێستای بارودۆخه‌که‌یه به‌دوای هێرشی۲۲ی حه‌وتدا. له نێوان ده‌سه‌ڵاتی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی به‌غدادا فێدڕاڵي وههم بوو، ته‌وافوق واقیع. به‌م هێرشه، وه‌همی فێدڕاڵي کۆتایي هاتووه و واقیعی ته‌وافوقیش به‌ره‌و کۆتایي ئه‌ڕوا.
ئۆکتۆبه‌ر: یه‌کیه‌تي و پارتي تا ئێستا ده‌سبه‌رداری ڕێگای لکاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به عێراقه‌وه نابن و هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه که کوردستان به عێراقه‌وه بلکێننه‌وه، سه‌همی ده‌سه‌ڵاتیان له دهسهڵاتدارهتي ناوه‌ندي دا بهێڵنه‌وه، ئه‌مه چه‌نده به زیانی خه‌ڵکی کوردستان و ته‌نانه‌ت به زیانی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کورده به گشتي؟
فاتح شێخ: لکاندنه‌وه‌ی کوردستان به عێراقه‌وه، ساڵی ۲٠٠۳ پاش دوانزه ساڵ جیایي و سه‌ربه‌خۆیي دۆفاکتۆ، نه‌ك هه‌ر له باری سیاسيیهوه به زیانی خه‌ڵکی گشت ناوچه کوردنشینه‌کان بوو، به‌ڵکوو هێرشێكی ناڕه‌وا بوو بۆ سه‌ر مافی سیاسي ئه‌و خه‌ڵکه. ڕای په‌رله‌مان پاساوی واقیعي و یاسایي نیه، حه‌ق بوو ڕێفڕاندۆم بکرایه. دیاره ئه‌وان قازانجی خۆیان له‌وه‌دا ده‌بینی. له ڕوانگه‌ی قازانجی ئه‌وانه‌وه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ڕووی نه‌داوه، به زۆر زۆر زیاتر له‌وه که له تصوریاندا ئه‌گونجا گه‌یشتن. به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌که خه‌ریکه ئه‌گۆڕێ و ئه‌جیندای تر ئه‌نێته به‌رده‌م خه‌ڵکیش و ده‌سه‌ڵاتیش له کوردستان. با له بیر نه‌چێ که له کوردستانیش وه‌ك هه‌موو شوێنێکی تری جیهان، ئه‌جیندای ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت له ئه‌جیندای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك جیایه. دیسان با له بیر نه‌چێ که له ڕێفڕاندۆمه ناڕهسميیهکهی ساڵی ۲٠٠٥ له سه‌دا ٩٨ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان دابوو، به واته‌ی خودی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات، ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیي دابوو. ئێستا بۆ جارێکی تر ده‌رگای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ڕووی کۆمه‌ڵگادا ده‌کرێته‌وه. پارتي و یه‌کیه‌تي پاساوێكیان بۆ دژایه‌تي کردنی ڕێفڕاندۆم نیه. ته‌نانه‌ت ئه‌توانن له په‌رله‌مانی کوردستانیش، ڕێفڕاندۆم وه‌ك مافی ڕه‌وا بۆ خه‌ڵك بسه‌لمێنن و له ژێر باری ئه‌و ناڕه‌وایه که کاتی خۆی کردوویانه بێنه ده‌ر. گه‌ر موخالوفی سه‌ربه‌خۆیین، وه‌ك حیزبی سیاسي له خه‌ڵك داوا بکه‌ن که له ڕێفڕاندۆمدا ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیي نه‌ده‌ن. له‌و حاڵه‌ته‌دا دووقات به‌رپرس ده‌بن که ڕێز له ڕێفڕاندۆم و له ئازادي به‌ڕێوه‌چوونی بگرن.
ئۆکتۆبه‌ر: دوا پرسیار: له به‌رامبه‌ر ئه‌م ته‌نگژه و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئایندهی سیاسي هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، چ ڕێگایه‌كی تر هه‌یه؟ ئایا جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و پێکهێنانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ڕێگایه‌کی کارساز و واقیعي نیه؟
فاتح شێخ: لام وایه شکستی فێدڕاڵیزم له عێراق، جارێکی تر مه‌ودای بۆ بزواندن و به‌ره‌وپێش بردنی ڕه‌وتی سه‌ربه‌خۆیي کردوه‌ته‌وه. بوار بۆ په‌لامارێکی سیاسي جه‌ماوه‌ري فراوانتر بووه. ئه‌وه ئه‌رکی پێشڕه‌وان و تێکۆشه‌رانی ڕیزی چینی کرێکار و خه‌ڵکانی ئازادیخوازه که به له‌به‌ر چاو گرتنی بارودۆخی نوی، ڕوونی بکه‌نه‌وه که له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع چی پێویسته بکرێ و چ ئه‌جیندایه‌کی سیاسي ده‌خه‌نه به‌رده‌م کۆمه‌ڵگا. من ئه‌ڵێم ئه‌م بارودۆخه تازه‌یه هه‌م ده‌توانێ هه‌لی لێ بڕه‌خسێ هه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی کاره‌سات. ده‌سته‌وه‌ستانی تا ڕوودانی کاره‌سات خۆی گه‌وره‌ترین کاره‌ساته. ئه‌مڕۆ داکۆکي له پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیان و مافه سه‌ره‌تاییه‌کان به هه‌مان اندازه ڕه‌وا و زه‌رووره، که داکۆکي خه‌ڵك له سه‌ربه‌خۆیي ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که تێیدا ئه‌ژین. ئه‌مه نه‌خشه‌ی سیاسي روون و دیاریکراوی ئه‌وێ، پشووی درێژی ئه‌وێ، به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك ئیراده‌ی سیاسي و ئازادیخوازانه‌ی ئه‌وێ. عیشق به ئازادي، “حوکمه ئازادیم ده‌وێ”ی پێویسته. به بێ حوکمی ئازادي و ئیراده بۆ وه‌دیهێنانی ئازادي، هه‌زار نه‌خشه‌ی سه‌ر کاغه‌ز بایی پووشێکه.
سپاس!