
تەنز- قه‌پۆله… کۆرش وه‌حید
تازه لای عه‌زێز نه‌سین گه‌ڕابوومه‌وه باسی کابرایه‌کی تورکی بۆ کردم که ناوی قه‌پۆله بوو، دیاره ئه‌و به چیرۆکی نه‌زانیبوو بۆیه نه‌ینووسیبووه‌وه، له‌وێوه ده‌ستی پێ‌کرد که چایه‌که‌ی بۆ هێنام و که‌مێك کهف به‌سه‌ریه‌وه بوو، یه‌کسه‌ر بیری قه‌پۆله‌ی که‌وته‌وه، وتی ئه‌ویش له دایره‌که‌ی خۆیاندا پێشوازی له میوانان ده‌کردو پێش ئه‌وه‌ی چاکه‌یان بۆ بهێنێت تفی تێده‌کردو به کابرای میوانی ده‌گوت شهکرهکهشم تێکداوه تۆ تێکی مه‌ده، ئه‌و شه‌خسییه‌تێکی به‌ربووکانه‌ی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ گورگدا گۆشتی ده‌خواردو له‌گه‌ڵ مه‌ڕیشدا شینی ده‌گێڕا.
قسه‌ی خۆمان بێت هه‌ر به‌وه‌وه نه‌ده‌وه‌ستا قونگی له‌سه‌ر کورسی چه‌ند دایه‌ره‌یه‌ك وه‌کو به‌ڕێوبه‌ری پله یه‌ك بسوڕێنێت، جارجار باسی کورسی موحافهزهو به‌ینی خۆشمان بێت هی س..سس…سس.ـه…ـه…رررر….ۆۆۆ…ک.ک.ک….یشی ده‌کرد، شه‌وان بجوایهته خه‌ونی هه‌ر منداڵێك، منداڵی داماو کونهیهك میزی ده‌کرد به خۆدا.
ئیتر ژنانی گه‌ڕه‌كیش فێربوون هه‌ر له‌سه‌ری کۆڵانه‌وه ده‌ربکه‌وتایه ده‌نگێك ئاگاداری ده‌کردنه‌وه قه‌پۆله هات…هه‌موو به هروژم خۆیان ده‌کرد به ژووردا، داخی ئه‌وه‌ش خه‌ڵکی گوزه‌ره‌که‌ی ده‌کوشت که زوو زوو قه‌پۆله به جۆره‌ها شێوه وێنه‌ی خۆی و که‌لـله زله پڕ دهعهجانهکهی بڵاو ده‌کرده‌وه، له‌وه‌ش سه‌یرتر بۆ شانازی‌کردن به کتێخانهکهیهوه که له هه‌موو کتێبه به دیاریبهخشراوهکانی دایه‌ره پێکهاتبوو، ئه‌و له‌ماڵه‌وه کۆی کردبوونه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی له دایه‌ره جێ نییه‌و پاشتریش ده‌یگوت بنواڕن ئه‌مه‌یه کتێبخانهکهمە.
خۆ ئه‌و له‌به‌ر بوغز‌و ئیره‌یی و ناحاڵێتی و چاوچنۆکیی و هه‌ڵپه‌کردن مه‌جالی به خۆی نه‌ئه‌دا یه‌ك وشه‌ش بخوێنێته‌وه، هه‌رچییه‌کیشی بخوێندایهوتهوه به لنگه‌وقوچ لیی تێده‌گه‌شت، بۆیه رۆژ دوای رۆژ وهپاشتر ده‌که‌وت، ئیتر که پهمپلێدهرهکانی له ناکاوێکدا ون بوون و وابزانم له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌پۆلی مردنه له ناکاوانه‌دا ئه‌وانیش مردن و له‌بیرچوونه‌وه، ئه‌ویش ورده ورده لاواز‌و چروکتر ده‌بوو، به‌ڵام سه‌ری هه‌ر وه‌ك خۆی مابوو بۆیه خه‌ڵك هه‌ر به قه‌پۆله ناویان ده‌هێنا، رۆژێکیش که ده‌موچاوی وه‌کو دهبدهی ته‌قیو ده‌بینرا، خه‌ڵکه‌که نه‌یانزانی ئه‌وه قهپۆلهیهو کۆچی دوایی کردوه.