هاوڵاتیانی كوردستان شه‌ریان ناوێت.. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
ئه‌رێ كۆكردنه‌وه‌ی هێز زه‌نگی شه‌رێكی خوێناوی نییه پارتی دیموكراتی كوردستان ( پدك) نیازی وایه خۆی بكات به جێگره‌وه‌ی گه‌لی كوردستان و هه‌موو شتێك ئه‌و بریاری له سه‌ر بدات، راسته پدك گه‌وره‌ترین حزب بوو له هه‌ڵپژاردنی پێشوو به‌ڵام ئه‌وه تا سه‌ر نییه‌و دوور نییه له هه‌ڵپژاردنی داهاتوو قه‌واره‌ی زۆر بچوك بێته‌وه بۆیه هه‌ر له ئێسادائه‌یه‌وێت له گه‌ڵ جزبه شیعه‌كان هاوپه‌یمانی درۆست بكات و رێیش به هیچ حزبی كوردستانی نادات.
پارتی ژماره‌یه‌كى زۆر هێزى پێشمه‌رگه‌ی بردوه‌ته سنورى ناحیه‌ى قه‌سرێ هاوشێوه‌ی جوله پێكردنی هێز بۆ زینی وه‌رتی وشوێنی تر‌و ئه‌و هێزانه بۆ گه‌له كۆمه‌كییه دژ به پارتی كرێكارانی كوردستان ( پ‌ك‌ك) و حكومه‌تی توركیا نایشارێته‌وه‌و پشتگری له سه‌روی عێراق ئه‌كات و مه‌به‌ستی كوردستانه و بۆ ( زانیاری و ئاگاداری دوژمنان قه‌ت ناوی هه‌رێمی كوردستان ناهێنن به‌ڵكو ئه‌ڵێن سه‌روی عیراق هه‌ر وه‌ك به‌عسییه شۆڤننیسته‌كان ئه‌یانوت شمال العراق).
نابێت رۆژێک لە رۆژان رژێمێکی خوێنرێژو سەرکوتکەری خەڵکی سڤیل و بێ تاوان لە بیر بکەین و، تورکیا ھەموو کات بە ئاگرو ئاسن وەڵامی ھاوڵاتیان و پرسەکانی کوردی داوەتەوەو، سەرەرای پێشێلکردنی تەواوی پرەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ و، تەواوی یاساکانی رەچاوکراوی جیھانیی سەبارەت بە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ ژێر پێ خستووەو، کەس نەیتوانیوە بەرگری لە مافی ھاوڵاتیبوونی خوێ بکات
توركیا هه‌رچی كاری خراپه هه‌یه له گرتن و كوشتنی به كۆمه‌ڵی دانیشتوانی دێهات و شاره‌كانی باكوری كوردستان و روخاندن وتێكدانی خانوو وته‌ختكردنیان له گه‌ڵ زه‌ویداو سوتاندنی باخ و دار‌و پووش و كوشتنی مه‌روماڵاتی هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه‌و به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه چه‌ندین شوێن و شاری له رۆژئاوا‌و باشور كوردستان داگیركردووه‌و ئه‌وه‌ش حاشا هه‌ڵنه‌گره‌و به بێشك لایه‌نێكی خۆجێی (محه‌لی) یارمه‌تیده‌ری بووه‌و سه‌رانی ده‌وڵه‌تی توركیا نایشارنه‌وه‌و پێشنیاریان بۆ هه‌رێم كردووه به‌رامبه‌ر به هاریكاری و چاوساغی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر (پ،ك.ك) یارمه‌تی هه‌رێم له رووی ئابووری و داراییه‌وه ئه‌ده‌ن و، بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه چه‌په‌ڵه‌كانی دا‌واشیان له عێراق كردووه له رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی (پ.ك.ك) هاوكاریان بكات.
بۆردوومانکردنی ناوچە سنوریەکانی باشوری کوردستان لە لایەن فرۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیا لە ناو خاکی کوردستان بێ رێزی و سوکایەتییە بە گەل و نیشتمان و، ھەرلایەنێک ڕێگە بەو بۆردومانکردنە بدات ئەوە بێ‌شک خیانەتێکی نەتەوەییە و جێی ریسوا‌و شەرمەزارییە و، لە راستیدا بەردەوامی ئەو بۆردوومانانە بە ھەموو شێوەیەکانی کارێکی نارەوا و نامرۆڤانەیە و ئاسایشی وڵات و خەڵکی گوندەکانی خستوەتە مەترسییەوە بە جۆرێک ناتوانن لە شوێن و زێدی باوباپیرانی خۆیان بە ئارامی بژێن و، ئازادانە بەردەوام بن لە کاری رۆۆژانەیان وەک: کشتوکاڵی و بەخێوکردنی ئاژەڵ و ھەنگ و بایخدان بە باخ و رەزەکانیان.
دۆژمنانی گه‌لی كورد‌و كوردستان له مێژه‌وه ته‌راتێن ئه‌كه‌ن و به ئاره‌زوو سه‌ربه‌ستانه به‌ناو شاره‌كانی كوردستان هاتووچۆ ئه‌كه‌ن و، وه‌ك بڵێت ئه‌م خاكه هی ئه‌وانه‌و، خۆیان كردووه به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و حوكمرانی ئه‌و خاكه‌ی داگیریان كردووه‌و ، بووه‌ته بریار به‌ده‌ستی ناوچه داگیركراوه‌كان و زۆر لووتبه‌رزانه ئه‌رواننه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌و، وا دیاره له بن هه‌نگڵیان چه‌ندین نه‌خشه‌ی گڵاویان شاردووه‌ته‌وه‌و، كه‌مه كه‌مه ناچار ئه‌بن ئاشكرای بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ش پشتگیریان لێئه‌كه‌ن سه‌رشۆرانه نه‌خشه‌كانیان جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن و تا ماون به زه‌بوونی و ژێرده‌سته‌یی ئه‌ژین و ، بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌رو هه‌رهێزێكی تر ترسی هه‌یه له سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمان ومافه ره‌واكانی گه‌ل و له باتی سه‌ركۆنه‌و ریسواییكردنی توركیای داگیركه‌ر سەرۆکی حکوومەت ستایشی هاوکاری حکوومەتی تورکیای ئه‌كات.
جێی شەرمەزارییە بەرپرسانی کوردستان ھەر لە سەرۆک ھەرێم و سەرۆک حکومەت به ئاشكرا‌و نهێنی سەردانی تورکیا ئەکەن و، پێشوازی لە بەرپرسانی تورکیا‌و شاندو ھەواڵگیرییەکانی بە گەرمی ئەکەن و، نەخشەکانی تورکیا بە فەرمانی ئەوان جێبەجێ ئەکرێن و، مەبەستی سەرەکی تورکیا کەنترۆڵ کردنی خاکی کوردستانە و، به‌رپرسێكی حکومەت لە باتی ئەوەی تورکیا‌و ھێرشەکانی ریسوا‌و شەرمەزار بکات، پاساو ئەھێنێتەوەو، رووی تورکیا سپی ئەکات و ئەڵێت:
( ئەو کردەوانەی پەکەکە ئه‌یکات نە لۆژیک، نە ویژدان قبوڵی ناکات) و، وادیارە ( ئەوەی تورکیا ئەیکات جێی قبوڵە) و، پێشتر بەرپرسە باڵاکانی ھەرێم و حکومەت چەندان جار ئەیانوت : ئەبێ میوانەکان، مەبەست پەکەکە) یە برۆنە دەرەوه‌و ئێستا پشتیان به رێكه‌وتنێك به‌ناوی شه‌نگاڵ به‌ستوه‌و زۆر دڵخۆشن كورد‌و هێزه كوردستانییه‌كان له شه‌نگاڵ ده‌ربكرێن به‌ڵام دانیشتوانی شه‌نگاڵ دژی ئه‌و رێكه‌تنه وه‌ستاون و توركیا راشكاوانه‌و به به‌رچاوی دنیا‌و بێ شه‌رمانه ئه‌ڵێت ئێمه شه‌نگاڵ ئه‌گرین و كه‌مپی مه‌خموریش تێكوپێك ئه‌ده‌ێن.
به‌رپرسانی حكومه‌تی كوردستان هیچ هه‌ڵوێستێكیان به‌رامبه‌ر به ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا‌و بوونی ــ 30 ــ بنكه‌ی سه‌ربازی به تۆپ و هه‌لیكۆپته‌رو تانك و چه‌ندین چه‌كی مۆدێرن نییه‌و، هه‌موو كات به‌رپرسانی حكومه‌تی كوردستان ده‌موچاوو روخساری داگیركه‌ران سپی ئه‌كه‌ن وپاساو ئه‌هێننه‌وه گوایه گریلاكانی ( پ.ك.ك) بوونه‌ته هۆێ په‌لكێشی سوپای ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ناوخاكی كوردستان و، له‌م بارودۆخه دژواره‌دا خه‌ڵك له نیازی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی خاكی باشوری كوردستان ئه‌ترسێت.
كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورکیا دەست درێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی ھەرێمی کوردستان بە گشتی و دەڤەری شنگال بە تایبەتی و دەستتێوەردانە لە کاروباری ناو وڵاتێکی تر‌و ئەمەش پێشێل کردنێکی ئاشکرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە و، بۆیە پێویستە ھەموو خەڵکی بە شەرەف و مرۆڤدۆستانی ئازادیخوازی دونیا ئەو دەستدرێژییە بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان ریسوا‌و شەرمەزار بکەن و، پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان سنورێک بۆ ئەو دەستدڕێژیانەی تورکیا دابنێت و چیتر ڕێگەی پێ نەدرێ بە ئارەزووی خۆی لە ناو خاكی باشوری کوردستان تەراتێن بکات.
به‌ڵێ ، لە بەرامبەر کارە قیزەونەکانی تورکیا پێویستە خەڵکی کوردستان و، ئازادیخوازان و ھەموو دڵسۆوانی گەل و نیشتمان بێنە دەنگ و ، ئەو کارە ملھورانەی تورکیا ریسوا‌و شەرمەزار بکه‌ن و، رێگە بە شەری کوردکوژی نه‌ده‌ن و، وڵاتەکەمان بپارێزین و، ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە ھەڵوێستی بتەوو تەواوی ھەبێت لە ئاست پاراستنی ھاووڵاتیانی کوردستان و ئاسایشیان و، لێرەوە داوا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەکرێت دۆسیەی دەستدرێژییەکانی تورکیا‌و بۆردومانکردنی خەڵکی سڤیلی بێ تاوان و، خاپور کردنی دێھات و، سوتاندنی پوش و دارستان وباخەکانی وڵاتەکەمان بگەیەنێتە نەتەوە یەکگرتووەکان و، بە فەرمی سکاڵا بەرامبەر بە تورکیا تۆمار بکات و، ھاوکات داوا لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەکرێت ھەڵوێستی راشکاوانە بەرامبەر بەم تاوانانە دەرببڕن و ئەم تاوانانە ریسوا بکەن کە بەرامبەر بە گەل و نیشتمان ئەکرێن.
12/3/2021