خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كان و گۆڤاره‌كان … ئه‌حمه‌د كامه‌ران
ڕۆژنامه و گۆڤار‌و كتێب، سێ برای جیاوازن بۆ شرۆڤه‌كردنی بابهتهكان و ڕووداوه‌كان به سێ دیدگا‌و بۆچوونی جیاوازدا.
قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌دا دێت كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش بابه‌تێكم له‌نێو ڕۆژنامه‌دا بڵاوكرده‌وه به ناونیشانی (باببین به دۆستی كتێب) كه هه‌ندێك سه‌رنج و پێشنیار‌و دیدی خۆم خسته ڕوو سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ی كتێب دا,به‌ڵام پێویسته ئه‌م جاره قسه له‌سه‌ر دوو بلاڤۆكی تر یاخو دوو ناوه‌ندی ڕۆشنبیری گرنگ بكه‌م كه ئه‌ویش ڕۆژنامه‌وه گۆڤاره‌كانه چوونكه ئه‌م دوانه هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان نیه له‌گه‌ڵ كتێبدا چوونكه به درێژایی مێژوو توانیویانه خزمه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن له‌ڕووی ڕۆشنبیرییه‌وه وه به‌بێ هیچ جۆره جیاوازیه‌كدا, هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ له كوردستاندا ده‌بینین چه‌ندین ڕۆژنامه و گۆڤاری كاغه‌زی و ئه‌لیكترۆنی هه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان به شێوازی جیاواز خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌یان ده‌كه‌ن
هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه له‌نێو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا چه‌ندین كه‌سی به‌هره‌دارو ڕۆشنبیرو له‌گه‌ڵ چه‌ندین نووسه‌ری تێدایه كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن دیدگا‌و ئایدیای تایبه‌ت به‌خۆیانن بۆ تاوتوێ كردن و قسه‌كردن له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بابهتهكان دا‌و له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردن یاخود بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌تی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ڕشنبیری دا بۆ خوێنه‌رانی ئه‌زیز
بۆیه له ئه‌نجامدا پێویسته رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بێ ناز نه‌كه‌ین له خوێندنه‌وه‌یان دا وه هیوادارام ڕۆژانه كاتێكی تایبه‌تی بۆ دابنرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته جۆراو جۆره‌كانی نێویدا هه‌رچه‌نده به دیدگا‌و بۆچوونی تایبه‌تی خۆم پێم وایه سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنی خوێندن یاخود درووست بوونی خۆشه‌ویستیت بۆ خوێندنه‌وه پێوسته له ڕۆژنامه گۆڤاره‌كانه‌وه ده‌ست به خوێندنه‌وه بكرێت به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زووی خوێندنه‌وه‌یان نیه یاخوود له خوێندنه‌وه ڕا ده‌كه‌ن چوونكه ئه‌گه‌ر تۆ توانای بابه‌تێكی كورتی نێو ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانت نه‌بێت ئه‌وا به بێ گومانی توانای خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی دوور‌و درێژیش نابێت.
ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌تا وه‌كو له‌م ژیانه‌دا هه‌ناسه هه‌ڵده‌مژین, پێویستیشه له‌گه‌ڵیدا زانیاری فێربین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رامبه‌رمان تێ بشكێنین.