
رێگه‌كانی بوون به دیبلۆماتێكی سه‌ركه‌وتوو.! … عوسمان رانیه‌یی..
Closed
- به‌كالۆریۆس له دیبلۆماسییه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
وه‌ك زانراوه دیبلۆماسییه‌ت داده‌نرێت به‌خاڵێكی گرنگ و خه‌سڵه‌تێی تایبه‌تمه‌ند بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی سیاسی ده‌وڵه‌تان و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كارووباری ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لای كه‌سان و وڵاتانی بێگانه، هه‌روه‌ها دیبلۆماسییه‌ت داده‌نرێت به‌هۆكارێكی سه‌ركه‌وتوو له‌په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك، به‌و هۆیه‌وه دیبلۆماسیه‌ت پارێزگاری له ڕه‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی كردووه له ده‌ست نه‌هامه‌تی و له‌ناوچوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت له‌و رێگه‌یه‌وه كۆتایی به‌جه‌نگ و ناكۆكییه‌كان بهێنرێت له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان وڵاتان. له‌لایه‌كیتر دیبلۆماسیه‌ت داده‌نرێت به هونه‌رێكی به‌رز له‌سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیكردن له‌ناویدا زۆر له خواسته باڵاكان و ئاره‌زووه كه‌سییه‌كان و جۆره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. لێره‌وه دێینه سه‌ر مه‌به‌ستی باسه‌كه‌مان واته رێگه‌كانی بوون به دیبلۆماسێكی سه‌ركه‌وتو. به‌تیشك خستنه سه‌رچه‌ند لایه‌نێك له‌بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی ئه‌و بواره هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شیوه‌ی خاڵ به‌ندی شرۆڤه‌یه‌كی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین.
دیاره دیبلۆماسییه‌ت پره‌نسیپه‌كانی بواری هه‌ڵسه‌نگاندن و ووردبوونه‌وه له‌بابه‌ته‌كان له‌خۆ ده‌گرێت پێش قسه‌كردن وه‌رگرتنی هه‌رجۆره هه‌ڵسوكه‌وت و بریارێك ده‌رباره‌یان، هه‌روه‌ها له‌ناو چوارچێوه‌ی دیبلۆماسیه‌تدا ده‌توانرێت هه‌ر كێشه‌وگیروگرفتێك تێ بپه‌ڕێنرێت كه‌دێته پێشی كه‌سه‌كان و لایه‌نه‌كان. هه‌روه‌ك ده‌توانرێت به‌هۆیه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان دروست بكرێت و په‌ره‌یان پێ‌ب درێت.
بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ كه‌سایه‌تیه‌كی دیبلۆماسی به‌ده‌ست بهێنێت پێویسته سێ رێگه بگرێته به‌ر:-
1- به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندییه‌كان: بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك ببێته دیبلۆماتێكی سه‌ركه‌وتوو پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ چوارده‌وره‌كانی په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی بدات، ئه‌م په‌یویه‌ندیانه‌ش به‌هۆی چه‌ند به‌سته‌رێكه‌وه ده‌بێت ئه‌وانیش: - هه‌ڵبژاردنی جۆری قسه‌كردن و ووردبوون له ده‌ربرینی ووشه‌كان به‌مانای ئه‌وه‌ی پێش قسه‌كردن ده‌رباره‌ی هه‌ربابه‌تێكی هه‌ستیار پێویسته كه‌سی قسه‌كه‌ر به ووردبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر گوزارشته‌كانی ده‌رببڕێت، ئه‌و گوتانه‌ش كه‌ده‌یانڵێت پێویسته ڕاست و دروست و به‌سوودبن نه‌ك شتی كاڵ و كرچ و گله‌یی و گازنده خستنه سه‌ر كه‌سانی تر بێت.
- زانینی شێوازی په‌یوه‌ندیكردنی گونجاو: له‌و كاره گرنگانه‌ی وا له‌مرۆڤ ده‌كات ببێت به‌دیبلۆماتێكی سه‌ركه‌وتوو، زانینیه‌تی ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی گونجاو بۆ ئه‌و بارودۆخانه‌ی له‌ده‌ورووبه‌ریه‌تی یان له‌ناویدا ده‌ژیت وه‌ك په‌یوه‌ندییه كه‌سیه ڕووبه‌ڕووییه‌كان یان په‌یوه‌ندییه فه‌رمیه‌كان یاخود په‌یوه‌ندیه‌كان له‌رێگه‌ی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیه جۆراوجۆره‌كان.
- كرانه‌وه به‌سه‌ر بیرۆكه تازه‌كان: باشتر وایه كه‌سی دیبلۆماسی به‌سنگێكی فراوان و گیانێكی وه‌رزشیانه‌ی به‌هێز گوێ بگرێت له بیروبۆچوونی كه‌سانیتر و لایه‌نی به‌رامبه‌ر ته‌نانه‌ت سوپاسیكردنیان له‌هه‌ندێك بارودۆخدا.
- به‌كارهێنانی زمانی جه‌سته: باشتر وایه كه‌سی دیبلۆمات ئه‌و گووتانه‌ی ده‌ریان ده‌بڕێت به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم و له‌سه‌رخۆ و تێگه‌یشتووانه و به‌دڵنیاییه‌كی قوڵ و بڕوا به‌خۆبوونێكی به‌رزه‌وه بێت. واته به‌شێوه‌یه‌كی جدی و متمانه به‌خۆبوون، ئاخافتن بكات له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانی جه‌سته.
- ئاخاوتن به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ: كه‌سی دیبلۆماسی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئاخافتن ناكات و ڕاسته‌ڕاست گوزارشت له بیروبۆچوونه‌كانی ناكات به‌ڵكو پێشنیار ده‌خاته ڕوو له‌بری ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵكه‌كه بڵێت پێویسته چی بكه‌ن و چی نه‌كه‌ن.
- جوانی و ره‌وشت به‌رزی له‌قسه‌كردندا: ڕه‌وشتی باشی مرۆڤ رێگایه‌كی تره به‌ره‌و جیهانی دیبلۆماسییه‌ت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كاتی قسه‌كردنیاندا قسه‌ی كه‌سانیتر نابڕێت هه‌روه‌ها خۆبه‌دوور ده‌گرێت له سه‌رزه‌نشتكردن و خۆپاراستن له‌ده‌نگ هه‌ڵبڕین و نیشاندانی بێلایه‌نی له‌هه‌ندێك بارودۆخدا.
- كۆنترۆڵكردنی سۆزداریه‌كان: پێویسته كه‌سی دیبلۆماسی توانای زاڵبونی هه‌بێت به‌سه‌ر بارودۆخه سۆزداریه‌كانی، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی هه‌ناسه‌یه‌كه قوڵ بۆئه‌وه‌ی بگات به ئارامی و حه‌سانه‌وه‌ی ده‌روونی، هه‌روه‌ها پێویسته زاڵ بێت به‌سه‌رخۆیدا كاتێك ده‌كه‌وێته ژێر فشارێكی زۆر له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه.
- درككردن به‌بارودۆخه قورسه‌كان و ده‌ربازبوون لێیان: له‌و كارانه‌ی مرۆڤ ده‌خه‌نه سه‌ر رێگه‌ی دیبلۆماسییه‌ت توانای درككردنیه‌تی بۆ بارودۆخه‌قورسه‌كان و ده‌ربازبوونیه‌تی لێیان ئه‌مه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت به‌چه‌ند هۆكارێك له‌وانه: هه‌ڵبژاردنی كاتی گونجاو بۆ قسه‌كردن، ده‌ستپێكردن به ئاخاوتێكی باش یان گونجاو له‌كاتی خستنه ڕووی هه‌واڵێكی ناخۆش و خراپ، ووردبوونه‌وه له‌راستی رووداو و بارودۆخه‌كان پێش ده‌ستپێكردن به قسه‌كردن له‌سه‌ر پێشنیاروبابه‌ته‌كان، گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌رێكی مام ناوه‌ند كه‌بۆهه‌مووان گونجاوبێت، وڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئارام له‌كاتی بیستنی هه‌واڵه خراپه‌كان، بیركردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌كاتی گفتۆگۆكردن و وه‌رنه‌گرتنی بڕیاری قورس به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ.
2ـ پێكهێنانی په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر: له‌سه‌ر كه‌سی دیبلۆمات پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ كه‌سانیتر دابمه‌زرێنێت، ئه‌مه‌ش به‌گرتنه به‌ری ئه‌و رێگایانه ده‌بێت: - دروستكردنی گفتوگۆی سه‌ره‌تایی: كه‌سی دیبلۆماسی ئه‌وه‌یه بتوانێت له‌كاتی ئاخاوتنی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا گرنگی به‌خۆیان و قسه‌كانیان بدات به‌جۆرێك ئه‌وانیش هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌ن له‌و گفتوگۆكردنانه‌دا.
- پێكهێنانی كه‌شێكی دۆستانه له دیداره‌كان: دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ دیداره‌كان و ئه‌نجام دانی گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌رامبه‌ر و به‌كارهێنانی زمانی جه‌سته به‌شێوه‌یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئارام بۆلایه‌نی به‌رامبه‌ر پێك بهێنێت.
- به‌كارهێنانی ناوی تایبه‌تی كه‌سه‌كان: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌سه‌كان باشتر و به‌هێزترده‌بێت كاتێك به‌ناوی خۆیانه‌وه بانگ ده‌كرێن جائه‌گه‌ر ئاخاوتنه‌كه ساده یان گرنگ و جدی یان بچووك و گه‌وره‌بێت.
- پرسیار‌و گفتوگۆكردن: گرینگه كه‌سی دیبلۆماسی له‌كاتی بینینی خه‌ڵكانی تردا گرنگی به‌قسه‌كانیان بدات و به‌باشی گوێیان لێبگرێت، ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كه پرسیاری زیاتریان ئاراسته بكات بۆئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی ده‌ست بكه‌وێت.
3- كاركردن له‌سلكی دبلۆماسی:
بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك بتوانێت له‌سلكی دبلۆماسیدا كاربكات پێویسته كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی تێدا ببێت گرینگ‌ترینیان: - كه‌سێكی ڕاست و دروست بێت له هه‌ڵسووكه‌وتیدا.
- بابه‌تی بێت له‌هه‌ر كێشه‌یه‌كی ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
- به‌شێوه‌یه‌كی دان به‌خۆداگرتوو مامه‌ڵه له‌كه‌ڵ رووداوه‌كان و كه‌سه‌كان بكات.
- كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی هه‌بێت و خۆڕاگربێت له‌به‌رامبه‌ر موغره‌یاته‌كانی دێنه رێگه‌ی له‌كاتی كاركردنی له پیشه‌ی دیبلۆماسیدا.
- خۆبه‌دوور بگرێت له گێچه‌ڵپێكرن و سه‌رزه‌نشتكردن و هه‌ڵچوون و توڕه‌بوون له‌كاتی حوكمه‌كانی و له‌میانی هه‌ڵسوكه‌وت كردنی له‌گه‌ڵ كه‌سانیتردا.
4ـ كه‌سێك ده‌توانێت بێته ناو سلكی دیبلۆماسی و كاربكات ئه‌ویش به‌گرتنه به‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه و زانینی پێوه‌ره تایبه‌ته‌كانی دیبلۆماسییه‌ت:
- له‌سه‌ره‌تادا پێویسته په‌یوه‌ندی بكات به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی و ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه پرسیار بكات (پێداویستییه‌كانی ئه‌كادیمی بۆ دیبلۆماسیه‌ت وه‌ك پله‌كانی زانستی و بواره‌كانی خوێندنی داواكراو.
- زمان زانین ، پێویسته كه‌سی داواكار زیاتر له زمانێك بزانێت و ته‌مه‌نی گونجاو بۆ كاری دیبلۆماسی ، راپۆرتی پزیشكی ده‌ری بخات توانای جوڵه‌كردن و گه‌شت و سه‌فه‌ركردنی هه‌یه. وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌منی. توانستی گفتوگۆ و دانوستاندنی هه‌بێت. پێویستی به‌شداریكردنی له‌خوله‌كانی راهێنانی بڕواپێكراو، ده‌ربازبوون له‌تاقیكردنه‌وه زاره‌كی و پراكتیكیه‌كان.
نیشان دانی ئاست به‌رزی له بابه‌ته‌كانی یاسایی و مێژووی جیهانی و نیشتیمانی و سیاسه‌ت و زانسته مرۆییه‌كان. له‌كۆتایدا ئاراسته‌كردنی نوسراوێكی داواكاری بۆ نوسینگه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی كاركردنی له‌بواری دیبلۆماسییه‌ت.