
كۆمه‌ڵناسی كۆڕۆنا … *حیكمه‌ت نامیق
مرۆڤ كاتێ مه‌رگی ئه‌وانی تر ده‌بینێ ویژدانی ته‌واو ئازار ده‌كێشێ ئه‌وه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه، كه ئێستا هه‌موو مرۆڤایه‌تی پێیدا تێده‌په‌ڕێت كه‌له‌و په‌ڕی ترۆپكی نائومێیه‌وه ژیان گوزه‌رده‌كات مرۆڤ وه‌ختێ ده‌گاته نائومێدی ئیدی هیچ ده‌رچه‌یه‌ك نابینێ ته‌واو په‌رێشان و خه‌مناك ده‌بێ له‌ژیان نه خوێندنه‌وه‌ی كتاب دادی ده‌دات نه گوێگرتن له مۆسیقا .نه هیچ شتێك چونكه هه‌میشه له خه‌م و ئازاری ئه‌وانی تر ده‌ژیت ….مرۆڤ له ئێستادا ڕوبه‌ڕوی دۆخێك بۆته‌وه چه‌نده پێشوتر بێزار بوه له حكومڕانی به‌رپرسه‌كانی ئه‌وا كوًڕۆنا به‌یه‌كجاری شه‌كه‌ت و ماندوی كردوه ،سایكۆلۆژیه‌تی به‌جۆریك شێواندوه هه‌ست ده‌كات ته‌نهاترین كه‌سه له‌نێو ئه‌و جیهانه‌دا .
ئه‌و تارمایه‌ی ،كه‌ڕووی له هه‌موو دونیا كردوه سه‌یره مرۆڤ له ئاستی ده‌سته‌وه‌ستانه ئه‌قل ناتوانێت په‌ی پی َببات وچاره‌ی دۆخه‌كه بكات ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا به‌و هه‌موو بیریار‌و زانسخوازو گه‌شه‌سه‌ندنه ئه‌قلی و مه‌عریفه‌ی خۆیه‌وه نه‌توانێ ڤاكسینی ئه‌و نه‌خۆشیه بدۆزێته‌وه ئه‌واله‌به‌رامبه‌ردا ئه‌قڵی شه‌رقی و جیهانی ئیسلامی ده‌بێ چاوه‌ڕێی ڕه‌حمه‌تی ئه‌وروپا بكات له‌وباره‌یه‌وه …زۆرێك له‌و گووتاره فیكر‌و زانستیانه‌ی كه ڕۆژانه بڵاو ده‌بنه‌وه له توێژینه‌وه زانستیه‌كانی دونیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و نه‌خۆشیه له ئاژه‌ڵه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆمرۆڤ به دیاریكراوی له شهمشهمهكۆره bat هه‌روه‌ك هێندێكی تریان پێیان وایه ده‌ستی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی سه‌رمایه‌داریه هێندێكی تر پێیان وایه ، كه ئه‌وه ده‌رفه‌تێكه بۆزیاتر چه‌سپین وزیاتر كۆنتڕوڵكردن ودووباره هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه .
ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵناسی فێری ئه‌وه‌ی كردووین ،كه دۆخی سه‌رمایه‌داری هۆكارێكه بۆسه‌رهه‌ڵدانی دیارده ترسناكه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و جۆره له نه‌خۆشیه كوشندانه هه‌میشه پێشبینی كرا‌و بووه له‌لای زایانی كۆمه‌ڵناسی به‌ڵام هه‌موو ئه‌و پاساوانه لۆژیكی بن یا نا لۆژیكی هیچ بایه‌خێكی نیه چونكه دواجار مرۆڤ له‌هه‌موو شتێكی تر به بایه‌ختر و به‌نرختره …ده‌بێ زانست هه‌میشه له‌خزمه‌ت مرۆڤایه‌تی بێت له‌ئاینده ده‌كرێ وه‌ڵامی كۆمه‌ڵیك پرسیاری تایبه‌ت به بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه بدرێته‌وه …وه‌ك بۆچی تا ئێستا زانست به‌وهه‌موو ئامرازه پێشكه‌وتنه‌وه نه‌یتوانی كۆنتڕۆڵی ئه‌و نه‌خۆشیه بكات؟بۆچی هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه نه‌توانرا به‌ری پێبگیرێ ؟به‌هه‌رحاڵ كۆمه‌ڵناسی وه‌ك بوارێك بۆشیكردنهوهی دیارده‌و ڕووداوهگهورهكان قسه‌و لێكدانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه .كۆمه‌ڵناسی هه‌میشه له‌نێو هه‌ناوی كێشه‌و ڕوداوه مێژوویه‌كان گه‌شه‌ی كردوه سۆسێوڵوژیای پزیشكی وه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵناسی تایبه‌ته به‌و كێشانه به‌وردی ده‌ڕوانێته په‌یوندی نهخۆَشیهكان به كۆمهڵگاوبڵاوبونهوهیان .
زاناكان هه‌ر له‌دێرینه‌وه باسی ئه‌و رٍوداوانهیان كردوه بۆنمونه دۆركایم باسی خۆكوشتنی و هاریكاری كۆمه‌ڵایه‌تی كردوه كاتێك كۆمه‌ڵ ڕوبه‌روی كێشه‌و به‌ڵاو په‌تا ده‌بێتـه‌وه هه‌روه‌ك ئۆلریش بێك له كتێبی risk society به‌وردی باسی كاره‌ساتی كۆمپانیاكانی سه‌رمایه‌داری كردوه له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی و پیس بونی ژینگه‌و شتی تر ،باومان یه‌كێكی تره له‌و زانایانه‌ی كه به چڕی له كتێبی مۆدێرنه‌ی شل و پۆست مۆدێرنه‌و جیهانگیری باسی كاره‌ساته‌كانی سه‌رمایه‌داری و كۆمه‌ڵگای دوای پیشه‌سازی و كێشه‌كان كردوه كردوه‌كه له‌داهاتودا به‌ڕۆكی مرۆڤ ده‌گرێ .
به‌ڕای من كۆڕۆنا گه‌وره‌ترین رٍووداو بوو تا ئێستا مرۆڤایه‌تی به‌خۆی نه‌بینیه‌وه به‌جۆرێك مرۆڤ نه‌ك ته‌نها له بێ متمانه‌یی ته‌واو له ترسی ته‌واو ده‌ژی به‌ڵكو ڕق و كینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رامبه‌ر یه‌كتر بڵاو كردۆته‌وه وای كردوه ،كه تۆ ڕقت له‌ویتر بێت ئه‌و ڕووداوه بوه هۆی ئه‌وه‌ی ،كه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ته‌وای لێك هه‌ڵوه‌شێته‌وه شتێك نه‌ما به‌ناوی خۆشه‌ویستی ئه‌ویتر . له‌وباره‌یه‌وه خۆشه‌ویستی ته‌واو غائیبه ،ئه‌وڕوداوه مرۆڤی تووشی هیستیریا كردوه به‌شێوه‌یه‌ك حه‌زده‌كات كه‌س نه‌بینێت دوركه‌وێته‌وه، ڕه‌نگه خاڵی ئه‌رێنی ئه‌و ڕوداوه بریتیبێت له‌وه‌ی دووباره ژیانی خێزانی و لۆكاڵی په‌یوه‌ندیه‌كانی جارانی گه‌ڕانده‌وه سه‌رده‌می زوو .كۆڕۆنا بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی به‌رامبه‌ر به كۆی په‌یوه‌ندیه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و شته‌كان گۆڕی هه‌موو جیهان و سروشت و مرۆڤایه‌تی خسته ژێرپرسیاری جدیه‌وه هه‌رله خێزانه‌وه تا ده‌زگاو كایه‌كانی تری نێو كۆمه‌ڵ ،بیركردنه‌وه‌ی گۆڕا به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری new لیبڕالێ ،مۆدێرنه ، زاست ، تێور ، ئازادی .شار ،مرۆڤ ،سروشت به‌گشتی دووباره پێناسه‌ی شته‌كان ده‌كاته‌وه.
قوتابی دواساڵی دكتۆرا له زانكۆی باشوری فیدڕاڵی له ڕوسیا*