حه‌رفه‌كانی قه‌ده‌ر… شه‌ونم زه‌ندی
له‌م شاره بێ تروسكه‌دا
هه‌ر ورشه‌ی چاوی هۆنراوه‌یه
به سه‌ر شاری كڕ و كپا
وه‌نه‌وزیه‌تی و تروسكه‌دا
هیوایه‌كی كپ كرا‌و
سه‌رده‌مێكه چاوه‌ڕوانی ئه‌ستێره‌یه
واقعێكی رووكه‌شكراو
له چاو تروكانێكا …..
(( بوون )) ده‌سڕێته‌وه
له ته‌نیا ساته وه‌ختێكا ….
نه‌مری به ( عه‌ده‌م ) ،
خه‌ونه ئهرخهوانییهكان ،
چه‌ندان به‌هار ئه‌كا به (( پایز ))
لێمان یه‌قینه …
لێمان یه‌قینه …
له زه‌مه‌نێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ …
كه هه‌ر (( خه‌ون )) پردی پڕینه‌وه بێ
ته‌مه‌نیش هه‌ر وه‌ك گه‌ڵاكانی پاییز
له كه‌لێنی پهنجهكانا … هه‌ڵده‌وه‌رێ
ئه‌مه زه‌مه‌نی یاده تاڵ و
خه‌نده تۆراوهكانه
ته‌نانه‌ت …
حه‌رفه‌كانی قه‌ده‌ریش
به چه‌قۆی ده‌ستی ئاده‌مییه‌ك
ڕێگه‌ی مه‌رگه‌سات ده‌گرێ …
11 / 1994