Skip to Content

زەواجی فاشیزمی سەوز و سپیی بۆ داغانکردن ئێمە.. ئاسۆ جەوهەر

زەواجی فاشیزمی سەوز و سپیی بۆ داغانکردن ئێمە.. ئاسۆ جەوهەر

Closed
by ئازار 14, 2021 General, Opinion


ئەگەر بە پێوانەکانی ئەنثرۆپۆلۆژیای سیاسیی-بێت، لە هیچ جیۆگرافیا و سەردەمێکی مێژووییدا سیستمێکی سیاسیی و رێکخراوی سیاسیی وەک ئەمانەی هەرێمی کوردایەتیی نادۆزینەوە، هەتا بەراوردیی بکەین یان بیچوێنین بەم چەتەگەرییە سیاسییەی کوردستان-عێراق.
خوێندنەوەیەکی خێرای ئەنثرۆپۆلۆژیی بۆ ساڵانی دەیەی هەشتا و دەیەی نەوەتی صەدەی بیست-ی هەولێر، باڵەکایەتیی، دهۆک و بادینان بە گشتیی بکەین ئەوا ئەوکات لە رووی ئەنثرۆپۆلۆژیای سیاسیی، ئەنثرۆپۆلۆژیای کولتووریی و ئەنثرۆپۆلۆژیای کۆمەڵایەتیی-ەوە بەراورد بکەین بە ئێستا جەریئتر و لە پێشتر بوون. هۆکاری ئەو گەشەکردنەیش ئەوە بوو کە ئەو کات میللیگەرایی سەرەتایی – کوردایەتیی دانیشتوانەکەی کفت نەکرد بوو، بەڵام ئێستا پاشەکشەیەکی گەورەی کردوە! ئەو ناوچانە بەراورد بە سلێمانیی، کەرکوک و گەرمیان و پشدەر و بتوێن ئەو سەردەمە کەمتر لە نێو هاژوهوژی ناسیۆنالیزمی کوردییدا بوون و دەسکەنە و زگەڕۆ(سکەڕۆ)ییان بۆ بزوتنەوە چەکدارییەکانی ئەیلول و گوڵان و “شۆڕشی نوێ” ناکرد.
هۆکاری ئەم پاشەکشەیەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە نەوەتەکانی صەدەیە رابردو و سەرەتای صەدەیە بارزانییەکان-پارتیی و فاشیزمی سوننیی متوربەکراوی پارتیی، صەدان کردەی تیرۆری سیاسیی و فیزیکییان دژ بەو بزاڤە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەنە ئەنجامدا.
ئەمەیش وەک کولتووری تۆقاندن! بە دەستی پارتیی لەو جیۆگرافیایەدا جێکەوت بوو، رێگەی لە پرۆسەی گەشەپێدانی سیاسیی ئەو ناوچە گرت.
تەخوین کردن، سزادان، زییندانیی کردن، تیرۆرکردن! دیاردەیەکی نوێ نییە لە مێژووی بزوتنەوەی کوردایەتیی دا، بەڵکو ئەمە کولتووری ناسیۆنالیزمی کوردیی بووە، بە درێژای ٨٠ ساڵ بۆ سزادانی نەیارە سیاسییەکانی؛ هەمیشە رەخنەگران و پلوالیزمی سیاسیی نێو بزوتنەوەی رزگارییخوازیی کوردستان، کوردایەتیی تەشقەڵەی پێکردوە و کردویەتییە قۆچی قوربانیی بۆ عەمالەتە ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییەکان.
ئەو ژینگە کۆمەڵایەتیی و دەرووونییەی کەسایەتیی کوردایەتیی تێدا پێگەیەندراوە، هۆکاری سەرەکیی بووە بۆ ئەوەی کەسایەتیی سۆسیۆپاتی کوردایەتیی تێدا چێ ببێت، بۆیە هەمییشە پێشلی هەموو مافەکانی مرۆڤی کۆمەڵگەکەی کردوە و تەنانەت دۆزی کوردی بە ئایدیۆلۆژیای ناسیۆنالیزم لە هەڵەت-ەتە ترسناکەکاندا رەتاندوە.
کوردایەتیی لە روانگەی ئەنثرۆپۆلۆژیا=ئەنترۆپۆلۆژیا=مرۆڤناسیی-سیاسییەوە ئەگەر تەتەڵەی بکەین، ئەوا لە نێو هیچ رێکخرواێکی سیاسییدا هاوشێوەکەی نادۆزیتەوە بەراوردی بکەیت کە چەندە کولتووری شکاندنەوە و تێکشکاندن و لاقەکردنی مرۆڤی کردوە؟! لە نێو قەڵەمڕەویی فاشیی تریین رژێمی ناوچەکەدا کە فاشیزمی سەوزە -موتوربەی ناسیۆنالیزمی تورکیی و ئیسلامیی سوننیی-ە نەیارە سیاسییەکانی و ئەندام پارلمان بە شێوەی چەتەیی و سەرسەرییانە لەلایەن بەڵتەچییەکانییەوە خەڵتانی خوێناکرێت!

ئەوەی دەردەکەوێت، لە کایەی سیاسییدا بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردایەتیی وەک مەحمود بەرزنجیی بە بیانووی فاشزمی سوننیی و نەقشبەندیی و بازرگانیی چەتەیی، رەدوی فاشیزمی ئاکەپە کەوتوون و لە پراکتیکی سیاسییدا لە تورکیاوە بۆ باکووری سوریا و باکووری عێراق فاشیزمی سەوزی سوننیی تورکیی و فاشیزمی سپیی کوردایەتیی زەواجیان کردوە بۆ چەوساندنەوە و کوشتاری گەلانی تورک و کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی تر.
فاشیزمی ئاکەپە لە کایەی نێوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا گورزێکی گەورەی سیاسیی، دیپلۆماسیی و ئابووریی و عەسکەریی بەرکەوتووە و کوردایەتییەکەی بارزانییش دەیەوێت ریسواییە ناوخۆییەکەی باشارێتەوە و دێن بۆ بزر(ون)کردنی ئەو شکستانە، بە تیریێک دوو نیشان دەپێکن! لە ئەنادۆڵ ناسیۆنالیزمی تورکیی و لە کوردستان ناسیۆنالیزمی کوردیی پێکدا هەڵدەپژێنن.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish