Skip to Content

جگە لە تۆ … گوڵان

جگە لە تۆ … گوڵان

Closed
by ئازار 1, 2019 General, Poems


دانی پێ دانێم
لەو شارەی لیێ ئەژیم، چەندین لاوی خوێن گەرم
ڕێیان پێگرتوم، داوای ´دڵ `یان کردوم!
لەو گەڕەکەی لیێ نیشتەجێم، چەندین پیاوی
لەتۆ جوانتری تێدایە، یەکێکیان لەتۆ زیاتر
گرنگیم پێ ئەدا، لەتۆ زیاتر عاشقمە..
بەڵام من عاشقی تۆم.!

لەشوێنی کارەکەی باوکم کوڕێکی باڵابەرزو ڕێک ئەندامی لێیە، هەمووکات بەزەردەخەنەوە قسەم
بۆ دەکات، بەشەرمەوە نیگام بۆ ئەکا.

کوڕی قاوەخانەکەی لای ماڵمان، لەجێی شەکر، هەنگوین ئەخاتە نێو قاوەکەمەوە، بەڵام
من هەر تاڵییەکانی، تۆم خۆشەوێ.!
کوڕە میوەفرۆشەکەی گەڕەکەمان، هەمووجارێ دەچپێنێ بەگوێمدا دەڵێ ،جگە لەمن
سێو لای کەس مەکڕە، تەنها بەڕوو مندا وەرە..

نازانم عاشق بوونی کەسێک چەن سەدەی دەوێ
لەبیرکردنی، باوەشێک و ماچێک ئاخۆ چەند زەمەنی ئەوێ، ئەما، عەشق لاو لاوە دیوار ناناسێ..

من ئێستاش نازانم بۆ دڵم؟! وازی لە کوڕی گەرەکەمان، کوڕە میوە فرۆشەکە، کوڕی سەرکارەکەی باوکم،
کوڕی قاوەخانەکە هێناوە،و تۆی هەڵبژاردوە.!

“گوڵان”

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish