
ماوه و جوره‌كانی چاوه‌روانیێه‌تی ( عدة )ی ئافره‌ت له یاسای باری كه‌سی عێراقی … باريزةر لطيف شواني
ماده ٤٧
چاوه‌روانییه‌تی له‌سه‌ر ژن ده‌بێته ئه‌رك له‌م دوخانهدا
١-ئه‌گه‌ر جیانونه‌وه رویدا دوای گواستنه‌وه چ به‌ته‌لاقی گه‌رانه‌وه‌یی ( طلاق رجعي ) يان ته‌لاقی لێكترازانی بچوك ( بائن صغرى ) یان لێكترازانی گه‌وره ( بائن كبرى ) یان لێكجیابونه‌وه‌ی دادی یان هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بیت دوای گه‌یشتن به ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن
٢- ئه‌گه‌ر مێرد مرد پێش گواستنه‌وه یان دوای گواستنه‌وه بێت
📌واته جیابونه‌وه هه‌ر جورێك بێت ئه‌گه‌ر پێش گواستنه‌وه رویدا چاوه‌روانی له‌سه‌ر ئافره‌ت نیه
📌به مردنی مێرد پێش یان پاش گواستنه‌وه‌ش بێت له هه‌ردوو دوخه‌كه ئافره‌ت پابه‌ند ده‌بێت به چاوه‌روانی
مادة ٤٨
١- ته‌لاق و هه‌لوه‌شاندنه‌وه و جیابونه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دوای گواستنه‌وه ماوه‌ی چاوه‌روانی ( عدة )ي ئافره‌ت ته‌واو كردنی سێ بێنوێژییه .
٢- ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه پێگه‌یشت و هێشتان توشی بێ نوێژی نه‌بوو یان له به‌ر زووری ته‌مه‌نی بێنوێژیه‌كه‌ی ته‌واو ببون ماوه‌ی چاوه‌روانی ٣ مانگه .
٣- بێوه‌ژن ( ئافره‌تێك پیاوی نه‌مابێت -ارملة- ) ماوه‌ی چاوه‌روانی ٤ مانگ و ١٠ روژه ئه‌گه‌ر ئافره‌كه دووگیان بیت له نێوان دووگیانی و ٤ مانگ و ١٠ روژه‌كه كامیان دورتربوو پێویسته پابه‌ند بێت به‌و ماوه‌یه‌ی دورتره
📌واته ئه‌گه‌ر منداله‌كه له كه‌متر له ٤ مانگ و ١٠ روژ له دایك ببێت ئه‌و كات ئافره‌ته‌كه ماوه‌ی ٤ مانگ و ١٠ روژه‌كه ته‌واو ده‌كات .
ئه‌گه‌ر منداله‌كه دوای تێپه‌ربونی ٤ مانگ و ١٠ له دایك بوو ئه‌و كات چاوه‌روانی ئافره‌ت به دانانی كورپه‌له‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت .
٤- ئه‌گه‌ر ژنی ته‌لاقدراو له ماوه‌ی چاوه‌روانی دا بوو و مێرده‌كه‌ی مرد پێویسته سه‌ر له نوێ چاوه‌روانیه‌كه‌ی بگرێته‌وه وه‌ك بێوه‌ژن ( ارملة )نه‌ك ته‌لاقدراو ( مطلقة ).
مادة ٤٩
چاوه‌روانیه‌تی راستهوخو دوای ته‌لاق یان جیابونه‌وه یان مردنی مێرد ده‌ست پێده‌كات ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ئاگاداریش نه‌بێت .
📌واته پیاوێك خێزانه‌كه‌ی ته‌لاق دا له ده‌ره‌وه‌ی وولات یان له رێگای چونه هه‌نده‌ران پیاوه‌كه گیانی له‌ده‌ست ده‌ستدا
دوای تێپه‌ربونی چه‌ند سالێك ئافره‌ته‌كه هه‌والی ته‌لاقه‌كه یان مردنی مێرده‌كه‌ی پێگه‌یشت
ئه‌و كات له‌سه‌ری نیه چاوه‌روانی بگرێت به‌لكو له روژی مردن یان خستنی ته‌لاقه‌كه چاوه‌روانیه‌كه‌ی ده‌ست پێكردوه سه‌ره‌رای بێ ئاگایی ئافره‌ته‌كه .
مادة ٥٠
بژێوی چاوه‌روانی بو ژنی ته‌لاقدراو ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر پیاوه زیندویه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر ژنه‌كه توراو ( ناشز )بێت به‌لام بژێوی چاوه‌روانی بو بێوه‌ژن ( ارملة ) نيه ئه‌وه مێرده‌كه‌ی مردوه.
باريزةر لطيف شواني