
ئیناس و پیاوه‌كانی خه‌لیفه … ئه‌حمه‌د كامه‌ران
ئیناس و پیاوه‌كانی خه‌لیفه ناونیشانی ڕۆمانێكی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس شاخه‌وان برایم عه‌بدولایه كه له ساڵی 2019 خستیه به‌ردیدی خوێنه‌ران و ڕۆشنبیران , به‌تیراژی 1000 دانه و له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی ڕۆكسانه‌وه چاپ كراوه.
ڕۆمانه‌كه له هه‌شت به‌ش پێك دێت,هاوكات ناوه‌ڕۆكی ڕۆمانه‌كه باس له كچێكی ئێزیدی ته‌مه‌ن 14 ساڵ ده‌كات به ناوی ئیناس شه‌نگالی كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه ده‌كه‌وێته ژێر چنگی چه‌كدارانی داعشه‌وه وه له هه‌مان كاتیش‌دا خێزانه‌كه‌ی ئیناس به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌كووژرێن ,ئیتر ته‌نیا ئیناس له‌و خێزانه ده‌مێنێته‌وه وده‌بێته قوربانی سێكس به ده‌ستی چه‌كداره‌كانه‌وه, كه هه‌رجاره‌و چه‌كدارێك یان خه‌لیفه‌یه‌كی داعش له‌گه‌ڵی جووت ده‌بێت كه له‌كۆتاییشدا ئیناسی ته‌مه‌ن 14 ساڵ كه له‌سه‌ره‌تای به‌هاری ته‌مه‌نی دابوو كه‌چی گورگه برسیه‌كانی سێكس توانیتان په‌رده كچێنیه نازكه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست بدات , به‌خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه بزه‌یه‌ك له نێو جه‌سته‌ت بۆ درووست ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و ووشه پڕ له ئازار و نامڕۆڤایه‌تیه‌ی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامیان دا كه له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی ڕابردوو دا له به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م مڕۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌تیش پێكهاته مه‌سیحی و ئێزدیه‌كان كه هه‌ڵبه‌ته ئازارێكی زۆر گه‌وره‌ی به‌دوای خۆی به جێ هێشتووه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان ناتوانرێت له یاد بكرێت كه له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌توانم به‌ڕۆژانی ڕه‌ش و قێزه‌ون هه‌ژماری بكه‌م بۆ ژیانی مڕۆڤایه‌تی كه هه‌رچه‌نده ش ئه‌وكه‌سانه‌ش مڕۆڤ بوون به‌ڵام ته‌نیا له ڕووخساره‌وه مڕۆڤ بوون به‌ڵكو ناخ و دڵیان له گورگێكی دڕنده‌ی بۆگه‌ن ده‌چوو كه‌ته‌واوی سیفاته ئه‌خلاقیه‌كانی مڕۆڤایه‌تیان له‌ده‌ست دابوو, گه‌وره‌ترین قوربانی ده‌ستی ئه‌م چه‌كداره دڕندانه ڕه‌گه‌زی مێیه‌نه‌یه كه بوونه گه‌وره‌ترین قوربانی ده‌ستی ئه‌و چه‌كداره دڕندانه هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هه‌ر ڕووداوێك و كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن ئافره‌تان(مێ) ده‌بنه گه‌وره‌ترین قوربانی له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه , به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئافره‌تانیان وه‌كو كۆیله‌ی سێكس به‌كارده‌هێناو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مامه‌ڵه‌ی كڕین وفرۆشتنیشیان پێوه ده‌كرا له بازاڕی ڕه‌ش, كه ده‌توانم بڵێم بازارێكی گه‌وره‌یان درووست كرد بۆ ساغكردنه‌وی ئافره‌تانی كه‌نیزه واته ئه‌وانه‌ی كه له ئه‌نجامی جه‌نگ و جیهاد كردن وه‌كو ده‌ستكه‌وتێك به ده‌ستیان هێنا, ئیتر ئه‌وانیش به ئاره‌زووی خۆیان هه‌موو جۆره كارێكی نامڕۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه ئه‌نجام ده‌دا.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕووداوه‌كانی نێو ڕۆمانه‌كه بكه‌ین ده‌بینین نموونه‌یه‌كی دیار و زه‌قمان پێ پیشانده‌دات كه ئه‌ویش ژیانی ئیناسی شه‌نگالیه كه له ڕاستیدا به هه‌زاران ئیناسی دیكه له ڕاستیدا بوونیان هه‌بووه كه كرابوون به قوربانی ده‌ستی ئه‌و چه‌كداره دڕندانه, ئه‌گه‌ر چی به‌شێك له‌و كچ و ژنانه ژێر ده‌ستی داعش ژیانیان كۆتایی هات مردن وه هه‌ندێكی تریش تووشی باردۆخێكی ده‌روونی مه‌ترسیدار بوون كه ساڵانێكی زۆری ده‌وێت هه‌تاوه‌كو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان ڕه‌نگیشه نه‌توانن جارێكی تر ژیانێكی ئاسایی درووست بكه‌نه‌وه, بێگومان ڕووداوێكی ئاسایی نیه بۆ كچێك كه له‌ژێر چنگی دڕنده‌یه‌ك بێت به ئاره‌زووی خۆی جه‌سته‌ی به‌كارهێنێت و بیلسێنێته‌وه, یان له‌پاشان بكه‌وێته ژێر ده‌ستی به كۆمه‌ڵ كه هه‌ریه‌كه‌و وه‌كو گورگێكی برسی چنگ بۆ ئه‌ندامێكی هه‌ستیاری بده‌ن كه له‌ڕێگای ئه‌و ئه‌ندامه هه‌ستیارانه‌ی كچه‌كانه‌وه گورگه‌كان ئاره‌زووه‌كانی خۆیان به‌تال كرد‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ژیانی ئه‌و كچانه‌ی ژێر چنگیان به‌ڵكو به دڕندانه ترین شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرا.
داعش كێ بوون؟ ئامانجیان چی بوو:
داعش كورتكراوه‌ی ناوی( ده‌وله أسلامیه فی عیراق وشام) كه له سه‌ره‌تادا له سوریاوه وه‌كو ڕه‌شه‌بایه‌كی مه‌ترسیدار ده‌ركه‌وتن بۆ ژیانی مڕۆڤایه‌تی و دواتریش گه‌شه‌ی سه‌ندو به‌ره‌و عێراق و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه ڕۆیشتن, هه‌ڵبه‌ته ئه‌م گرووپه یاخود ئه‌م ڕێكخراوه تیرۆرستیه به زنجیره ته‌واوكه‌ره‌كانی ڕێكخراوه تیرۆرستیه‌كانی پێشووتر داده‌نرێت وه‌كو( قاعیده و جوندو ئیسلام و به‌ره‌ی نوسره‌و) به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره به ناونیشانێكی دیكه‌وه به‌ڵام هه‌مان ئایدۆلۆژیا‌و ئامانجی ڕێكخراوه‌كانی پێشووتر به‌ڵام ئه‌وه‌ی داعش ده‌توانم بڵێم زۆر قێزه‌ونتر بوو كه له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی ده‌رچووبوون.
ئامانجی داعش له‌وه‌دا بوو كه‌ویستی ده‌وڵه‌تێك درووست بكات له ژێر چه‌تری ئاینی ئیسلام وه جیهادكردن له پێناو خودا بۆ سه‌رخستنی ئاینی خودا كه به كۆتا ئاین داده‌نرێت ئه‌ویش ئاینی ئیسلامه هه‌ربۆیه ئامانجی داعش ئه‌وه‌بوو كه خه‌ڵكیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هێنایه سه‌ر ئاینی ئیسلام به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه دووربوون له ئاینی ئیسلام واته بێ باوه ڕه‌كان ئه‌مه‌ش له‌دیدی ئه‌وانه‌وه كه خه‌لكیان ئاره‌زووی خۆیان جیاده‌كردوه ئه‌گه‌رچی هه‌ركه‌سێكیش ملكه‌چی خۆی بۆ ئه‌م ئاینه دانه‌نابوایه ڕاسته‌وخۆ سه‌ریان له لاشه‌یان ده‌كرده‌وه كه ئه‌مه‌ش بووه كاره‌ساتێكی گه‌وره دژ به پێكه‌وه ژیان و ئارامی چوونكه ناكرێت مڕۆڤێك بگرێت و به زه‌بری هه‌ڕه‌شه تۆ ئاین و فكره‌كه‌ی بگۆڕیت , ئه‌مه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك جێگای باوه‌ڕپێكردن نیه چوونكه مڕۆڤ ئازاده بۆ خۆی له‌سه‌ر چ ئاین و فكره‌یه‌كه هه‌ربۆیه به‌بوونی ئه‌م جۆره فكره توندڕه‌وانه جیهان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه,ئه‌گه‌ر چی ئه‌و چه‌كدارانه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵخه‌لێتێنرابوون كه گوایه ده‌بێت جیهاد بكه‌ن له‌پێناو سه‌رخستنی ئاینه‌كه‌ی خودا و له ناوبردنی كافران و بێ باوڕان ڕاسته‌وخۆ خودا له دونیایه‌كه‌ی دیكه ئه‌و چه‌كدارانه به به‌هه‌شت و چه‌ندین حۆری جوان جوان شاد ده‌كات كه‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا بریتیه له یاری كردن به ئه‌قلی مڕۆڤه بێ ئه‌قله‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت و ڕۆشنبیر بێت ئه‌وه زۆر مه‌حاله بكه‌وێته دوای ئه‌قلی ئه‌م جۆره گرووپانه‌وه, هه‌ڵبه‌ته من له پێشووتردا وتارێكم به ناونیشانی (چاره‌نووسی داعشه زیندانی كراوه‌كان به‌ره‌و كوێ) بڵاوكردبوو كه ئاماژه‌م به‌و داعشه یاخود ئه‌و نامڕۆڤانه دا كه ئێستا له‌كووچی زیندانه‌كاندان بۆیه ده‌بێت ئه‌وانه زوو ده‌ست به‌جێ چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست بگه‌ڕێنه‌وه نێو كۆمه‌ڵگا یان ئه‌گه‌رنا هه‌موویان ژه‌هر خوارد بكرێن و كۆتاییان پێ بهێنرێت هه‌روه‌كو چۆن خۆیان كۆتاییان به‌ژیانی هه‌زاران خه‌ڵكی بێ‌تاوانیان هێنا بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر نه‌بنه‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی مڕۆڤایه‌تی وه ڕه‌نگه له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و پرسیاره درووست ببێت كه ئاخۆ به‌كوشتنی ئه‌وانه چ سوودێكی ده‌بێت؟ بێگومان له‌ڕوویه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌ین سوودێكی ئه‌وتۆی نابێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆ فكره توند ڕه‌وه‌كه زیندوه واته زۆر ئاساییه له پاش چه‌ندین ساڵی تر كه‌سانێكی تر درووست ببنه‌وه له‌ژێر ناوێكی تر و دووباره خه‌ڵكی بكه‌نه قوربانی بۆیه ئه‌م جۆره پرسه هه‌ستیارانه پێویستی به‌وه هه‌یه كه له‌ڕیشه‌وه كۆتایی پێ بهێنرێت , هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌كانی ڕابردو سه‌ركرده‌ی دیاری داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له بۆسه‌یه‌ك كوژرا كه ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی كوشتنی سه‌ركرده باڵاكانی دیكه‌ی ڕێكخراوه تیرۆرستیه‌كان بوو هه‌روه‌كو ئوسامه بلادن و شێخ زانا و چه‌ندین كه‌سی دیكه كه له‌پاش ماوه‌یه‌كی دیكه ڕێكخرا و سه‌ركرده‌ی دیكه هاتنه گۆڕه‌پان و چه‌ندین كاره‌ساتیان له‌دوای خۆیان درووست كرد.