هۆكاری شكستی شۆڕشه‌كانی كورد… ?… ڕه‌سوڵ بۆسكێنی
ئایا هۆكاری شكستی شۆڕشه‌كانی كورد ته‌نیا هێزه ده‌ره‌كیه‌كان بوون یا هه‌ڵه‌ی سه‌رۆكانی كوردیش، شێخ مه‌حمود وه‌ك نموونه
مه‌لیكیه‌تی شێخ مه‌حمود له‌ژێر سایه‌ی ئینگلیزدا…
نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌درێژایی مێژوو له‌پێناوی نیشتمانه‌كه‌یدا به‌رده‌وام له به‌خودان و شۆڕش دابووه، هه‌موو شۆڕشه‌كانیش یا به‌خیانه‌تی ناوخۆ یا به‌هێز و گه‌له‌كۆمه‌كێی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ده‌ستی دوژمنه‌كانی شۆڕشه‌كانی شكست پێهێنراوه و له‌ناوبراون، پێویسته كورد پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌مێژووی ڕابردووی خۆیدا بكات، چونكه ئێمه‌ی كورد تا ئێستا زۆر بۆمان ئاسان بووه، هه‌میشه هێزی ده‌ره‌كی تاوانبار ده‌كه‌ین، كه نه‌یانهێشتووه گه‌لی كورد وه‌ك گه‌لانی تر بگه‌نه مافی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه سه‌ركردایه‌تی كورد له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی و هاوسه‌نگی هێزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان تێنه‌گه‌یشتووه، یان لاواز بوون و نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان و بابه‌تی ڕۆژ مامه‌ڵه بكه‌ن، ڕووداوه‌كانی پاش شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی كه ئینگلیز و هاوپه‌یمانه‌كانی ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی (پیاوه نه‌خۆشه‌كه)یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌لێك ده‌وڵه‌تیان پێكهێنا، كه سه‌رۆكه‌كانیان هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا دانران، بهمهلیكیهتی شێخ مه‌حمودیشه‌وه.
له پێش په‌یماننامه‌ی (سایكس- بیكۆ) له ساڵی 1910 عه‌ره‌به‌كان له ژێره‌وه داوای هاوكاریان له‌به‌ریتانیا كرد، بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی، كورد نه‌یتوانی ئه‌و ڕۆڵه ببینێت، یان نه‌یكرد، هه‌رچه‌نده شێخ مه‌حمود كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌و ڕۆژگاره‌ی كورد، چ له ڕووی ئازایی و له‌شكرگێڕی و چ به‌هۆی نفوزی دینی باب و باپیرانی تا ده‌هات له‌په‌ره‌سه‌ندن دابوو، ئه‌ستێره‌ی به‌ختی ڕۆژ به‌ڕۆژ له بڵندی و به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له ساڵی 1914 و هاتنی ئینگلیز بۆ خوارووی عێراق، كه‌له به‌سڕه‌وه ده‌ستی پێكرد، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌نگاوی هاتنی ئینگلیز بۆ عیراق به‌گوێڕایه‌ڵی بۆ بانگه‌وازی جیهادی عوسمانی شێخ مه‌حمود دوور له نیشتمانی خۆی ده‌چێت له شوعه‌یبه پێش له هێزه‌كانی ئینگلیز ده‌گرێت، له‌م شه‌ڕانه‌دا شێخ مه‌حمود خۆی و به له‌شكرێكی هه‌زار سواره‌ی كورده‌وه یارمه‌تی سوپای توركی دابوو، به‌ڵام هێزی پڕ چه‌ك و سوپای سه‌ركه‌وتوی ئینگلیز به‌سه‌ر سوپای شكستخواردوو و داته‌پیوی عوسمانی‌دا سه‌ركه‌وت و له 7ی نیسانی 1918 له ژێر ده‌ستی ژه‌نه‌ڕاڵ مارشاڵ دا گه‌یشته كه‌ركوك، ئه‌و كاته شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵ توركه‌كان تێكچوو بوو، هیوای پێیان نه‌مابوو، له‌گه‌ڵ پیاوماقوڵانی سلێمانی ڕێك كه‌وت، نامه‌یه‌كی بۆ ئینگلیزه‌كان نارد داوای لێ كردبوون بێن بۆ سلێمانی و بڕیار بده‌ن به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد، خۆشی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئینگلیزه‌كان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م حكومه‌ته ده‌كات.
ئینگلیزه‌كان وه‌ڵامی شێخ مه‌حمودیان دایه‌وه و مێجه‌ر نۆئێل به‌نوێنه‌رایه‌تی حاكمی گشتی ئینگلیز له عێراق هات بۆ سلێمانی و له‌ڕۆژی یه‌كه‌می تشرینی دووه‌می 1918 به‌ئاماده‌بوونی خه‌ڵكی شار وتارێكی خوێنده‌وه و بڵاوی كرده‌وه، كه له‌لایه‌ن حاكمی گشتی به‌ریتانیا له عیراق شێخ مه‌حمود به حوكمداری كوردستان ناسراوه، مێجه‌ر نۆئێل بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حمود به‌شاره‌كانی تردا تا ڕه‌واندز چوو، بۆ یه‌كخستنی ئه‌م شارانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سلێمانی ته‌قه‌لای باشی دا.
شێخ مه‌حمود له كاروباری حكومه‌تدا كه‌م ئه‌زمون و له‌مه‌یدانی سیاسه‌تدا بێ كه‌س بوو، ئازایی و بێ ترسی و كه‌مته‌رخه‌می خۆشی له‌و هۆیانه بوون به‌هه‌ڵه‌ی به‌رن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ستێره‌ی به‌ختی كه‌وته كزی، نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئینگلیزدا به‌رده‌وام بێت و حكومه‌ته‌كه‌ی شكستی هێنا.
چوونی وه‌فد بۆ ئه‌نقه‌ره و گه‌ڕانه‌وه‌ی به نائومێدی
شێخ مه‌حمود له‌جیاتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئینگلیز زلهێزی دنیا و براوه‌ی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی، به‌هاندان و فڕوفیشاڵه‌كانی ئوزده‌میری ئه‌فسه‌ری دابڕاوی تورك ته‌فره‌ی خوارد و هه‌ستا له‌ژێره‌وه وه‌فدێك و نامه‌یه‌كی نارد بۆ توركی هه‌ڵوه‌شاو و دۆڕاو له‌شه‌ڕ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌یوه‌ندیشی به به‌لشه‌وێكی ڕووسی كردبوو، كه تازه هاتبوونه سه‌ركار و خۆیان دڵنیانه‌بوون كه‌شتی سیاسه‌تیان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، له‌به‌رئه‌وه خۆیان له زۆر شت به‌دوور ده‌گرت.
كاتێ وەفدەكەی شیخ مەحمود لەرەواندز بوو ئینگلیزەكان بەفرۆكە چوونەسەر سلیمانی و بەیاننامەیان بۆ شیخ مەحمود فریدایەخوارەوە، لەم بەیاننامەیەدا ئینگلیزەكان هەرەشەیان لەشیخ مەحمود كردبوو، ئاگاداریان كرده‌وه خۆی و هەیئەتی حكومەتەكەی لەڕێگای چەمچەمالەوە بچنە بەغدا و خۆیان باویژنە بەر رەحمەتی حكومەتی بەریتانیاوە. به‌ڵام شیخ مەحمود بەیاننامە كه و لەگەل نامەیەكی خۆیدا ناردی بۆ رەواندز بۆ لای وەفدەكە و ئۆزدەمیر، شیخ لەنامەكەی خۆیدا بۆ وەفدەكەی نوسیبوو دەیوت بەرامبەر بەئینگلیزەكان بەخۆی و سمكۆ تەرتیباتێك كەبەباشیان زانیوە و پێویستە جێبەجێیان كردووە و ئەمری بە وەفدەكەش دەكرد ئیتر لەرەواندز چاوەڕێ نەكەن و دەست بەجێ بكەونەڕێ بۆ ئەنقەرە.
له‌و كاته‌دا حكومەتی خەلیفە لە ئەستەمبول كز ببوو، سویندخۆرەكان (ئیتالیا و فه‌ڕه‌نسا) لەژیرەوە لەگەلی راست نەبوون، دەیانویست تورك بژیێننەوە، ئینگلیزەكانیش لەترسی مستەفا كەمال نه‌یانده‌وێرا زیاد لە پیویست توركەكا ن لەخۆیان بسلەمێنەوە، لەبەر ئەمە لە موئتەمەری لۆزاندا ناوی حكومەتی ئەستەمبول نەبوو، باسی پهیماننامەی سیڤەریش نەكرا. له‌لایه‌كی تر توركه‌كان به وه‌فده‌كه‌ی شێخیان گوت: جارێ ناتوانین هیچ بڵێین یا شتیك بكەین. بەتایبەت ئێستا كهعسمەت پاشا لە لۆزان بۆ مەسەلەی ولایەتی موسل خەریكە و لەوەدا شكمان نیە داوای تورك سەردەكەوی و موسل دەگەریتەوە باوەشی دایكی نیشتمان، ئەو وەختە دیارە كوردەكانیش بەئامانجی خۆیان دەگەن، لەگەڵ توركەكان برای دینی و دیرینیان، یەك دەگرنەوە و لەژیر چنگی غەدر و ئیستعماری ئینگلیزە گاورەكان دێنە دەرەوە و ڕزگاریان دەبێ، جەنابی شیخ مەحمودیش جگەلە سەواب (ثەواب)ی رۆژی قیامەت لەدونیاشدا بگا به‌بەری غەزای قارەمانی خۆی. ئیتر وەفدەكە تیگەیشتن كاری ئەوان تەواو بوو، تا توركەكان خۆیان شتێكیان لی نەپرسن ئەوان نابێ باسی كورد بكەن، ناچار لەڕێگای ئەدەنە و ئورفە و دیاربەكر و بدلیسەوە گەرایەوە سلیمانی.
ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵ توركیا و ڕووسیا
بازنه‌ی (به‌لشه‌وێكی – كه‌مالی – شێخ مه‌حمود)، چاره‌نووسی گه‌لی كوردی به‌ره‌و كاره‌سات برد، له‌به‌رئه‌وه‌ی شیخ مه‌حمود دژی ئینگلیزه‌كان ده‌جوڵایه‌وه گیرا و دوورخرایه‌وه، جارێكی تر هێنرایه‌وه بۆ كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی پێدرایه‌وه و هه‌وڵ درا هه‌رچۆنێك بێت ڕێك بكه‌ون له گه‌ڵیدا، شێخ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی (هێنانه‌وه‌ی) له‌هیند به‌ڵینی دا به‌ئینگلیزه‌كان هێمنایه‌تی كوردستان بپارێزێت و توركه‌كان له كوردستان ده‌ربكات و به‌ڵێنی هه‌موو هاوكارییه‌كان بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بهیارمهتیدراوی و به‌ڕێز و شكۆوه هێنرایه‌وه سلێمانی.
گه‌ڕانه‌وه‌ی شێخ له هیندستان و گه‌یاندنه‌وه‌ی به‌ده‌سه‌ڵات وه‌ك مه‌لیكی كوردستان، وادیاره له‌لایه‌ین شێخه‌وه به‌ترسان، یا پاشگه‌زبوونه‌وه یا لاوازی ئینگلیزه‌كان له‌قه‌ڵه‌م دراوه. ئه‌گینا بۆ هیچ ئاڵوگۆڕێكی نه‌كرد له سیاسه‌ت و ڕێبازی خۆیدا، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر هه ڵوێستی خۆی و كاره‌كانی گه‌یانده سنووری دوژمنایه‌تیه‌كی ئاشكراتر، له‌ئه‌نجامدا به‌ستنی په‌یماننامه له‌گه‌ڵ كه‌مالییه‌كان و كه‌ین و به‌ینی له‌گه‌ڵ سۆڤێت، كه ئیتر بواری بۆ هیچ پێكهاتنێكی له‌گه‌ڵ ئینگلیز نه‌هێشته‌وه، ته‌نانه‌ت ئینگلیزه‌كان له‌وه ده‌ترسان ئه‌م جاره‌ش شێخ وه‌ك ڕابردوو فریویان بدا و هه‌ر كه شوێن پێی خۆی به‌هێزكرد پشتیان تێ بكات.
هاوپه‌یمانی شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵ توركه‌كان به‌نهێنی و به‌بێ ئاگاداری ئینگلیزه‌كان، هێنان و بانگ كردنی ئه‌فسه‌رانی تورك بۆ سلێمانی بۆ ڕاوێژكاری و پیلانگێڕان و گه‌یاندنی بڕێكی كه‌می چه‌ك له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه بۆ شێخ. ئه‌مه له ڕوانگه‌ی ئینگلیزه‌كانه‌وه تاوانێك نه‌بوو چاوپۆشی لێ بكرێت، جگه‌له ڕابردووی شێخ مه‌حمود له‌كاتی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا كه‌نه‌ك ته‌نیا خه‌ڵكی بۆ پشتیوانی تورك بانگ ده‌كرد، به‌ڵكو خۆشی شان به‌شانی تورك له‌به‌ره‌ی شه‌ڕدا به‌شداری كرد.
ئه‌م په‌یمانه بهپهسندكردن و ئاگاداری یا ڕێنوێنی به‌لشه‌ویكه‌كان پێكدێت، كه هه‌م به‌لشه‌ویكه‌كان و هه‌م كه‌مالیه‌كان دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئینگلیزه‌كان بوون، به‌هاوبه‌ندی شێخ مه‌حمود كه‌وتنه پیلانێكی هاوبه‌ش دژی ئینگلیز و به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌كانی نه‌ك له عیراق و كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست، تا له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا.
په‌یوه‌ندی شێخ له‌گه‌ڵ كوردی پارچه‌كانی تر و هاندانیان دژی ئینگلیز
له‌لایه‌كی تر شێخ په‌یوه‌ندی خۆی به‌كوردی ڕۆژهه‌ڵات (ئێران) و باكوور (توركیا)، و كورده‌كانی ئه‌و شوێنانه‌ی هانده‌دا دژی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه گومان لێكراوه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ تاقم و كه‌سانی عه‌ره‌بی له‌عێراق به‌تایبه‌ت شیعه‌كان كه زۆربه‌ی دانیشتوانی عێراقیان پێكهێنابوو. دژی سوننی و فه‌یسه‌ڵی له‌ده‌ره‌وه هێنراو و دژی به‌ریتانیا بوون، ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی زیاتر پشتگیری كرد، ویستی چیتر خۆی له‌قه‌ره‌ی كێشه‌ی كورد نه‌دات، كه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئێران و توركیا و فه‌ڕه‌نسای هاوپه‌یمانیش نیگه‌ران بكات، به‌م چه‌شنه زه‌مینه‌ش ئاماده ده‌كات بۆ پێكهاتن له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا، توركه‌كانیش هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌ویست كورد له‌هیچ به‌شێكی نیشتمانه‌كه‌یدا نه‌گاته مافی خۆی، ئاكامی ئه‌م هێنان و بردنه پوچوڵ كردنه‌وه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر و نه‌مانی مه‌لیكیه‌تی شێخ مه‌حمود و كۆتایی هاتن به شۆڕشی سمكۆو ….هتد.
هه‌ڵسه‌نگاندنی كرده‌وه‌كانی شێخ مه‌حمود، چ به‌پێوه‌ری بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه بێت یان به‌پێوه‌ری ئێستا بێت، دوور له لۆژیك و تێگه‌یشتن و زانست و به‌رپرسیارێتین، وه‌نه‌بێ كاتی خۆشی ئاكامی پڕ كاره‌ساتی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی شێخ به‌خودی شێخ نه‌گوترابێت.
ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان مامه‌ڵه بكه‌ن، به‌كوردی و به‌كورتی ئاماژه‌یه‌كه بۆ سیناریۆی ڕووداوه‌كانی پاش شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی كه ئینگلیز و هاوپه‌یمانه‌كانی ئیمپڕاتۆریه‌تی نه‌خۆشی عوسمانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌لێك ده‌وڵه‌تیان پێكهێنا، كه سه‌رۆكه‌كانیان هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا دانران، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دروستیان كردبوون هه‌ر به ڕێنوێنی ئه‌وان ده‌جوڵانه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانیان ده‌پاراست و بوونه ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ست هێنا، له بهرامبهردهستدرێژی و پیلانه‌كانی تورك و لایه‌نی تر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وڵاته‌كانیان بۆ سه‌ر خاكی ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی خۆیان پاراست، به پشتیوانی ئه‌و هێزانه‌ی (ده‌وڵه‌ت) كه‌هاتبوون، نیشتمان و گه‌له‌كه‌یان ڕزگاركرد، كه‌چی كوردی باشووری كوردستان له سلێمانی كه شێخ مه‌حمود ڕابه‌ریان بوو، ده‌چێت له‌گه‌ڵ داگیركه‌ری وڵاته‌كه‌ی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه و چالاكی هاوبه‌شی سه‌ربازی ده‌كات و په‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی به‌درێژایی چه‌ند سه‌ده كوردی چه‌وساندۆته‌وه و هیچ مافێكی پێ ڕه‌وا نه‌بینیون، له‌سه‌رده‌می كهمالیهكانیشدا هێشتا هیچ مافێكی كورده‌كانی خۆی نه‌داوه، تا پشتیوانی له‌به‌شێكی تری كوردستان بكات، وڵایه‌تی موسڵ به‌به‌شێكی دانه‌بڕاوی ئیمپڕاتۆریه‌ته ڕووخاوه‌كه‌ی خۆی ده‌زانێت (نه‌ك خاكی كوردستان)، كه‌هێشتا ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێیه به‌ڕه‌سمی نه‌ناسراوه، نه‌له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان(عصبه‌الامم) و نه له ناوچه‌كه‌دا هیچ ده‌وڵه‌تێك دانی پێدانه‌ناوه (ڕژێمی سۆڤێتیش هێشتا به‌ڕه‌سمی نه‌ناسرابوو) واته په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ڵ دوو ده‌وڵه‌ت كه‌هێشتا شه‌رعیه‌تیان نییه و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یش ده‌ورێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه، تا یارمه‌تی گه‌لانی تر بده‌ن و له‌حاڵه‌تی به‌رگری كردن له خۆیان خواخوایانه كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕه‌سمی بیانناسێت، له‌لایه‌كی تر به‌لشه‌ویكه‌كان نه‌یانوێرا كارێكی له‌و جۆره بكه‌ن، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان ئاڵۆز و گرژه، ئه‌و كاره ده‌بێ ڕهسمیهتێكی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت.
دژایه‌تی شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵ ئینگلیز
به‌ریتانیا خاوه‌ن ده‌ور و ده‌سه‌ڵات بوو له‌ناوچه‌كه و كوردستان و له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان (عصبه‌الامم) سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، دیبلۆماسیه‌ت و ئابووری و شه‌ڕ و ئاشتی له دونیادا له ده‌ستدابوو، تۆ بڵێی شێخ و هاوكارانی ئه‌و ڕاستیه تاڵه‌یان نه‌زانیبێ، كه به‌ریتانیای به‌هێز له‌شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی سه‌ربه‌رزانه ڕزگاری بووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌مابوو، له عێراق و له كوردستان له‌جاران زیاتر پێگه و هێزی هه‌یه و بوار نادات به كه‌مالیه‌كان و به‌لشه‌ویكه‌كان ناوچه‌كه داگیر بكه‌ن و شێخ له‌گه‌ڵ كه‌مالیه‌كان و به‌لشه‌ویكه‌كان په‌یمانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌بێت.
ئایا شێخ نه‌یده‌توانی وه‌كو فه‌یسه‌ڵ له عێراق و فهیسهڵهكانی تر له وڵاتانی عه‌ره‌بی و بگره وڵاتانی تری دونیا كه ده‌سته‌مۆی كۆلۆنیالیسته‌كان بوون، گوێ ڕایه‌ڵیان بێت و به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌گه‌ڵیان پێك بێت، له‌به‌رامبه‌ر دروست كردنی قه‌واره‌یه‌ك بۆ كورد به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بپارێزێت و دژیان نه‌جوڵێته‌وه، به‌شێكی كوردستان كه خۆی كرابوو به‌مه‌لیكی، نه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تازه دروست كراوی عێراق، یا توركیایه‌ك كه هێشتا ده‌سه‌ڵاتی خۆی سهقامگیرنهكردبوو، هه‌ر له‌سه‌ر خه‌یاڵی فراوان كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا بوو؟ تۆ بڵێی شێخ ئه‌و ڕاستیه تاڵه‌ی نه‌زانیبێت كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی و توركی و فارسی به‌درێژایی مێژوو هیچ كێشه‌یه‌كیان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه و ڕێزیان له‌یه‌كسانی و به‌رامبه‌ری و مافی نه‌ته‌وه‌ی و سیاسی و ….هتد ، بۆ هیچ گه‌لێكی جیا له خۆیان به‌ڕه‌سمی نه‌ناسیوه، چۆن بۆ كورد شتێك ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت مافی كلتوریشی پێ بده‌ن؟
شێخ به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌یسه‌ڵ و سه‌ركرده‌كانی تری وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌م دژی سوپای به‌ریتانیا شه‌ڕی كردووه، هه‌م خوازیاری ده‌ركردنی سوپای به‌ریتانیا له كوردستان بووه، ئیتر باسی داگرتنی ئاڵای به‌ریتانی له‌سه‌ر باره‌گاكانی به‌ریتانیا له سلێمانی و به‌دیل گرتنی نوێنه‌رایه‌تی ئینگلیز ناكرێت، نازانم شێخ به‌كام هێز و توانای خۆی ده‌یتوانێ به‌بێ یارمه‌تی دانی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر پیلانه‌كانی كه‌مالییه‌كان و ئێران، مهلیكیهتهكهی خۆی ڕابگرێت، كێ ئاماده بوو یارمه‌تی دارایی و سه‌ربازی و دیبلۆماسی بدات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته یا مهلیكیهتهی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرابا، جگه‌له‌وه‌ی وڵاتێكی وه‌ك به‌ریتانیا هه‌وڵی بۆ بدات، و له ڕێگای كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانه‌وه به‌ڕه‌سمی بناسرێت، هیچ هێزێكی تر هه‌بوو بتوانێ به‌م كاره هه‌ڵسێت؟، سۆڤێت و كه‌مالییه‌كان هێشتا خۆیان به‌ڕه‌سمی نه‌ناسرابوون، هیچ ده‌ورێكیان له‌سیاسه‌تی جیهانیدا نه‌بوو، كه داوای به‌ستنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و … هتد له‌گه‌ڵدا بكات.
تۆ بڵێی شێخ مه‌حمود و هاوكاره‌كانی ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرتبێت كه‌مالیه‌كان و به‌لشه‌ویكه‌كان خه‌ریكی وتوێژ و پێكهاتنن له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان، چاپه‌مه‌نی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی هه‌موو جیهان له‌سه‌ر ئه‌م كێشانه ده‌دوان، ته‌نانه‌ت له‌چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی نوێنه‌رانی شێخ له‌گه‌ڵ كه‌مالیه‌كان و به‌لشه‌ویكه‌كان كه شێخ ناردبوونی بۆ داوای یارمه‌تی له‌و دوو ده‌وڵه‌ته، به‌ڕاشكاوی به‌لایه‌نی كوردی ده‌ڵێن ئێمه له‌به‌ر وتوێژه‌كانی تورك له‌گه‌ڵ ئینگلیز جارێ ناتوانین یارمه‌تیتان بده‌ین و جارێكی تر پێیان ده‌ڵێن چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی له‌نده‌ن و لۆزان ده‌كه‌ن و بهلشهویكهكانیش پێیان ده‌ڵێن له‌به‌ر بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی ناتوانن هیچ یارمه‌تیه‌كیان بده‌ن، واته گه‌مه‌كردن یا ئه‌گه‌ر ناوێكی تری لێ بنێین، بێ به‌ڵێنی هه‌م كه‌مالیه‌كان و هه‌م به‌لشه‌ویكه‌كان دیار بوو، مه‌به‌ستیان هاندانی شێخ و كورد بوو دژی به‌ریتانیا و به‌رژه‌وه‌ندییه گڵاوه‌كانیان.
مه‌ترسی ئینگلیز له چالاكیه‌كانی شێخ مه‌حمود
ئینگلیزه‌كان مه‌ترسیان هه‌ر له‌سه‌ر كوردستانی باشوور نه‌بوو، له ده‌ستیان بچێت یاببێته پێگه‌یه‌ك بۆ نه‌یاره‌كانی، به‌ڵكو له‌وه ده‌ترسان ئه‌م ناوچه ستراتیژ و ده‌وڵه‌مه‌نده ده‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یا لانی كه‌م ده‌بێته بابه‌تی مامه‌ڵه‌ی بهلشهویك و كه‌مالیه‌كان له‌گه‌ڵ ئینگلیز و ڕۆژئاوادا وه‌ك ئه‌م سه‌ودایه كرا له‌په‌یمانی لۆزاندا.
ئاسه‌واری ئه‌م سیاسه‌ته‌ی شێخ بوو، ڕیزی نیشتمان په‌روه‌ر و ئازادیخوازانی كورد و سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵی كوردهواری كرد به دوو به‌شه‌وه، ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌كه‌ی خودی شێخیشی گرته‌وه، جگه له‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی ئه‌م سیاسته له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان بێ ئاسه‌وار نه‌بوو، به‌گشتی ده‌سته‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی به‌ریتانی و ده‌سته‌كه‌ی تریان دژی سیاسه‌تی به‌ریتانی بوون، ئه‌ویش به‌سه‌ركردایه‌تی شێخ و هاوبیره‌كانی بوو له گۆڕه‌پانی ڕووداوه‌كاندا چالاك و به‌رچاوبوون، و ده‌وریان ئه‌گێڕا.
ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌وری كاریگه‌ر و نێگه‌تیڤانه‌ی خۆی بینیوه، جگه‌له‌وه‌ی بانگه‌وازی جیهادی شێخ دژی به‌ریتانیا یا هه‌ڵوێستی نیشتمان په‌روه‌رێكی ئازا و ناسراوی كوردی ڕۆژهه‌ڵات مه‌حمود خانی دزڵی، كه به‌بۆنه‌ی زیاره‌تی گۆڕه‌كه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و به‌چه‌كداره‌كانی خۆیه‌وه دێت و سلێمانی بۆ شێخ مه‌حمود ده‌گرێته‌وه و ئینگلیزه‌كان ده‌رده‌په‌ڕێنێت له‌سلێمانی، ئه‌مانه و گه‌لێك هۆی تر شێخ مه‌حمودی له‌خۆبایی كرد و وای ده‌زانی ئینگلیزه‌كان ناچار ده‌كات ته‌سلیمی مهرجیكانی ببن، یا به‌بێ یارمه‌تی ئینگلیز بگاته مه‌رامه‌كانی خۆی.
گومان له‌وه‌دا نیه هه‌ڵوێستی شێخ مه‌حمود و ڕووداوه‌كانی باشووری كوردستان زه‌مینه خۆشكه‌ر و هۆی پێكهاتنی ئینگلیز و تورك له لۆزان و هێشتنه‌وه‌ی كوردستانی باشوور له‌چوارچێوه‌ی عێراق بوو، كه‌كاره‌ساتی به‌دواوه بوو بۆ كورد، له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا، خۆتێههڵكێشاندنی كه‌مالییه‌كان له كێشه‌ی باشووری كوردستان، جگه‌له ئامرازێكی گوشاری تورك بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیاز له ئینگلیزه‌كان له‌لایه‌ك و به‌رگری له‌هێنانه‌گۆڕی كێشه‌ی كوردستانی باكوور، له كۆتاییدا بۆ ئه‌وه بوو كورد له‌هیچ پارچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی مافێك وه‌رنه‌گرێت، سبه‌ینێ كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر به‌شه‌كانی تری كوردستان
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شێخ ئاگاداری ئه‌و پیلانه گڵاوانه‌ی توركه‌كان بوو، دژی سمكۆ و ئازادیخوازانی كوردی له باكوور، ئێران و تورك له‌و سه‌رده‌مه‌دا هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئێران داوای ته‌نگ پێ هه‌ڵچنین و لێدانی سمكۆ ده‌كات له توركه‌كان، توركیش داوا له ئێران ده‌كات بوار بدات له‌ڕێگای ئێرانه‌وه سوپای خۆی بنێرێته باشووری كوردستان ئه‌مانه وێنه‌یه‌كی بچوك و زیندوون.
كاتێك نوێنه‌ری شێخ له‌مانگی دووی (1923)دا سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی سۆڤێت ده‌كا له‌ته‌ورێز كه داوای پشتگیری و یارمه‌تی ڕووسیای سۆڤێتی ده‌كات بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی. كونسوڵی سۆڤێت به‌پێی ده‌ستووری سه‌فیری سۆڤێت له‌تاران به‌ڕاشكاوی و به‌بێ هیچ ڕه‌وشێكی دیبلۆماسیانه ده‌ڵێت: ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بین، چونكه ده‌وڵه‌تێكی له‌و جۆره دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێمه‌یه یا دژی ئێمه كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت، ده‌بوایه هه‌ر له‌و كاته‌وه شێخ نه‌ك ته‌نیا هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌لشه‌ویكه‌كان بپچڕاندبا، به‌ڵكو هیچ هیوایه‌كیشی بههاوپهیمانهكهی نه‌مابایه، كه‌چی شێخیان هاندا ئه‌گه‌ر له ئیمپریالیزمی ئینگلیز داببڕێت ئه‌وان ئاماده‌ن یارمه‌تی بده‌ن، ته‌نانه‌ت وایان له‌شێخ گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر كوردستان بكه‌وێته ژێر ده‌ستی ئیمپریالیزمی به‌ریتانیا ڕزگاربوونی زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تێكی زۆر به‌هێزه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌چوار چێوه‌ی توركیادا بێت، كه لاوازه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ئاسانتر ده‌بێت.
مایه‌ی سه‌رنجدانه نوێنه‌ری شێخ به نوێنه‌ری سۆڤێت ده‌ڵێت: حیجاز و فه‌له‌ستین و عیراق به‌یارمه‌تی به‌ریتانیا و سوریا به‌یارمه‌تی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشتنه ئاوات و مه‌به‌ستی خۆیان، كه‌چی ئێمه پێنج ساڵه چاوه‌ڕێی یارمه‌تی سۆڤێت ده‌كه‌ین بۆ ئازادی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان، دیاره شێخ له‌مێژه‌وه ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌واندا و ڕاپۆرت نووسی سۆڤێتی ده‌ڵێت: ئینگلیزه‌كان ئاگادارن له‌م په‌یوه‌ندیه‌ی شێخ مه‌حمود به‌ئێمه‌وه.
په‌یوه‌ندی دوور و درێژی شێخ به‌سۆڤێت و توركه‌كان و نووسینی نامه بۆ ده‌وڵه‌تان له‌ڕێگای باڵوێزهكانیانهوه له‌تاران و له‌قاودانی ئینگلیز له‌باشووری كوردستان شتێك نه‌بوو ئینگلیزه‌كان و فه‌یسه‌ڵی مه‌لیكی عیراق هه‌ستیان پێ نه‌كه‌ن و زیاتر ئه‌و دووانه له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه، به‌وه‌ی مه‌ترسی شێخ و تورك بۆ سه‌ر هه‌ردووكیان هه‌یه، ئه‌مه جگه‌له خراپه هیچی باشی نه‌بووه، هه‌روه‌ك هه‌نگاوێكی تری شێخ بوو ئینگلیزه‌كانی زیاتر هاندا بۆ دژایه‌تی كردنی خۆی وگه‌له‌كه‌ی و سه‌رئه‌نجام كێشه‌ی كورد و كوردستان له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه بدرێته ده‌ستی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی گوێ ڕایه‌ڵی.
ئه‌وه‌ی كه‌له سه‌ره‌وه باسكرا مانای ئه‌وه نییه پاساو یا پاكانه بۆ ئینگلیز و هاوپه‌یمانه‌كانی و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان (عصبه‌الامم) و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و دواتریش ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و به تایبه‌تی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بكرێت، كه به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م شایه‌تی كاره‌ساته‌كانی كورد بوون و ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی یا نه‌یانویست به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی هه‌یانبووه له‌گه‌ڵ ڕژێمه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان، پشتگیری له كاره‌ساته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد بكه‌ن و له چوارچێوه‌ی مافی مرۆڤ و مافی یه‌كسانی و كلتوری ئه‌م گه‌له‌ی له‌م وڵاتانه‌دا ده‌ژی مسۆگه‌ر بكه‌ن، به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا كه دوو ده‌وڵه‌تی نوێیان له عیراق و سوریا دروست كرد، و دوو به‌شی كوردستانیان خسته چوارچێوه‌ی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌رپرسیاری ئه‌و هه‌موو تاوانهشن كه ئه‌و ڕژێمانه له‌به‌رامبه‌ر كورد كردوویانه، ئه‌وان ده‌یانتوانی كوردستانی بێ شێخ و هاوبیره‌كانی دروست بكه‌ن.
ڕاسته شێخ به‌گوێره‌ی پێویست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نه‌كرد، ئیتر له‌ڕووی كه‌م ئه‌زمونی یا فریودانی ده‌ره‌كی، یا هه‌ر هۆیه‌كی ترهوهبوو بێت، ئایا كارێكی ڕه‌وا بوو گه‌لی كورد باجی ئه‌و دژایه‌تیه‌ی نێوان شێخ و به‌ریتانیا بدات، و ببێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی یامشتومڕی ئه‌م و ئه‌و ؟ ده‌كرا شێخێك یا كه‌سایه‌تیه‌كی تر له باتی شێخ مه‌حمود دابنرێت، كه وێنه‌یان زۆر بوو له كوردستان و لایه‌نگر و گوێڕایه‌ڵی سیاسه‌ته‌كه‌یان بوون، ده‌كرا شێخ دوور بخرایهوه یا ده‌ستبه‌سه‌ر بكرایه. ده‌كرا دیسانه‌وه دانوسانێكی له‌گه‌ڵ بكرابا، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌مالییه‌كان و به‌لشه‌ویكه‌كان به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات و لای ئینگلیزه‌كانیش ئه‌م ئه‌نجامه ئاشكرابوو، ئه‌مڕۆ نه‌ك ته‌نیا گه‌لی كورد باجی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌دات، به‌ڵكو هاوپه‌یمانانیش به‌تایبه‌تی ئینگلیز له‌عیراق باجی هه‌ڵه‌كانی ڕابردووی خۆی ده‌داته‌وه.
زۆربه‌ی جار مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له نووسینه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی مێژوو بۆ وه‌رگرتنی په‌ند و ئه‌زموونه بۆ داهاتوو، ئایا سه‌رۆكانی كورد له‌م ڕۆژگاره‌دا تاچه‌ند ده‌توانن سوود له‌م ڕووداوانه وه‌ربگرن، هۆكاری شكست و تێشكانی شۆڕشه‌كانی ڕابردوو بكه‌نه سه‌رمه‌شقی خۆیان، بۆئه‌وه‌ی كورد تووشی كاره‌سات و شكست نه‌بێت، مافه به‌دیهاتووه‌كان بپارێزن و دۆزه ڕه‌واكه‌ی بگه‌یه‌ننه دوا قۆناغی ڕزگار بوون.
ڕه‌سوڵ بۆسكێنی
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م بابه‌ته:
1- رِهفيق حيلمى، يادداشت، چاپى سێیه‌م، سلێمانى 2003.
2- ئه‌فراسیاو هه‌ورامی، په‌یماننامه‌ی شێخ مه‌حمود و كه‌مالیه‌كان له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی سۆڤیه‌تدا، یادنامه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید، چاپخانه‌ی شڤان، سلێمانی، 2006.