 
	دووفەیسبووکە چیرۆک: Taxi storiesدوو برادەری جوان: جەلال قادر
Closed							
	
						
						
					
 (پێشكەش بە تۆ)
 ئەم بەیانییە لەسەر جادەكەی (رەحیم ئاوا) ڕاوەستابووم چاوەڕووانی نەفەرم دەكرد. لە دوورەوە خانمێكی قژ كورتم بینی، قاپووتێكی خاكی پۆشیبوو ، ملپێچیێكی سپی بەسەر سنگییەوە شۆڕ كردبوەوە..هەر كە نزیكم كەوت ناسیمەوە….دەستی بە پێكەنین كرد و وتی دەتوانی بمگەیەنیتە (لای مەحكەمە).
 لە كورسییەكەی پشتەوە دانیشت و لەناو جانتاكەی بڕێك فایلی دەركرد و بەقەلەم جافێك چەند یادداشتێكی نووسی بە بزەی پێكەنین وتی: 
 ماوەیەكە تەنز لەسەر عەشق و دڵداری نانووسیت؟
- كەواتە بە تەنزەكانم دەمناسیتەوە؟
- خۆت لە گێلی مەدەو بەسە ئیتر …دەمەوێت چیرۆكێكت بۆ بخوێنمەوە بیكەیت بە بابەتی هەفتەی داهاتووت.
 فەرموو…….. –
 بەرگی فایلێكی هەڵدایەوە وتی: هەبوو نەبوو بە كچ و كوڕێك یەكتریان زۆر خۆشدەویست
- بەلێ……
 ….. + بەلێ چی…چیرۆكەكە هەر ئەوەندە بوو ، بۆ خۆت تەواوی كە
 كەمێك بیرم كردەوە: زۆر باشە…هەبوو نەبوو بە كچێك وكوڕێك یەكتریان زۆر خۆشدەویست…بەداخەوە بۆ یەكتر نەبوون….
- دوایی بوون بە برادر…..
- بوون بە برادەر…بوون بە برادەر …ئا ئینجا سەیریان كرد برادەرییەكە زۆر خۆشترە لە خۆشەویستی یەكە!.
 . چونكە خۆشەویستی یەكە پڕ بوو لە گریان و چاوەڕووانی +
- كەواتە هەبوو نە بوو بە كچ و كوڕێك یەكتریان زۆر خۆشدەویست، بۆ یەكتر نەبوون، دوایی بوون بە دوو برادەری جوان…..
- كچەكە بوو بە محامی و كوڕەكەش بوو بە شوفێری تاكسی.
 هەردووكمان دامان لە قاقای پێكەنین وهەتا گەیشتینە ناو بازاڕ لەخۆشیا دەستم لە سووكان بەرداو لە ترافیك سوورش نەدەوەستام!.
Taxi stories مامۆستا و قوتابی : 
دونیا زۆرگەرم بوو تەبریدی تاكسیەكەم داگیرساندبوو. نزیك بە فلكەی (تەپەی مەلا عبدللا) مامۆستاێیكی دێریینم بینی لەسەرخۆ ڕێێ دەكرد و كەمێكش بەلای چەپ دەشەڵی
- فەرموو مامۆستا گیان. … سەركەوە
 (چەند ناخۆش بوو بۆ من مامۆستاكەم بەو پیرییە ببینم)
 مامۆستاكەم گۆچانەكەی دەستی لەنێو قاچی داناو بەتەنیشتمەوە دانیشت، هەناسەیەیكی قوولی هەلمژی و وتی: كوڕی خۆم وادیارە دەمناسیت؟
- بەلێ مامۆستا بەڕێزتان شەش ساڵ وانەت پێداووم
 . + ڕاستدەكەیت …زۆرجار كۆنە قوتابییەكانم دەبینم و سلاوم لێدەكەن و نایانناسمەوە
- كێشە نییە مامۆستا …گرنگ ئەوەیە ئیمە تۆ بناسیینەوە…چونكە ئەگەر تۆ نەبوویتایە ئێستا من كەسێكی نەخوێنەوار دەردەچووم……
- ئەی تۆ كوڕی شیرینم.. خوێندنت تەواو كرد؟
- نەخێر مامۆستا …جەنگی عێراق و ئێران و بەردەوام شەڕ و سەربازی و برسییەتی مۆلەتی نەدا بە ژیانم خوێندن تەواوكەم.
 +كوڕی خۆم گوێی مەدەرێ…گرنگ ئەوەیە تۆ ئێستا وەك مەرد ئیش دەكەیت و موحتاجی كەس نیت.
 ئاهێكم هەلكێشا و وتم. : مامۆستا گیان…ئەو شتانەی لە ئێوەوە فێر بووین. دایك و باوكشم نەیاندەوانی فێرمان كەن…ئێمە كۆمەلێك مندالی هەژار بووین ئێوەش خەمخۆری ئێمە بوون…بەلام چیبكەین جەنگ هەموومانی پەرتەوازە كرد.
 لەم كاتە هەستم كرد مامۆستاكەم باوێشك دەدات و خەوی دێ.
- مامۆستا گیان …ئەگەر دەتەوێت بنوویت بنوو…مەترسە من مالتان پێ دەزانم
- نەخێر كەمێك ماندووم.
- بنوو مامۆستا گیان بنوو..حەقتە ماندوو بیت..سی سال زێترە بە دڵ و بە گیان وانە دەلێتەوە…تۆ نەوەیەكی زێڕینت بە بەرهەم هێنا …تۆ دەرگەی ژیانت بۆ كردینەوە… دوژمنش ژیانی لێكردیینە دۆزەخ!. 
 مامۆستا كەم پێی لێڕاكێشاو بە ئاسپایی وتی : ناو ماشێنەكەت چەند فێنك و خۆشە
 پرخەی هات و خەوی لێكەوت.
 تەبریدەكەم ساردتر كرد و مۆسیقا یەكی ئارامم داگیرساند و بەرەو مالی مامۆستاكەم لەسەرخۆ كەوتمە ڕێ.


 
			 
			 
			