كۆرۆنا له نێوان پله باڵاكان و پله نزمه‌كاندا … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له دوای قه‌یرانه دروستكراوه‌كه‌و مووچه برین ونه‌دانی به‌شێكی مووچه به‌ناوی پاشه‌كه‌وت حكومه‌تی كوردستان به‌زمێكی دۆزییه‌و ناوی چاكسازی لێناو به پاره په‌رله‌مانی كوردستانیان ده‌سته‌مۆ كرد‌و په‌رله‌مانتێره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به زۆرینه ده‌نگیاندا به‌و چاكسازییه‌و دیاره چاكسازی نه‌بوو به‌ڵكۆ چاكوازی بوو له هه‌ندێ شوێنی گه‌رمیان به یاری ئه‌وترێت وازی.
به‌ڵی چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت یارییه‌كی زیره‌كانه بوو بۆ پێدانی خانه‌نشینێكی خه‌یاڵاوی به‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌نگیان پێ‌درابوو بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نوێنه‌ریان و خواست و داواكانیان بهێننه‌دی و به‌رنگاری گه‌نده‌ڵی و دزی وفرت و فێڵ ببنه‌وه و، له‌مرۆدا به‌و كه‌سانه ئه‌وترێت خانه‌نشینی پله باڵاكان و، هه‌موو خه‌میان كاركردنه له پێناو خۆیان و كه‌سوكارو خزمانیان( دیاره هه‌ندی له په‌رله‌مانتاران پیاوانه و بێ‌ترس ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه‌و دژ به‌و یارییه وه‌ستان).
بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی قه‌یرانه كوشنده دروستكراوه‌كه سه‌خت و دژوار بوو، له ئێستادا به هۆی كۆرۆناو، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ بارودۆخه‌كه قورستر‌و كوشنده‌تر بووه به تایبه‌ت بۆ خانشینی پله نزمه‌كان و، كاسبكاران و زه‌حمتكێشان و كرێكاران و هه‌ژارانی بێ ده‌رامه‌ت.
راسته قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ رێگرتنه له ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا به‌ڵام هاوكات برسیكردنی سه‌دان هه‌زار خێزانی هه‌ژاره‌و، حكومه‌ت توانای ئه‌وه‌ی نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه له كاتی خۆیدا بدات و، حكومه‌ت ساڵانێكی زۆره نه‌وت ئه‌فرۆشی و هیچی دیار نییه‌و، جێی ئاماژه‌یه تا ئێستا هاتووچۆ قه‌ده‌غه كراوه‌و ته‌نها تانكه‌ره‌كان وه‌ك جاران كار ئه‌كه‌ن.
وڵاتان فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆیان كردووه به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانبه‌رو كرێكاری ده‌وڵه‌ت نین یان كه‌م ده‌رامه‌تن و له ماڵه‌وه‌ن مووچه‌یان ئه‌ده‌نێ و، لای خۆمان كرێكاران و هه‌ژاران و سه‌دان هه‌زار خاوه‌ن ته‌كسی و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرو هه‌زاران خاوه‌ن دوكانی بچوك له ماڵه‌وه‌ن وهیچ شتێكیان پێ‌نادرێت و هه‌ندی خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن كۆمپانیای گه‌وره ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ ئه‌و كه‌سانه درێژ كردووه‌و جێی سوپاسن به‌ڵام كوا رۆڵی حكومه‌ت؟.
حكومه‌ت باسی دادپه‌روه‌ری ئه‌كات و، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یان له گه‌ڵ هاوڵاتیان راستگۆ نه‌بن شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگا زیاتر تێكئه‌چێت وكۆنترۆڵیان نامێنێت بۆیه به‌رامبه‌ر به‌م بارودۆخه پێویسته حكومه‌ت چاكسازی راسته‌قینه بكات و به خۆیدا بچێته‌وه و، ده‌ست نه‌بات بۆ مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانێ پله نزم و، چاكسازی ئه‌بێ له خاوه‌ن كارگه و موڵه‌كان و كێڵگه‌كانی نه‌وت و سه‌رۆك هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست پێبكات تا ئه‌گاته وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران و، هه‌روا پێویسته ئه‌م خاڵانه خواره‌وه زوو به زوو جێبه‌جی بكات تا كاره‌سات روونه‌دات و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك نه‌یه‌نه سه‌ر شه‌قام و گۆره‌پانه‌كان و ئه‌و كاته هه‌رێم به‌ره‌و كوێ ئه‌چێ؟.
كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی پاسه‌وانانی ( حیمایه) به‌رپرسه‌كان، به‌رپرسی وا هه‌یه به‌تالیۆنێك یان لیوایه‌ك پاسه‌وانی هه‌یه و، نازانم نوێنه‌ری خه‌ڵك پاسه‌وانی بۆچییه؟.
مووچه و ده‌رماڵه‌ی چاش موسته‌شارو پاریزكارو و په‌له باڵاكانی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و به‌شداربووانی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چه‌په‌ڵ ببرن و، ئه‌و جۆره خاین و خۆفرۆشانه بده‌ن به دادگا‌و ده‌ستیان خوێناویه و بكوژی هه‌زاران هاوڵاتی سڤیلن و ناویان له لیستی تاوانه‌كان هه‌یه و، له هه‌مووی خراپتر پاسه‌وانیان هه‌یه.
په‌رله‌مانتار به 5 و6 ملیۆن خانه‌نشین نه‌كرێت و پێویسته وه‌ك وڵاتان له پاش ته‌واو بوونی خولی په‌رله‌مان بگه‌رێنه‌وه سه‌ر كاری پێشوویان و له‌وی خانه‌نشین بكرێن، له ئێستادا ئه‌و پاره‌یه كه وه‌ری ئه‌گرن و به یاسا له لایه‌ن خۆیانه‌وه رێكخراوه دزییه‌و بازدانه به سه‌ر كۆمه‌ڵكاو دووره له موراڵی مرۆڤایه‌تی.
نه‌هێشتنی نووستوانی بن دیوار‌و كه‌سانی مشه‌خۆر.
پارتی ویه‌كێتی خاوه‌ن ده‌زكایه‌كی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنن و، بۆ نموونه ده‌زگای رووداو و ده‌زگای 24 بێ له پێژه‌رو كارمه‌ندان یه‌كی 20 ــ 30 په‌یامنێریان له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌یه‌و دابه‌شكراون به سه‌ر وڵاتان وبێشك هه‌رهه‌موویان له سه‌ر قووتی خه‌ڵك پاره وه‌رئه‌گرن.
ده‌مێكه میوانێكی زۆر ، مه‌به‌ست به‌عسییه‌كان و خه‌ڵكی ترسنۆك و هه‌ڵاتووی عێراقه له كوردستان داڵده‌دراون وخه‌رجیان زۆره وبارگرانیان دروست كردووه.
كۆرۆنا ڤیروس مه‌ترسیداره‌و، بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی داوا له خه‌ڵك كراوه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌و هاتووچۆ ئه‌كه‌ن و، ئه‌گه‌ر درێژه بكێشێت خه‌ڵكێكی زۆر بێ نان سه‌ر ئه‌نێنه‌وه‌و، پیویسته حكومه‌ت بگه‌رێت به دوای چاره‌سه‌ری نان و ئاو بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ر رۆژێك بێكار بێت خۆی و مناڵ و خێزانه‌كه‌ی تووشی برسێتی و نه‌خۆشی ده‌روونی ئه‌بنه‌وه.
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
31/3/2020