Skip to Content

كوردستان … فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی

كوردستان … فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی

Closed
by ئاب 18, 2017 Kids Literature

وڵاتـمـان كـوردستانه‌
جێی باب وباپیرمانه‌
پـڕلـه‌بـاخ وكانیـیه‌
كانگای كامـه‌رانیـیه‌
هه‌تاكوبۆی بڕوانین
به‌جوانی ئه‌وسه‌رسامین
بـۆئـێـمـه‌ی خنجیلانه‌
مایه‌ی سه‌ربه‌رزیمانه‌
ده‌باگه‌ردی دڵ بسڕین
بۆسه‌ركه‌وتن یه‌كبگرین
هـه‌مـوومـان بـه‌دڵپاكی
بـیـپـارێزین به‌چاكی
بخوێنین وكوششكه‌ین
تادواڕۆژی ڕۆشنكه‌ین.

6/5/1999

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next