بەری بەیانێکی ساردی مانگی نەورۆز بوو، نم نم باران دەباری، هەر وەک هەموو سپێدەیەک بەرەو چایخانەکەی بەردەم پەیکەری (سەربازی ون) بەڕێکەوتم. لەژێر کەپری چایخانەکە پیاوێکی تەمەن پەنجا ساڵانم بینی، ڕەشتاڵە Continue Reading »
کاتژمێر یانزەوچڵ خوڵەکی پێش نیوەڕۆ. ئافرەتێکی بەتەمەن، فۆەتەیەکی شینی کاڵ بەسەرەوە بوو، گەشتیارم بوو. لەگەڵ دەرگا داخستنی تەکسییەکەم یەکسەر وتی : بە زووترین کات بمگەیەنە گەڕەکی (شۆڕجە). لەسەر پردی ٤ Continue Reading »
لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکان جاحێڵ بووم حەزم چووبووە کچە عەجەمێک، ڕۆژانە لەناو باژێری- شارۆچکەی (نەغەدە) دەمبینی و دەردە دڵی خۆم بۆ بەیان دەکرد.كیژێکی باریکەلانە و چاوڕەشی لێو باریک و خوێن Continue Reading »
لە سەرەتای سااڵنی هەشتاكان هەرزەكار بووم بە دزی ماڵەوە دەچووم بۆ سینەما. جارێکیان لەناو هۆڵی سینەماكە، ئەو كەسەیبەتەنیشتمەوە دانیشتبوو پێشتر فیلمەكەی بینیبوو، جارناجارێ دەیگووت; ئێستا وادەبێت، واڕوودەداچەند جارێک پێمگووت ; Continue Reading »
هەرگیز هەستم بە هەژاری و دەست کورتی ماڵەوەمان نەکردبوو، تا ئەو ئێوارەیەی گوێم لە دەنگی باوکم بوو بە دایکمی دەگووت : ژنەکە. ئەگەر پاسکیلێکمان هەبێت، چیتر پێوسیت ناکات بە سواری Continue Reading »
ئەو ڕۆژەی حاجی ئامین بازاڕییەکەی دا بەدەستی (عەلی شامداڕی) تا بۆی بەرێتە ماڵەوە، هەوا گەرم بوو، بێزاری باڵیکێشابوو بەسەر لەشی (عەلی)یەوە.ماڵی حاجی ئامین کەوتبووە پشت گردەکەی نەورۆز، دەبوایە عەلی شامداڕی Continue Reading »
لەبەرئەوەی تەمەنم ڕوو لە هەڵکشان دەچێت و تا لەبیرم نەچوەتەوە، پێمباشبوو ئەفسانەی دڵداری نێوان خۆم و (زارا) یاداشت بکەم کە لە بەهاری ساڵی ٢٠٠٣ بە هۆی ڕووخانی ڕژێمی ستەمکاری بەغدا، Continue Reading »
ساڵی 2000, بە مەبەستی سوپرایز کردنی دایک و باوکم بڵیتی( تۆرەنتۆ، ڤییەنا، هەولێر)م بڕی. بەرلەوەی سەفەرکەم، کەسێک لەشارەکەم زەنگی لێدا و وتی : بیستوومە سەردانی کوردستان دەکەیت، تکایە ٣ گەڵات Continue Reading »
کتێب: خەونەکانی کەژاڵبابەت: رۆماننووسینی جەلال قادرلەبڵاوکراوەکانی خانەی کەلتور بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن..
ناوی كتێب: پشیلەکەی بریژێت!بابەت: چیرۆكنووسینی: جەلال قادردیزاین: هەرێم عوسمانچاپ: چاپخانەی كارۆتیراژ: 500 دانەنرخ: 3000 دینارنۆبەتی چاپ: چاپی یەكەمساڵی چاپ: 2017 بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن ….
سێ چوار خوشک و برا بووین، لەگەل دایک و باوکم لەیەک ژوور دەنووستین. هەرجارێک دایک و باوکم لەیەکتر زویربوونایە، شەوان دوور لەیەکتر دەنووستن، ئەمەش دەبوە هۆی ئەوەی جێگەی خەوتنمان تەنگتر Continue Reading »
: هەرجارێک سەردانی شارەکەم بکردایە میوانداری (فەرەیدوونی) هاوڕێم دەکرد. ئەمساڵیش زەنگم بۆ لێداو ئاگادارمکردەوە کە چەند کاتژمێرێکتر دەگەمە ماڵی. پێیگووتم : سەرەتا هەوڵدە لە سەنتەری بازار، لەچایخانەکەی جاران، یەکتر ببینین Continue Reading »
سەرەتا با پێتان بڵێم : ماوەیەک لە ڕەستورانێک گارسۆن بووم. هەر میوانێکی چاوچنۆک و پیسکەمان هەبوایە، تایەی ئۆتۆمبیەلەکەیمان پەنچەر دەکرد و بەتاکسییەک دەمان ناردەوە ماڵشەوێکیان لە ڕەستورانەکەمان کۆمەڵێ خێزان ئاهەنگیان Continue Reading »
بیری ئەو ڕێبوارانە دەکەم کە بەیەک ڕستەی سەرنجڕاکێش، هەست و سۆزمیان سڕ دەکرد. بۆنموونە :جارێکیان خانمێکی نازدار موسافرم بوو، بەم شێوەیە وەڵامی موبایلەکەی دایەوە :جا بە من چی، مرد؟ ئەگەر Continue Reading »
ئەگەر ئێستا مرۆڤێکی چاخی بەردین زیندوو بێتەوە، ئارەزوو دەکات دووبارە بگەڕیتەوە بۆ ناو ئەشکەوتەکان، لەو تاریکییە بژێتەوە. ئێوەش(ئێستا) لەم سەردەمی پەتایە، خۆزگە بە ڕابووردوو دەخوازن، دەتانەوێت دووبارە لەو دۆزەخە بژێنەوە. Continue Reading »
لەترسی پەتای کرۆنا، هەر موسافرێک هەلگرم، ئەلکحولی دیتۆل بەدەستی دادەکەم. ئەم بەیانییە، ژن و مێردێکی گەنج، بەترسەوە لە کورسی پشتەوەی تەکسیەکەم دانیشتیبوون، دەمامکیان بەستابوو. داوایان لێکردم بیانگەنمە شەقامی پزیشکان. موسافرەکەم، Continue Reading »
سەرەتا پێیان گووتم نەخۆشە و زوو بگەرە فریای. بەلام دەمزانی درۆم لەگەل دەکەن، هەستمکردبوو ئەو کەسەی خۆشمویست و بەشێک بوو لەژیانم بەجێیهێشتم. هەرچەندە لەسەرکارەکەم، تا نەخۆشخانە چارەگە ڕێگەیەک دەبوو، بەلام Continue Reading »
لە هەورازەكەی كۆڕنیش سەردەكەوتم، موسافرێك دەستی بەرزكردەوە. تەكسییەكەم هێواش كردەوە . موسافرەكەم خێرا دەرگەی پشتەوەی كردەوە و لەسەر كورسییەكە لێی ڕاكشا. بۆ كوێ …؟ تۆ جارێ لێخووڕە، پاشان پێتدەڵێم…… سەیرێكی Continue Reading »
لەدڵی خۆیدا وتی : تا مرۆڤ بەیانییان بە سەرمای زستان لەخەو ڕانەپڕێت و نەچێت بۆ کرێکاری، قەدری پارەداری و ژیانی خۆشگووزەرانی و گەرمای هاوین نازانێت. لەگەل بەرەبەیان خۆی لەناو قاپووتە Continue Reading »
ئارتەر (جۆکەر) لە پزیشکە دەروونیەکەی دەپرسێ : ئایە دونیا شێتانەیە یاخود من تێکچوومە؟ تات فیلیپ دەرهێنەروسیناریستی فیلمی (جۆکەر) لەجیاتی پەنابردن بۆ شەڕوپێکدادان، زێتر بایەخ بە بەسەرهات و ژیانی دەروونی تاڵی Continue Reading »
ئەمڕۆ خێزانێکی جوان داوایان لێکردم بیانگەیەنمە شاری هەولێر. ئافرەتەکە کۆرپەیەکی بەچەشنی پەپوولە لەباوەش کردبوو، کیژۆڵەیەکی بچکۆلانەش کە تەمەنی چوار پێنچ سالێک دەبوو، تووند دەستی باوکی گرتبوو. باوکەکە بە تەنیشتمەوە دانیشت، Continue Reading »
جەلال قادر ئەم بەیانییە لە ( حەسیرەكە) دایكێك وكوڕێكی هەرزەكار داوایان لێكردم بیانگەیەنمە گەڕەكی (رەحیم ئاوا). لە كوڕە هەرزەكارەكەم پرسی: ببورە ئێوە لە رەحیم ئاوا دادەنیشن؟ _ نەخێر..ئێمە خەلكی (سلێمانین). Continue Reading »
(پێشكەش بە تۆ) ئەم بەیانییە لەسەر جادەكەی (رەحیم ئاوا) ڕاوەستابووم چاوەڕووانی نەفەرم دەكرد. لە دوورەوە خانمێكی قژ كورتم بینی، قاپووتێكی خاكی پۆشیبوو ، ملپێچیێكی سپی بەسەر سنگییەوە شۆڕ كردبوەوە..هەر كە Continue Reading »
لە فڕۆکەخانەی شارەکەم موسافیرێکم هەلگرت. پیاوێکی بەساڵە چوو و قەلاو خرپن بوو. سمێل ئەستوور و لچ پان بوو. یەکسەر وتی : من تازە لەبەغداوە هاتووم و زمانی ئینگلیزی نازانم!. منیش Continue Reading »
ئەو ڕووداوەی هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە وهەردەبوو ڕۆژێک بێت و بیگێڕمەوە. بەتایبەتی لەپاش ئەو هەموو ڕووداوە ناخۆشانەی بەچاوی خۆمان دەیبینین!. چەندین ساڵ پێش لە یەکێ لە کەناڵە تەلەفزیۆنەکانی شارەکەم وەک کارمەندێک Continue Reading »
ئەو سای گەنج بووم لە کۆتایی ساڵی هەشتاکان. بوون بە ئەکتەر و چوونە سەر تەختی شانۆ خەونی من و برادەرێکی شیرینم بوو. دەرهێنەرێکم ناسی لەدەڤەری سلێمانی هەرچەندە زۆربەی کات سەرخۆش Continue Reading »
لەسەر خۆ تاکسی یەکەم لێدەخووڕی… لەبەردەم پارکێک ژن و مێردێکی پیروپەککەوتەم بینی ، لەسەر کورسییەک دانیشتبوون و بە شادییەوە سەیری کۆمەڵی منداڵیان دەکرد کە لەناو پارکەکە جۆلانێ یان دەکرد!. لەدلێ Continue Reading »
A Taxi Driver’s Series (8) ————————— لەبەردەم پارکی تاکسییەکانی هوتێڵێک چاوەڕوانی موسافرێکم دەکرد. زۆرم برسی بوو. ئارەزووی خواردنی سەلاتێکی بە هەنارم دەکرد. بیرم لەوەش دەکردەوە کە لەژیاندا ئاواتم بوو ببم Continue Reading »
ئەڵقەی یەکەم: دەرگەی دۆزەخ!. لە ساڵی (٢٠٠٠) شوفێری تاکسی بووم، (سامان)م وەک موسافرێک گەیاندە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆلم. سامان لاوێکی رووخۆش وبەختەوەر دیاربوو. سامان وتی : لە پاش چاوەڕوانی و پارە سەرفکردنێکی Continue Reading »
ئەندازیارێکی زەنگین هەبوو، بەیانیان زوو بە خۆیی و ئاخر مۆدێلی (مرسدیس) دەهاتە گەڕەکەکەمان و کرێکارێکی هەڵدەگرت و دەچوون بۆ سەرکار. بەلام کرێکارەکە کە باوکی دوو منداڵ بوو ژنێکی شۆخ و Continue Reading »
A Play (Inheritance) {قەرەوێڵەیەک لە گۆشەی تەختەی شانۆ. گۆزەیەک لەسەر مێزێک دانراوە،کورسیەک لەنێوان مێزەکە و پەنجەرەیەکدایە } ئەکتەرەکان ( نووسەر. پیاوکوژ) نووسەر: باشە براکەم خۆتدەزانی تازە لەفڕۆکەخانە دابەزیوم و ماندووم. Continue Reading »
.دەمەوێت پالەوانیەتی ئەو خانمە بگێڕمەوە كە ژیانی من و پێنج سەد گەشتیاری ڕزگاركرد .پارساڵ بڕیارمدا پشوویەك وەرگرم و بۆ هەفتەیەك بە كەشتی گەشتێكی تایبەت بكەم لەوساتەی پێم نایە ناو كەشتیەكە Continue Reading »
برادەرێكی منداڵیم هەبوو ناوی شەماڵ بوو. من و شەماڵ سەرسەری و چەقۆ وەشێنی (رەحیماوە) بووین. كەس نەیدەوێرا شان لە شانمان بدات. بەداخەوە زۆری نەبرد ماڵی شەماڵ باری كرد بۆ سلێمانی! Continue Reading »