كتێبی_ فه‌لسه‌فه و فه‌یسبووك یان فه‌لسه‌فه‌ی فه‌یسبووك … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
نكۆڵی له‌وه ناكرێت كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به گشتی و فه‌یسبووكیش به تایبه‌تی، پانتایه‌كی گه‌وره‌یان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ی مرۆڤی كورد له ئێستادا گرتووه. بۆیه ده‌ڵێین پیشه‌ییش، چونكه له‌كات و ساتی ده‌وامیشدا، جا له كه‌رتی گشتی یا تایبه‌تی بێت، كه‌سانێكی زۆر هه‌ن، ده‌رفه‌تێك ئه‌گه‌ر بچو‌وكیش بێت، وه‌رده‌گرن و سه‌رقاڵی چات و لایك و گۆڕینه‌وه‌ی كۆمێنت ده‌بن.
ئه‌گه‌رچی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، بۆته به‌شێكی سه‌ره‌كی له پێداویستییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌كان، وه‌لێ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌لگای ئێمه‌دا ده‌گوزه‌رێت،جۆرێكه له ئاڵووده‌بوون به ته‌كنه‌لۆژیا، نه‌ك بینینی وه‌ك ئاسانكارییه‌ك بۆ ڕاییكردنی ئیش وكاره‌كانی.بۆیه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هێنده‌ی سهكۆیهكن بۆ خۆده‌رخستن و گۆڕینه‌وه‌ی نوكته و كۆمێنتی بێ بنه‌ما، هێنده نه‌بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنی مرۆڤی كورد له ڕووی پاشخانی ڕۆشنبیریی و فه‌رهه‌نگییه‌وه. ئه‌گه‌رچی له كوردستاندا،فه‌یسبووك بۆته دیارده، به‌ڵام تاكو ئێستا زۆر به‌كه‌می له ڕوانگه‌یه‌كی زانستی و مه‌عریفی، فه‌لسه‌فی و ده‌روونزانی، له كاریگه‌ریه‌تی ئه‌و دیارده‌یه به سه‌ر ژیانی مرۆڤی كورد به هه‌ردوو دیوی ئه‌رێنی و نه‌رێنی كۆڵراوه‌ته‌وه. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه، یه‌كێك له دیارترین ئه‌و كتێبانه‌ی كه له باره‌ی فه‌یسبووك و كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه ده‌دوێت كتێبی( فه‌لسه و فه‌یسبووك یان فه‌لسه‌فه‌ی فه‌یسبووك)ه كه كتێبێكی گرنگه.
بایه‌خی ئه‌م كتێبیه هه‌ر ته‌نها له‌وه‌دانییه كه له باره‌ی دیارده‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژییه‌وه ده‌دوێت كه ئه‌ویش فه‌یسبووكه، به‌ڵكو له‌وه زیاتر ئه‌وه‌یه كه كتێبه‌كه وێرای ئه‌وه‌ی دیدێكی فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژیی قووڵه بۆ به‌كاربه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڵام به‌زمانێكی ساده، پاراو و ڕه‌وان نووسراوه كه بشێ هه‌مووان بیخوێننه‌وه و له ناوه‌ڕۆكی بگه‌ن.
كه ئه‌مه‌ش بۆ خوێنه‌ری كورد، كه زۆرینه‌یان خوێنه‌رێكی میللییه وبژارده‌یی نییه، میتۆدێكی باشه بۆ خوێنه‌وه‌ی كتێب. ئه‌م كتێبه، له چه‌ند به‌شێكی سه‌ره‌كی پێكهاتووه و له هه‌ریه‌ك له‌و به‌شانه‌ش، نووسه‌ر هه‌وڵیداوه به پوختی له باره‌ی كاریگه‌ریه‌تی فه‌یسبووك له ژیانی ئێمه‌وه بدوێت.
نووسه‌ر له‌ده‌سپێكی باسه‌كاندا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مرۆڤی كورد به‌گشتی،له‌به‌ركه‌وتن و كۆنتاك دایه له گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌كاربه‌رێكی ئه‌كتیڤی ئه‌و بواره‌یه، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه، نه‌بۆته هۆی دروستكردنی مرۆڤێكی بیركه‌ره‌وه، پرسیار دروستكه‌ر. به پێچه‌وانه‌وه، ته‌نها له خۆخافڵاندن و سه‌رقاڵكردن و كۆمێنتی بێ مانادا كورتی كردۆته‌وه.
به بڕوای نووسه‌ر، مرۆڤی كورد زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان فه‌یسبووك وه‌ك پانتییهك بۆ خۆده‌رخستن و نه‌رجسیه‌ت و نماییشی جه‌سته‌یی و ڕواله‌تی ده‌بینن. ئه‌وان فه‌یسبووك، وه‌ك ئامرازێكی گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا، گه‌نگه‌شه و دیالۆك،گه‌ڕان به دوای مه‌عریفه و زانست‌دا نابینن. به‌ڵكو ته‌نها وه‌ك ڕۆتینێكی ژیانی ڕۆژانه‌یان ته‌ماشای ده‌كه‌ن. په‌یوه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا،ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌كی ڕووكه‌شی و لاساییكه‌ره‌وه‌یه.
بۆیه‌شه فه‌یسبووك له نێو ئێمه‌دا، نه‌بۆته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاریی و ئاگایی مرۆڤه‌كان. به پێچه‌وانه‌وه، هێنده‌ی خوانێكی ڕازاوه ده‌بێته جێی سه‌رنج و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕای به‌كاربه‌رانی، هێنده پرسیار‌و بۆچوونێكی فه‌لسه‌فی نابێته جێگه‌ی له سه‌روه‌ستان. بابه‌تێكی دیكه كه نووسه‌ر تیشكی ده‌خاته سه‌رو ڕه‌خنه‌ی ده‌كات ئه‌وه‌یه، كه تێگه‌یشتنێكی هزریی و میللی له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا دروست بووه كه هه‌موو بوونێك ده‌به‌ستێته‌وه به فه‌یسبووك و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌وئامرازه‌دا كۆده‌كاته‌وه. واتا ئه‌گه‌ر فه‌یسبووكت هه‌بوو، ئه‌وه تۆ هه‌یت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش.
له ڕاستیدا، ئه‌و بۆچوونه‌ی نووسه‌ر نه‌ك هه‌ر لۆژیكی و ڕاست و له جێی خۆیه، به‌ڵكو به ئه‌رگۆمێنتیش ده‌ركه‌وتووه. بۆنموونه:شاعیرێك له فه‌یسبووكی خۆی، ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له من گرتبوو،كه‌چۆن ده‌بێت من نووسه‌ربم و وتاربنووسم، به‌ڵام فه‌یسبووكم نه‌بێت؟ ئه‌مه ده‌رخه‌ری ڕاستی بۆچوونی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه، كه كه‌سانێك چه‌ند ساویلكانه بیرده‌كه‌نه‌وه و چۆن بوونی مرۆڤ له بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی نازیندوو، بێ ڕوح و بێ چێژ، كورت ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆچوونی شاعیرێك بێت كه شاعیران، ده‌بێ پاشخانێكی ڕۆشنبیریان هه‌بێت، ئاخۆ به‌كار به‌رانی ئاسایی فه‌یسبووك، چه‌ند تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به دڵخوازی خۆیان ده‌بینن؟هه‌ربۆیه به بڕوای نووسه‌ری كتێبه‌كه، یه‌كسانكردنی بوونی مرۆڤه‌كان به بوونی نێو فه‌یسبووك و به‌ستنه‌وه‌یان به‌یه‌كتری، نه‌ك هه‌ر بۆچوونێكی نالۆژیكییه، به‌ڵكو نه‌زانییه‌كی دیاریشه.
چونكه هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر پێمان وابێت، ئه‌و تۆڕه هه‌مه‌لایه‌نه وبه‌ستراو به هه‌موو دنیاوه، ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ڕاسته‌قینه و ڕوحیه‌كانی ئێمه. چونكه مرۆڤه‌كان له نێو فه‌یسبووكدا، بوونێكی ئه‌ندێشه‌ییان هه‌یه نه‌ك واقیعی.
به‌و مانایه له به‌ریه‌ككه‌وتن دابن له‌گه‌ڵ واقیع. لێره‌وه‌ش نموونه‌ی ئه‌وه دێنێته‌وه، كه سه‌دان دروشم و هوتاف و بانگه‌واز له فهیسبووكهوه ده‌كرێن، به‌ڵام چه‌ند له‌و به‌كاربه‌رانه ئاماده‌ن به پراكتیكی له واقیعدا ئه‌و ڕۆڵه ببینن و دروشمه‌كانیان بكه‌نه كردار؟هه‌موومان له فه‌یسبووك قسه ده‌كه‌ین، بیروڕا ده‌گۆڕینه‌وه، وه‌لێ هه‌موو ئه‌و دیالۆگانه تا ئه‌و كاته بڕده‌كه‌ن كه له نێو فهیسبووكداین، له‌وه به‌دواوه، هه‌ركه‌سه و به‌دوای كاری خۆیدا ده‌ڕوات.
هه‌ربۆیه‌شه نووسه‌ر جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه فه‌یسبووك نییه هاتۆته نێو ژیانی ئێمه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه ئێمه‌ین بووینه‌ته كۆیله‌ی فه‌یسبووك، به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆرمان توانای پرسیار‌و گه‌ڕان به دوای مه‌عریفه‌مان هه‌بێت. خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ كه نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا تیشكی ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌یه، كه ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌كانی پێشكه‌وتن و فراوانبوونی دنیای زانینی مرۆڤه‌كان، به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و فه‌یسبووك بووایه، ده‌بوو ئێستا ئێمه كۆمه‌لگایه‌كی زۆر پێشكه‌وتوومان هه‌بووایه. كه‌چی به بڕوای ئه‌و، هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا، مرۆڤی ساده، بیرنه‌كه‌ره‌وه،هیچ نه‌زان و گه‌مژه، بوونییان نییه. چونكه له فه‌یسبووكدا، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت قسه بكات و خۆی نماییش بكات.
له فه‌یله‌سوفێكه‌وه بۆ نه‌زانێك، له پڕۆفیسۆرێكه‌وه بۆ نه‌خوێنده‌وارێك. فه‌یسبووك فلته‌رێكی نییه كه تیایدا ئه‌و گه‌مژه‌یه دوور بخاته‌وه له بۆچوونی مه‌عریفی و زانستی. بۆیه ده‌بینین، وێرای ئه‌و هه‌موو ئامرازه پێشكه‌وتوو، دوا مۆدێلانه‌ی سه‌رده‌م، كه‌چی زۆر به‌ده‌گمه‌ن، فه‌یسبووك وه‌ك سه‌كۆیه‌كی مه‌عریفی و دڵكارای گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌و ڕاكان ده‌بینرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی(مه‌نجه‌ڵێك دۆڵمه!) ده‌بێته جێی كۆمێنت، لایك و شه‌یركردن، ئه‌وه‌نده بۆچوونێكی فۆكۆ، یان شیعرێكی بێكه‌س نابێته مایه‌ی دروستكردنی پرسیار لای مرۆڤی كورد. كه‌واته به‌و شێوه په‌یوه‌ندیی و بهیهكهوهبهستنه، ده‌توانرێت مرۆڤێكی پرسیار دروستكهرو گومانكه‌ر بێته ئاراوه؟ خاڵێكی دیكه كه نووسه‌ر باسی ده‌كات ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێ نووسینی نێو فه‌یسبووك،كورت، ڕاگوزه‌رو وێنه‌یی بن، تاكو بخوێنرێنه‌وه. واته ئه‌گه‌ر نووسین و كۆمێتێك بچووك و كورت نه‌بێت، به‌كاربه‌رانی فه‌یسبووك ده‌یخه‌نه دواوه. چونكه ئه‌وان زۆرتر له گه‌ڵ وێنه له په‌یوه‌ندیدان، نه‌ك خوێنه‌وه.
بۆیه ده‌بێ نووسینه‌كان خێرا‌و ئاسان خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه ده‌نا پشتگوێ ده‌خرێن. كه‌واته ئه‌وستایله له‌نووسین، ده‌توانێ وا له‌مرۆڤ بكات بیربكاته‌وه وبچێته قووڵایی نووسین و مانا؟دواجار نووسه‌ر بۆچوونی وایه، ئه‌وه فه‌یسبووكه ئێمه به‌كاردێنیت وكردوومانی به ڕۆبۆت، نه‌ك ئێمه فه‌یسبووك به‌كاربێنین.ئه‌مانه و زۆر بابه‌تی دیكه‌ش له كتێبه‌كه‌دا هه‌ن.
له ڕاستیدا، دوور له هه‌موو جۆره سازش و پێدا ههڵگوتنێك ده‌ڵێم: ئه‌م كتێبه، یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و كتێبانه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌سێك، نه‌ك خوێنه‌ران به ته‌نها بیخوێننه‌وه. چونكه كتێبێكه، له باره‌ی دیارده‌یه‌كی سه‌رده‌مه‌وه ده‌دوێت، كه وه‌ك هه‌ناسه‌دان، به داخه‌وه بۆته به‌شێك له بوون و ژیانی ئێمه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆرمان، بزانین چییه وچۆن به‌كاربه‌رێكی فه‌یسبووكین كه ئه‌مه‌ش گرنگه بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستامان.دوای خوێنه‌وه‌ی كتێبه‌كه، خوێنه‌ر پرسیار‌و سه‌رنجی زۆری لادروست ده‌بێت به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی چۆن ببێته به‌كاربه‌رێكی دیكه‌ی فه‌یسبووك.
بۆیه ده‌ستخۆشانه له نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌كه‌م و هیوای به‌رده‌وامیش بۆ ناوه‌ندی ڕه‌هه‌ند ده‌خوازم، كه ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی كه‌مه ده‌ستییان به‌وه‌شان كردووه، به‌ڵام له‌وماوه كه‌مه‌دا، چه‌ندین كتێبی نایابی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و فیكریان خستۆته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
*په‌راوێز/ ناوی كتێب( فه‌لسه‌فه‌و فه‌یسبووك، یان فه‌لسه‌فه‌ی فه‌یسبووك)نووسینی(نه‌وزاد جه‌مال) بڵاوكراوه‌ی (ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ڕه‌هه‌ند)_2019