
ره‌وشی درامای كوردی به‌ره‌و كوێ؟… حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
له‌و رۆژانه‌دا زێتر له‌رۆژان قسه و باس له‌سه‌ر پرسی درامای كوردی ده‌كرێت، چونكه ئه‌و چه‌ند به‌رهه‌مه‌ی ئێستا‌و له‌چه‌ند ساڵی دواییشدا نمایش كران، ئومێدێكی ئه‌وتۆیان پێ نه‌بوو بۆ رزگار بوونی درامای كوردی له‌و حاڵه‌ته چه‌قبه‌ستووه‌ی درامای كوردی ده‌مێكی دووره به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ.
ئه‌وه‌ی بینیمان پێمان ده‌ڵێ، جارێ كاتی زۆرمان له‌به‌رده‌م ماوه بتوانین به‌و توانسته دیاری كراوه‌ی هه‌مانه، بتوانین ئه‌و زه‌مینه له‌باره بڕه‌خسێنین، ئه‌و ته‌مو مژه خنكێنه‌ره‌ی درامای كوردی به‌ئاسانی بڕه‌وێنینه‌وه.
پێشم وایه ده‌بێت هه‌موومان بێ گرژ بوون بوێری ئه‌وه‌مان هه‌بێت دان به‌و واقیعه‌دا بنێین ئه‌گه‌ر به‌راسته‌قینه نیه‌تمان گۆڕینی ئه‌و واقیعه نه‌خوازراوه‌ی درامای كوردی و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ ره‌وشی ته‌ندروست و راسته‌قینه‌ی خۆی، ئه‌وه ده‌ست له‌و چه‌ند ئه‌زموونه شكست خواردووانه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه بشۆین و سوود له‌هه‌ڵه‌كانیان وه‌ربگرین، ئه‌گه‌رنا به‌رده‌وام بوون و خولانه‌وه له‌هه‌مان بازنه‌و خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه تیبه‌تیه‌كان، ئه‌وه ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م درامای كوردی قوڵتر ده‌كه‌نه‌وه.
بۆ هه‌ر ئامانجیكی چاكسازی ئاینده، ده‌بێت ئه‌و چه‌ند ئه‌زموونه بكه‌ینه نموونه و گرنگترین هه‌ڵه‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ین، بێ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵاته‌ش ناتوانین راستیه‌كان بناسینه‌وه.
من لای خۆمه‌وه و له‌رێگه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و پێدا چوونه‌وه‌م به‌و به‌رهه‌مانه كۆمه‌ڵێ هه‌قیقه‌تم بۆ یه‌كلا بۆوه وه‌ك:
- هه‌ندێ له‌و به‌رهه‌مانه هه‌ندێ هاوكێشه‌یان گَۆڕی و ده‌ریان خست كه پرسی دارایی پرسێكی بنه‌ڕه‌تی نیه له‌چاره‌نووسی دراما، ئه‌گه‌ر ئه‌و داراییه وه‌ك پێویست بۆ كاری به‌رهه‌مهێنانی دراما به‌رجه‌سته نه‌كراو بوو به‌سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵی و چاو تێبڕین.
ئامانج له‌ده‌ستپێكی هه‌ر كارێكدا چاره‌نووسی به‌رهه‌می له‌سه‌ر وه‌ستاوه، ئه‌گه‌ر ئامانج داهێنان و پێشكه‌وتن بێت شتێكه‌و ئه‌گه‌ر ئامانجیش له‌كۆڵ كردنه‌و تێپه‌ڕاندن بێت بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه مادییه‌كه ئه‌وه شتێكی تره.
له ره‌وشی درامای كوردی و له‌سه‌رده‌می نوێ دا زۆرن ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی نه‌ك هه‌ر ته‌نها بوون به‌مایه‌ی به‌هه‌ده‌ر چوونی زۆر ده‌رفه‌ت و متمانه، زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره‌شیان به‌به‌هاو ئاستی هونه‌ریی دراما گه‌یاند.
بۆیه ئێستا پێشبینی گه‌وره‌ی شكست هێنان له‌و به‌رهه‌مانه‌دا ده‌كرێت، كه گه‌وره‌ترین یودجه‌یان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، نه‌ك بچووكترین بودجه.
له‌سیسه‌می به‌رهه‌مهێناندا لای ئێمه، گرێ به‌ست له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ردا ده‌كرێت نه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ر، ده‌رهێنه‌ریش ده‌ست كراوه ده‌بێت له پرسی دارایی و مه‌زاجیه‌ت و ته‌وزیف كردنی پاره بۆ به‌رهه‌م وه‌ك پێویست، بۆیه پرسی دارایی زۆر جاران كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌نووسی به‌رهه‌م.
له‌و به‌رهه‌مانه‌ی بودجه‌ی گه‌وره‌یان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، كۆمه‌ڵێ ئه‌له‌قاتی گه‌نده‌ڵی هاوبه‌ش دروست ده‌بێت، له‌نێوان ئه‌وانه‌ی بودجه دیاری ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر، ئه‌وانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان چاوپۆشی له نه‌بوونی ده‌ق یا كه‌مو كوڕیه‌كانی ده‌كه‌ن، كاتێك كه كاره‌كه كه‌وته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه، چار نامێنێ ته‌نیا ته‌واو كردن نه‌بێت به‌هه‌موو كه‌م و كوڕیه‌كانیه‌وه.
سه‌یره بوجه بۆ به‌رهه‌مێك خه‌رج بكرێت ، كه ده‌قی نه‌بێت و كه‌س نه‌زانێ ئه‌و ده‌قه باسی چی ده‌كات ! - ده‌رهێنه‌ر:
زۆربه‌ی ئه‌و درامایانه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێندرێن ده‌رهێنه‌ری پرۆفیشنالی تایبه‌ت به‌دراما نین، به‌ڵكو ئه‌كته‌ری بواری شانۆ، كاری ته‌له‌فزیۆنین ، به‌هۆی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی هه‌لی ئیش كردنیان زێتر له‌و ده‌رهێنه‌ره پرۆفیشنالانه ده‌ست ده‌كه‌وێ كه هه‌ندێ جار وه‌ك ئه‌كته‌ری لاوه‌كی لای ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه كار ده‌كه‌ن.
ده‌رهێنه‌ری وا هه‌یه له‌ژیانیدا شتێ له‌ئه‌لف و بێی ده‌رهێنان نازانێ، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركێشیه ده‌كات و زنجیره‌ی دوور‌و درێژی دراما ئه‌نجام ده‌دات، بێ‌باك له‌ئاكام و ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته قورسه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی.
زۆر له ده‌رهێنه‌رانی ئێمه كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری به‌رهه‌مه بیانیه‌كان و لاسایی كردنه‌وه‌یه‌كی كوێرانه‌ی كولتووری توركی، به‌مه‌ش له رۆحیه‌ت و خه‌سڵه‌ت و كولتوری نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و كێشه‌و ئاریشاكانیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه، هه‌ر چیه‌ك بكه‌ن ناتوانن گوزارشت له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌و خواسته‌كانی بكه‌ن.
له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا ئه‌و دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه‌و دیار فۆرم و روخساری درامای كوردی ده‌ركه‌وت و رووی درامای كوردی ناشیرین نیشاندا.
هه‌ندێ له‌و ده‌رهینه‌رانه ویستیان به ته‌كنیك و وێنه‌گرتن و كوالیتی ره‌ونه‌قدار بینه‌ر چه‌واشه بكه‌ن، به‌ڵام بینه‌ری هوشیار د‌رك به‌راستیه‌كان ده‌كا.
كاتێك ته‌كنیك ده‌توانێ شوێنی خۆی بگرێت، كه بۆ خزمه‌تی دراما ته‌وزیف كرا نه‌ك بۆ چه‌واشه كردنی چاو به‌كار بێت.
هه‌ندێ ده‌رهێنه‌ری تر هه‌وڵیان دا هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ ژماره دا بكه‌ن و زۆرترین ئه‌لقه له زنجیره‌یه‌كدا به‌رهه‌م بهێنن، به‌ڵام چونكه توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی درامای كوردی توانایه‌كی دیاری كراوه، وێڕای زۆر له‌خۆ كردن و دروست كردنی پینه‌و په‌ڕۆ ته‌نها له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین بڕی بودجه بوونه هۆكار بۆ سه‌قه‌ت كردنی زنجیره‌یه‌ك.
3.سیناریۆ
كێشه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی درامای كوردی كێشه‌ی قه‌یرانی سیناریۆیه كه تا ئێستا وه‌ك بۆشاییه‌كی به‌ر فره‌وان له‌پانتایی درامای كوردی دا ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه تا ئێستا زۆر له‌ده‌رهێنه‌ران پشتیان به‌توانای خۆیان به‌ستووه، كه هه‌م ده‌رهێنه‌رو هه‌م سیناریۆ نووس و هه‌ندێ جار ئه‌كته‌ریش بن .
ره‌نگه نووسینی سیناریۆ و ده‌رهێنان و نواندن به‌یه‌كه‌وه ئه‌ركێكی قورس بێت، به‌ڵام هه‌ندێ له ده‌رهێنه‌ران به‌ناچاری یا بۆ به‌رجه‌سته كردنی تێڕوانین ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
هه‌ندێ جار كێشه له‌وه‌دا دروست ده‌بێت كه ده‌رهێنه‌ر توانای نووسینی سیناریۆی نیه‌و ته‌نیا پشت به‌وێنه‌و هه‌ندێ كورته دیالۆگی لاوه‌كی ده‌به‌ستێت، بی بایه‌خدان به‌دروست كردنی گرێ و چاره‌سه‌ر كردن و قوڵ بوونه‌وه له‌كاراكته‌رو درووست بوونی ململانی و بونیاتی درامی,
هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌كه‌ن كه دراماكه روویه‌كی رووكه‌ش وه‌رگرێت و هه‌موو توخمه‌كان به‌كه‌م وكوڕی بمێننه‌وه‌و درامایه‌كی بێ ره‌گو ریشه بێت.
له‌زۆر به‌رهه‌مدا هه‌ر سێ ره‌گه‌زی ده‌ق، سیناریۆ، دیالۆگ تایبه‌تمه‌ندی و كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه‌و ناكرێت هیچیان فه‌رامۆش بكرێن .
4.ئه‌كته‌ر:
داخه‌كه‌م زۆر له‌ئه‌كته‌ره سه‌نگینه‌كانی بواری شانۆ‌و دراما به‌ها هونه‌رییه‌كانیان له به‌رهه‌می ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا به‌نرخێكی هه‌رزان له ده‌ست دا، به‌هۆی لاوازی باری ئابووری و نه‌بوونی هه‌لی كار كردن.
ئه‌كته‌ری ناسراوی وا هه‌یه خۆی به كۆڵه‌گه‌ی دراما زانیوه، كه‌چی بۆ بڕێ پاره له به‌رهه‌میێكدا به‌شداری كردووه بێ ئه‌وه‌ی ده‌ق ببینێ، له ناوه‌ڕاستی به‌رهه‌مدا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و راده‌كاو كار به‌جێ دێڵێ.
بۆیه ئه‌و حاڵه‌ته نامۆیه‌ی ئه‌مڕۆكه هاتۆته پێشه‌وه، له‌خۆراِیی دروست نه‌بووه‌و زۆرێك له دراما كاره‌كان خۆیان هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئه‌و پاشه‌گه‌ردانیه‌ن.
كاتێك ئه‌و هۆكارانه‌ی ئێستا له‌پشت درامای كوردی دا نه‌بووه‌و ئامانج ته‌نیا له‌پاره‌دا كۆ نه‌بۆته‌وه، زۆر به‌رهه‌می به‌پێز له‌درامای كوردی دا دروست بوونه، كه به به‌رهه‌می زێڕین ناو ده‌برێن.
له‌قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی درامای كوردی دا، به‌و ته‌كنیك و كوالیته لاواز‌و په‌ڕپووتانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ره‌شو سپی دراماكانی وه‌ك مه‌ره‌زه، جه‌نابی موفه‌تیش، پیسكه‌ی ته‌ڕپیر، باوه‌ژن خوا بناسه، لالۆ كه‌ریم، مه‌سه‌له‌ی شارێك، فیله‌كه‌ی خاوه‌ن شكۆ، خوله‌ی چه‌خماخه‌و ده‌یان به‌رهه‌می نایاب، پاشان له‌سه‌رده‌می ته‌له‌فزیۆنی ره‌گاو ره‌نگ دا، به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك هه‌بوو نه‌بوو، تاپۆ هه‌قی چیه، گه‌رده‌لوول، مه‌می ئالان، گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان،ئاره‌زوو.
ژاڵه ـ كه به سونبولی درامای كوردی ده‌ژمێردرێت وهه‌ڵگری كۆمه‌ڵێ پرسی نه‌ته‌وه‌یی وروژێنه‌ری له‌سه‌رده‌مێكی زۆر هه‌ستیاردا خسته روو، ویستی بڵێ كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه كوێره‌وه‌ری و نه‌زانین و نامه‌عریفه‌ت و نه‌خوێنده‌وارییه، ده‌بێت كار بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی چاوكراوه‌و هوشیار بكرێت، بتوانێت به‌ره‌نگاری هێزی سته‌مكاری وداگیر كاری بێته‌وه.
هۆكاری سه‌ره‌كی له‌سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كه ئه‌و حه‌ماسه نه‌ته‌وه‌ییه شۆڕشگێڕیه و ئه‌و نواندنه به‌هێزه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان به‌گشتی و جیهاد دڵپاك به‌تایبه‌تی بو، كه ببوو به داینمۆی زنجیره‌كه، به‌هاوكاری موزیكه وروژێنه‌ره‌كه‌ی سه‌ڵاح ره‌ئووف.
له‌وه‌ته‌ی زنجیره درامای ماڵه‌كه‌ی مه‌عروفیش له‌نووسینی ماهیر حه‌سه‌ن و ده‌رهێنانی ره‌حیم زه‌بیحی نمایش كراوه، تاوه‌كو ئیستا ده‌یان زنجیره دراما هاتوون،
تا ئێستا وێڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌نجام دراون، به‌ته‌رخان كردنی بوجه‌ی زه‌به‌للاح و كادیری ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو بۆ ئه‌و زنجیرانه، كه‌چی هیچ له‌و زنجیرانه نه‌یانتوانیووه له‌رووی هونه‌ریی و بابه‌ته‌وه له‌ئاستی ئه‌و زنجیره‌یه تێپه‌رێنن و به‌و رادده‌یه تینوویه‌تی بینه‌ر بشكێنن كه پێویسته.
بۆیه پێویسته ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی دراما ده‌كه‌ن،به‌ر له‌وه‌ی ره‌نج و ماندوو بوونیان له ئاكامێكی نه‌رێنی به‌هه‌ده‌ر بچێت، هه‌ق وایه سوود له‌ئه‌زموونی ئه‌و كارانه‌ی وه‌ك ماڵه‌كه‌ی مه‌عروف وه‌ربگرن و به‌دوای ئه‌و نهێنیانه‌دا بگه‌ِڕێن كه فاكته‌ری سه‌ركه‌وتن و مایه‌ی وه‌رگرتنی بینه‌رن .
بۆ دروست بوونی هه‌ر به‌رهه‌مێكی درامیش، گرنگه هه‌مو ره‌گه‌زوپێكهاته‌كانی كاره هونه‌رییه‌كه له به‌رچاو بگیرێ به یه‌كسانی، نه‌ك بایه‌خ به ره‌گه‌زیك بدریو ئه‌وانی تر فه‌رامۆش بكرێن و هاوسه‌نگی دراماكه تێك بچێت .
بۆ نموونه چه‌ند بایه‌خ به وێنه‌گرتن ده‌درێت، ئه‌وه‌نده‌ش به ده‌ق،چه‌ند به شێوه، ئه‌وه‌نده‌ش به ناوه‌رۆك.