
دۆزه‌خه ژن … ستار ئه‌حمه‌د
بڕۆ له‌گۆشه‌ی ترسه‌وه
جلی خۆ كوشتن بپۆشه
گومان له‌ته‌وقی سه‌رت بده
له‌رێڕه‌وه‌كانه‌وه
له‌هاوجووتی خۆت بڕوانه
هه‌تا ده‌توێیته‌وه
له‌ژێر پێڵاو‌و
پاژنه‌ی سه‌رسمی خه‌ڵكا
بمره ..به‌تاسه‌وه
له‌چێژی ئه‌وین بێبه‌شبه
پێسته‌ی مرۆڤبوون فڕێده
له‌گه‌ڵ گاشه‌به‌ردی رێگا‌و
نسرمی چیاكان جووت به
سه‌رت بۆچییه
كه‌بیرێكی رووناكی تیا نه‌بێت
ئه‌ندامه‌كانی له‌شت هه‌مووی زیادن
كه‌تۆ به‌كاریان ناهێنی و
هیچ نابیستی
تۆ په‌یكه‌رێكی رووخاوی
تابلۆیه‌كی
له‌كینه
گومان
ترس و
خۆپه‌رستی
ئه‌وه تۆی
جگه له‌گیرفانێك پاره
هه‌ستێك نییه
رۆحت به به‌رابكا
دڵت كراسێكی چڵكنه
ویژدانت
بنمیچی گرتووخانه‌یه
زارت تووله مارێك سڕه
نیشتمانت دۆزه‌خێكه
له‌ژانو سۆی داڕمان و
گڕی داوێن
ده‌رچووی ئه‌زموونی زیندانی
بڕوانامه‌ی خۆكوشتن و
خوێن مژینت وه‌رگرتووه
هه‌رچی بكه‌ی
ناتوانی له‌په‌یوه‌ستی سته‌م و
ئینسان سه‌ربڕین
بچیته ده‌رێ
تۆ ئالووده‌و
به‌رده‌بازی بۆ په‌یكه‌رێ