له شاعیری تورك (ئۆرهان وه‌لی)ـه‌وه … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
هیتله‌ر ده‌بێته شیعر
هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی
شیعرنووسینم تاقی كرده‌وه
چیم ده‌ست كه‌وت ؟
هیچ …
لیره به‌دوا ، ده‌بم به ڕێگر
با دز و ڕێگر بزانن
ماده‌م ڕزقم له‌ده‌ست ده‌رهێنان
ئیدی كاریان له‌ناو چیایاندا نه‌ما
با بفه‌رموون
جێی من بگرنه‌وه
سه‌رسوڕهێن له دونیای ئه‌ده‌بدا هه‌یه .
- له پێناوی نیشتماندا
چه‌ندمان
له پێناوی ئه‌و وڵاته‌ی دا
هه‌ندێ مردن
ئه‌وانی دی وتاریان دان .
- من ئۆرهان وه‌لی
من ئۆرهان وه‌لی
داهێنه‌ری قه‌سیده‌ی به‌ناو وبانگی
(( به داخه‌وه بۆ سلێمانه‌فه‌ندی ))
بیستم به كوڵه‌وه
له ژیانی تایبه‌تیم ده‌پرسن
كه‌واته با بۆتانی باس بكه‌م :
یه‌كه‌م من مر‌ۆڤم
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئاژه‌ڵی سێرك
یا شتی له‌و بابه‌ته نیم
لووتێك و دوو گوێم هه‌یه
به‌ڵام له‌و قۆزانه‌یش نیم
له ماڵێكدا ده‌ژیم
كار ده‌كه‌م
سه‌رم به ته‌م نه‌ئاخنراوه و
پشتیشم به مۆری په‌یامبه‌رایه‌تی
مۆر نه‌كراوه .
وه‌ك پاشاكانی ئینگلیز بێ‌فیز نیم
ئۆرۆستۆكراتیش نیم
وه‌ك جه‌لال به‌یار
كوڕی خاوه‌ن ئاخوڕان ..
زۆرم حه‌ز له سپێناخه
عاشقی هه‌ویره‌مه‌نی به‌له‌زه‌تم .
چاوم له پاره نییه
له‌وه‌دا سوێندتان بۆ ده‌خۆم .
خۆشه‌ویسترین هاوڕێم
ئۆكتای ڕه‌فعه‌ت و مه‌لیح جه‌وده‌ته
دڵدارێكی به‌ڕێزیشم هه‌یه
ناوی ناده‌م
با پاشان مێژوونووسانی ئه‌ده‌ب
بیدۆزنه‌وه
هه‌ندێ جار
بایه‌خ به شتی بێ بایه‌خ ده‌ده‌م .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ناو نووسه‌راندا ده‌گوزه‌رێ
هه‌رگیز جێی سه‌رنجی من نییه
ڕه‌نگه سه‌دان خوی دیشم هه‌بن
جا من چوزانم ؟
لێ گێڕانه‌وه‌یان سوودی چییه ؟
ئه‌وه‌ی نه‌مگوتووه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی وایه گوتوومه .
- ئۆرهان وه‌لی ، ساڵی 1914 له دایك بووه ، فه‌لسه‌فه‌ی له زانستگه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ خوێندووه . ماوه‌یه‌ك كاری ڕۆژنامه‌نووسیی كردووه . تا له ژیاندا بوو چه‌ندان كۆشیعری بڵاو كردووه‌ته‌وه .
ئه‌م شیعرانه‌ی له ( مختارات من الشعر التركی )یه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سووری – 1995 كراون به كوردی .