Skip to Content

خۆشتبوێم.. شيعر: نزار قبانی.. وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

خۆشتبوێم.. شيعر: نزار قبانی.. وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

Closed
by كانونی دووه‌م 22, 2023 General, Poems


خۆشتبوێم و مەپرسە چۆن
كاتێ بەر خۆشەویستی ئەکەوین
جێیەک نیە بۆ “چی” و “چۆن”
و
ببە بە سایەقە و زریان
ببە بە لەسەرخۆیی و ببە بە توند و تیژیی
ببە بە دوا ووڵات
ببە بە گوڵی دوورە ووڵاتی
خۆشتبوێم بێ سکاڵا
كەی پڵنگ سکاڵای کردوە لەبەردەمی شمشێرا !!
بەهەزاران شێوە خۆشتبوێم
و
وەک هاوین دووبارە مەبەرەوە
من ڕقم لە هاوینە
بێ “گرێ ” و ئاڵۆزیی
خۆشتبوێم …
و
لە ناو لەپی دەستما خۆت وون کە
بۆ هەفتەیەک خۆشتبوێم
بۆ چەن ڕۆژێ …بۆ چەن سەعاتێ
هیچ بایەخ نایەم بە ئەبەدیی
من”تشرین”م
مانگی باران و سەرما و ..ڕەشەبا
من “تشرین”م
وەک هەورە تریشقەیەک لە لەشم بە
بە هەموو دڕندەیی “تەتەر” خۆشتبوێم
بە هەموو گەرمایی جەنگەڵ
بە هەموو زەبر و زەنگی باران خۆشتبوێم
و
هیچ بەهانەیەک مەهێنەوە
وەک ” بوومە لەرزە” خۆشتبوێم
….وەک مردنێکی چاوەڕوان نەکراو
و
با مەمکە سواغکراوەکانی بە گڕ و بڵیسەکانت
وەک گورگێکی سامناک و برسی پەلامارم بەن
من پیاوێکی بێ “قەدەر”م
تۆ ببە بە قەدەرم
تا وەک نەخشی سەر بەرد
لە سەر مەمکەکانت بمهێڵەرەوە
…….با هەر لەوێ بم
“””””””””””””””””””””””
22/1/2023

Previous
Next
Kurdish