چه‌ند كۆته‌ڵێكی جه‌نازه‌یی … نه‌ژاد عزیز سورمێ
(1)
هه‌ر چیمان كرد ،
به‌شی ئاره‌زووی
شازاده ته‌نپه‌روه‌ره‌كانی نه‌كرد..
هه‌ر چیمان كرد بۆ (سبه‌ی) ،
(ئه‌مرۆ) له‌سه‌ر شه‌قامه خواره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م
وه‌ك چۆله‌كه‌یه‌كی سڕ یاری پێ ده‌كه‌ن…
وه‌ره با په‌یمانێك له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌وته كوێره‌كان مۆر بكه‌ین.
وه‌ره با له كۆته‌ڵی بێ تارای ئه‌به‌دییه‌تدا بنووین.
(2)
ئێمه ئاسمانمان ،
بۆ كۆته‌ڵی یادگاریی ئه‌وانه .
ئێمه خۆرمان ،
بۆ باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی ئه‌وانه..
ئێمه مانگمان ،
ئه‌ستێره‌كانمان
بۆ مه‌داری به‌تاڵی ئه‌وانه ..
(3)
به‌ره‌و من بێی
هه‌موو شتێكت ده‌ست ده‌كه‌وێ
هه‌موو شتێك ،
به (مردن)یشه‌وه..
كه ئه‌وه ساڵه‌هایه له شه‌ڕ به‌جێ ماوه !
به‌ره‌و من بێی ،
ده‌توانی به‌رامبه‌ری دابنیشی
یا له‌گه‌ڵی بئاخڤێی ..
حیكایه‌ت و سه‌ربرده‌ت بۆ بگێڕێته‌وه..
مه‌گه‌ر ئه‌و ته‌واوی چیرۆكی (پێشێل كردنی گوڵه‌كان)ت
بۆ باس بكا.
(5)
ئه‌و هه‌موو چاووانه..
ئه‌و هه‌موو گوێیانه..
ئه‌و هه‌موو زمانانه..
ده‌ستم بوو.. خواردیان .
قاچم بوو.. خواردیان .
چاوم بوو.. كۆڵیان .
ئه‌وه‌تا ته‌مه‌نی بێ كڵاوڕۆژانه و بێ په‌نجه‌ره و به‌ژواریشم .
شه‌ڕی پێدا دێته خوار ..
ئاژاوه‌ی له‌به‌ر ده‌ڕوا ..
هاتبووم بڵێم :
ئه‌م دره‌خته به‌شێكه له مێژووی
هه‌تاوو سێبه‌رمان
پێویسته بمێنێ .
ده‌ستم بوو ، خواردیان ..
قاچم بوو ، خواردیان ..
چاوم بوو ، كۆڵیان ..
ئه‌و هه‌موو چاوانه..
ئه‌و هه‌موو گوێیانه..
ئه‌و هه‌موو زمانانه..
(6)
له‌م ئه‌لبومه‌دا یادگاری مناڵیتان كوشت
لێره ، له‌م سنووره‌دا :
گۆرانییه‌كانمان ،
له‌شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی نابه‌رابه‌ردا تیاچوون . .
له تونێڵه تاریكه‌كانی ئه‌م پایته‌خته‌دا ،
شیعره‌كان ،
شینیان بۆ پاڵه‌وانه‌كانمان گێڕا ..
پێمانه‌وه دیاره
هه‌موو فریشته‌و شه‌یتانه‌كانمان تۆراندووه
تا له ئه‌فسانه‌یه‌كی سیلاكبوودا ده‌ركه‌وین ..
(7)
به‌داخه‌وه ڕایده‌گه‌یێنم :
گوڵه‌گه‌نمه‌كان پیر بوون
ده‌م و چاو لۆچ .. ماندوو ..
وه‌ك له‌شكرێك له‌شه‌ڕدا
به دۆڕاوی گه‌ڕابنه‌وه ..
له گوێی ڕووباره‌كان كۆبونه‌ته‌وه
نوێژ بۆ شارای دزراو ده‌كه‌ن ..
8/1993