Skip to Content

میرات … سەلام عومەر

میرات … سەلام عومەر

Closed
by تشرینی دووه‌م 5, 2019 General, Poems

کورسیەکەی باپیرم ماوە
کە بابم لەسەری دادەنیشت
ئێستا
ئەوان نەماون و
منیش ناوێرم
لەسەر کورسییەک دانیشم
کە بۆ لای وانم دەبا.
٭٭٭٭٭
بابم
پێڵاوە بن قاڵتاغیەکەی
باپیرمی لە پێ دەکرد
تا
دەنگی پێیەکانی باوکی هەر بمێنێ
ئێستا
ناوێرم ئەو پێڵاوانە لەپێکەم
تا
پێم نەڵێن وەزیر
یا پەرلەمانتارو بەرپرس.
٭٭٭٭٭
ناو بالیفەکەی بابم
پڕ لە پارە بوو
لە باپیرمەوە بۆی مابۆوە
ئەویش
هەمووی بۆمە بەجێهێشت
ئێستا ناوێرم دەریانبێنم
تا
پێمنەڵێن دز

Previous
Next
Kurdish