رۆژنامه‌گه‌ریا ده‌ڤه‌را به‌هدینان … ئاری زێندینی
زۆر جاران یان زۆر ووتار ده‌نووسرێت یان ده‌بینرێت و بینراوه به شێوه‌ی بابه‌تی نانووسرێت چه‌مك و په‌یامی گشتی ته‌واو نادات به ده‌سته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و باس و بابه‌تانه‌ی پڕزانیاریینه و مێژوون جا بابه‌تی ئه‌ده‌ب یا رۆژنامه‌گه‌ری یا شیعر یا هونه‌ر به گشتی كه سووچی نووسه‌رانه له‌به‌ر نه‌بوونی زانیاری و فه‌رامۆشی و كاری سه‌رپێی و یانیش هه‌ندێك جار تهمبوڵیش رۆلی هه‌یه له كاره‌كانیان ! ئه‌گه‌ر نا به‌رهه‌م و بابه‌تێك هی میلله‌تی خۆت بێت نابێت پێی نه‌زانی یان فه‌رامۆشی بكه‌یت یان ته‌مبه‌ڵی بكه‌یت, نوسهرورۆشنبیر ده‌بێت هه‌موو كه‌لێن و قوژبنی مێژووی میلله‌تی خۆی بزانێ و شاره‌زا بێت تا دوا هه‌ناسه دواتر گوناحی نییه! چونكه جار هه‌یه له‌به‌ر بێ ئاگایی نووسه‌ر جۆرێك له بزربوون و سه‌رلێشوان و شێواندنی مێژووی میلله‌ته‌كه‌مان لای خه‌مخۆران و خوێنه‌ران و نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌بینرێت,بۆ نموونه گه‌ر ئێستا باسی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بكرێت زیاتر سترێس و لۆد له‌سه‌ر باشوری كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه به شێوه‌یه‌كی كه‌متر باسی كوردستانی باكور ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به بۆچوونی من له به‌ر نه‌بوونی زانیاری و نا شاره‌زایی ههندۆكهكیش له‌به‌ر ته‌مبه‌ڵی.
لێره‌دا كتێبێك به‌نموونه ده‌هێنمه‌وه كه پڕزانیاریه بۆ مێژوویی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی چونكه مێژوو هی یه‌ك كه‌س و هی یه‌ك سه‌رده‌م نییه به‌ڵكو كه‌لتوورو مێژوویی میلله‌ته ئه‌ویش كتێبی (رۆژنامه‌گه‌ریا ده‌ڤه‌را به هدینان له 1950 تا 2005) له نووسینی ( وه‌سفی حه‌سه‌ن ڕدێنی) كه له ساڵی (2006) له هه‌ولێر چاپكراوه, ئه‌م به‌رهه‌مه پڕ زانیاریه بۆ مێژوویی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی (115) سهدوپانزده رۆژنامهوگۆڤاروبهلاڤۆك ده‌بینرێت و بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌له ده‌ڤه‌ری بادینان له ( دهۆك و ئامێدی وزاخۆ و ئاكرێ ) كه نووسه‌ران و رۆشنبیرانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌ستێكی باڵایان بینیوه بۆ خزمه‌تی بواری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی رۆشنبیری له‌م ده‌ڤه‌ره بۆیه پێویسته نووسه‌ران ورۆشنبیران و خوێنه‌ران له دوورونزیك ئاگاداری ئه‌م به‌رهه‌مه بن بۆ زیاتر شاره‌زابوون و پڕزانیاری بۆ بابه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌ر چ نه‌بێت ئاگاداری ئه‌م به‌رهه‌مه بن. هه‌ندێك نموونه له رۆژنامهوگۆڤاروبهلاڤۆكانهی كه‌له‌م كتێبه پیشاندراوه‌و بڵاوبۆته‌وه وه‌ك ( ئكرێ , بیاڤ , ده‌نگێ كوردستان , ره‌وشه‌ن , چیا , هێڤی , لاوان , به‌هدینان , خابوور , بۆتان , خالخالۆك, نه‌ورۆز , ڕاسته‌ڕێ , چه‌په‌ر , لالش , مه‌تین , په‌یڤ , په‌یڤ , ئه‌ڤرۆ , ڤینا ن‌و , چریسك و نوو ژین , زاخۆ , چه‌ندانیتر ).