ئافرەتیش ئەتوانێت … پارێزەر: مریەم عباس برادۆستی
لە جيهاندا ئێستا هەمووکێبرکێی سەرکەوتن دەکەن بۆ كاركردن یان گەیشتن، بەو خەونەی کە هەیانە، کە لە دونیای ئێستادا ئەمە بەتەنیا بۆ پیاو نەماوەتەوە، بەبەراورد لە گەڵ چەند ساڵی ڕابردوو، گەر سەرنج بدەین لە مێژوودا لەسەردەمانی زوو ئافرەت زیاتر لە بواری بازرگانی و خاوەنداریەتی و ئابوریدا کاری کردووە، بەڵام بەپێی قۆناغ ئافرەت ئەم توانایی لێ زەوت کراو پیاو خۆی بە خاوەنی بازرگانی و موڵکداری ئەزانی.ئافرەتیش دەبێت لە ماڵ بێت، بەڵام لە دونیای ئێستادا کە قوناغی پۆست مۆدێرنەیە دەبینن، ئافرەتیش لە کایەکانی سیاسی و ئابوری و بازرگانی و هەتا دوای نمونەی زیندوون لە سەرکەوتووی و بەرپرسیارەتی کە نمونەی زیندوو هەن لە ئێستای جیهاندا کە ئافرەت سەرکردە و خاوەن کار و بەرێوبەر و فەرماندەی هێزی چەکداری وڵاتەکانیانن، لە ئێستادا ئافرەتیش دەلێت من دەتوانم ئیتر من بەتەنیا ژنی ماڵەوە نیم.
وەک دەبینن، لە کۆمەڵگەی کوردیدا؛ ئافرەتیش هاتۆتە نێو کایەی بازرگانی و كاركردن بەتایبەت لە ئێستادا خۆشبەختانە ئافرەتيش هاتۆتە ئەم نێوەندە بۆ ئەوەی خاوەن کار و خاوەن بازرگانی سەربەخۆبێت، شان بە شانی پیاو، وەک چۆن ئەبینین لە ڕابردوو یەکەمین ئافرەت لە کوردستان (نەجیبە)خانی مەلای گەورە بوو چۆتە بەرخوێندن، هەم لەرووی کۆمەڵایەتیەوە دەستکەوتێکی مێژووییە کە کچە مەلایەك شان بەشانی ڕەگەزی پیاو بخوێنێت و مافی چینایەتی ڕەگەز بە دەست بێنێت ، هەم لە ڕوی زانستیشەوە وەك ئافرەتێك بەشداری لە پیشخستنی کۆمەڵگای کردوە … چەندان نمونەی هاوشانی خاتوو نەجیبەمان هەیە.
بۆیە دەبێت ئافرەت لەو قاڵبە بێتە دەرەوە، بەو پێی خاوەن بازرگانی و سەرمایەیی خۆی بێت، بۆ باشترکردنی ژیان و دونیا بیننی خۆی شان بەشانی خێزان یاخود هاوسەرەکەی کە هاوکاربێت.يەكسانی جێندەرەری لەوەدا زیاتر یەکسان دەبێت کە پیاو و ژن لە کاردا یان لە هەڵبژاردنی شتەکانی سەربەست بێت، ئێمە کارکردن بە یەکێک لەم نمونانە دا ئەنێین تا ڕادەیێک وا دەکات ئەم بەڵانسەی جێندەری ڕابگرێت. پێویستە لەم عەقلە دۆگمایە بێینە دەرەوە، کە ئافرەت تەنیا ژنی ماڵەوە نییە، کە پێمان وایە ئافرەت پێویستی بە کار و پێویستی بە سەربەخۆی داهات نیە، چونکە ئەو خاوەن ماڵ و خاوەن هاوسەر ئەو کارەش بۆ هاوسەرەکەیەتی کاربکات و ژنیش تەنیا دەبێت لە ماڵ بێت. بەڵام نا ئافرەتیش پێویستی بە کارە و ئافرەتیش خاوەن هێز و بڕیارە هەم ئەتوانێ دایک بێت هەم ئەتوانێت بازرگان و سەرکردەش بێت . بەلێ گرنگی ئابوری سەربەخۆ بۆ ئافرەت پێویستە و گرنگە، کەم کەس ئەتوانێت لەم گرنگیە تێبگات، چونکە هەم ئەتوانێت هاوکار و هاوپشتیوانی هاوسەر و خێزانەکەی بێت، تێیدا هەست بە بوون و وجوودیەتی خۆی دەکات وەک مرۆڤێک هاوشان وەک پیاو. بۆیە ئەمە کاری پەروەدە و کاری ڕێکخراو و نێوەندەکانە کە بتوانن وشیاری زیاتر بخەنە روو بۆ بەرچاو روونی زیاتر لەهەم بەر وشیاری ئافرەتان وەک ئەوەی ببن بە خاوەنی ئابووری سەربەخۆ و کاری تایبەت بەخۆیان.
کاری حوکمەتیشە وەک هێزێکی وەگەر خەر لەتوانای ئافرەت بڕوانێت، کە لە سێکتەرەکاندا بەرپرسیاری زیاتریان پێ بدرێت تا ببێت بە هەوێنی هێز و توانست بۆ کچ و ژنانی تر لە کۆمەڵگە، لە ڕێگای دەزگای ڕاگەیاند و زانیاری حوکمەتیش زیاتر کاربکرێت لەوەی ئافرەتیش هیچی کەمتر نییە لە پیاو، چونکە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا تا ئێستاش ئەم دیاردەی کارکردنەی لای ئافرەت بەچاوێکی ترەوە سەیر دەکرێت، وەک بلێ لادانە لە ڕێساو یاسای دابونەریتە باوەکانی نێو کۆمەڵگە، کت بەداخەوە تا ئێستا بەشێوەیێکی بەرچاو ئەم ڕێگریە کاڵنەبۆتەوە لەنێو خێزانی کوردیدا تا بتوانێت ڕێگر نەبێت کچ و هاوسەری خاوەن کار و خاوەن بیرۆکەی تایبەت بەخۆی بێت. ئەبێ کار بۆ وشیاری زیاتر بکرێت، پێشنیازی زیاتر بخرێتە روو بۆ حوکمەت بەوەی ڕیفرۆمێکی بەرچاو بکات سەبارەت بەپرسی ئافرەت لە نێو کۆمەڵگەی کوردی دا
نجیب محفوض دەلێت: ئەوانەی توانای ئافرەت کەم دەنرخێنن ، هیوادارم منداڵی دووبارە بکەنەوە بەبێ دایکیان .!
ئەگهر ژنان خۆیان هۆشیار نەکەن و هەوڵی باوەڕ بەخۆبوون و پشتبەست بەخۆیان لە ناخی خۆیاندا دروست نەکەن، ئەوا هەر زوو کاروانی کارکردنیان رێگەکەی لێ پێچەوانە دەبێتەوە و ئاڕاستەکەی بۆ ماڵەوە دەگۆڕێت.
بۆیە هەتا درهنگ نەبووە، ئەبێت جوڵانهوهیهكى رێكخراو دروست ببێت بۆئەوەی ئەم هەلە بقۆزێتەوەو باوەڕو هێزی بەردەوامی و رەوایەتی کارکردن لە مێشکی ژناندا جێگیربکات و كاركردنی ژنان له دهرهوهی ماڵیش، واته ڕوانین له كاركردن وهك ئهرك و ههم مافیش ببێته نهریت و ژنان هۆشیارییان ههبێت له سهر ئهرك و مافی خۆیان و گرنگی كاركردن و ئابووری سهربهخۆ.
پارێزەر مریەم عباس برادۆستی