
يه ڵماز گونای ڕۆماننووس و نووسەر.. حەیدەر عەبدولڕەحمان
كاتێك ناوی یەڵماز گونای دەهێنرێت، وێنەی دەرهێنەرێكی یاخی و ئەكتەرێكی شۆڕشگێڕ و سینەماكارێكمان دێتە بەرچاوی، كە بەتواناو ئیرادەو توانست و داهێنانی خۆی، توانی تەواوی كۆتو پێوەندو بەربەستە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان تێك بشكێنێ، بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە گەورە هونەری و نەتەوەییەكانی، زۆرێك لەهەوڵەكانی لەپشت هاوێنەی كامێرا و لەناو دیوارە پتەوەكانی ئەو زیندانەی كە چەندین ساڵ ماڵ و مەئوای بووە، كردوونی بە سەرچاوەی داهێنانی گەورە، بەتایبەت ئەو ڕۆمان و چیرۆك و سیناریۆیانە بوون كە لە زینداندا نووسیوویەتی و زۆرێك لە توێژەران و ڕەخنەگران و چاودێران، بەبەرهەمی بە دەگمەن ناوی دەبەن .
بۆیە زیندان بۆ گۆنای، كۆتایی هاتنی ژیانی پیشەیی نەبوو، بەڵكو فەزای داهێنانێكی دیكە بوو، ئەو زیندانە بوو بەپاڵنەرێكی بەهێز، بۆ دروستكردنی هونەرێكی باڵاترو ئامرازێكی پتەوتر.
رۆمانەكانی وەك :
بۆینو بوكوك ئۆلدولەر، هوكرێم، سۆبا، پێنسێر كامی و ئیكی ئێكمێك ئیستیۆروز ، سێینەی سەلیمییە .
ئەو رۆمانانە گۆڕانكارییەكی نوێ بوون لە ژیانی ئەودا، چونكە یەڵمازی لە سینەماكارێكی واقیعیەوە گۆڕی بۆ بیرمەندێكی ژیرو نووسەرێكی گەورە .
زۆربەی ئەو بیرۆكانەی بەقەڵەم دەری دەبڕین، بەڕەخنەگرتن لە نادادپەروەری، ئێش و ئازاری ستەملێكراوان، هەژاری، زیندانەكان و كێشەی ناسنامەكانیان، بەزمانێكی ئەدەبی پڕ لە سۆز.
- بۆینو بوكوك ئۆلدولەر (ئەوانەی بەچەماوەیی مردن)
دەزگای (İthaki Yayınları ) یەكەم چاپی ئەم ڕۆمانەی ساڵی 1971 لە توركیا چاپ كردووە، بەم دواییەش سەر لە نوێ چاپی دووەمی بڵاو كردۆتەوە.
گۆنای بە 16 مانگ ئەم ڕۆمانەی لەزیندانی (نەڤشەهیر) نووسیووە، باس لە ژیانی خێزانە هەژارەكانی كورد و نا ئارامیی و چەوسانەوەی نا مرۆڤانەی ناو زیندانەكان دەكات.
هەروا تیشك دەخاتە سەر ململانێی شوناس و واقیعی سیاسی.
رۆِمانەكە ساڵی 1972 خەڵاتی (ئۆرهان كەمال) ی پێ بەخشراوە . - هوكرێم (خانەكەم) :
بەشی یەكەمی زنجیرە كتێبەكانی سێبەری سێلیمییە
ساڵی 2017 لە دەزگای İthaki Yayınları بڵاوكراوەتەوە, بەڵام ساڵی 1975 لە زیندان نووسراوە
كتێبەكە ڕەنگدانەوەیەكی گرافیكی ناو زیندانی سەلیمییە لە ماوەی ساڵانی ١٩٧٢-١٩٧٤، كە مانیفێستێكی هونەری لە دیدگا و بیری شۆڕشگێڕانەی گونای پێكدەهێنێت. - Soba, Pencere Camı ve İki Ekmek İstiyoruz ( ئاگردانێك و پەنجەرە و دوو پارچە نانمان دەوێت)
چاپی یەكەمی ساڵی 2004 لە دەزگای İthaki Yayınları و چاپی دووەمی ساڵی 2019 بڵاو كراوەتەوە.
ڕۆمانێكە لە ئەزموونەكانی زیندان، ڕەنگدانەوەی بیری منداڵان و هەرزەكاران نیشان دەدات ، بە شێوازێكی واقیعی، ڕاستەوخۆ باس لە كێشەی هەژاری و پشتگوێخستن و تاوانكارییەكانی بارودۆخی كۆمەڵایەتی دەكات. - Yol (The Road) – دەقی تەواوی سیناریۆی یۆڵ
ساڵی 2020 لە دەزگای ( (İthaki Yayınları بڵاو كراوەتەوە .
دەقی تەواوی سیناریۆی ڕەسەنی فیلمی یۆل لەخۆدەگرێت، لەگەڵ چاوپێكەوتن و كاردانەوە نێودەوڵەتییەكان و شیكاری پڕۆژەی فیلمەكە و ئەو هەلومەرجەی كە لە زینداندا نووسراوە.
ئەم كارە نێودەوڵەتییە لە ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی (پاڵمی دۆری) بەدەستهێنا. - سەلپا (بەشی دووەمی سێبەری سەلیمییە)
چاپی یەكەمی ساڵی 1970 لە توركیا بڵاوكراوەتەوە، ساڵی ١٩٩٧-٢٠٢١ چاپ كراوەتەوە.
كتێبەكە درێژەدانە بەئەزموونی (هوكرێم) لە ڕێگەی كارەكتەری مەهمەت سەلپا.
باس لەپەرەسەندنی هۆشیاری سیاسی و كۆمەڵایەتی دەكات لە زینداندا دەكۆڵێتەوە. - سانیك (تۆمەتبار )
بەشی سێیەمی سێبەری سەلیمییە)
ساڵی 1975 لە توركیا بڵاوكراوە تەوە، ساڵی ٢٠١٧ بۆ جاری دووەم چاپ كراوەتەوە.
ئەنتۆلۆژییەك لەپرسی ئازادی ڕادەربڕین و دادپەروەری لە زیندانەكانی توركیادا، ڕەخنەیەكی توند لە دەوڵەت و دامەزراوە سەركوتكەرەكانی، لەڕوانگەی زیندانییەوە پێشكەش دەكات. - ئۆغلوما حیكایەتلەر (چیرۆكەكانم بۆ كوڕەكەم)
چەند جارێك لە ساڵانی ١٩٩٤-٢٠١٩) چاپ كراوەتەوە.
: كۆمەڵە چیرۆكێكە كە بۆ منداڵان بەفۆرمێكی هێمادار كۆكراوەتەوە، سەربوردەكانی باوكایەتی بە دیدێكی مرۆیی بەرجەستەكراوە، زۆرێك لە ژیان و كەسایەتی گَۆنای ئاشكرا دەكات. - سیناریۆكانی: ئوموت، ئەركەداش، ئوموتسوزلار، سەییت هان و هتد (1975-1977)
دوای مردنی لە كتێبی سیناریۆ یان كۆمەڵەكاندا بڵاو بۆتەوە.
باس لەئەزموونی گۆنای وەك سیناریستێك دەكەن لە زیندان، لەڕێگەیی نمایشی كارەكتەرەكانەوە كە نوێنەرایەتی چینە كۆمەڵایەتییە پەراوێزخراوەكان دەكەن، باس لە تەوەری هەژاری، نائومێدی، دۆستایەتی و ناسنامەی سیاسی دەكەن - فاشیزم ئوزێرین، سیاسال یەزلار (وتاری سیاسی و فیكری)
دوای مردنی ساڵی ١٩٨٥ چاپ كراوە .
ئەم بەرهەمانە: ڕەنگدانەوەی فیكری لەسەر فاشیزم و شۆڕشی كۆمەڵایەتی و ڕۆڵی كولتوور لە گۆڕانی كۆمەڵایەتیدا، وێناكردنی ڕەهەندە سیاسی و ئایدۆلۆژییەكانی بیری ڕەخنەگرانەی ئەون. - یۆل و سورو – سیناریۆی دوای مردن
ساڵی 1994 چاپ كراوەتەوە .
ئەو سیناریۆیانەن كە ڕەنگدانەوەی ئەزموونە واقیعی و شۆڕشگێڕییەكانی گۆنان ، باس لە ئازارەكانی گوندنشینانی كورد دەكات

