ژیانه‌وه – یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی ڕوو زه‌ردی كوردی 1924_ 1926 و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی ” عێراقچیه‌تی “
سەلام ناوخۆش
ده‌روازه
له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا ئاماژه به ڕۆژنامه‌ی ” كوردستان ” ده‌كرێت ، كه ڕۆژنامه‌ی ئۆپۆزسیونی كوردیه كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ركراوه ، هه‌روه‌ها ئاماژه به ڕۆژنامه‌ی ” پێشكه‌وتن ” ده‌كرێت ، كه یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردیه له كوردستان ده‌رچوو بێت . ئه‌و هه‌موو ” یه‌كه‌م”-_ه پانتاییه‌كی فراوان له ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌گرێت .
له‌م كورته وتاره‌دا ده‌مه‌وێ ڕۆناكی بخه‌مه سه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی ڕوو زه‌ردی كوردی له شاری كوردی ، بنكه‌ی به‌رخوردانی سه‌ده‌ی بیسته‌م .
ناساندنی ڕۆژنامه‌ی ” ژیانه‌وه ”
ڕۆژنامه‌ی ” ژیانه‌وه ” له پاش ڕۆژنامه‌ی ” تێگه‌یشتنی ڕاستی ” و ” پێشكه‌وتن” ، ئینگلیز یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی خۆی به قه‌ڵه‌می كوردی ده‌ركرد .جه‌باری 1970،ل86_87 ده‌رباره‌ی ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه ده‌نووسێت : ” ڕۆژنامه‌یه‌كی وێژه‌یی هه‌فتانه‌ی كوردی بووه ، كاربه‌ده‌ستانی میری له 18 \ 8 \ 1924 له سلێمانی ده‌ریان ده‌كرد ، هه‌ر له ژێر ئه‌و ناونیشانه مایه‌وه هه‌تا ڕۆژی 14 \ 1\ 1926 په‌نجا و شه‌ش ژماره‌ی لێ ده‌رچوو . عومه‌ر 2001 ، ل121 له ماسته‌رنامه‌كه‌یدا ئاماژه به له‌رزۆكی شوناسی ئه‌و ته‌نه نامۆیه له شاری سلێمانی ده‌كات ، كه هه‌تا دره‌نگانێك نه‌یتوانیوه له سه‌ر پێناسه‌یه‌ك ، لۆگۆیه‌ك له‌نگه‌ر بگرێت : له ژماره یه‌ك ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه نووسرا بوو : ئه‌م غه‌زه‌ته‌یه غه‌زه‌ته‌یه‌كی حكومه‌تییه هه‌فته‌ی جارێك ده‌رده‌چێت ، كه‌چی له ژماره شازده و حه‌ڤده بووه :ئه‌م غه‌زه‌ته یه غه‌زه‌ته‌یه‌كی حكومه‌تییه و هه‌فته‌ی دوو جار ده‌رده‌چێ . له ژماره هه‌ژده ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه گۆڕدرا بوو به ئه‌م غه‌زه‌ته‌یه غه‌زه‌ته‌یه‌كی سیاسی ، ئه‌ده‌بی ئیجتیماعییه ، هه‌فته‌ی دوو جار ده‌رده‌چێت . له پاشان له ژماره 20 هه‌تا 56 ، كه دواین ژماره‌یه به‌و ناوه ، ژیانه‌وه ، ده‌سته‌واژه‌كه بووه :ئه‌م غه‌زه‌ته‌یه غه‌زه‌ته‌یه‌كی سیاسی ، ئه‌ده‌بی ، ئیجتماعییه هه‌فته‌ی یه‌ك جار ده‌رده‌چێ.”
به پێچه‌وانه‌ی عورفی ڕۆژنانه‌نووسی رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه ناوی سه‌رنووسه‌ر له سه‌ر نه‌بوو ، به‌ڵام له ژماره 37ه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ، كه جه‌میل صائیب ، دوژمنی سه‌رسه‌ختی شێخ مه‌حموود و نووسه‌ری نۆڤلیتی له خه‌وما سه‌رنووسه‌ری بووه . ئه‌و نوڤلێته ، كه دژ به ئایدیۆلۆژیای هزری و سیاسی شێخ مه‌حموود بوو ، له ژماره 28 هه‌تا دوا ژماره‌ی ژیانه‌وه به زنجیره له‌وێی بڵاوكرده‌وه هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی تری له ڕۆژنامه‌ی ژیان ، جێگره‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه ، بڵاوكرده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌یر و تێڕامانه ، ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه ته‌نها مانگێك دوای ڕۆژنامه‌ی ئومێدی ئیستقلال ده‌رچوو ، ڕۆژنامه‌كه یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی بوو به زمانی كوردی قسه و جوێنی به شۆرشی كوردی ئه‌وسا ده‌دا ، هه‌روه‌ها له‌مه خه‌ته‌رناكتر یه‌كه‌م ڕۆژنامه بوو باسی له عێراقیبوون و كوژاندنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرد ، به دیدی یه‌كێ له‌و نووسه‌ره كورده عێراقچیانه ، ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ بوو ، عومه‌ر ، ل118 !
كه‌واته ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه چ وه‌ك ئایدیۆلۆژیای هزری یا سیاسی ته‌واو دژ به شێخ مه‌حمود بوون.
ئینگلیز و ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه
كه‌س گومانی له‌وه‌دا نیه بزاڤه‌كه‌ی شێخ مه‌حموود نیمچه بنه‌ماڵه‌یی و ده‌ره‌به‌گی بوو . زۆر گرینگیش بوو چاوێكی ڕه‌خنه‌یی بۆ ڕه‌وشه‌كه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا له نوخبه‌یه‌ك قه‌تیس نه‌بێت . به‌ڵام وه‌ك مه‌سعود موحه‌مه‌د وته‌نی خودی فیودالی وه‌ك سیسته‌م له نێو كورددا نه‌بووه ، هه‌ندێ نوخبه‌ی منه‌وه‌ر له ورده بۆرژوای كورد چه‌نده‌های بنه‌ماڵه‌ی ناوزه‌دكراو به ده‌ره‌به‌گ یا مه‌لاك و زه‌ویدار ، هه‌ندێ له‌وانه ژیانی خۆیان كردۆته قوربانی ” كوردایه‌تی ” كه‌چی زۆر ورده بۆرژوا و منه‌وه‌ری كورد ژیانی خۆی كردۆته قوربانی ” عێراقچیه‌تی ” به نیازی ئه‌وه‌ی سه‌نترالیزم ، لیبرالیزم یان سۆشیالیزمی بۆ به به‌رهه‌م دێنێ .
ئینگلیز خۆی له‌و ورده بۆرژوا و منه‌وه‌ره كورده ده‌گه‌ڕا ، هه‌ر بۆیه جه‌میل صائب هه‌ر چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای كه‌وتنی سلێمانی ، كه‌ركوكی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه سلێمانی ، هه‌ر مانگێك دواتر ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه‌ی ده‌ركرد ( عومه‌ر 2001 ، ل162 ).
ئینگلیز ده‌ركی به‌وه كرد ، كه به ڕۆژنامه‌ی وه‌ك تێگه‌یشتنی ڕاستی و پێشكه‌وتن ئامانجی خۆی له سلێمانی ناپێكێت ، بۆیه بیری له‌وه كرده‌وه كه به ” منه‌وه‌ر”ی كورد له نوێنه‌ری سیاسی كورد بدات . تۆ سه‌یر بكه ته‌نها یه‌ك مانگ له نێوان كه‌وتنی ” ئومێدی ئیستقلال ” و ” ژیانه‌وه ” هه‌یه . جه‌باری 1970 ، ل86 هه‌روه‌ها خه‌زنه‌دار و زه‌نگه‌نه 2011 ،ل 39 ده‌نووسن : پاش داگیركردنی شاری سلێمانی له مانگی ته‌مووزی 1924 ، ڕۆژنامه‌ی ” ئومێدی ئیستقلال ” په‌كی كه‌وت و ڕۆژنامه‌گه‌ریی سیاسی له كوردستانی باشوور له به‌ر چاوان نه‌ما و بزر بوو…”
ڕاسته ڕۆژنامه‌ی ئومێدی ئیستقلال زمان حالی حكومه‌تی شێخ مه‌حموود بوو ، سه‌رنووسه‌ری نوێی ڕۆژنامه‌كه ، حسێن نازم ، هه‌م وشه‌ی ” سیاسی” له سه‌ر ڕۆژنامه‌كه لابرد ، هه‌میش له ژماره چوارده‌وه ویستویه‌تی خۆی له گێچه‌لی سیاسه‌ت دوور بگری ، وه‌ك له نووسینه‌كه‌ی ژماره چوارده دا هاتووه : ” ته‌عه‌رووزی سیاسات ناكه‌م مه‌باحیس و مه‌قالاتێك كه لزومی بێ بۆ سیاسه‌ت و سه‌لامه‌تی مه‌مله‌كه‌ت قبوول و ده‌رجی ناكه‌م !”
سیاسه‌تی ئینگلیز ئه‌وه بوو شتێك نه‌بێ به ناوی ” حوكومه‌تی كوردی “ه‌وه ، به‌ڵكو سلێمانی وه‌ك شاره‌كانی دی كوردی ببێته به‌شێك له ده‌وڵه‌تی عێراق ، با بزانین ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه چۆن ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئینگلیزی به زۆربه‌ی منه‌وه‌ری كوردی له كوردستان به‌رجه‌سته كرد.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، سه‌ره‌تای مۆته‌كه‌ی لكاندنی باشووری كوردستانی به عێراق لێكه‌وته‌وه، به جۆرێك وه‌ك خه‌زنه‌دار و زه‌نگه‌نه ده‌نووسن : به كه‌وتنی ئومێدی ئیستقلال و ده‌رچوونی ژیانه‌وه : ڕۆژنامه‌گه‌ریی سیاسی له كوردستانی باشوور له به‌ر چاوان نه‌ما و بزر بوو ” هه‌روه‌ها جارێكی تر ئینگلیز و عێراق به درۆش ئاماژه‌یان به ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌كرد.
له مه‌سه‌له‌ی لكاندنی باشووری كوردستان به عێراقدا زۆربه‌ی نووسه‌ری كورد ئینگلیز خه‌تابار ده‌كه‌ن ، به ده‌گمه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شێك له منه‌وه‌ری كورد ئامرازی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئینگلیز بوون .
ئه‌مین (2002 ، له ل344 ) كتێبی ژیان ، به ته‌مه‌نترین ڕۆژنامه‌ی كوردی ، ده‌نووسێت : هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م غه‌زه‌ته‌یه ئینگلیز ده‌یویست به كورد بڵێت : ئێوه تازه به‌شێك ده‌بن له عیراق و ده‌بنه هاوڵاتی عیراقی.
گه‌رچی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه هه‌ندێ داهێنانی له ئه‌لفبێی كوردی كرد ، به‌وه‌ی نیگاری بۆ ده‌نگی كوردی كوردی پێشنیار كرد ، له‌وانه :
- پیتی (ژ) له ژیانه‌وه.
- پیتی (چ) له چاپخانه‌وه، چاوپیكه‌وتن ، چاوبكه‌نه‌وه.
- پیتی (پ) له پی و قدم ، پارچه پارچه..هتد ( ناوخۆش 2019 ، ل30 )
- ئه‌و خزمه‌ته زمانه‌وانییه هه‌ر بۆ خۆڵ له چاوی خه‌ڵك كردن بوو ، ئه‌گه‌رنا وتاره‌كانی هه‌ر بۆ ناشرینكردنی ئه‌زموونه‌كه‌ی شێخ مه‌حموود بوو . ئه‌مین(2002،ل358-359 )چه‌ند وێنه‌یه‌ك له نووسینه‌كانی ژماره:(سێ و پێنج وبیستویه‌ك…هتد ده‌رباره‌ی ناشیرینكردنی شێخ ده‌هێنێته‌وه :
- اخو امجاره‌ش له پاش ئه‌مانه‌ش چاو ناكینه‌وه؟
- موده‌تیك بو شێخ مەحمود و جه‌رده‌كانی مه‌عییه‌تی له ته‌عجیزاتی به‌عزی فقیر و فوقه‌را.
- حیشمه‌تئاب مه‌لیكه دروزنه.
ئه‌و قسانه نوێ بوون له كۆمه‌ڵگای كوردی ، به‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ” ڕه‌خنه‌ی شرۆڤه‌ی ئاخاوتن” ئه‌وها به‌ر قه‌رار بكرێ ، به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی وا بكات زمانیش به سیاسی بكرێت .”
جه‌باری 1970 ، ل86 ده‌رباره‌ی ئامانجی ڕۆژنامه‌كه ده‌نووسێت :” ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه بۆ سود و ته‌له‌كه‌بازی ئینگلیز له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی به‌كرێگیراو ه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كراو وتاری تێدا ده‌نووسرا .” عبدالره‌قیب یوسفی شوێنه‌وارناس پاش زیاتر له سی ساڵ له قسه‌كه‌ی جه‌باری
لة ل36ى كتيَبي( بةلَطةنامةكاني حكومةتي شيَخ مةحمود) باس لةوة دةكات كة ثاش حكومةتةكاني شيَخ مةحمود 1918 و 1922-1924 هةلَوةشانةوة زؤربةى منةوةرى كوردي لة شيَخ كةوتنة تةقة ، بؤ نموونة رؤذنامةى( ذيان)، كة شارةواني سليَماني سالَ و نيويَك زياتر لةو سةردةمة بةدواوة و لة سايةى حوكمي ثاشايةتي عيَراقدا دةريكردووة، بة ناهةق كةوتووةتة ناوزراندني شيَخ و حكوومةتةكةى…”
جگه له جه‌میل صائیب ، نووسه‌رانی نه‌یاری شێخ له‌و ڕۆژنامه كۆبوونه‌وه ، هه‌ندێك به نازناو هه‌ندێكی تر به‌ناوی خۆیان شیعر و نووسینیان بڵاوكرده‌وه ، له‌وانه ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف ، فائق بێكه‌س ، مه‌حمود جه‌وده‌ت ، ئه‌حمه‌د تۆفیق…هتد ( عومه‌ر 2001 ، ل121_122)
هۆكاره‌كانی دروستبوونی عێراقچیه‌تی
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه قسه له سه‌ر بیرۆكه‌ی عێراقچیه‌تی كراوه ، هه‌ر له قۆناغێكدا هۆكارێك به هۆكار زانراوه بۆ ئه‌و بیرۆكه نه‌زۆكه :
هۆكاری ئابووری
ئابووری شاده‌ماری ئیستقراری وڵاته . له وڵات‌دا دوو چین هه‌ن زۆر جێگای متمانه‌ی سیاسی نین ، ئه‌وانیش چینی سه‌ره‌وه و ورده بۆرژوای سیاسین كۆمه‌ڵگا . پیاو ماقووڵ و ئه‌شراف خاوه‌ن پاڵپشتیه‌كی ئابوورین ، به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ئیستقراری سیاسی ده‌بیننه‌وه . ڕه‌فیق حیلمی له یاداشته‌كانیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به عێراقچیه‌تی هه‌بوو ، ئه‌شراف و مه‌لاك و توجاره‌كان بوون . له ئه‌نجامدا پاش لكاندنی كوردستان به عێراق ئه‌شرافی بێ وه‌ته‌ن ، عه‌وامی مه‌فتوونی وه‌ته‌ن دروست بوو .
پاش شه‌شی ڕه‌شی ئه‌یلول ی به‌ر ده‌رگای سه‌را چه‌ندان شاعیری وه‌ك پێره‌مێرد و حه‌مدی و بێكه‌س ، گۆران …هتد به شیعر وه‌جواب هاتن ، به‌ڵام نایب و ئه‌شراف و مه‌لاكی كورد به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن .
هۆكاری نه‌وت
زۆر قسه له سه‌ر ئه‌وه كراوه ، كه هه‌بوونی نه‌وت له كه‌ركوك هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئینگلیز كوردستان به عێراق بڵكێنێت .
هۆكاری مه‌زهه‌بی
سه‌باره‌ت به عه‌ره‌بی عێراق ، زۆربه شیعه مه‌زهه‌به ، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئینگلیزی پارسه‌نگی سوننه له عێراق بپارێزێت ، كوردستانی به عێراقه‌وه لكاند، كه زۆربه سوننه مه‌زهه‌بن .
ئه‌و سێ هۆكاره زۆر قسه‌ی له سه‌ر كراوه به جۆرێك كتێبێكی مێژوویی كورد نییه ئاماژه‌ی به‌و هۆكارانه نه‌كرد بێت .
هۆكاری منه‌وه‌ربوون ، هۆكارێكی كوردییه بۆ خۆ به ستنه‌وه به عێراق . ڕه‌فیق حیلمی له به‌شی یه‌كه‌می یاداشت ده‌نووسێت : منه‌وه‌ر لای عه‌وامی خه‌ڵك بێ دینه‌كان بوون . ئه‌شراف و نایبی كوردیش لای پیره‌مێردی شاعیر ” هه‌رزه وه‌كیلی شاری خامۆشان ” بوون .
فائق بێكه‌س ده‌رباره‌ی منه‌وه‌ر و ئه‌شرافی كوردی ده‌ڵێت :
منه‌وه‌ر زۆری هه‌ر له‌به‌ر نانی وه‌ته‌ن ئه‌فرۆشێ به یه‌ك تارانی
ئه‌خاته ژێر پێ دین و ئیمانی كاكه خوا ئیشی نابه‌جێ ناكا
………………………………….
ئه‌شرافمان هه‌موو بێ ڕۆح و سستن ده‌خیله پشتیان هیچ پێ مه‌به‌ستن
هه‌موو ناكۆك و پاره په‌رستن….دیوانی بێكه‌س ، ل49
قوڕبه‌سه‌ریه‌كه‌ی كورد له‌وه‌دا بوو ، زۆربه‌ی نووسه‌ره‌كانی مه‌ست بوون ، نایبه‌كانیشی وڵات فرۆش و پاره‌په‌رست …ئه‌و دوو دیارده‌یه به درێژی له یاداشتی ڕه‌فیق حیلمی و بیره‌وه‌ریه‌كانی هاوار تۆمار كراون ( ، هاوار ، ل260 ، حه‌سه‌نپوور ، ل169 ).
ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه شته نهێنیه‌كانی نایب و نووسه‌ری وڵات فرۆشی بۆ عه‌وام ئاشكرا كرد . زۆر به ڕاشكاوی له مه‌ملكه‌ته‌كه‌ی شێخ بانگه‌شه‌ی عێراقچیه‌تی به گوێی هه‌موواندا .
جگه له خودی ڕۆژنامه‌كه وئه‌و نووسه‌رانه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه له شێخ مه‌حموود كه‌وتنه ته‌قه ، لێره‌دا ده‌مانه‌وێ ئاماژه به هه‌ژموونی گوتاری ژیانه‌وه بكه‌ین له سه‌ر چه‌ند منه‌وه‌رێكی كورد له ده‌ره‌وه‌ی ژیانه‌وه .
یه‌كه‌م . تۆفیق وه‌هبی
زمانزانێكی دۆسته ئینگلیز بوو ، زۆر له شێخ دوور نه‌بوو ، به‌ڵام ئایدیۆلۆژیاكه‌ی دوور بوو له شێخ نزیك بوو له ئێنگلیز ، بۆیه ئینگلیز كردیه موته‌سه‌ریفی سلێمانی هه‌روه‌ها مه‌عاریفی عێراقی داوای لێ‌كرد شتێك ئاماده بكات له سه‌ر ڕێزمان و ده‌ستوری زمانی كوردی ( حه‌سه‌نپوور 2015 ، ل162 ) ئینگلیز منه‌وه‌رێكی ده‌ویست بۆ ئینگلیز كار بكات ، نه‌ك بۆ دۆز و زمانی كوردی ، بۆیه وه‌ك خۆی بۆ حه‌سه‌نپوور ده‌گێڕێته‌وه :” پاش ئه‌وه‌ی به‌ینمان له‌گه‌ڵ ساطع الحصری له وه‌زاره‌تی مه‌عاریف تێكچوو ، مه‌لایه‌كی به ناوی صدقی كابان بانگ كرد و دوو صه‌د ڕووپیه‌یان دایێ ، كابانیش شتێكی نووسی به‌ناوی موخته‌صه‌ری صه‌رف و نه‌حوی كوردی .” موته‌عه‌هیدی حكوومه‌تیان به لا نا . له‌وه زیاتر به حوكمی ئه‌وه‌ی تۆفیق وه‌هبی وه‌ك موته‌سه‌ریفێكی سلێمانی سكاڵا و عه‌ریزه‌یه‌كی له ڕۆژنامه‌ی سڵێمانی بڵاوكردۆته‌وه ، جگه له‌وه‌ی له موته‌صه‌ریفی وه‌ده‌ریان ناوه هه‌روه‌ها مه‌جبور كرا له سلێمانی نه‌مێنێ و له به‌غدا بژی هه‌روه‌ها ماڵه‌كه‌ی بپشكێنرێ و ڕاپێچی زیندان بكرێ (حه‌سه‌نپوور ، ل162_163 )
دووه‌م . مسته‌فا پاشای یامولكی و ماجید مسته‌فا
ئه‌و دووه له نزیكه‌كانی شێخ بوون . ئه‌وانیش هه‌رزوو له شێخ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و بوونه عێراقی . ئه‌مین 1999 ، له ل16 ی كتێبی سه‌رده‌می قه‌ڵه‌م و موراجه‌عات ده‌نووسێت :” له هه‌ڵبژاردنی 1928 دا زۆر كه‌س خۆیان ناودێر كرد ، له‌وانه مسته‌فا پاشای یامولكی كه له كابینه‌كه‌ی شێخ مه‌حموود دا وه‌زیری مه‌عاریف بوو هه‌روه‌ها ماجید مسته‌فا كه تا ساڵی 1927 یه‌كێ له هاوكاره نزیكه‌كانی بوو .”
مسته‌فا یامولكی ته‌نیا دوو مانگ پێش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شێخ له هیند ، له سه‌رده‌می ئیداره‌ی مێجه‌ر سۆن به نهێنی له بیستویه‌كی ته‌مووزی 1922 یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی كوردی له باشووری كوردستان دامه‌زراند. شه‌ریف 2007 ، ل131 كۆده‌نووسێت كۆمه‌ڵه‌كه‌ی یامولكی ناوی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان بوو ئامانجی سه‌ره‌كی بریتی بوو له پاڵپشتیكردنی جولانه‌وه‌كه‌ی شێخ مه‌حموود ، كه‌چی كه چووه به‌غدا بووه عێراقچی خۆی ناودێر كرد ببێته ئه‌ندام له په‌رله‌مانی عێراقی .
سێیه‌م
فائیق بێكه‌س ، زێوه‌ر هه‌تا پیره‌مێرد
فائیق بێكه‌س ناسراو بوو به ئه‌بو نه‌واسی كوردی و زێوه‌ر و پیره‌مێرد ناسراو بوون به دینداری دووره سیاسه‌ت . پرسی عێراقچیه‌تی بووه مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌تمی چونكه پاش خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی شێخ له 13ی مایسی 1931 دا له پێنجوین تۆماری خه‌باتی سیاسی عه‌سكه‌ری كورد له‌و قۆناغه‌دا پێچرایه‌وه و بانگی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و داوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی ، به یه‌كجاری خنكا (ئه‌مین 1999 ، ل150) سه‌یركه‌ن زێوه‌ر هه‌تا 1924 یش ده‌یوت : وا عه‌رزت ئه‌كه‌م به شیرینی خورمای خۆت بۆخۆت مێووژم بۆ خۆم له‌كوم دینوكم و لییه دینی ئه‌و خود جیاكردنه‌وه له عه‌ره‌ب پاش شكانی شێخ و ده‌ركه‌وتنی ژیانه‌وه و ژیان هه‌روه‌ها عێراقچیه‌تی ، زێوه‌ر له شیعرێكدا كوردستان ده‌كاته ” شمال”ی عێراق : ئه‌ی عێراق ئه‌ی عێراقم ئه‌ی نووری چاوان چه‌ند جوانی له ئه‌رزدا بوویته گوڵشه‌نمان له “شیمال ” و له جنووبا مه‌نزه‌ری فه‌تتان دانیشتوانت وه‌ك برا من وه‌ك برای هاوجان وه‌ك شێركۆ بێكه‌س له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا ده‌گێڕێته‌وه بێكه‌سی باوكی هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆرشی به‌ر ده‌ركی سه‌را بووه هه‌تا برینداریش بووه ، به‌ڵام عێراقچیه‌تی ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه ، له دوا ساڵی ته‌مه‌نی ، 1948 ، شیعری داری ئازادی ده‌نووسێ و له دوا دێردا ده‌ڵێت : دۆستیی كورد و عه‌ره‌ب زۆر كۆنه ته‌ئریخ شاهیده ناحه‌زی ڕووڕه‌ش له داخا با یه‌خه‌ی خۆی دادڕێ …دیوانی بێكه‌س ، ل98-99 ده‌ره‌به‌گی كوردی هه‌ره‌سی هێنا ، نایب و ئه‌شرافی كوردی به‌غدایان لێبووه قیبله ، ناوه‌ندی ژیانه‌وه ژیان بوونه مه‌دره‌سه‌ی به عێراقیبوون ، به جۆرێك عێراقچییه‌تی بووه پلاتفۆرمی كۆمه‌ڵه‌ی سیاسی كورد وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ماركسسی –لینینی ، ئاڵای شۆڕش هه‌ر كاری له سه‌ر عێراقچییه‌تی ده‌كرد .
ئه‌نجام
ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی عێراقچییه‌تی و نه‌فرین كردن بوو له سه‌ربه‌خۆیی . ڕقبوون له ده‌ره‌به‌گ و شێخ و مه‌لا چاوی هه‌ندێك له منه‌وه‌ری كوردی كوێر كرد و ده‌ستیان دایه ” خه‌باتی ” قه‌ڵه‌م بۆ لكاندنی كوردستان … ئه‌و لكاندن و عێراقچییه‌ته ماڵوێرانی كوردی لێكه‌وته‌وه و خه‌ونی خانی و زه‌مه‌نی شێخی له گۆرنا.
ژێده‌ر
ئه‌مین ، نه‌وشێروان 1999 سه‌رده‌می قه‌ڵه‌م و موراجعات 1928_1931. سلێمانی : سه‌رده‌م .
ئه‌مین ، نه‌وشێروان 2002 ژیان . سلێمانی : سه‌رده‌م.
به‌كر ، سه‌لام ناوخۆش 2015 مێژووه‌ك له په‌رته‌وازه‌یی . هه‌ولێر : هیڤی .
به‌كر ، سه‌لام ناوخۆش 2019 كاریگه‌ری قورئان له سه‌ر زمان و ئه‌ده‌بی كوردی . توركیا : له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای ته‌فسیر.
جه‌باری ، عبدالجبار 1970 مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی . كه‌ركوك : چ .شاره‌وانی كه‌ركوك.
حه‌سه‌نپوور ، ئه‌میر 2015 سه‌ده‌یێك خه‌بات له پێناوی زمانی كوردیدا . سلێمانی : له بڵاوكراوه‌كانی بنكه‌ی ژین .
خه‌زنه‌دار ، ج وه زه‌نگه‌نه ، ع 2011 ئینسایكلۆپیدیای ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی . هه‌ولێر : له بڵاوكراوه‌كانی گۆڤاری ڕۆژنامه‌نووس.
شریف ، عبدالستار طاهر 2007 الجمعیات و المن و الاحزاب الكوردیه فی نصف القرن ، ط2 . السلیمانیة :؟
عومه‌ر ، فاروق علی 2001 ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له عێراقدا ، و.تاریق كارێزی . هه‌ولێر : له بڵاوكراوه‌كانی موكریانی.
دیوانی بێكه‌س ، كۆكردنه‌وه‌ی ئومێد ئاشنا . سننه : انتشاراتی كوردستان.
—————————
• ژماره یه‌كه‌مینی ڕۆژنامه‌ی ( ژیانه‌وه )له هه‌ژده‌ی ئابی 1924 له سلێمانی ده‌رچووه ، به‌م ناوه تا 56 ژماره به‌رده‌وام بوو كه ده‌كاته 14 \ 1 \ 1926 هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌و مێژووه ڕۆژنامه‌كه ناوی بووه ( ژیان ) هه‌تا 1\3 \ 1938 ، به‌م ناوه ( 553 ) ژماره ی لێ ده‌رچوو ( بڕوانه عومه‌ر 2001 ، ل121-127 ) هه‌روه‌ها ئه‌مین (2002 ، ل321 ).