
به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌سه‌ر هاوکاریکردنی داعش! …. نوری به‌شیر
جه‌نگی موسڵ له‌شه‌شه‌مین هه‌فته‌ی خۆیدا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڕواته پێشه‌وه. رۆژانه هه‌واڵه‌کان که‌منین له تراژیدیای ئینسانی جۆراوجۆر له‌م جه‌نگه‌دا رووده‌ده‌ن، له‌وه‌ی که‌داعش به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له‌ژن و منداڵ و پیر ئه‌نجامی ده‌دات، له‌به‌کارهێنانی خه‌ڵکی موسڵ وه قه‌ڵغانی به‌شه‌ری، به‌کارهێنانی مناڵان بۆ خۆته‌قانده‌نه‌وه، به‌رده‌وامی له‌ئازاردان و ئه‌شکه‌نجه خه‌ڵكی شاره‌که، گوله‌بارانکردن، ترساندن و کۆیلایه‌تی جنسی ژنان. هه‌روه‌ها گیرخواردنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له‌نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ی جه‌نگه‌که‌داو له‌ژێر ره‌حمه‌تی شه‌ڕی زه‌مینی و ئاسمانی‌دا. بینینی ئه‌و ڤیدۆ و وێنه دزه‌پێکراوه که‌مانه‌ی ناو جه‌نگه‌که که ویژدانی هه‌موو مرۆڤێکی ئینساندۆست ده‌هه‌ژێنێت، له‌وه‌حشیگه‌ریه‌ک هه‌ردوو لایه‌نی جه‌نگه‌که له‌و جه‌هه‌نمه‌ی که‌بۆ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی موسڵیان دروستکردوه بێوێنه‌یه له‌رۆژانه‌ی جه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی به‌ره‌ی تیرۆر‌و دژه تیرۆردا. به‌ره‌ی دژی تیرۆر له‌ژێرناوی ئازادی موسڵ و رزگاری خه‌ڵکی موسڵدا و تیرۆریستانیش له‌ژێر ناوی به‌رگری و پیاده‌کردنی سه‌وابته‌کانی ئیسلامدا، هه‌موو شتێکی ئینسانیان ژێر پێناوه‌و هه‌روه‌ها سیمای شارستانیه‌تیان به‌و کۆمه‌ڵگاو شاره‌که‌وه نه‌هێشتۆته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ماسمیدیای بۆرژوازیه‌وه بڕوانین و به‌شێک له‌هه‌وڵه‌کان ببیستین و ببینین که‌هێشتا ئه‌حصایی ته‌واو له‌کوشتار و پێشێلکاریه‌کان ناده‌نه ده‌ست، ته‌نها له‌مانگی ئۆکتۆبه‌ردا به‌پێی قسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌کۆی 1792 کوژراو له‌عێراقدا 1120 ی مه‌ده‌نیه، ته‌نیا له‌و جه‌نگه‌ی موسڵداو له‌وماوه‌یه‌دا 566 مه‌ده‌نی کوژراوه. هه‌روه‌ها هه‌ر به‌پێی به‌شی په‌نابه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که‌له‌م جه‌نگدا چاو‌ڕێی یه‌ک ملیۆن ئاواره‌ن، له کۆی ئه‌و یه‌ک ملیۆن و نیوه که له‌نێو به‌رداشی ره‌حمه‌تی ئاگری هه‌ردوو به‌ره‌ی جه‌نگه‌که‌دان له‌موسڵ، سه‌د هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه. ئه‌م گۆشه‌یه له‌هه‌واڵه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که رۆژانه خه‌ڵکی مه‌ده‌نی به‌ده‌ست ئه‌و هێزانه‌وه چیان به‌سه‌ر دێت و چی کاره‌ساتێکی ئینسانی ده‌خولقێت. جه‌نگی موسڵ‌و جه‌نگی سوریا و لیبیا‌و یه‌مه‌ن له‌ژێر ناوی دژی تیرۆردا، هه‌مووی په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زارین به‌نێوچه‌وانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته بۆرژوازیه‌کانیانه‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌رده‌که‌وێت که‌روخساری مه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌ڵگا و ژێرخانی کۆمه‌ڵگا چی به‌سه‌ر هاتووه، داعش له‌دوو ساڵی رابردوودا به‌تێكدانی روخساری مه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌ڵگا و پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ له‌ژێر ناوی ئه‌وانه روخساری کوفرن و له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلامدا نایه‌نه‌وه، مۆری خۆی داوه له‌و کۆمه‌ڵگایه. ئه‌وه‌ی که‌ماوه به‌لێدانه‌کانی ئه‌مریکاو هاوپه‌یماننانی ئه‌وه‌نده‌ی تر وێران ده‌کرێن. هه‌واڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئاخرین پردی سه‌ر روباری دیجله به‌ناوی پردی فه‌یسه‌ڵیه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، ئه‌مه ئاخرین پرده له‌کۆی پێنج پرد که چواره‌که‌ی تر پێشتر ته‌قێنراوه‌ته‌وه، ئه‌م پردانه به‌سه‌ر روباری دیجله‌وه‌ن که‌شاری موسڵ ده‌کات به‌دوو به‌شه‌وه‌و پرده‌کان ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری شاره‌که‌ی به‌یه‌کیه‌وه به‌ستبووه‌وه، پرده‌کان رێگای هاتووچۆی ئه‌مبه‌رو ئه‌و به‌ر بوو، ته‌قاندنه‌وه‌ی پرده‌که له‌ژێر ناوی دابڕانی داعش له‌یه‌کتر له‌به‌ری رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی موسڵدا، کێشه‌یه‌کی گه‌وره بۆ خه‌ڵکی موسڵ دروستده‌کات. هه‌روه‌ها وێرانکردنی ناو شاره‌که‌یش له‌خانووبه‌ره‌و بیناکانی ده‌وڵه‌تی له‌قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه… به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که‌روخساری مه‌ده‌نیه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به‌پێوه نه‌ماوه. به‌جیا له‌وه‌ی که‌هه‌ر هێزه که‌داعش له‌ناوچه‌یه‌ک ده‌رده‌که‌ن و خۆیان جێگره‌وه‌ی ده‌بن، به‌پێی مه‌رام وسیاسه‌تی خۆیان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌وناوچه‌یه‌دا کاربکه‌ن و سیاسه‌تی خۆیان پیاده بکه‌ن و خۆیان ده‌رخه‌ن؛ لایه‌نێک که‌نیسه‌کان ده‌کاته‌وه‌و ئه‌وی که‌مزگه‌وت و ئه‌وی که‌یان ئاڵای تایفی و قه‌ومی له‌سه‌ربانه‌کان به‌رزده‌کاته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌دا، له‌خودی دانپیانانی میدیا‌و ماسمیدیای رۆژانه هه‌واڵی بۆرژوازیدا، به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێ له‌سه‌ر هاوکاری داعش له‌لایه‌ن به‌ره‌ی دژی تیرۆر‌و دژی داعش که‌له‌م جه‌نگه‌دا به‌شدارن ئاشکرا ده‌بێت. که‌هه‌موو ئه‌مانه بۆ هه‌ر مرۆڤێکی ئینساندۆست و لایه‌نێک که‌مه‌سه‌له‌ی ئینسانی بۆ ئه‌صڵ بێت ده‌بێت خۆشباوه‌ڕی به‌و هیزانه‌ی هه‌ردوو به‌ره‌ی جه‌نگه‌که نه‌مێنێت، به‌هه‌موو هێزه‌کانی به‌شداربووانی و و هه‌موو جۆره ره‌نگه دینی و قه‌ومی و تایفیه‌کانه‌وه، زه‌روره که ریسوا بکرێن.
ئاخرین به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌هه‌واڵه‌کانی کۆمه‌ك و هاوکاریکردنی داعش و رێکه‌وتنه‌کان له‌سه‌ر به‌شداری له‌م جه‌نگه‌دا ده‌رده‌که‌ون. له‌لێکۆڵینه‌وه‌ی تازه‌دا که‌له 22ی نۆڤه‌مبه‌ردا و له‌لایه‌ن بی بی سی یه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، واته چه‌ند رۆژێک له مه‌وبه‌ر به‌ناونیشانێکی گه‌وره پرسیار کراوه، ئایا داعش چۆن یارمه‌تی و کۆمه‌كی و ته‌قه‌مه‌نی پێده‌گات، له‌رونکردنه‌وه‌که‌دا ده‌ڵێ له‌رێگای ئه‌مه‌ریکاو سعودیه‌و وڵاتانی ئه‌وروپاو تورکیاوه هاوکاری ده‌کرێت. له‌سه‌ر ئه‌مه رونکردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌ده‌ن و ده‌ڵێ له‌وکاته‌ی که‌چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌وڵاتانێکی ئه‌ورپاوه ده‌کڕرێت له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌گاته ده‌ست داعش. جه‌یمس بافیان و ده‌سته پشکنه‌ره‌که‌ی و وه‌ک ده‌سته‌یه‌کی رۆژنامه‌نوس، که‌ده‌چنه شارۆچکه‌ی قه‌ره‌قوش له‌نزیک موسڵ له‌پاش ده‌رکردنی هێزه‌کانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌و به‌جێمانی که‌لوپه‌ل و ته‌قه‌مه‌نی هه‌موو شته‌کان ده‌بینن. ئه‌م ده‌سته‌یه که سه‌ر به‌رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆن و بنکه‌یان له‌به‌ریتانیایه، لێکۆڵینه‌وه له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌که‌ن له‌ئاستی دنیادا، ئاشکرایان کردوه که‌ئه‌م چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیانه به‌ره‌سمی ئه‌مریکاو سعودیه له‌وڵاتانێکی ئه‌وروپا کڕیویانه به‌حساب بۆ ئۆپۆزسیۆنی پرۆ ئه‌مریکایی له‌سوریا که‌دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دن نێرراوه‌ته تورکیا، به‌ڵام دیاره له‌رێگای ده‌وڵه‌تی تورکیاوه و به‌پێی رێکه‌وتنی ژێربه‌ژێر، به‌زویی گه‌یه‌نراوه‌ته هێزه‌کانی داعش له‌سوریا و عێراق. به‌تایبه‌ت به‌شێکی ئه‌و هاوکاریانه‌ی داعش له‌ته‌قه‌مه‌نی که‌نیوه ئاماده‌ن بۆ به‌کارهێنان، مارکه‌کانی سه‌ری تورکین.
هه‌ر له‌لایه‌کی تره‌وه هێزه‌کانی به‌شداربوونی جه‌نگه‌که هه‌ریه‌که له‌ئه‌مریکا، تورکیا، ئێران، هێزه چه‌کداره‌کانی بارزانی، حه‌شدی شه‌عبی و هێزی سه‌ربازی و پۆلیسی عێراقی به‌به‌رنامه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه چونه‌ته ناو جه‌نگه‌که‌و به‌شداری ده‌که‌ن و ئاماده‌کاری به‌شی خۆیان له‌موسڵی دوای داعش ده‌که‌ن. به‌دانپیانانه‌کانی ئه‌مریکاو حکومه‌تی عێراقی، له‌وه‌ی بارزانی و پێشمه‌رگه پاره‌یان وه‌رگرتوه بۆ به‌شداری له‌م جه‌نگه‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌مه به‌دوای قسه‌کانی مه‌سعود بارزانیدا له‌به‌عشیقه‌دا دێت، که‌وتی دوای ده‌کردنی هێزه‌کانی داعش له‌موسڵ ئێمه هێزی پێشمه‌رگه ناكشێنیه‌وه، ئه‌وه‌بوو یه‌کسه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی عه‌بادی و تاکیداتی ئه‌مه‌ریکای لێکه‌وته‌وه که‌پێشتر رێکه‌وتوون له‌سه‌ری ئه‌وه‌ی که‌هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری ئه‌م جه‌نگه پێده‌که‌ن به‌دوای ده‌رکردنی داعش له‌موسڵ ده‌بێ بکێشێننه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا بڕی 415 ملیۆن دۆلاریان داوه‌ته بارزانی. هه‌ر بۆیه بارزانی زوو له‌قسه‌کانی پاشگه‌زبۆوه.
هه‌روه‌ها به‌جیا له‌وه‌ی که‌هه‌رزوو هێزه‌کانی هاوپه‌یمان تاکیدیان له‌هێشته‌وه‌ی رێگا بۆ ده‌رچوونی هێزه‌کانی داعش کردوه‌و هه‌واڵه‌کان ئه‌مه پشت راستده‌که‌نه‌وه که 200 داعش به‌ره‌و سوریا ده‌رچون په‌یوه‌ندیان به‌داعشه‌کانی سوریاوه کرده‌وه‌و له‌وی ده‌جه‌نگن، ئه‌مه به‌جیا له‌و داعشانه‌ی که‌ده‌وترێ له رێگای هێزه‌کانی حکومه‌تی تورکیاوه که‌له‌ده‌وری موسڵن به‌ڕێکراون و نه‌جاتدراون.
هه‌موو ئه‌مانه که‌گۆشه‌یه‌کی بچوکن له‌تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ماوه‌یه‌ی جه‌نگدا که‌ئاشکرابوون، به‌ڵام زۆری تر ماوه‌که له‌دریژماوه‌ی جه‌نگه‌که‌و دوای جه‌نگه‌که‌دا له‌هاوکاری داعش و به‌ڵگه‌نامه‌و پێشێلکاریه‌کان ده‌رده‌که‌ون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێ سه‌رنجی بدرێ ئه‌وه‌یه به‌پێی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یه‌کی پێشوه‌ختی و به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌هاوکاری لایه‌نه‌کانی دژه تیرۆر له‌ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی له‌م جه‌نگه‌دا نه‌ک دژه ئیسلامی سیاسی، سه‌ره‌تاکانی دیاره که‌دوای ده‌رکردنی هێزه‌کانی داعش له‌موسڵ، ده‌بێ خه‌ڵکی موسڵ چی به‌ڵایه‌کی خراپتری به‌سه‌ربێت له‌وه‌ی که‌ئێستا هه‌یانه، به‌ده‌ست ده‌سته‌جاتی ئیسلامی سیاسی تر‌و هێزی قه‌ومی و تایفیه‌وه له‌جه‌نگ و کوشتارو هه‌ژاری و بیخانه‌و لانه‌یی و چه‌ندبه‌ره‌کی که‌به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێت. که کاریگه‌ری ئه‌وانه هه‌موو خه‌ڵکی موسڵ و کوردستان وعێراق و ناوچه‌که‌ش ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه ترسێکه‌و واقعیه‌و ده‌بێ به‌جدی وربگیرێت، که ته‌نیا به‌هێزی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش، کۆمۆنیسته‌کان و به‌ره‌ی ئازایخواز ده‌توانرێت به‌ری پێبگیرێت.
27/11/2016