ئایا بابه‌ت ده‌بێته موڵكی شاعیر؟ … به‌شی حه‌وته‌م … غەمگین بۆڵی
هیچ كاتێك ئه‌وه ئیشی ڕه‌خنه‌گری هۆشیار نییه، كه به‌زۆری و زۆرداری هه‌ندێك دێڕه شیعر بخاته ناو گوتاره‌كه‌یه‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر چه‌مكی كاریگه‌ربوون بكات و پێناسه‌كی پوخت و زانستیانه بۆ تیۆری ده‌قئاوێزانی و چه‌مكی كاریگه‌ربوون بكات، له سه‌ره‌تای هه‌ر به‌شێكی په‌ڕه‌گرافه‌كانی پێشه‌كییه‌كی بێ بنه‌ما و دوور له بابه‌تی به‌رباس نووسیوه، كه هیچ په‌یوه‌ندی به بابه‌ته‌كه‌وه نییه و ته‌نیا مه‌به‌ست درێژدادڕی و خه‌ساركردنی لاپه‌ڕه‌یه. بۆیه ئه‌گه‌ر له بنووس بپرسین، ئایا میتۆدێك هه‌یه به ناوی میتۆدی ده‌قئاوێزانی؟ ئایا هه‌ر به‌ڕاست كاریگه‌ریی بریتییه له كۆپیكاریی؟ ئایا ڕه‌هه‌نده‌كانی كاریگه‌ریی چین؟ ئایا ئه‌و كاریگه‌رییه له نائاگاییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، یان له ئاگاییه‌وه‌یه؟ ئایا له‌لای به‌ڕێزتان شتێك هه‌یه به‌ناوی هونه‌ری ده‌قئاوێزانی؟ ئه‌ی وشه‌ی (كۆپیكاریی) له فه‌رهه‌نگی كامه ڕه‌خنه‌گره‌وه هاتووه؟ ئایا كۆپیكاری فیكره‌یه یان بابه‌ته؟ ئایا فیكره ده‌بردرێت، یان بابه‌ت؟ ئایا فیكره موڵكی گشتییه یان بابه‌ت؟ ئه‌ی باشه ده‌شێت شاعیرێك له ژێر كاریگه‌ریی شاعیرێكی دیكه‌دا بێت، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردووك شاعیره‌كه باسیان له ( خۆشه‌ویستی و پاره) كردووه؟(22) ئه‌ی ئه‌گه‌ر بنووس ئاگاداری ئه‌زموونی شیعری كوردی بێت، شاعیرانی دیكه‌ی وه‌ك (ئه‌حمه‌د هه‌ردی)یشمان نییه له ده‌قی (ست فاتیمه)دا باسی هه‌مان بابه‌تی كردووه؟
ئایا ئه‌گه‌ر شاعیرێك باسی بابه‌تێك یان چه‌مكێكی كرد، شاعیرانی دیكه مافیان نییه باسی ئه‌و بابه‌ت و چه‌مكانه بكه‌نه‌وه؟ ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌ده‌بیات و دراما و فیلم و شانۆ ..هتد بكه‌ین، هه‌زاران بابه‌ت له‌باره‌ی (خۆشه‌ویستی و پاره)ه‌وه نووسراون و كراون. بۆیه ئه‌گه‌ر بپرسین، ئایا منی شاعیر له ژێر كاریگه‌ریی (عه‌بدوڵڵا په‌شێو)دام؟ كه‌وایه بۆچی ده‌یان نموونه‌ی دیكه‌ت ڕێز نه ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی گوته سواوه‌كانت نه‌بنه نوكته‌یه‌كی بێبه‌مای ئه‌ده‌بی؟ ئایا ده‌كرێت نموونه‌گه‌لێكمان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌یت له نێوان كتێبه شیعرییه‌كاندا؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه وه‌ك نوكته‌چییه‌كی خراپیش له گوتاره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و نوكته‌كه‌ی (به‌رناردشۆ) ده‌گێڕێته‌وه، وه‌لێ ئه‌وه‌ی سه‌یره زۆر به‌خراپی ده‌یگێڕێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گوته‌یه‌ی (به‌رناردشۆ) ناكات. ئایا ئێستا ده‌كرێت بزانین سه‌رچاوه‌ی ئه‌م گوته‌یه له كوێ هاتووه؟ لێره‌دا (منی نووسه‌ر) وه‌ك خوێنه‌رێك خۆم پێشكه‌یش كردووه و ته‌نیا ده‌مه‌وێت پرسیار بكه‌م، وه‌لێ ئه‌گه‌ر پێویستی كرد له داهاتوودا ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گوته‌یه‌ش ده‌كه‌م.
ئایا كه‌سێك خۆی پێ (ڕه‌خنه‌گر) بێت به تاقه نموونه‌یه‌ك واز له بابه‌تێكی وه‌ها كاریگه‌ر ده‌هێنێت؟ بنووس به‌وه‌ش ناوه‌ستێت، چۆن وه‌ك له به‌شی یه‌كه‌م ئاماژه‌م بۆی كرد نووسینه‌كه‌ی په‌رشوبڵاو و بێ بنه‌مایه. جارێك منی شاعیر به كۆپیكاری (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) و جارێك به كۆپیكاری (عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف) و جارێكیش به كۆپیكاری( ماردین ئیبراهیم) داده‌نێت؟ هه‌روه‌تریش به كۆپیكاری ( قوبادی جه‌لی زاده) و ( ئه‌نوه‌ر مه‌سفی ) و ( جه‌مال غه‌مبار)یش. بنووس چونكه هیچ بابه‌تێكی هاوبه‌شی له نێوان شیعری (منی شاعیر) و ئه‌و شاعیرانه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی به تاقه دێڕێكیش نه‌كردووه. گوتاره‌كه‌م وه‌ك خوێنه‌رێكه و بۆیه ده‌بێت زیاتر پرسیار بكه‌م، ئه‌گینا یه‌ك به یه‌كی ڕسته‌كان و په‌ڕه‌گرافه‌كانی وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه، وه‌لێ ئه‌گه‌ر له داهاتوودا پێویستی كرد بۆیان ده‌گه‌ڕێمه‌وه و له‌باره‌یانه‌وه به وردی هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌م و ده‌نووسم. ئایا ده‌كرێت بنووس بیست دێڕه شیعری كاریگه‌ربوو به‌و شاعیره بنووسێت؟ ئایا ئه‌وه جگه له قسه‌فڕێدان هیچ مانایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه؟ تۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ده‌قه‌كان بكه‌یت و قسه‌یه‌كی له‌مجۆره بكه‌یت؟ ئاخر بنووس له‌وه بێئاگایه كه هه‌موو وشه‌یه‌ك باجی خۆی هه‌یه، وه‌ك چۆن هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كیش هه‌یه‌تی. ئایا ئه‌وه ناچێته ناو هه‌ناوی گوتاری سیاسیی كوردییه‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌ی فوودراو و درۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كادیرانی حیزب و بوختان و تۆمه‌ت دروستكردنی ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه وه‌ستاوه؟
بنووس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن دیدگه‌یه‌كی ڕوونی ڕه‌خنه‌یی نییه و زۆر خێله‌كیانه و به زمانی گوتاری سیاسی و زمانی گوتاری ئایینی ده‌نووسێت، بۆیه هێشتا خۆی یه‌كلانه‌كردۆته‌وه له نێوان وشه‌ی (بنووس) و (شاعیر). بنووس جارێك منی ته‌نها پێ بنووسێكه و جارێكیش منی پێ شاعیره. وه‌ك ئه‌وه‌ی بنووس نووسیویه‌تی: ” لای ئه‌م بنووسه- كاتێك بنووسێك خه‌می شیعریی نییه – ئه‌م بنووسه – بنووس شه‌رم له‌وه ناكات – جارێك شیعر لای ئه‌م بنووسه – ئه‌م بنووسه به‌رده‌وامه – به‌ڵام لای ئه‌م بنووسه – به‌ڵكو شیعر لای ئه‌م بنووسه- ئاستی ژیاندۆستی ئه‌م بنووسه – ئه‌م بنووسه – ئه‌م بنووسه نمایشكاره – هی بنووسێكه…هتد” (23) وه‌لێ لێره‌دا بنووس تووشی پاڕادۆكسی بۆچوونه‌كانی ده‌بێت و له هه‌مان په‌ڕه‌گراف و به‌شدا (منی بنووس) ده‌بێته (منی شاعیر). وه‌ك: ” غه‌مگین نمونه‌ی ئه‌و شاعیرانه‌یه – جیاوازبوونی ئه‌زموونی ئه‌و شاعیره نییه – غه‌مگین بۆڵی له‌و شاعیرانه‌یه – ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنجبده‌ینه ده‌قه‌كانی ئه‌م شاعیره – به‌ڵام لای ئه‌م شاعیره – به‌ڵكو ده‌ربڕی ئه‌و پابه‌ندییه‌ی شاعیره – شیعری ئه‌م شاعیره هه‌ڵگریه‌تی – لای ئه‌م شاعیره.” (24).
ئه‌گه‌ر به ساده‌ترین پرسیار له بنووس بپرسین: ئایا ئه‌گه‌ر شاعیر نییه و بنووسێكی تڕۆهاتنووسه، ئه‌ی ئه‌م گوتراوه شاعیرانه‌یه بۆچییه؟ ئایا ڕه‌خنه‌گری ڕاسته‌قینه به‌بنووسێكی تڕۆهاتنووس ده‌ڵێت: شاعیر؟ ئایا ئێستا ئه‌گه‌ر خۆت یه‌كلابكه‌یته‌وه، كامیان هه‌ڵده‌بژێریت؟ بنووس هێنده كۆمێدییه و به‌مه ناوه‌ستێت، وه‌ك ئه‌و سه‌یاق تڕۆمبێله‌ی كه سووكانه‌كه‌ی له ده‌ست وه‌ری گرتبێت و ده‌نووسێت: “ده‌یه‌وێت لاسایی شاعیرانی ڕۆژهه‌ڵات بكاته‌وه.” (25) ئێستا ده‌كرێت بنووس بۆمان بنووسێت، منی شاعیر له ژێر كاریگه‌ری كامیانم؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وه قسه‌فڕێدان و جۆرێك له بوختانی گوتاری سیاسی نه‌بێت، بۆچی ئاماژه به به‌ناوی ئه‌و شاعیرانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات نه‌كراوه؟ ئه‌گه‌ر ته‌نیا مه‌به‌ست ناورێزكردن و نموونه‌ی تێنه‌گه‌یشتووش بێت، گرنگه ئاماژه به‌ناوه‌كانیان بكه‌یت. ئایا ئه‌و شاعیرانه كێن؟ نموونه‌ی شیعره‌كان كامانه‌ن؟ ئایا وشه‌فڕێدان به‌ناوی ڕه‌خنه‌وه، باجی ناوێت؟ وه‌لێ ئه‌وه‌ی سه‌یره بنووس په‌یڤی( ده‌یه‌وێت)ی نووسیوه.
واته بنووس هێشتا خۆی دڵنیا نییه كه (منی شاعیر) كه‌وتوومه‌ته ژێر كاریگه‌ریی شاعیرانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه یان نا. ئایا فه‌رمانی (ده‌یه‌وێت) ڕابردووه، یان ڕانه‌بردووه؟. ئه‌گه‌ر به پێوه‌ر و لێدانه‌وه‌ی ئه‌و وشه‌یه (ده‌یه‌وێت) بێت، منی شاعیر (ده‌مه‌وێت) وابكه‌م، واته له هه‌وڵدام و هه‌وڵده‌ده‌م و هێشتا نه‌مكردووه و كرده‌ی كاریگه‌ربوونه‌كه نه‌كراوه، وه‌لێ به پێشبینی بنووس له داهاتوودا ئه‌و كاریگه‌رییه ڕووده‌دات. واته بنووس رۆڵی سیحربازێك ده‌بینێت و پێشبینی ده‌كات، یان وه‌كوو فاڵگره‌وێك فاڵیگرتۆته‌وه و له‌وانه‌یه و به‌پێی سیحر و نهێنی ناو ئه‌و فاڵه‌دا، له داهاتوودا (ده‌یه‌وێت – ده‌مه‌وێت ) لاسایی شاعیرانی ڕۆژهه‌ڵات بكه‌مه‌وه.