 
	بۆ من کە لەوێ جێمام … دانا ئەحمەد
Closed							
	
						
						
					
 ژماردنی کات سودێکی نیە
 تێپەڕینی ڕۆژەکان
 لە تەنیایدا هیچ واتایەکی نیە
 ئێستا کاتژمێرەکەم فرێداوە
 لای من هەموو کاتەکان بێ تۆییە
 هەموو ڕۆژەکان لە مەراقدا لە یەک دەچن و پێویستم بە زانینی شەممەکان نیە٫
 دوای تۆ هەر ڕۆژەو شتێکم تەرک کرد٫
 ڕۆژێک پێکەنین
 ڕۆژێک پیاسە
 ڕۆژێک قژ داهێنان
 ڕۆژێک کاتژمێر و
 ڕۆژێکیش زانینی ڕۆژەکان٫
 ئێستا هەناسە دەدەم و جار جار نامەیەکت بۆ دەنووسم٫
 ڕۆژێ واز لە نووسینی نامەش دێنم٫
 ڕۆژێ کە ئیتر وازم لە هەناسەش هێناوە!


 
			 
			 
			