نادری نادرپوور له قه‌سیده‌ی (سته‌م)دا(*).. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
جگه له گۆڕه‌پانی پڕ له ئاگر و دووكه‌ڵ
بێجگه لافاوی نه‌خۆشی و كوشتار و خوێن
به‌ده‌ر له ناڵه‌ی تـژی نه‌فره‌ت ، تـووڕه‌یی
جگه دۆزه‌خی سه‌رنگوون و وه‌رگه‌ڕاو
بێجگه ڕه‌شه‌با
كه له‌سه‌رخۆ
سروودی خه‌می
به گوێی بـیاباندا ده‌خوێنێ
به‌ده‌ر له تۆڵه‌ی تاڵ و كاڵ
پێم بڵێ ئه‌ی دڵ
چی به پـیاو ماوه؟
ئێوه ئه‌ی میره‌كان!
گه‌وره‌كان!
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له بڵیندییان دانیشتوون!
ئێوه
خاوه‌ن كۆشك و بێ خه‌مه‌كان!
ئێوه
جه‌نگاوه‌ره داناكان!
نازی چی به‌سه‌ر
داستانه‌كانی مێژووه‌وه ده‌كه‌ن؟
پشتی چی
به زۆردارانی سبه‌ی ده‌به‌ستن؟
بمرن!
ئێوه سزاتان مردنه
بمرن!
چونكه ئێوه‌ن ده‌رد و ئافات.
له‌وه ده‌ترسم ئاگرپـژێـنه‌كان
ڕۆژێ زاری خوێنینی خۆیان بكه‌نه‌وه..
ترسم له‌وه‌یه،
ده‌ریای سه‌رشێت
نه‌ریت و ڕه‌وشت
به جارێ سه‌رنگوون كات
شار و ماڵ و كۆساران
تێك و پێك دا و
له مه‌شخه‌ڵی كینه‌دا بیانسووتێنێ..
ئاسمانه شینه‌كان،
له یه‌كدی بـپچڕێنێ و
ئه‌و گومبه‌زه تریفه‌ییه به‌ربێته‌وه ..
سه‌یره
له‌و تاریكه‌شه‌وه به‌سامه‌دا
خوا ده‌رگایه‌كی لێ كردمه‌وه
له‌و ده‌رگایه‌وه،
له‌سه‌رخۆ ته‌ماشام كرد:
له هه‌ر گۆشه‌یێ
لاشه‌یه‌كی بێ سه‌رم بـینی..
تۆ ئه‌ی هه‌موو سه‌رزه‌مینی گـێـتی!
ئه‌وه چ ئازادییه‌كه
به ناڕه‌سه‌نانت داوه!
دایخه!
چۆنی به‌چاكی ده‌زانی ڕێی لێ بگره
جیهان له گوناهه‌كانی بشۆره‌وه
زه‌مین
له قینی نهێنیدا ده‌توێته‌وه
كینه‌یه‌ك له وێنه‌ی تاریكه‌شه‌ودا..
خۆشن ئه‌و ساته تاڵ و
ئه‌وڕۆژه شیرینانه
كینه‌ی ئه‌و
به گوناهان سزا ده‌دا..
وه‌ڕس بووم
له‌و هه‌موو خۆخواردنه‌وه‌یه ، وه‌ڕس بووم..
ئای ژیان له‌گه‌ڵ ڕه‌شایێدا چه‌ند خۆشه.
كه سرووشت نوقمی خاك و خوێن بوو
شارستانییه‌ت گه‌ر ئه‌مه بێ
ده‌بێ دڕ‌نده‌یی چی بێ؟
() نادرپوور له تاران له دایك بووه ،خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌وێ ته‌واو كردووه .سێ ساڵان له پاریس و ساڵ و نیوێكیش له ئیتاڵیا ماوه‌ته‌وه و هه‌ردوو زمانیش ده‌زانێ. (*) له (برگذیده شعرهای نـادر نـادرپور)ل. 43 كراوه به كوردی.
