١٠٠ ساڵەی حەسەن زیرەک
بانگه‌وازی ژماره (٣)
١٠٠ ساڵەی حەسەن زیرەک
ڕۆژی ٢٩/١١/٢٠٢١ بەپێی ناسنامەی ژمارە ٧٣٥ تەمەنی حەسەن زیرەک، دەگاتە سەد ساڵ. بەم بۆنەوە ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات- بۆکان، ناوەند و دامودەزگا و کەسانی بواری فەرهەنگ، هونەر، زانست، موسیقا، ئەدەبیات، بەشدارنی پڕۆژەی “ سەد ساڵەی حەسەن زیرەک”، وێكڕا خشتەی بابەتەکانی لێکۆڵینەوە، دەخەنە بەر دەست ئەو کەسانەی لە یەک تا چەند بوار، کاری لێکۆڵینەوە وەئەستۆ دەگرن. لێکۆڵینەوە، زانیاری و هەروەها ماتریاڵ(وێنە، ویدئۆ، فیلم و …) دەکرێ ڕاستەوخۆ بۆ ئەو ئادرەسە بنێردرێ. redaktion@rojhalat.de .
لێکۆڵینه‌وه:
١- لێکۆڵینه‌وه
١-١. زیره‌ک وه‌ک شاعیر، هه‌ڵسه‌نگاندنی (کتێبی چریکه‌ی کوردستان) وه‌ک کتێبی شیعر
١-٢. هه‌ڵسه‌نگاندنی گۆرانییه‌کان بەپێی جیاکردنه‌وه‌ی بابه‌ت (کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی، چینایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی جینسی “ژن، پیاو”، جوغرافیا)
١-٣. هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نی زمان و وشه بەپێی جیاکردنه‌وه‌ی بابه‌ت (کۆمه‌ڵایه‌تی، سروشتی، پیشه، دابونه‌ریت، ئایینی و…)، دیاریکردنی لایه‌نی ناوچه‌ییی زمان و وشه، ده‌وری زمانی گۆرانییه‌کان، وشه‌کان لەسه‌ر تێگه‌یشتنی گشتیی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی کوردستان، ده‌وری زاراوه‌کانی کوردی لەناو گۆرانییه‌کان، ده‌وری زمانی گۆرانییه‌کان لەسه‌ر زمانی کوردی بەگشتی و تێگه‌یشتنی خه‌ڵک له زمانه‌که
١-٤. هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نی فۆلکلۆریی گۆرانییه‌کان بەپێی ناوچه‌کان
١-٥. لێکۆڵینه‌وه لەسه‌ر لایه‌نی چه‌شنی وشه، به‌کارهێنان و مانای وشه
١-٦. لێکۆڵینه‌وه لەسه‌ر لایه‌نی شیعریی گۆرانییه‌کان و چه‌شنی شیعر (ئه‌ده‌بیاتی زاره‌کی، فۆلکلۆر و ئه‌ده‌بیاتی نووسراو)، جیاکردنه‌وەی شیعره‌کان بەپێی شیعری شاعیران، فۆلکلۆر و شیعری خۆی
١-٧. شیعری شاعیران لەناو گۆرانییه‌کان، ناوی شاعیران و شیعره‌کانیان
١-٨. دیاریکردنی چیرۆکی گۆرانییه‌کان بەپێی به‌ڵگه، شوێن و ناوچه.
٢- لێکۆڵینه‌وه
٢-١. لێکۆڵینه‌وه‌ی موسیقایی مێلۆدییه‌کان (کوردی و نە‌کوردی) بەپێی لێکدانه‌وه و به‌راو‌ردکردن
٢-٢. دیارکردنی چه‌شنی موسیقا و ئاهه‌نگ و مێلۆدییه‌کان بەپێی به‌راوه‌ردکردن لەگه‌ڵ موسیقای ناوچه و جیهان
٢-٣. دیاریکردنی ناسنامه‌ی موسیقایی گۆرانییه‌کان.
٣- ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه لەناو گۆرانییه‌کان
٣-١. سروشتی کوردستان
٣-٢. ناوی شار و گوند و جوغرافیای کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان
٣-٣. باوه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی، نائایینی
٣-٤. به‌یت و باو و گه‌مه و قسه‌ی نه‌سته‌ق
٣-٥. ئیش و کار و پیشه‌ی ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان له شار و دێ
٣-٦. ئه‌وین، خۆشه‌ویستی
٣-٧. ژن و پیاو
٣-٨. نیشتمان و زێدی بۆکان
٣-٩. دووری، نامۆیی، غه‌ریبی
٣-١٠. خه‌م، ناسۆریی، بێوه‌فایی و بێزاری
٣-١١. بێزاریی زیره‌ک له کۆمه‌ڵگا، شوێنی تایبەت و ڕۆژگار
٣-١٢. هه‌ست و تێگه‌یشتن و بیروباوه‌ڕی زیره‌ک
٣-١٣. وێنه و ته‌سویری هونه‌ریی سروشت، زێد.
٤- گۆرانییه‌کان و
٤-١. بوارە بڤەکان (ژنان، کۆمەڵگا، فەرهەنگ)
٤-٢. شکاندنی تێگه‌یشتنی باو، ئایینی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی.
کێبه‌رکێ
٥- زیرەک و بەرهەمەکان
٥-١. کێبه‌رکێی نه‌ققاشی (ڕه‌سم) وێنەکێشان بۆ منداڵانی تەمەن تا ١٢ ساڵ (بیستنی گۆرانییه‌کان و وێنەکێشانەوە بۆ لانیکه‌م ده گۆرانی به ئاماژه به ناوی گۆرانییه‌کان)
٥-٢. کێبه‌رکێی نووسین بۆ مێرمنداڵانی ١٣ تا ١٦ ساڵان، نووسینی ٥ ڕسته له بیروبۆچوونیان پاش بیستنی گۆرانییه‌کان (لانیکه‌م بیستنی ١٥ گۆرانی به ئاماژه به ناوی گۆرانییه‌کان)
٥-٣. کێبه‌رکێی نووسینی بابه‌ت به دڵخواز بۆ لاوانی ١٧ تا ٢٤ ساڵ (سێ هه‌تا پێنج لاپه‌ڕه‌ی A4)
٥-٤. کێبه‌رکێی چیرۆکنووسین به ئیلهاموه‌رگرتن له گۆڕانی و ژیانی زیره‌ک (سێ تا حەوت و ئه‌وپه‌ڕی تا ١٠ لاپه‌ڕه)
٥-٥. کێبه‌رکێی شانۆنامەنووسین به ئیلهاموه‌رگرتن له گۆرانییه‌کان، ژیانی زیره‌ک و ئه‌و که‌سانه‌ی پێوه‌ندییان به ژیان و کاری ئەوەوە هه‌بووه
٥-٦. کێبه‌رکێی فیلم، ڤیدیۆی هونه‌ری-به‌ڵگه‌نامه‌یی ژیان و به‌سه‌رهاته‌کانی زیره‌ک، به سەرنجدانە سه‌رده‌م و لایه‌نی جیاجیای کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و…
٥-٧. کێبه‌رکێی شانۆنامه‌ی ڕادیۆیی به ئیلهاموه‌رگرتن له گۆرانییه‌کان، ژیانی زیره‌ک و ئه‌و که‌سانه‌ی پێوه‌ندییان به ژیان و کاری ئەوەوە هه‌بووه
٥-٨. کێبه‌رکێی به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی و ته‌له‌ڤزیۆنی بەگشتی له‌مه‌ڕ کار و ژیانی زیره‌ک
٥-٩. کێبه‌رکێی ڤیدیۆکلیپی گۆرانییه‌کان
٥-١٠. کێبه‌رکێی باشترین لێکۆڵینه‌وه له یه‌کێک له بواره‌کانی به‌شی لێکۆڵینه‌وه.
بۆ هه‌ر کام له‌و بوارانه خه‌ڵاتی گونجاو ته‌رخان ده‌کرێ و سپۆنسەرەکان بۆیان هەیە خەڵاتەکان بە ناوی خۆیان و بنکە و دامەزراوە فەرهەنگی – کۆمەڵایەتییەکانی خۆیانەوە، پێشکەش بە براوەکان بکەن. کۆمیتەی ١٠٠ ساڵەی زیرەک ئامادەیە بۆ وەرگرتنی پێشنیار و دەستپێشخەرییەکان.
سپاس بۆ هەموو ئەو مێدیا و سۆسیال مێدیا و کەسانە، کە بەشداری لە بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکان دەکەن.
ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات- بۆکان
١٣/٦/٢٠٢٠ ئاڵمان