Skip to Content

دوو هۆنراوە بۆ مناڵان … فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

دوو هۆنراوە بۆ مناڵان … فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

Closed
by ئه‌یلول 17, 2019 General, Poems

ساڵی نوێی خوێندن

ئێمەی منداڵ دەزانین
واساڵی نوێی خوێندنە
بەسەرچوو پشوی هاوین
کاتی کۆششکردنە

زیرەکی خولیامانە
بۆیە وا بە پەرۆشین
بۆساڵی نوێی خوێندنە
هەموو دڵپڕ لەخۆشین

قوتابخانە هاوڕێیە
باشترین جێی ئێمەیە
زانیاری تیا فێردەبین
ماڵێکی بەخشندەیە۰

دوانە ….


براکەم زۆر وریایە
دڵسۆزو بە وەفایە
وتەو کردار شیرینە
هەتا بڵێی سەنگینە
زۆر هۆگری یەکترین
ناتوانین بێ یەکتربین
خەڵکی دەیانووت دوانەن
ئای چەند جوانوهاوشێوەن؟!
من لەم وتە نەگەیشتم
هەتاکو پێگەیشتم
رۆژێ پرسیم لەدایە
مانای چییە؟ دوانەیە
وتی ڕۆڵە هەردوکتان
پێکەوە هاتنە ژیان
کاتێک لەناو سکم بون
لەوێش هەرپێکەوە بون
لەیەکدەچن ڕوخسارتان
وەکیەک جوانە کردارتان
بۆیە وا زۆر ئاسودەن
هاوکاری یەکتر دەکەن
هەموو دوانێک وەک ئێوە
بە رەنگ و دەنگ و شێوە
ڕێزیان لەسەر چاوانە
پێیان دەوترێت دوانە۰

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish