دوو كۆمه‌ڵه چیرۆكی مناڵانه‌ی نه‌وزاد شێخانی.. ستار ئەحمەد
زمانی منداڵ هێنده سانا نییه، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت شیعر یاخود چیرۆك، به‌ده‌میانه‌وه بنووسێت و سه‌ركه‌وتووبێت. مناڵ جیهانێكی جودایه له دونیای ده‌ره‌وه، شیعر و چیرۆكیان یاسا و رێسای خۆی هه‌یه. لێره‌و له‌وێ هه‌وڵدان ده‌بینین، تا ڕاده‌یه‌ك توانیویانه شتێك بخه‌نه سه‌ر ئه‌م دونیا قشتیله‌یه، مناڵان به چه‌ندین چیرۆك یاخود شیعر شادمان بكه‌ن، به‌ڵام تا چه‌ند توانیویانه خزمه‌تێكی ئه‌وتۆ به مناڵان بكه‌ن، كه له رووی په‌روه‌رده و سایكۆلۆژییه‌ته‌وه كاریگه‌ری چاكی له‌سه‌ریان هه‌بێت. ئه‌مه پرسیارێكه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌روا له خۆڕا چنگ ناكه‌وێت. دیاره زۆرجار نامیلكه شیعری مناڵان ده‌بینین، به‌زۆری باس له په‌روه‌رده و خاك و دایك و قوتابخانه و مامۆستا و باخچه‌ی ساوایان و چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وتی مناڵان و چوون بۆ خوێندنگا و بابه‌تگه‌لی له‌و شێوه‌یه ده‌كات. به‌ڵام تا ئێستا مناڵان له شیعر و چیرۆك تا ڕاده‌یه‌ك بێبه‌شن و تینووی ئه‌م دونیا جوانه‌ی ئه‌ده‌بن.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی كاك نه‌وزادیش شایانی ستایشه، بۆیه حه‌زمكرد له كتێبی (گوڵ و ئاسك و هه‌نگ) به‌رچنه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرم و به چه‌ند چیرۆكێكدا بچمه‌وه، بزانم تا چه‌ند بابه‌ته‌كانی تینوێتی تاسه‌ی دڵی مناڵان ده‌شكێنن و له خزمه‌تی ئه‌م توێژه‌ی كۆمه‌ڵدان.
كه نه‌وه‌ی دوا رۆژی ئه‌م میلله‌ته‌ن. له چیرۆكی (زه‌وی و ئاسمان)دا باس له هاوڕێتی ده‌كات كه كه‌روێشكێك حه‌زی به هاوڕێتی قه‌له‌ڕه‌شێكه و ده‌یه‌وێت له وه‌رزێكی به‌هاردا به كاوه‌ژوو له‌ناو گژوگیای چیا ڕه‌نده‌كانی كوردستاندا گه‌مه بكه‌ن و پشوویه‌كی لێبده‌نه‌وه، به‌ڵام قه‌له‌ڕه‌شكه ڕازی نابێ و نایه‌وێ له‌گه‌ڵ نابووتێكی وه‌كو كه‌روێشكدا كاتی خۆی به‌فیڕۆ بدات و گوایه، ئه‌و باڵداره و له ئاسمان نه‌بێ ناحه‌وێته‌وه، ئه‌وێك بتوانێت ئاسمان ته‌ی بكات و پشووی باڵی به شینایی ئاسمان تێراو بێ، چ پێویستی به كه‌روێشكێكه به قونه‌قون یاڵ به یاڵ ببڕێ. بۆیه وه‌ڵامی ئه‌وه‌یه له‌خۆی ناگرێت له‌سه‌ر زه‌وی له‌گه‌ڵیدا گه‌مان بكات. كه‌روێشكه زرنگه‌كه پێی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ی تۆی ده‌یڵێی مه‌حاڵه و ئه‌م گه‌مه و ئاره‌زووه تا سه‌ر بۆ تۆ ناچێته سه‌ر، چونكه ئێمه هه‌موومان پێویستمان به خاكه له‌وێشدا نه‌بێ ناتوانین پشووی یه‌كجاره‌كی بده‌ین. قه‌له‌ڕه‌شه‌كه له‌سه‌ر كه‌له‌پووتی و نابووتی و لووت به‌رزی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێ، هه‌ر ده‌فڕێ به‌ڵام كه‌روێشكه‌كه ده‌زانێ ئه‌م خۆبه‌زلزانینه‌ی تا سه‌ر نابێ، ماوه‌ی رۆژێكی بۆ داده‌نێ. قه‌له‌ڕه‌شه‌كه ده‌فڕێت هه‌تا باڵه‌كانی بیهێز ده‌بێ، تینوێتی په‌ریشانی ده‌كات بێهۆش ده‌كه‌وێته ناو دارستانێكی چڕه‌وه، لقه‌دارێكی تیژ ده‌چێ به‌سكیاو ده‌یكوژێ.
لێره‌دا چیرۆكنووس: ئاماژه به‌وه ده‌دات نابێ ئینسان له هاوه‌ڵانی خۆی جیابكاته‌وه و، خۆی به گه‌وره‌تر بزانی، زێدی خۆی كه خاكه له‌بیر بكات. چونكه ئه‌نجام وه‌ك ئه‌م قه‌له‌ڕه‌شكه‌یه له ئێسك و پروسكی خۆیدا كفتوكۆی داده‌مركێ، سه‌ری یه‌كجاره‌كی ده‌نێته‌وه، هه‌ر له توێی ئه‌م كتێبه‌دا چیرۆكی قرژاڵه سپڵه‌كه ده‌بینین، كه باس له‌وه ده‌كات چاكه بكه‌ی بیده‌ی به‌ده‌م ئاوه‌وه، له‌وه چاكتره بیر له تۆڵه و خراپه‌ی به‌رامبه‌ر بكه‌یته‌وه، هه‌میشه گڕی قین له ناختا بڵێسه‌ی بێ چیرۆكه‌كه‌ش به كیسه‌ڵێك ده‌ستپێده‌كات كه گۆماوێكی له بۆق و قرژاڵه وردیله‌كانی تر زه‌وت كردووه، تاپۆی ڕه‌ش له ته‌وێڵی هه‌ڵواسیوه، به‌هیچ كلۆجێك گۆماوه‌كه به‌رنادا، نایه‌وێ ئه‌وانی تریش به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ست له‌ملانی شادی و شه‌پ و هوڕی ئاوی گۆماوه‌كه بن. رۆژێك بارانێكی به‌لێزمه هه‌ڵده‌كات، گۆماوه‌كه نركه‌ی دێت له ئاوی تازه باریودا یه‌كێك له بۆقه خێرخوازه‌كان به‌زه‌یی به قرژاڵه‌كه‌دا دێته‌وه و نایه‌وێ بخنكێ، ده‌یه‌وێ رێنمایی بكات كه‌نار بگرێت، هه‌تا ئاوی لافاوه‌كه نه‌بخنكێنێ، بۆیه له‌گه‌ڵ بۆقه‌كانی دیكه‌دا پێی ده‌ڵێت:- نه‌چێته گۆماوه‌كه‌وه و به لاڕێیه‌كه‌دا گوزه‌ر بكات، به‌ڵام قرژاڵه‌كه له‌سه‌ر شه‌ڕه‌نگێزی و ناخ ڕه‌شی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێ، پێیانده‌ڵێت: خه‌یاڵتان خاوه ده‌تانه‌وێ گۆماوه‌كه‌م پێ چۆڵ بكه‌ن، گۆماوه‌كه بۆخۆتان داگیربكه‌ن، هه‌رگیز بڕوای پێیان نایه و پاش كاتژمێرێك نابا لافاوێكی به سام دێت و دار و ده‌وه‌ن ده‌پێچێته‌وه. گۆماوه‌كه‌ی قرژاڵیش سه‌ر و ژێر ده‌بێ.
ئه‌م چیرۆكه بیروڕای مرۆكان ده‌رده‌خات، كه هه‌ندێك له ئینسانه‌كان هێنده ناخ ڕه‌شن، هه‌رگیز قسه‌ی راست لایان بڕشتی نییه و هێنده سوورن له‌سه‌ر ئاكاری نابه‌جێی خۆیان، له ناخی خۆیانه‌وه له ده‌وروبه‌ر ده‌ڕوانن، به‌هیچ جۆرێك به ڕێنموویی و قسه‌ی به‌سوودی خه‌ڵكانی دیكه و هاوڕێیان ناكه‌ن، ئه‌نجام له زه‌لكاوی نه‌زانی و كینه‌ی خۆیاندا سه‌ر ده‌نێنه‌وه، بۆیه مناڵانم مرۆڤ هه‌میشه ده‌بێ له خه‌ڵكی دانه‌بڕێ و قسه‌ی به پێز و ڕێنمایی ده‌وروبه‌ر وه‌رگرێت، په‌ند له ئامۆژگاری ده‌وروبه‌ری خۆی وه‌ربگرێت.
هه‌ر له‌م كتێبه‌دا چاومان ده‌كه‌وێت به چیرۆكی (قوتابییه‌كی ته‌مبه‌ڵ). باس له قوتابییه‌كی په‌رپووت ده‌كات هه‌میشه چاو به وانه‌كانیدا ناگێڕێ و په‌رتووكه‌كانی په‌رپووتن و ته‌وه‌زه‌ل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوڕ له ماندوبوونی مامۆستا و ڕه‌نجی باوك و دایك و ساڵانی به‌هه‌ده‌ری نادات، بۆیه مامۆستاكان خۆشیان ناوێت. خه‌ڵكی لێی ده‌پرسن بۆ نا‌خوێنێت بیانووی ئه‌وه‌یه كه تێناگا. له‌سه‌ری ساڵدا مامۆستاكه‌ی بانگی ده‌كات و پێی ده‌ڵێت ئه‌مه ئه‌نجامی هه‌موو وانه‌كانته و له هیچ ده‌رسێكدا ده‌رنه‌چوویته. دیاره له ئه‌نجامی ته‌مبه‌ڵی و ته‌وه‌زه‌لی خۆته‌وه روویداوه. هه‌موو هاوڕێكانت ده‌چنه پۆلی پێنجه‌م و ته‌نها تۆ نه‌بێ له پۆلی چواره‌مدا ده‌مێنیته‌وه سه‌ره‌ڕای ساڵێكی ماندووبوون و هاتووچۆكردن و مه‌سره‌فت و هاتنت بۆ قوتابخانه.
بۆیه قوتابییه‌كه شه‌رمه‌زار ده‌بێ و ئینجا ده‌زانێ سه‌رنه‌كه‌وتن چه‌ند ناخۆشه كه له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی رۆژانه‌ی خۆیه‌وه، به‌م ئاكامه ناخۆشه گه‌یشتووه، به‌ڵام كار له‌كار ترازا و په‌شیمانی سوودی نییه، بۆیه مناڵانم ئێوه‌ش ده‌بێ له ئاستی ئه‌م جۆره قوتابیانه هه‌ڵوێست وه‌رگرن، ڕێنماییان بكه‌ن، نه‌هێڵن نموونه‌ی له‌و شێوه‌یه له نێوماندا سه‌رهه‌ڵدا، ده‌بێ خۆتانیش هه‌میشه چوست و چالاك رۆژانه وانه‌كانتان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه، هه‌تا ببنه نه‌وه‌یه‌كی به‌كاری دوا رۆژ و گه‌ل و میلله‌ت و نیشتمان له‌سه‌ر ئێوه راوه‌ستاوه و چاوه‌ڕوانی هیمه‌تتانه. له نامیلكه‌ی دووه‌مدا چیرۆكی (سه‌ربه‌ستی)م خوێنده‌وه باس له پیرۆزی هاوڕێیه‌تی ده‌كات، كه چۆن دانا كۆترێكی به‌ند كردووه، بۆ لای هاوڕێكانی فڕیوه، نیگه‌رانی دایده‌گرێ، به‌ڵام دایكی دڵی ده‌داته‌وه و كه ئه‌ویش خه‌یاڵی هاوڕێكانی لێیداوه و فڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی به هاوڕێتیان شادبێ تێیده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م چۆن ناتوانێت ده‌سبه‌رداری “گۆران و كاروانی” هاوڕێی بێ، ئه‌و كۆتره‌ش به‌و شێوه‌یه هاوڕێیه‌تی هاوڕێكانی لا پیرۆزه و بێ ئه‌وان له قه‌فه‌سی ته‌نگدا ناژی. بۆیه دانا یه‌كسه‌ر تێده‌گات و ده‌ستده‌كات به زه‌رده‌خه‌نه و قسه و په‌نده‌كانی دایكی ده‌بنه زه‌نگێك هزری ڕاده‌چه‌ڵه‌كێنن.
دوا چیرۆكی ئه‌م نامیلكه‌یه مێرووله‌یه، باس له مێرووله‌یه‌كی چاپك ده‌كات ده‌یه‌وێت خواردنێك بخاته ماڵه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام زۆر ماندوو ده‌بێ، ئه‌م مێرووله‌یه داوا له مێرووله‌یه‌كی سوور ده‌كات، به‌ڵام مێرووله‌كه گاڵته‌ی به قسه‌كانی دێت و یارمه‌تی نادات، ڕۆژان دێت مێرووله سووره‌كه قاچێكی ده‌شكێ، داوای یارمه‌تی له‌م مێرووله ره‌شه ده‌كات، مێرووله‌كه‌ش به‌هانایه‌وه ده‌چێت. هاوڕێكانی بانگ ده‌كات، له‌م به‌شه خۆراكه‌شی ده‌داتێ. لێره‌دا چیرۆكنووس به مناڵان ده‌ڵێت: ده‌بێ مرۆڤ به‌خشنده‌بێ و هه‌میشه چاكه‌خوازی و كار و كرده‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كاری تێنه‌كات، وه‌كو ئه‌وان ره‌فتار نه‌كات به‌ڵكو به هانای ئه‌و كه‌سانه‌شه‌وه بێ. كه رۆژێك ئاوڕییان لێنه‌داوه‌ته‌وه، یارمه‌تیان نه‌داوه لێبوردنیش پیشه‌ی مرۆڤی مه‌زنه و وانه‌یه‌ك به گوێی گه‌وره و بچووكی ئه‌م چیرۆكه‌دا ئه‌دات.
بۆیه مایه‌ی ده‌ستخۆشییه كاك نه‌وزاد توانیبێتی له بواری مناڵاندا كۆمه‌ڵێك چیرۆكی مناڵانه‌ی په‌ند ئامێز و چاكه‌خوازی نووسیبێ، توانیبێتی كتێبخانه‌ی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات، به‌م جۆره چیرۆكانه، هه‌رچه‌نده چیرۆكه‌كان له خانه‌ی په‌ند و چاكه و په‌روه‌رده به‌ولاوه زۆر په‌لناهاوێژێ و لایه‌نی زانست له‌نێویاندا كه‌مێك بزره. به‌ڵام جێگه‌ی شانازییه كه نووسه‌رانمان بتوانن لایه‌ك له مناڵان بكه‌نه‌وه، له‌م جۆره چیرۆكانه بێبه‌شیان نه‌كه‌ن، ئێمه چیرۆكنووسمان زۆره رۆمان نووسیشمان هه‌نه، به‌ڵام وه‌كو چیرۆكی مناڵان له‌م شاره‌دا، هه‌تا بڵێی كه‌م چیرۆكنووس ده‌ستی بۆ بابه‌تی مناڵان درێژكردووه، بۆیه له‌لای خۆمه‌وه ده‌ستی كاك نه‌وزاد ده‌گوشم بۆ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی و هیوادارم نموونه‌ی زۆربێ و هه‌میشه خێرخوازانه و دڵپاكانه له مناڵان و سه‌ربرده‌ی ژیانیان بڕوانن و دڵیان بێگه‌رد و قه‌ڵه‌میان به‌پێز و چاوگیان روون و سه‌رچاوه‌ی ئیلهامیان گه‌شاوه‌بێ.
ستار ئەحمەد