خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆكۆمه‌ڵه‌چیڕۆكی سه‌حه‌ری سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش … سه‌دیق سه‌عیدڕواندزی
له‌پشت هه‌رنووسینێكه‌وه،به‌بڕوای من ده‌بێ په‌یامێك هه‌بێت. نووسین به‌گشتی و ئه‌ده‌بیات به‌تایبه‌تی، به‌رله‌وه‌ی چێژ‌و ئستاتیكا بێت، به‌رله‌وه‌ی ته‌كنیكی نووسینی ده‌قێك بێت، ئه‌وا گوتار‌و په‌یامه كه تیایدا ئاراسته‌ی وه‌رگر ده‌كرێت. واته نووسه‌ر له‌ڕێی نووسینه‌كانیه‌وه دنیابینی خۆی ده‌رده‌خات.نووسین بۆ من وه‌ك خوێنه‌رێك گه‌یشتنه به‌وپه‌یام و مه‌به‌ستانه‌ی له‌دووتوێی ده‌قدا خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات.
به‌و مانایه‌ی ئه‌و نووسه‌ره چه‌ند توانیویه‌تی له‌ده‌قه‌كانیدا په‌یامێك بگه‌یه‌نێت.به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه سیاسییه یا كۆمه‌ڵایه‌تی، مرۆییه یانه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌گرنگه له‌خزمه‌ت مرۆڤایه‌تی بێت. واته‌په‌یامێك بێت ئامانج تیایدا جوانتكردنی بوون و ژیان بێت. یان سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وخه‌وش وناشرینیانه بێت كه ده‌شێ له ژیانماندا بوونیان هه‌بێت.ئه‌وه‌ی له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكدا له هزری خوێنه‌ر ده‌مێنێته‌وه، زمان و ته‌كنیكی نووسین نییه، ئستاتیكای وشه و فۆڕم نییه، به‌ڵكو په‌یامی نووسینه‌كه‌یه.به‌تایبه‌تیش له‌ده‌قی چیڕۆك و ڕۆماندا كه‌ڕه‌گه‌زی گێڕانه‌وه‌یان تێدایه و بۆگێڕه‌ڕه‌وه كه‌خوێنه‌ره، ئاماده‌یی هه‌یه.
بۆیه خوێنه‌ر دوای خوێنه‌وه‌ی هه‌رده‌قێك، ده‌شێ ئه‌و پرسیاره‌ی لادروست بێت، كه‌چی له‌پشتی ئه‌وده‌قه‌وه هه‌بوو؟ئه‌و نووسینه چ په‌یامێكی ئاراسته‌ی منی خوێنه‌ر كرد؟ كۆمه‌ڵه چیڕۆكی(سه‌حه‌ر)ی ده‌میرتاش، هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌یه كه‌باسمان كرد.په‌یامێك كه‌مرۆڤ ده‌كاته چه‌قی باسه‌كان. په‌یامێك كه‌پرسه‌كانی ئازادی و خۆشه‌ویستی و جیاوازی چینایه‌تی وهه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی مرۆڤه‌كان، له ئاست نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی شۆفێنیدا،له‌خۆده‌گرێت .پێشر ئێمه هه‌موومان، ده‌میرتاشمان وه‌ك تێكۆشه‌رێك و خه‌باتگێڕێكی كوردی باكوور ناسیوه كه به‌داخه‌وه ئێستا له پای هه‌ڵوێسته ئازادیخوازی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، له زیندان دایه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ڕێگه‌ی چیڕۆكه‌كانییه‌وه ده‌میرتاشێكی جیاواز ده‌ناسین.
جیاواز به‌ومانایه‌ی وه‌ك نووسه‌رێك ده‌یبینین كه په‌یامێكی هه‌یه و مه‌به‌ستیه‌تی له‌ڕیگه‌ی چیڕۆكه‌كانییه‌وه، بیگه‌یه‌نێته خوێنه‌ر.ئه‌مجاره‌یان له‌بڕی سیاسه‌ت، به‌ئه‌ده‌ب ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام په‌یامێك دوور له‌هه‌موو هزرێكی شۆفییانه و ڕاسیزمیانه. له‌كۆی ئه‌وكۆمه‌ڵه چیڕۆكه‌دا، له‌تاكه یه‌ك شوێنیش،هه‌ست به هزری شۆفێنییانه‌ی ده‌میرتاش ناكه‌ین. به‌ڵكو بیركردنه‌وه‌كانی سنووری سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژییا و نه‌ته‌وه‌ده‌بڕن.ئه‌م چیڕۆكانه له‌فۆڕمدا ساده‌ن و له زماندا ساكارن.گێڕانه‌وه‌كه‌یان له ئاستێكدایه، كه‌هه‌موو خوێنه‌رێك به ئاسانی تێ‌یان ده‌گات. ئه‌مه وێرای ته‌كنیكێكی جوان كه‌له‌چیڕۆكه‌كانه‌وه هه‌ستی پێده‌كه‌ین، ئه‌ویش بیناكردنی چیڕۆكه له‌نێو چیڕۆكێكی دیكه‌دا، كه‌مه‌به‌ستی ئه‌و نووسینه‌ی ئێمه نییه.
ئه‌وه‌ی بۆمن وه‌ك خوێنه‌رێك له‌وچیڕۆكه سادانه‌وه جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته كردنه، تیمه‌ی چیڕۆكه‌كانه. واته ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌میرتاش هه‌ڵیبژاردوون و دواتریش بوونه‌ته پلوتی چیڕۆكه‌كان. كه‌په‌یوه‌ستن به‌چه‌ندین پرسی مرۆیی و فه‌لسه‌فی بۆنموونه وه‌ك:( ئازادی و مافی مرۆڤ و ژنكوشتن وجیاوازی چینایه‌تی و بێكاری و كاركردنی منداڵان)وگه‌لێكی دیكه‌ش.ئه‌وه‌ی له‌كۆمه‌ڵه چیڕۆكی سه‌حه‌ر جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته كردنه، ئه‌وپه‌یامه‌یه كه ده‌میرتاش له‌ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان ده‌یگه‌یه‌نێته خوێنه‌ر.
ئێمه‌ده‌یانجار گه‌واهیده‌ری دیارده‌ی كوشتنی ژنانین له سه‌رخۆشه‌ویستی و به‌ناوی كڕینه‌وه‌ی شه‌ڕه‌ف. به‌ڵام ئایا پرسه‌كه لێره‌دا كۆتایی دێت؟ بێگومان نه‌خێر به‌ڵكو ده‌بێ هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و كلتووره بده‌ین. ئه‌م هه‌وڵه‌ش ده‌شێ له‌ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیڕۆكێك به‌رجه‌سته بكرێت. خوێنه‌ر كاتێ چیڕۆكه‌كانی كۆمه‌ڵه چیڕۆكی سه‌حه‌ر ده‌خوێنێته‌وه،د‌رك به‌وپه‌یامه مرۆییه ده‌كات كه‌چیڕۆكنووس مه‌به‌ستییه‌تی له‌پشته‌وه‌ی ده‌قه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی خوێنه‌ری بكات.بۆنموونه:له چه‌ندین چیڕۆكدا،ده‌میرتاش باس له‌وه‌ده‌كات كه‌كاره‌كته‌ره‌كان خوێندنیان ته‌واو نه‌كردبوو،ناچاربوون له‌پێناوژیان كاربكه‌ن.
ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات كه دۆخی ژیانی كوردانی باكوور له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌وه له چ دژواریی و سه‌ختییه‌كدایه‌له‌سایه‌ی حوكمڕانی تورك. ده‌نامنداڵێك ده‌بێ هه‌موو مافێكی بۆ ده‌سته به‌ر بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنێت، نه‌ك ناچار به‌كاركردن بكرێت. بۆیه ده‌بینین ئه‌م چیڕۆكانه هه‌موویان فه‌زایه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وبارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ژیارییه‌ن،كه‌كوردانی باكوور سه‌دان ساڵه تاڵاوه‌كه‌ی ده‌چێژن.بارودۆخێك كه ته‌ژییه له دیارده‌كانی(بێكاری_وازهێنان له خوێندن_نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری_ زیندانیكردن و بوار نه‌دان بۆ گوزارشتكردن له مافه‌كانییان) و چه‌ندانی تریش كه‌له‌دووتوێی چیڕۆكه‌كاندا، هه‌ستی پێده‌كه‌ین. كاتێكیش به‌وردی ئه‌و چیڕۆكانه ده‌خوێنینه‌وه، باشتر له‌و ئازاره قوڵه تێده‌گه‌ین.
له چیڕۆكی(پیاوه‌كه‌ی ناخمان) چیڕۆكنووس باسی دوو كاره‌كته‌ر ده‌كات كه‌یه‌كێكییان ناوی عه‌بدڵا زه‌یدانه. ئه‌مانه له‌زیندان دانه و زیندانه‌كه‌ش هه‌ر ته‌نها شوێنی ئه‌وان نییه،به‌ڵكو له‌گه‌ڵیان مێرووله وجاڵجاڵۆكه ده‌ژین وڕۆژانه پاڵه‌وانی چیڕۆكه‌كه ده‌یانبینێت. هاوكات له سووچێكی گوێسه‌بانه‌ی زیندانه‌كه‌شدا، دووباڵنده ده‌بینرێن كه‌لانه‌یه‌كییان بۆ خۆیان چێ كردووه. به‌ڵام ئه‌و باڵندانه‌جیاوازن. چونكه ده‌میرتاش سیفه‌تی هوشیاری داوه‌ته پاڵ ئه‌وباڵندانه. به‌وه‌ی كه‌وه‌ك حه‌زره‌تی سولێمان قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات و ده‌یاندوێنێت. به‌ڵام چیڕۆكه‌كه لێره‌دا كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو ده‌ست پێده‌كات. پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی چیڕۆكنووسی ئه‌و سیفه‌ته‌ی كه قسه‌كردنه‌و به‌شێكه له‌پرۆسه‌ی هزری و مرۆڤ له‌ئاژه‌ڵ جیاده‌كاته‌وه، داوه‌ته پاڵ باڵنده‌كان؟بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی باڵنده‌كانیش فێری به‌رگری و یاخیبوون بكات.چونكه كاتێ پیاوانی ده‌وڵه‌ت دێن داوا له‌و جووت باڵنده‌یه ده‌كه‌ن ئه‌و شوێنه جێبێڵن، چونكه به‌بێ مۆڵه‌ت لانه‌یان دروستكردووه، ئه‌وا باڵنده‌كان به تایبه‌تیش مێیه‌كه به‌و داوایه ڕازی نابێت وبه‌رگری ده‌كات.
تا دواجار وازی لێدێنن. ده‌میرتاش له‌وچیڕۆكه‌ی ده‌یه‌وێت په‌یامی به‌رگری له ناسنامه‌و لانه‌كه هێمایه بۆ شوێن و شوێنیش به‌شێكه له نیشتمان، بگه‌یه‌نێته هه‌موومان. به‌وه‌ی كه‌ده‌بێ داكۆكی له زێد‌و لانه‌ی هه‌میشه ییمان بكه‌ین. كاتێكیش مێیه‌كه زۆرخورتر و جۆشتر له‌نێره‌كه ئه‌و شه‌ڕه ده‌كات، ئه‌وا به‌بڕوای من وه‌ك خوێنه‌رێك چیڕۆكنووس ئاماژه بۆ ئازایه‌تی ژنی كورد له‌باكوورگه‌ریلا ژنه‌كان ده‌كات كه‌هه‌موومان له‌و ساڵانه‌ی دواییدا، ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی ئه‌وانمان بینی. له چیڕۆكی(سه‌حه‌ر)دا، كه‌ئه‌م چیڕۆكه بۆته ناونیشانی كۆمه‌ڵه چیڕۆكه‌كه‌ش، چیڕۆكنووس باس له‌دیارده‌ی ژن كوشتن به ناوی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌ف ده‌كات.
سه‌حه‌ر كه‌كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی چیڕۆكه‌كه‌یه، له‌ماڵه‌وه له گه‌ڵ دایك و خوشك و براكانی ده‌ژیت. هاوكات كرێكاری كارگه‌یه‌كی ئاماده‌كردنی جل و به‌رگیشه. له‌شوێنی كاره‌كه‌ی كه‌سێك ده‌ناسێت به‌ناوی خه‌یری. سه‌حه‌رزۆرپاكانه و ڕوحیانه ده‌كه‌وێته داوای خۆشه‌ویستی خه‌یری و له‌خه‌یاڵی خۆیدا، بینای ژیانێكی تازه و نوێده‌كات كه‌له گه‌ڵ خه‌یری ماڵ دروست ده‌كه‌ن. به‌ڵام بێ ئاگایه له مه‌رامی گڵاوی خه‌یری كه‌له‌پای خۆشه‌ویستی ئه‌و خۆی شاردۆته‌وه. بۆیه ڕۆژێكییان خه‌یری داوای لێده‌كات بیگه‌یێنێته‌وه ماڵ،سه‌حه‌ریش چونكه خۆشی ده‌وێت و متمانه‌ی پێیه، هه‌رچه‌نده گومانیش ده‌یگرێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵی ده‌ڕوا.
دواتر ده‌بینێت خه‌یری دووهاوڕێی تریش له‌گه‌ڵدایه و دواجار له‌بری ئه‌وه‌ی بیگه‌یێننه‌وه ماڵ، خه‌یری ده‌یباته شوێنێكی دیكه و ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات كه‌مه‌رامی هه‌زاران پیاوی تره. بۆیه سه‌حه‌ر به‌داخه‌وه ده‌بێته قوربانی خۆشه‌ویستییه‌كی ساخته و دواجاریش باجی ئه‌و كاره‌ی ده‌دات وله‌لایه‌ن غانی باوكی و هادی برای،له‌چۆڵه‌وانییه‌ك ده‌كوژرێت. به‌مه‌ش ژن وه‌ك قوربانی پیشان ده‌درێت.هاوكات به‌شێكی گه‌وره‌ش له‌و مه‌رامه شاراوه‌یه‌ی پیاوان پیشان ده‌دات، كه هه‌میشه به‌ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌ریده‌بڕن و دواجاریش ئامانج تیایدا، تێركردنی ڕه‌مه‌كه سێكسییه‌كانی خۆیانه.
سه‌حه‌رلێره‌دا پترهێمایه بۆهه‌مووئه‌وانه‌ی پاكانه خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ن نه‌ك ژن كوشتن، كه به‌داخه‌وه سه‌ره‌نجامیش به‌هه‌ڵه دائه‌بردرێن.له‌چیڕۆكی(نازۆی پاككه‌ره‌ودا) كاره‌كته‌ری چیڕۆكه‌كه كه‌ناوی نازۆیه،به‌منداڵی باوكی ده‌مرێت و به‌خێوكردنی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی دایكی.بۆیه دایكی له‌ڕێگه‌ی كاره‌كه‌رییی ماڵانه‌وه،نازۆ پێده‌گه‌یێنێت و گه‌وره‌ی ده‌كات. كاتێكیش گه‌وره ده‌بێت، ده‌یه‌وێت پاداشتی دایكی بداته‌وه.بۆیه پێی ده‌ڵێت ئیدی من كارده‌كه‌م و نابێ تۆ چیتر كاربكه‌ی.ڕۆژێك نازۆ له‌ڕێگه‌ی چوونه سه‌ركاری ده‌كه‌وێته نێو خۆپیشاندانێكه‌وه و دواتریش ژه‌ندرمه‌كانی تورك، زامداری ده‌كه‌ن.
كاتێ به ئه‌مبۆلانس ده‌یگوازنه بۆ نه‌خۆشخانه،له‌وێش پیاوانی ده‌وڵه‌ت وازی لێناهێنن وله‌نه‌خۆشخانه‌دا به‌دوای ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دازامداربوونه.سێڤگی كه پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه، ده‌یه‌وێت زامداربوونه‌كه‌ی نازۆ ببه‌ستێته‌وه به‌ڕووداوێكی ترله ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت. بۆیه به‌پۆلیسه‌كان ده‌ڵێت له‌شوێنێك كه‌وتۆته خواره‌وه. وه‌لێ هێشتا پیاوانی ده‌وڵه‌ت وازی لێناهێنن وسه‌ره‌نجام ده‌یگرن. ئه‌وئه‌گه‌ر چی بۆ ژیان و له‌پێناو دایكی‌دا ویستی كاربكات. به‌ڵام چونكه له باكوور توركیا بۆنی سیاسه‌ت له‌هه‌موو شوێنێك ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌یبه‌نه زیندان. به‌ڵام نازۆ له زیندان فێری خۆڕاگری و باوه‌ربه‌خۆبوون و گیانی قوربانیدان ده‌بێت له پێناو كێشه‌یه‌كدا.
بۆیه هه‌رگیزناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌وه‌پیشاننادا كه‌بۆچی زیندانیكراوه.له‌چیڕۆكی(وه‌ك تێگه‌یشتوون وانییه) كاره‌كته‌ری چیڕۆكه‌كه ڕۆژێك ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵ دادێت كه‌به‌ملپێچه‌كه‌ی خۆی بخنكێنێت. كاره‌كته‌ره‌كه كه‌ناوی(موستی)یه، ئه‌م كاره ناكات و په شیمان ده‌بێته‌وه.دواتر ویستی ژیانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و نێرگزی خۆشده‌وێت. به‌ڵام ئه‌ڤینێك هه‌یه گه‌وره‌تر له ئه‌ڤینی نێوان ئه‌وان. كه‌ئه‌ویش ئه‌ڤینی نیشتمانه.
موستی و نێرگز هه‌رته‌نها بیرله خۆشه‌ویستی نێوانیان ناكه‌نه‌وه. به‌ڵكوئه‌ڤینێكی گه‌وره‌تر شك ده‌بن، كه‌ئه‌ویش نیشتمانه.بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌ڤینی خۆیان بكه‌نه پۆڵایه‌كی ڕه‌ق، به‌مه‌به‌ستی هاتنه‌وه به‌گژسته‌مكاران و دنیای چه‌وسێنه‌راندا. ده‌میرتاش چونكه ئازاری بێ نیشتمانی ده‌چێژێت، له‌گه‌لێك له چیڕۆكه‌كانی، ئه‌وئازاره ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه.له چیڕۆكی(سڵاوله‌چاو ڕه‌شه‌كان) ده‌میرتاش باسی دووكاره‌كته‌رمان بۆده‌كات كه ناویان حوسێن و جه‌ماله. ئه‌وانه ته‌مه‌نیان شانزه ساڵه. خوێندنیان ته‌واو نه‌كردووه‌و بۆكاركردن ناچارن گونده‌كه‌یان جێبێڵن و ڕووبكه‌نه شار. بۆیه ده‌بنه كرێكار‌و له‌دروستكدنی باڵه‌خانه‌كانی شاركرێكاری ده‌كه‌ن.
چیڕۆكنووس واقیعی سه‌ختی ژیانی ئه‌وانمان بۆ باسده‌كات، كه دوای چه‌ندین مانگ له كاركردن كرێكه‌یان پێ ناده‌ن.بۆیه ڕۆژێكییان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئه‌و مافه‌یان، هه‌موو كرێكاره‌كان ڕێز ده‌به‌ستن.به‌ڵام دواجارژمێریاره‌كه ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه‌ده‌بێ بچن له ئیسته‌نبۆل كرێكه‌یان وه‌رگرن! له‌م چیڕۆكه‌دا په‌یامی سته‌م له كرێكاران وجیاوازی چینایه‌تی و سه‌رمایه ده‌بینرێت. ئه‌گه‌ر به پپێی یاسا بێت، ئه‌وان نابێ هه‌ركاربكه‌ن. چونكه ته‌مه‌نیان هێشتامنداڵه.به‌ڵام وێرای ئه‌وه‌ش سته‌میشیان لێده‌كرێت. كاتێكیش هه‌ردوو كرێكاره‌كه له‌كاره‌كه‌یان ته‌واو ده‌بن و ئه‌و باڵه‌خانه جێ‌دێڵن كه‌پێشتركاریان تێدا كردبوو،دیمه‌نێكی سه‌یرو هه‌ژێنه‌ر ده‌بینن. ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه له‌سه‌ردیوی ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه نووسراوه(زیندانی پیتی .ف).به‌مه‌دا بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ئه‌و باڵه‌خانه‌یه كراوه‌ته زیندان.بۆیه نیگه‌ران ده‌بن و هه‌ست به‌په‌شیمانییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن.
به‌ڵام تاوانێكی ئه‌وانی تێدانییه. چونكه ئه‌وان له پێناو ژیانیاندا، ناچاربوونه كاربكه‌ن. له‌چیڕۆكی(كچی ده‌ریا)دا، كاره‌كته‌ری چیڕۆكه‌كه‌ناوی مینایه.له‌به‌ربارودۆخی شه‌ڕو ئه‌و وێرانكاریه‌ی به‌سه‌ر سوریاداهاتووه، ناچارده‌بێت له‌گه‌ڵ دایكی چونكه باوكی نه‌ماوه حه‌مما به‌جێبێڵێت وبه‌قاچاغ له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه بچێته هه‌نده‌ران. به‌ڵام گه‌مییه‌كه‌یان له نێو ده‌ریادا نغرۆ ده‌بێت و شه‌پۆله‌كان تا بینه قاقایان دێت.به‌م جۆره‌له‌نێوده‌ریا ده‌مێنێته‌وه تادواجارخۆی لێ ده‌بێته په‌ری ده‌ریا. ده‌میرتاش له‌وچیڕۆكه‌یدا په‌نجه ده‌خاته سه‌ر ئه‌و برین و دیمه‌نه تراژیدیانه‌ی كه‌به‌هۆی شه‌ڕه‌وه دروست ده‌بن كه‌په‌ڕاگه‌نده‌یی و به‌ناچاری جێهێشتنی نیشتمان یه‌كێكییانه..به‌تایبه‌تیش له سوریا.
له‌چیڕۆكی(كولیره به‌قیمه‌ی حه‌له‌ب)یشدا، چیڕۆكنووس دیسانه‌وه ئاماژه به‌دۆخی وێران بووی سوریا به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ده‌كات. كاتێك باسی حه‌له‌ب ده‌كات كه‌یه‌كێكه له كۆنترین شاره‌كانی دنیا‌و لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی بووه.به‌ڵام ئێستا ئاسه‌واری ژیانی تێدا نه‌ماوه و خوێن فواره‌ی له شه‌قامه‌كان به‌ستووه.هه‌روه‌ك خۆشی له باره‌ی شاره‌كه‌وه ده‌ڵێت (ئه‌م شاره حوزن ده‌فرۆشێت).ڕوقیه كه‌خه‌ڵكی حه‌له‌به و له‌ترسی شه‌ڕچووته شاری هاتای، ڕۆژێك به‌مه‌به‌ستی هێنانی چه‌ندپێداویستییه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه حه‌له‌ب.به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌وێت، كه‌جگه‌له‌و شه‌ست و هه‌شت كه‌سی تریشی تیاداده‌بنه قوربانی.
ده‌میرتاش ئه‌م چیڕۆكه‌شی له‌ژێركاریگه‌ریه‌تی دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌كانی حه‌له‌ب نووسیوه،كه‌هه‌موودنیا ئێستا چیڕۆكی دڵته‌زێنی ئه‌وشاره‌وێرانكراوه ده‌زانێت.له‌چیڕۆكی(ئاه ئاسومان) كه‌لای من جوانترین چیڕۆكی نێوكۆمه‌ڵه چیڕۆكه‌كه‌یه، ده‌میرتاش هونه‌ریانه بابه‌تێكی جوانمان بۆده‌كاته چیڕۆك. كه‌ڕه‌نگه ڕۆژانه چه‌ندین كه‌س له‌ئێمه بیبینێت. ئه‌وچیڕۆكه، باسی سه‌رنشینی ئوتووباسێك ده‌كات، كه شوفێركه به‌گه‌نجۆ ناوی ده‌بات. گه‌نجۆ قوتابی كۆلیژی یاسایه. ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه. له‌نێوئوتووباسه‌كه له‌گه‌ڵ كاپتن كه شوفێره‌كه‌یه ده‌كه‌وێته گفتوگۆ. ئه‌وگفتوگۆیه،له‌وه‌وه دروست ده‌بێت، كه‌كاپتن زۆر به‌سستسی له‌دوای كامیۆنێكه‌وه ده‌ڕوات.
كاتێ گه‌نجۆ پرسیارده‌كات كه‌بۆچی خێرا لێناخوڕێت. ئه‌ویش چیڕۆكه‌كه ده‌گێڕێته‌وه. له‌پشتی كامیۆنه‌كه،وێنه‌ی گه‌وره‌ی ژنێك هه‌یه. بۆیه كاپتن له سۆنگه ئه‌و وێنه‌وه نایه‌وێت كامیۆنه‌كه تێپه‌ڕێنێت. به‌ڵكوسه‌یری وێنه‌كه ده‌كات. تادواجارباسه‌كه بۆگه‌نجۆ باس ده‌كات. كه‌ئه‌و پێشتر كه‌وتۆته داوی ئه‌ڤینی ژنێك به‌ناوی ئاسومان. گه‌رچی ژن و منداڵیشی هه‌بووه. به‌ڵام ده‌یخوازێت. تادواجار جێی دێڵێت. ئیدی كاپتن به‌خه‌یاڵی ئاسۆمان ئه‌و ژنه‌ی دیوی ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای دواوه‌ی كامیۆنه‌كه ده‌بینێت. دوای ساڵانێكی زۆر، كاپتن پیربووه و قژی سپی بووه.به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورێكی له خۆپیشاندانێكدا( خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌وچیڕۆكه‌ش ده‌میرتاش، له پاڵ خۆشه‌ویستییه‌وه باسی سته‌می سیاسی ده‌كات) گیراوه ئیدی به‌دوای پارێزه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت.
به‌ڕێكه‌وت ڕووله نووسینگه‌یه‌كی پارێزه‌ری ده‌كات كه‌هی گه‌نجۆیه. ئه‌وگه‌نجۆ ناناسێته‌وه.به‌ڵام گه‌نجۆكاپتن ده‌ناسێته‌وه.بۆیه چیڕۆكی ئاسۆمانی بیر دێنێته‌وه وخه‌یاڵیان ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕابردوو. دواتركوڕه‌كه‌شی ئازاد ده‌كات.له‌چیڕۆكی(حیسابات له‌گه‌ل دایكم)ده‌میرتاش باس له‌سه‌رمایه و دابه‌شكردنی داهات و یه‌كسانی نێوان مرۆڤه‌كان له‌ژیان ده‌كات.ناوه‌ڕۆكی ئه‌م چیڕۆكه، سه‌رگوزشته‌ی دوومنداڵ باسده‌كات، كه دایكیان داوایان لێده‌كات بچن پێداویستی ماڵ بكرن.به‌ڵام له‌شوێنێكی دورترله‌دوكانی نزیك ماڵه‌كه‌یان.چونكه له‌وێ په‌نجا لیره له‌نرخی دیاریكراكه‌متره.
كاتێكیش هه‌ردووبراكه ده‌ڕۆن بۆ ئه‌و شوێنه و پێداویستییه‌كان ده‌كڕن كه به‌هاكه‌ی دووسه‌دوو په‌نجا لیره‌یه، ده‌بینن ناتوانن ئه‌و كه‌ل وپه‌لانه به‌ده‌ست ببه‌نه‌وه بۆ ماڵ.بۆیه ده‌چن كرێكارێك كه‌كاری گواستنه‌وه به‌عه‌ره‌بانه‌كه‌ی ده‌كات،به‌كرێ ده‌گرن و له‌به‌رامبه‌رئه‌م كرێیه‌شدا،په‌نجا لیره‌ی پێده‌ده‌ن.به‌مه‌ش خه‌رجییه‌كه ده‌كاته‌وه هه‌مان ئه‌و تێچووه‌ی كه ده‌یانتوانی له نزیك ماڵی‌یان پێی دابین بكه‌ن. كه‌كۆی گشتی سێسه‌دلیره بوو.
به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن بۆیه ئه‌وكاره‌یان كرد تاكو هه‌موو سه‌رمایه به‌ته‌نها له‌ده‌ست تاكه‌كه‌سێك كۆنه‌كرێته‌وه.به‌ڵكو دووسه‌دوو په‌نجا لیره بۆخاوه‌ن دوكانه‌كه،په‌نجا لیره‌ش بۆئه‌وكرێكاره‌ی كاری گواستنه‌وه به عه‌ره‌بانه‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كات.تاكوهه‌ردووكییان سه‌رچاوه‌ی گوزه‌رانی ژیانیان پێ دابین بكرێت. په‌یامی پشت ئه‌وچیڕۆكه،په‌یامی یه‌كسانخوازی و هاوبه‌شییه له‌ژیانێكی شایسته بۆ هه‌موو تاكه‌كان. په‌یامێك كه دژی ئه‌وه‌یه سه‌رمایه مۆنۆپۆل بكرێت.كه تیایدا كه‌سانێك زه‌نگین و ده‌وڵه‌مه‌ند ببن، كه‌سانێكی دیكه‌ش هه‌ژارو لات.
به‌ڵكومرۆڤه‌كان ده‌بێ هه‌موویان وه‌كویه‌كتری بژین.له‌چیڕۆكی(كۆتاییه‌كی دڵڕفێن ده‌بێت)كاره‌كته‌ری چیڕۆكه‌كه دكتۆر بێكه‌س،له زگی دایكی ده‌بێت كاتێك باوكی ده‌كوژرێت. واتادوای مردنی باوكی له‌دایك ده‌بێت. دایكی بێكه‌س،به‌سه‌ختی و دژوارییه‌كی زۆره‌وه‌كوڕه‌كه‌ی پێده‌گه‌یه‌نێت وشوێنی باوكیشی بۆده‌گرێته‌وه. بێكه‌س ده‌چێته قوتابخانه‌و هه‌موو قۆناعه‌كانی خوێندن،وێرای نه‌بوونی و هه‌ژاری به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌بڕێت.دواجار كۆلیژی پزیشكی ته‌واو ده‌كات و ده‌بێته پزیشك. بۆ خزمه‌تی هاوشاریانیشی،ده‌گه‌ڕێته‌وه شارۆچكه‌كه‌یی و خزمه‌تی هاوشاریانی ده‌كات.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شار هه‌ڵده‌بژێردرێت و سه‌ره‌نجام به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن، داوه‌تی ئه‌مریكا ده‌كرێت بۆبه‌شداربوون له كۆنفرانسێك. به‌مه‌ش دكتۆر بێكه‌س زۆرخۆشحاڵ ده‌بێت. به‌رله‌وه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ئه‌مه‌ریكا بكات، ده‌چێته سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی(ئه‌حمه‌د تونج)ی باوكی و پێی ده‌ڵێت ئاسووده به. ده‌میرتاش به‌وچیڕۆكه‌ی، نه‌هامه‌تی هه‌موو ئه‌و منداڵه بێ باوكانه پیشان ده‌دات، كه‌دواجاردایكییان گه‌وره‌یان ده‌كه‌ن وسه‌ره‌نجامیش ده‌بنه كه‌سی داهێنه‌ر له‌ژیان. ده‌میرتاش له‌و چیڕۆكه‌ی ئه‌و په‌یامه‌مان پێ ده‌دات، كه هه‌رگیز نه‌بوونی،بێ باوكی، هه‌ژاری، نابنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌ر ئیڕاده و ڕوحی هه‌وڵدانیان هه‌بێت. بێكه‌س به‌م شێوه‌یه له دایك بوو، وه‌لێ دواجار بووه ئه‌و كه‌سه ناوداره. له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه‌بده‌م كه‌وه‌ك خوێنه‌رێك چێژم له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وچیڕۆكانه وه‌رگرت. چیڕۆكه‌كان به‌گشتی له‌زمان و ده‌ربڕین ساده‌ن.
له‌گێڕانه‌وه‌شدا، زمانێكی واقیعیان به‌سه‌ردازاڵه كه‌هه‌موو خوێنه‌رێك تێ‌یان ده‌گات. به‌ڵام بۆمن گوتار‌و په‌یامی چیڕۆكه‌كان گرنگ و جێی هه‌ڵوه‌سته‌كردن بوو. تواناكانی نووسینی چیڕۆكم له‌ده‌میرتاش به‌دی كرد. هیوادارم ئه‌مه دوا به‌رهه‌می نه‌بێت. ئاواتم ئه‌وه‌یه،ڕۆژگارێك دابێت به‌زمانی كوردی بنووسێت. هه‌رچه‌نده فه‌زای چیڕۆكه‌كان كوردییانه‌یه. ده‌ستخۆشانه‌ش له‌وه‌رگێری چیڕۆكه‌كان ده‌كه‌م.ئومێده‌وارم به‌رهه‌می دیكه‌ش له‌زمانی توركی وه‌ربگێڕێت.بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ری كورد بزانێت كه‌له‌ئه‌ده‌بی توركی، هه‌رته‌نها پامۆك نییه،نووسه‌ری دیكه‌ش هه‌ن كه‌جوان ده‌نووسن..
——————————-
*په‌راوێز/ سه‌حه‌ر_كۆمه‌ڵه چیڕۆك/نووسینی(سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش)/وه‌رگێڕانی له توركییه‌وه(فه‌رهاد چۆمانی)/بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس 2018..