
بانگه‌وازێك بۆ هه‌موو خامه به‌ده‌ستانی به هه‌ڵوێست..! …. رزگار کوردستانی
گومانی تێدا نییه رۆڵی هزرمه‌ندو ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا ئاراسته‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه دیاری ده‌کات و پاشه‌ڕۆژی ده‌نه‌خشێنێت، جا گه‌ر ئه‌و چینانه هه‌لپه‌رست و بێهه‌ڵوێست و فیشاڵ بن ئه‌وا چاوه‌ڕوانی هیچ گۆڕانکاری و هه‌ڵوێستێکیان لێناکرێت، گه‌ر راسته‌قینه‌و خاوه‌ن به‌ها بن ئه‌وا هه‌میشه له خولگه‌ی خۆیاندا جۆره پێشهوایهکن بۆ کۆمه‌ڵگاو ده‌وروبه‌ریان و پاش مردنیشیان مێژوو شانازییان پێوه ده‌کات.
وابزانم کاتی ئه‌وه به‌سه‌رچووه باسی خراپه‌کارییه‌کانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی حیزبی مافیایی یه‌کێتی و پارتی بکه‌ین، که چۆن خزمه‌ت به هه‌موو ئه‌جندایه‌کی دژه کورد‌و کوردستان ده‌که‌ن و دژی هاوڵاتیانی کورد له‌سه‌نگه‌ردان و به درێزژایی 28 ساڵی رابردوو چۆن سته‌م و نهفانیی و ماڵوێرانی و قه‌یران دوای قه‌یران توشی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان ده‌که‌ن له هه‌ر چوار پارچه‌که‌دا، ئه‌وه‌ش هه‌رگیز سڵیان لێنه‌کردووه‌ته‌وه تیرۆرکردنی ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندو هزرمه‌ند و که‌سایه‌تییه دیاره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا بوون.
ئێستا کاتییه‌تی له خۆمان بپرسین ئایا نووسه‌رانی کورد که ئه‌م هه‌موو راستییه ده‌زانن و ده‌شزانن تا یه‌کێتی و پارتی مابن هه‌رگیز کورد به‌ره‌و پێشکه‌وتن و ئازادی و بوژاندنه‌وه‌و ده‌وڵه‌تبوون ناچێت، که‌واته بۆچی له میدیاکانی یه‌کێتی و پارتیدا ده‌نووسن و به‌شدارده‌بن و بڵاوده‌که‌نه‌وه؟ چ رۆژنامه بێت یان گۆڤار یان ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ‌و ماڵپه‌ڕو کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و هتد…. گه‌ر تۆ خۆت به پێشکه‌وتووخواز ده‌زانیت و دژی دیکتاتۆریی و ستهمیت بۆچی ده‌بیته ژماره‌یه‌کی بێ بایه‌خی ناو میدیاکانی ئه‌و دوو حیزبه گه‌نده‌ڵ و دژه کورده، دڵنیابه گه‌ر نووسه‌ران بایکۆتی میدیاکانی یه‌کێتی و پارتی بکه‌ن ئه‌وا زوو بێت یان دره‌نگ ئه‌و دوو حیزبه به‌ره‌و روخان و داڕمان ده‌چن، ئه‌گه‌ر که‌سێکیش په‌سه‌ندی ئه‌م قسه‌یه ناکات و وا ده‌زانێت گه‌ر له میدیاکانی ئه‌واندا نه‌نووسێت و بڵاونه‌کاته‌وه ئه‌وا نابێته هیچ ئه‌وا زۆر هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی له سه‌نگه‌ری گه‌لدان و دژی ئه‌و دوو حیزبه ده‌نووسن و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن ئه‌وا ئه‌وانه‌ن که نووسه‌ره راسته‌قینه‌کانن و خاوه‌نی ده‌نگی جوداو ئهفرێنهرن، چونکه ئه‌وانه‌ی له ژیر خێوه‌تی ئه‌و دوو حیزبه‌دا پشوو ده‌ده‌ن ئه‌وا بیانه‌وێت یان نا ئه‌وا له‌وان خراپترن له دیدی خوێنه‌وارانی کورده‌وه. جا ئیتر خۆت سه‌رپشك به نووسه‌ری به‌ڕێزی کورد.
ئه‌مڕۆ له قۆناغێکی گرنگی مێژوویداین و له جه‌نگێکی شاراوه‌ی گهردوونیداین له‌گه‌ڵ هێزی ئه‌هریمه‌نی کوردستاندا که هێزیان به‌ده‌سته‌و پشتیان به ئیتلاعات و جه‌ندرمه قایمه، ئه‌ی نووسه‌ری به‌ڕێز هێشتا دره‌نگ نییه کاتی هاتووه هه‌ڵوێست وه‌ربگریت و ته‌نیا به کارێکی ئاسان هه‌ڵبستیت که بڕیار بده‌یت بایکۆتی هه‌مووجۆره بڵاوکراوه‌و میدیاکانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه قێزه‌ونه بکه‌یت که هه‌موو پیرۆزییه‌کیان هه‌راج کردووین، به‌مه ده‌توانیت پشتیوانی هاونهتهوهکانت بیت و له ئازاریان که‌م بکه‌یته‌وه، دڵنیابه به به‌شداری تۆ گه‌ر به وتار‌و چیرۆك و شیعرێکیش بێت ئه‌وا ره‌واج به‌و مافیایانه ده‌ده‌یت و که له‌سه‌ر هه‌مان خووان کۆده‌بیته‌وه و ناوت له‌گه‌ڵ ناویان دێت ئه‌وا خوێنه‌ران هه‌مان حساب بۆ تۆش ده‌که‌ن هه‌رچه‌نده فلسێکی سووریشت ناده‌نێ، تکایه ئێوه به‌ڕیزن و خۆتان دامه‌به‌زێنن بۆ ئاستی ئه‌و تاوانکارانه‌ی ده‌بێت رۆژێك له رۆژان له‌به‌رده‌م دادگای گه‌لدا لێپرسینه‌وه‌ی ورد‌و درشتی تاوانه‌کانیان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
ئه‌گینا که‌س باوه‌رو متمانه‌ی به‌و رۆشنبیر‌و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌نده نییه که خۆی به پێسه‌وای میلله‌ت و هۆشیار ده‌زانێت و له‌ولاشه‌وه چاو له هه‌موو گه‌نده‌ڵی و قێزه‌ونییه‌کانی یه‌کێتی و پارتی ده‌پۆشێ و به شانازییه‌وه به‌رهه‌م و نووسین و کاره‌کانی له‌و راگه‌یاندنه فشه‌ڵ و توڕرههاتانهدا بڵاوده‌کاته‌وه…ئیتر کاتییه‌تی هه‌ڵوێست وه‌ربگرین..