دوایین شه‌وه‌كانی سیمرخ … سه‌ڵاح شوان
1
تا ئه‌مڕۆكه‌ش…
هه‌موو ڕۆژێك كاتێ كه ئێواره دادێ
به یادی عه‌شقه جوانه‌مه‌رگه‌كه‌ی تۆ
په‌رده‌كانی دڵم داده‌ده‌مه‌وه و
مۆمه شیعرێكی گه‌ش وه‌ك چاوه‌كانت
داده‌گیرسێنم و بێده‌نگ
پشت له‌م سه‌رده‌می گورگانه ده‌كه‌م و
ڕووه‌و ڕۆژئاوا داده‌نیشم
زۆر چاوه‌ڕێم كرد تاوه‌كو كوێراییم داهات
ئێستاكه‌ش خۆری خوداكه‌ی تۆ
لێم هه‌ڵنه‌هات
تازه به‌م دره‌نگان شه‌وه
به‌م دره‌نگه زه‌مانه
به ده‌م مه‌ستیی و نه‌ستییه‌وه
نه خۆر هه‌ڵدێ و نه من چاوه‌ڕوانی خۆرم
به مۆمه كوژاوه‌كانی خه‌ونه‌كانمدا ده‌چمه‌وه
لاپه‌ڕه به لاپه‌ڕه هه‌ڵیان ده‌ده‌مه‌وه به‌ڵكو
له‌م شه‌وه سارد و تاریكه‌ی دوا دواییدا
ترووسكاییه‌ك ببینم
هیچ دیار نییه
وتی لێره دانیشه
له‌گه‌ڵا یه‌كه‌مین گزنگی خۆرهه‌ڵاتندا دێمه‌وه
ئێستا و ئه‌وسا نه‌مدییه‌وه
تا ئه‌مڕۆكه‌ش…
هه‌موو ڕۆژێك كاتێك كه ئێواره دادێ
به یادی عه‌شقه جوانه‌مه‌رگه‌كه‌ی تۆ
په‌رده‌كانی دڵم داده‌ده‌مه‌وه و
مۆمه شیعرێكی گه‌ش وه‌ك چاوه‌كانت
داده‌گیرسێنم و بێده‌نگ
پشت له‌م سه‌رده‌می گورگانه ده‌كه‌م و
ڕووه‌و ڕۆژئاوا داده‌نیشم
خۆی پێی وتم
كاڵوكرچه به‌ری داری زڕی ئه‌وان
بۆش و به‌تاڵه په‌یامی پێغه‌مدزان
من به خوێنی باخچه‌ی ته‌مه‌ن بۆت ده‌نووسم
گه‌ر یه‌ك جار بیخوێنیته‌وه
ئیتر پێویستت به پاپۆڕ نابێت تاكو
ده‌ریاكانی هوشیاریی پێ په‌ی بكه‌ی
2
با شه‌ویش بێت و با دنیا
ئاگربارانی دۆزه‌خ بێت
من ده‌یبینم
خۆی به په‌ڕه‌ی گوڵێكی وه‌ریو پۆشیوه
تا به ئاگری دۆزه‌خی مارس نه‌سووتێ
تۆ سه‌یریكه…
ئه‌م گه‌ردوونه چۆن له گۆمی
قیڕی توواوه‌ی تاریكیی خودای جه‌نگدا
توواوه‌ته‌وه و خنكاوه
ئه‌وه شیعره، یان كۆنه دڵی عه‌شقێكه
وا به شمشێری جه‌للاده‌كان ئاوه‌ها له‌تله‌ت كراوه؟
ئه‌وه ئاواته‌كانی منه، یان ئاوازه‌كانی داوده
وا دڵی ئه‌مدیو و ئه‌ودیو
به تیری ڕق سمێنراوه؟
به‌ردبارانه، ئاگربارانه
غه‌مبارانه ئه‌م گه‌ردوونه ئه‌مشه‌و
كوا تازه به من چاره ده‌كرێ
ئه‌م به‌زم و ڕه‌زمی زه‌مانه!
كوا تازه من چاره‌سه‌ری ئه‌م به‌زم و ڕه‌زمی زه‌مانه‌م پێده‌كرێ
3
ئێستا له دوایین هه‌نگاودا
ئاوڕ ده‌ده‌مه‌وه ڕێگام خۆڵه‌مێشه
نازانم كێ پێشتر گڕی تێبه‌رداوه
نازانم كێ
كێ بوو؟ بۆچی؟
گوڵزاره‌كه‌ی ئه‌وسای جێگا دڵداریمانی كردووه
به وشكه خاكێكی وه‌كو
وه‌كو دڵم ڕه‌ق و چۆڵا و شه‌قار شه‌قار؟
ئه‌و وتی ئێستاش هه‌ر ماوه
تۆ نایبینیت
كوێره چاوێك خه‌و به خۆری سبه‌ینێوه نه‌بینێ
وێرانه دڵێك نه‌بێته چوارچێوه‌ی خۆرێكی عاشق
من هه‌ردوو خۆره‌كه‌م دۆڕاند
4
ئه‌و وتی به‌سه با ئه‌مشه‌و
له‌وه زیاتر نه‌خۆینه‌وه
من دوایین شیعرم هێشتاكه له نیوه‌بوو
كه سه‌یری ده‌وری خۆم ده‌كه‌م كه‌س نه‌ماوه
هیچ كوێیه‌كم لێ دیار نییه
هیچ ده‌نگێكیش له‌م مه‌یخانه‌یه‌وه ناێت ئه‌مشه‌و
دنیا ئه‌مشه‌و مه‌یخانه‌یه‌كی چۆڵی داخراوه
وێرانه وێرانه وێران
ئه‌م خاكی خودایه خه‌وتووه
تاریكه‌خاكه ئا ئه‌مشه‌و
منیش له خودا
ته‌نیاتر و
دڵته‌نگتر و
بێزارترم
5
جه‌للاد جارێكیان
شێره‌كانی خۆی به‌ردایه گیانم تا بمخۆن
من شیعربارانیانم كرد
به‌ڵام تائێستاش نه‌ڕه‌یان
دێته گوێم له‌ودیو دیواری
زه‌مانه‌وه خۆیان مه‌ڵاس داوه بۆم
ڕۆژێك دێت په‌لامارم بده‌ن
6
من وتم به‌هه‌شتم ناوێ
به ڕووباری شیر و شه‌راب و هه‌نگوینه‌وه
ته‌نیا شیعرێك
ته‌نیا پێكێك
به یادی چاوه‌كانی تۆ بیخۆمه‌وه
7
ئا ئه‌مڕۆ نا…
دوێنێ بوو هه‌ر ته‌نیا دوێنێ
ڕه‌وه كۆترێكی سپی
ئا لێره‌دا هه‌ڵنیشتبوون
نازانم كام گه‌رده‌لوولی قینێك هات
ڕاپێچی ئه‌و دنیای كردن؟
كامه دنیا؟ كامه ئه‌ودیو؟
دنیا هه‌ر یه‌ك دیوه و هه‌رگیز
خودا ڕوویه‌كی دیكه‌ی نییه
ئاسمان هه‌ر یه‌ك ڕه‌نگه هه‌رگیز
ڕاستی ڕه‌نگی دیكه‌ی نییه
شیعر هه‌ر یه‌ك ده‌نگه، باران
هیچ ده‌نگێكی دیكه‌ی نییه
ئه‌ودیو، ئه‌وسا، ئه‌و دنیا و ئه‌و
ئه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن
كه‌ی؟ له كوێ؟ چۆن ده‌رده‌كه‌ون؟
من چاوه‌ڕوانیی زیاترم پێناكرێ
8
له‌وه‌ته‌ی هه‌م ده‌خولێمه‌وه
به‌ده‌وری خۆم و ئه‌وان و شوێنه‌كان و كاته‌كاندا
نه چراكه‌ی دیۆجینۆسم پێیه
نه كه‌ڕه‌ناكه‌ی داود
هه‌رچی هه‌یه وه‌كو من ده‌خولێته‌وه
به‌ده‌وری خۆی و خودادا
زه‌وی و خۆر و ڕێی كاكێشان و گشت گه‌ردوون ده‌خولێنه‌وه
خه‌ڵكی له ده‌وری به‌رده ڕه‌شه‌كه‌ی ده‌ستی ڕاستی خودا
دایكم پێمی ده‌گوت: له ده‌ورت گه‌ڕێم
شۆفێر له ده‌وری فولكه‌كه‌ی سه‌را
گه‌رده‌لوول، گێژه‌نگ
ئه‌تۆم و ئه‌وه‌ی نایبینین
هه‌ر هه‌موو ده‌خولێنه‌وه.
ئه‌ی خودا به ده‌وره‌ی كێ، چیدا ده‌خولێته‌وه؟
ئه‌م خولانه‌وانه گشت پووچن
خولانه‌وه‌ی من و زه‌وی و ئه‌ستێره‌كان و گشت گه‌ردوون
كێ ده‌توانێت ڕایان بگرێ؟
9
كێ له خولانه‌وه ده‌وه‌ستێ؟
كێ له كوێدا ڕاده‌وه‌ستێ؟
له سه‌ره‌تا، یان ناوه‌ڕاست، یان كۆتایی؟
سه‌ره‌تای كۆڵان، یان شه‌قام؟
سه‌ره‌تای ڕۆژ؟ خواردن؟ خه‌وتن؟
سه‌ره‌تای ژیان؟ یان مردن؟
كوا سه‌ره‌تای من له كوێوه ده‌ست پێده‌كات؟
له‌دایكبوون، یان كۆرپه‌یی، یان له له‌شی دایك و باوكمدا
ئه‌ی ئه‌وان له كوێیان هێنام؟
خودا ده‌ڵێت: له ئاده‌م و له حه‌واوه من هێناتم
داروین ده‌ڵێت: له دوو ترشۆكه‌ی ده‌ریاوه
ئه‌ی ده‌ریا خۆی له كوێوه هات؟
ئه‌ی خودا خۆی له كوێوه هات؟
منیش هه‌ر له‌وێوه هاتم
هیچ شتێك سه‌ره‌تای نییه
هیچ شتێك كۆتایی نییه
هه‌موو شتێك خۆی سه‌ره‌تا و كۆتاییه
ئه‌گه‌ر بتوانین بیبینین
10
تۆ ڕوو له كامه‌یان ده‌كه‌ی؟
كامه‌یانت پێ واز لێدێت؟
نوێژ و نزا، یان خواردن و هه‌ناسه‌دان؟
مزگه‌وت جێگای كامه‌یانه؟
خۆ دوو گڵۆڵه به یه‌ك ده‌ست هه‌ڵناگیرێت
بۆیه زه‌رده‌شت وتی:
یه‌ك درۆیه، هه‌مووی دوانه
بوون و نه‌بوون، تاریك و ڕوون
سه‌ره‌تا و كۆتایی
چاك و خراپ
11
هێشتا سه‌ره‌تای به‌هار بوو
كه جێی هێشتم
له‌وساكه‌وه به‌دوای خۆیدا
چوار وه‌رزه‌یه‌كی باران و گه‌ڵاڕێزانی بۆ جێهێشتم
كێ پایز و گه‌ڵاڕێزان و مردنی بۆمان هێنا
كێ كوشتن و درۆ و ڕقی پێمان به‌خشی
كێ ئه‌م دنیایه‌ی وا دانا
بۆ وای دانا
یه‌ك تای ته‌رازووی هه‌بوو، ئه‌ویش لاسه‌نگ
12
به لاپه‌ڕه‌ی كاڵبووه‌وه‌ی ته‌مه‌نمدا ده‌چمه‌وه
به‌ره‌و دواوه، به‌ره‌و دواتر
تاكو ده‌گه‌مه‌وه ئه‌وێ
ئه‌وێ له باوه‌شی دایكم
له پایینی (خاڵخاڵان)دا
به‌ڵام نازانم بۆ؟ كه‌ی؟ چۆن؟
نه دایكم، نه باوكم، نه ئه‌وێش هیچیان نه‌ماون
كێ ئه‌و هه‌موو خاڵانه‌ی سڕیوه‌ته‌وه؟
خه‌م و خۆشی، خه‌ون و خه‌یاڵا
هه‌ست و سۆز و ئاوات و ئومێدی به‌تاڵا
به‌تاڵه به‌تاڵه به‌تاڵا
ئه‌م گه‌ردوونه، ئه‌م ژیانه
پڕه له بۆش و له به‌تاڵا
ئه‌م گه‌ردوونه بێخاوه‌نه
كێ یه‌كه‌مین به‌ردی داناوه؟
بۆچی ئێستا دیار نه‌ماوه؟
بۆ دروست بوو؟
بۆچی؟ كه‌ی؟ چۆن؟ له‌ناوده‌چێ؟
كێ وه‌ڵامێكی هه‌یه بۆم؟
پێش مردنم با پێم بڵێ
تا به به‌تاڵی نه‌مرم
13
منیش ڕۆژێ له ڕۆژان منداڵبووم
خۆشه‌ویستی دایه و باوه
ئێستاكه پیرێكی ته‌نیای پڕ
پڕ له ئاگری كوژاوه؟
ئێستا له‌سه‌ر كه‌لی
ئاوابوونمدا وه‌ستاوم
دوایین سه‌رنج
دوایین ئاوڕ
له ڕابردوو ده‌ده‌مه‌وه
ڕێگایه‌كه
به بست هه‌ر بستێ دووان ده‌بێ
به كاتیش وه‌ها درێژه
له سه‌ره‌تای ئه‌م دنیایه‌وه
هه‌ر هه‌یه و هه‌ر هه‌بووه
تا كۆتایی ئه‌م دنیایه‌ش هه‌ر ده‌مێنێ
هه‌ر دووكه‌ڵه و ته‌پوتۆزه
دووكه‌ڵی دانه‌مركاوه‌ی
ئازار و غه‌مه‌كان هێشتا
بۆنچڕووكیان لێ هه‌ڵده‌سێ
ته‌پوتۆزی ئاژاوه‌كان
هێشتا سه‌ر و چاوی ئه‌وانی پۆشیوه
گوڵی شیعره‌كانم سیس و هه‌ڵوه‌ریون
تاشه‌به‌ردی بیرۆكه‌كانم هێشتاكه
ڕێگاكه‌یان ته‌نگ كردووه
ئه‌و هه‌موو گه‌ردانه‌ی عه‌شقه
بۆ بێلانه جێهێڵراون؟
كێ هه‌ندێكی له‌گه‌ڵا خۆیدا برد و ڕۆیی؟
نازانم بۆ پێشم كه‌وتن
خۆ من وتم
مه‌رگم به پێش مه‌رگتان كه‌وێ
وتم مه‌رگتان نه‌بینم هه‌رگیزاوهه‌رگیز
بۆچی كه‌سێ نه‌بوو جارێ گوێم لێبگرێ
كاتێ وتم:
14
كوانێ ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن گوێی له خشه‌ی مار و مێرووه، كوا؟
بۆچی ئێستاكه كه‌ڕ بووه؟
درۆیه درۆیه درۆ
كه‌س نییه گوێ له كه‌س بگرێ
هه‌ر دووكه‌ڵه و هه‌ر ته‌پوتۆز
وتی به‌ر به‌دواوه مه‌كه
ئه‌گینا ده‌تكه‌م به به‌رد
ئه‌م هه‌موو به‌ردانه كێ بوون؟
چی‌یان ده‌وت؟ چی‌یان ده‌كرد؟
كێ ده‌زانێ؟
له كێ پرسم؟
كێ‌بوو وتی: ئاخر شیعر بۆ كێ بڵێم
كوا كێ ماوه دڵێكی ئاشقانه‌ی هه‌بێت
زه‌مانی دڵبه‌رده‌كانه ئا ئه‌م زه‌مانه، ئه‌م زه‌مان
زه‌مانی مرۆڤ خۆرانه
زه‌مانی درۆبارانه ئه‌م زه‌مان
هه‌زاران ساڵ بوو بێده‌نگ بووم
وامده‌زانی گورگه هاره‌كانی دارستانی پاشا
خواردوویانه
به‌ڵام كه گوڵێ ده‌وه‌رێ
ده‌یان تۆوی گوڵی نه‌مر جێده‌هێڵێ
وتیان گوڵه كێوییه‌كان بگرن، بیان كوژن.
ئێمه ته‌نیا گوڵی سه‌ر مێزمان گه‌ره‌كه
بچن له بازاڕی خۆفرۆشاندا بیكڕن
ئه‌و گوڵزارانه وێران كه‌ن
كه گوڵا بۆ خۆیان ناگرن
وێرانه وێرانه وێران
ئه‌مڕۆكه خاكی كوردستان
كه گوڵی یاخی ناگرێ
وێرانه‌خاكه ئه‌و خاكه‌ی
جێگای گۆڕی
شاعیرێكی گێلی تێدا نابێته‌وه
جێگای دڵی عاشقێكی
خه‌مان گه‌سته‌ی وه‌ك منی تیا نابێته‌وه
نالی، حاجی، شێخی سه‌نعان
ئه‌وانی تری گۆڕغه‌ریبان
وێرانه‌خاكه ئه‌و خاكه‌ی
كرا به جێی گۆڕپه‌رستان
كرایه جێی براگه‌وره و
ده‌رباری گه‌وره و
كه‌ری گه‌وره
من گه‌وره‌كان ناپه‌رستم
بچووكه‌كانم خۆشده‌وێ
وه‌ك كانییه‌كه‌ی گۆران و
پێكه‌كه‌ی ده‌ستی خه‌یام و
گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی شارلی و
كه‌ره‌كه‌ی حه‌زره‌تی نالی
15
من وڵاتێكم بۆچییه
وه‌رزی دیار و نادیاری
تارمایی ئه‌ژدیها و كابووسبێت
16
ئێستا گورگه چاوسوور و سه‌گه ڕاهێنراوه‌كان
كه‌ڵبه‌یان له شیعره‌كانم گیركردووه
ده‌یانه‌وێ جریوه‌كانی خه‌فه‌كه‌ن
خۆ من داود نه‌بووم كه‌چی
ویستیان گۆرانی خودایان بۆ بڵێم
كه‌ی سروودی سرووده‌كان
له‌ناو قه‌فه‌سدا وتراوه
كه‌ی خوڕه‌ی ئاو
له‌ناو زه‌لكاودا خوڕه‌ی دێ
كه‌ی ئه‌هریمه‌ن له‌ژێر خۆردا
بۆ گوناهكاری ده‌گه‌ڕێت
بۆشه
ناهه‌قه
ناڕه‌وا
هه‌رچی هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی و
له‌ژێر ئاسماندا به‌تاڵه
ناڕه‌وایه
به‌تاڵه وه‌ك
دڵی گورگه‌كانی جه‌للاد
ناڕه‌وایه وه‌ك كوشتنی شیعره‌كانم
له باخچه‌كه‌ی جه‌للاددا ده‌ستم برد بۆ گوڵێ
ئه‌و جه‌ندرمه‌كانی خۆی نارده گیانم
له‌پای گوڵێ هه‌زاران دڕكی قینیان
چه‌قانده ناو دڵی خۆم و شیعره‌كانم
من دڵی دڕكاویم ناوێ
من خودایه‌كم…
من خودایه‌كم ده‌وێ چه‌ته و شیعركوژی
نه‌بێت و دڵی هیچ كه‌سێك
دڕكاوی و ژه‌هراوی نه‌كات
وتیان خودا
له خشه‌ی مار و مێرووله‌ش ئاگاداره
كه چووم گله‌یی لا بكه‌م
له‌وێ نه‌بوو
وتم ئاسمان له گیرفانی به‌تاڵی من به‌تاڵتره
وتیان بڕوانه حه‌لاج و
گیڤارا و
شیعره‌كانی خۆت
خۆت له هه‌ناسه‌ی ساردی من ده‌پارێزی و
ده‌شارییه‌وه.
نه‌ك ببێ به گه‌رده‌لوولی ئه‌شقێك و
ئیتر ئه‌شق ڕاپێچت كا و
بتباته‌وه بۆ دۆزه‌خی دڵدارییه‌كه‌ی جارانمان
به‌تاڵه به‌تاڵه به‌تاڵا
كێ ئه‌م شووشانه‌ی به‌تاڵكرد؟
چۆڕێ نییه بیخۆینه‌وه
كێ ئه‌م ڕووبارانه‌ی به‌تاڵكرد؟
كێ ئه‌م ئاسمانه…
ئه‌م گه‌ردوونه‌ی…
ئه‌م ژیانه‌ی به‌تاڵكرد؟
منیش داوه‌كانی دروشانه‌وه‌ی ژیان ده‌چنم
ماچی گه‌رمی ده‌ف ده‌كه‌م و ناوچه‌وانمی له‌سه‌ر داده‌نێم.
ئابی 2017: نه‌رویج
- سه‌ڵاحه‌دین ئه‌حمه‌د خورشید: سه‌ڵاح شوان
- له 15/4/1947 له دێی مام ڕه‌ش، ناوچه‌ی شوان، پارێزگای كه‌ركووك له‌دایك بووه.
- ده‌رچووی به‌شی كوردی زانكۆی به‌غدایه، ساڵی 1972.
- له ساڵی (1996)ه‌وه له نه‌رویج ده‌ژی.
- چاپكراوه‌كانی:
1- دڵداره‌كه‌م پایزه گه‌واڵه‌یه‌ك نییه: كۆشیعر 1978.
2- ئه‌ستێره به‌رزه: كۆچیرۆك 2012.
3- شه‌وێك له شه‌وانی سیمرخ: كۆشیعر 2013.