 
	به‌یانی بوو … شیعری شه‌هید زانا مه‌حموود حه‌مزه
 به‌یانی بوو 
 هه‌تاو هێشتا ڕێگه‌ی شاری نه‌دیبۆوه 
 هێشتا.. ده‌ستی زه‌رده‌په‌ڕیش …
 نێوچه‌وانی نه‌سڕیبۆوه .
 له ئاوێنه‌ی به‌رده‌م … لاشه‌ی مناڵێكا
 هه‌ژده‌ر.. هه‌ژده‌ر 
 ئاسۆی ته‌ڵخی ئه‌م وڵاته ده‌بوو به ته‌م 
 دڵی شاری .. ترسنۆكیش …
 ده‌یگازاندێ و به ئاوازێكی  .. پڕ له خه‌م 
 گۆرانی سبه‌ینێی ده‌چڕی 
 په‌ڕه‌سێلكه‌ی .. به‌هارێ بوو 
 به نێو ڕه‌شه‌بای … 
 زستانی تووشا ده‌فڕی 
 به هه‌مان ئاوازی ڕێگه‌ی كارگه‌كان و 
 له گه‌ڵ نه‌وای ڕێگه‌ی كێڵگه و ڕه‌ز و بێستان 
 به كزێكه‌وه ده‌یناڵاند 
 شاری مردووه‌كان هه‌ڵده‌ستێ 
 بازووی به تین له تێكۆشان ده‌خاته كار 
 لاسكی هێشتا قه‌ف نه‌كرد و 
 له كه‌مه‌ری خۆی ده‌به‌ستێ 
 هه‌زاران ده‌ست .. چه‌پڵه‌ی گوشادی لێ ده‌ده‌ن 
 ئه‌وسا نه كه‌س له برسا سك ئه‌گوشێ و 
 نه مناڵی دڵی بچكۆڵه‌ی له سه‌رمانا ده‌وه‌ستێ 


 
			 
			 
			