گفتوگۆ لەگەڵ نووسەر سمکۆ محەمەد… بەشی 3… ئا: عەباس جەمیل جێماو
هه‌موو دونیا به‌پێی فه‌لسه‌فه ریفۆرم و سیاسه‌ت بكات، چه‌وسانه‌وه كۆتایی پێ نایه‌ت
به‌رده‌وامبوونی ململانێ له‌گه‌ڵ هێزی گه‌وره‌تر له‌مرۆڤ، ستایلێكی تری خۆكوشتنه
ئاماده‌كردنی: عه‌باس جه‌میل جێماو
سمكۆ محه‌مه‌د نووسه‌ر و روناكبیر له به‌شی سێیه‌می گفتوگۆكه‌ماندا قسه له‌سه‌ر به‌شێك له ژیان و ئه‌زموونی سیاسی خۆی ده‌كات و هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌مكی سیاسه‌ت له‌دیدی (ماكیاڤیللی و كانت)ه‌وه، پێی وایه ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتریان جودا ده‌كاته‌وه، ته‌نها ئه‌خلاقه.
ده‌قی گفتوگۆكه
پرسیار: وێڕای ئه‌و چه‌ندین كتێبه ئه‌ده‌بی و فیكریانهت كه بهچاپت گه‌یاندوون، پێم وابێ كتێبت ئاماده‌یه بۆ چاپ له‌باره‌ی یادهوهرییهكانتهوه، باس له چالاكیه‌كانی خۆت ده‌كه‌یت به‌ناوی شكست، تێیدا ئاماژه‌ت به ئه‌زموونی رۆژنامه‌وانی و ئه‌ده‌ب و فیكر و بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ..هتد كردووه، وێستگه‌ی ئه‌زموونی سیاسیت چۆن و له‌كوێوه ده‌ستی پێكرد؟
سمكۆ محه‌مه‌د: هه‌ڵبه‌ته من پێشتریش هه‌ر خه‌ریكی خوێندنه‌وه و نووسین بوومه، له‌په‌نای سیاسه‌ت، كاری ئه‌ده‌بی و رۆزنامهوانیشم كردووه، رۆژنامه‌وانیش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بوو كه رووبه‌ڕێك بۆ ئازادی فه‌راهه‌م بكه‌م، ئه‌وه‌ی كه ویستومه هه‌موو شته‌كان ببه‌مه‌وه سه‌ر سیاسه‌ت به‌رمه‌بنای ئه‌وه بووه كه له‌ژێر كاریگه‌ری قوتابخانه‌ی ماتریالیزمی دیالیكتیكی بووم و له‌وێشه‌وه سیاسه‌تم وه‌ك هونه‌رێك له‌به‌رچاو گرت و گرنگیم پێدا و بوو به‌یه‌كێك له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كار و بیركردنه‌وه‌ی من، جگه له‌مه‌ش نه‌وه‌ی ئێمه هه‌م نه‌وه‌ی به‌رهه‌می جه‌نگ بوو ژیانی له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نگانه‌دا بوو كه به‌ناچار ده‌ژیا و بوو به‌سیاسی، هه‌م بۆخۆی بارگاوی ببو به‌سیاسه‌ت و هه‌روه‌ها ژیان و چالاكی شێوه‌یه‌ك بوو له‌هه‌ڵوێست، هه‌ڵبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ئێمه جیاوازی هه‌بوو له‌و فه‌زایه‌ی كه بۆ گه‌نجی دوای هه‌زاره‌ی سێهه‌م ره‌خساوه، بۆ نموونه مه‌سه‌له‌ی هاتنی ته‌كنۆلۆژیای به‌په‌له و به‌هره‌مه‌ندبوونی گه‌نج له‌هه‌موو بواره‌كان و چاوكرانهوهیان به‌رووی دونیا، له‌مه‌ش بترازێ ره‌نگه هه‌ندێ كه‌س له‌نه‌وه‌ی ئێمه‌ش هه‌بوون دووربوون له‌سیاسه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه تێگه‌یشتنی من و هاوڕێكانم بوو كه له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت هیچ ئینسانێك نایكڕێت، چونكی ئه‌وه ئێمه نیین سیاسه‌ت هه‌ڵده‌بژێرین به‌ڵكو ئه‌وه سیاسه‌ته په‌لكێشمان ده‌كات و ناچارمان ده‌كات یاری تێدا بكه‌ین، به‌له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆی به‌واقیعی ژیانی ئینسانه‌وه هه‌یه، مومكین نییه دوور كه‌وتنه‌وه لێی، به‌م پێوهدانگهش بێت تێده‌گه‌ین كه سیاسه‌ت پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی داگیركردووه له‌ژیانی ئینساندا، من له‌م راستایه‌دا له‌نێو هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆم و ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵمدا ژیاوه، وه‌ك كه‌سێكی جیا له‌وان بیرم كرددۆتهوه، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی سه‌ر ئێشه بۆم و چه‌ند جار له‌ساڵانی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان له‌سه‌ر سیاسه‌ت زیندانی كراوم له‌سه‌رده‌می به‌عس و له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه، به‌ڵام بۆمن مایه‌ی خۆشحاڵی بووه، چونكی توانیم دوورتر ره‌هه‌نده‌كان دیاری بكه‌م له‌هه‌ر شتێك كه بمه‌وێت قسه‌ی تێدا بكه‌م و ئه‌زموونی بكه‌م، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌وه‌ی من ئاره‌زووم كردووه هه‌م سیاسی و هه‌م رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر بم, ئه‌وه‌بوو كه خه‌ڵكی شارێكم هه‌میشه له‌كێبه‌ركێی جیاوازدا ژیاوه، مه‌به‌ستم له‌شاری كه‌ركوكه، سابا ئه‌و كێبهركێیه ناسیونالیستی بێت، یان ئینته‌رناسیونالیستی. هه‌ڵبه‌ته پێشتر ناكامڵ بووم، ئه‌و پێكه‌وه ژیان و جیاوازی قبوڵكردنه‌ی كه ئێستا خه‌ریكم بیری لێده‌كه‌مه‌وه, ئه‌وكات وه‌ها نه‌بووم, ئێستا به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و میتۆده فكریانه‌ی له‌ئه‌وروپاوه گه‌یشتونه‌ته ئێمه یارمه‌تی داوم كه وردتر له‌جاران بیر بكه‌مه‌وه، به‌م شكڵه هه‌وڵمداوه ئه‌و كتێبانه‌ی كه له‌باره‌ی یاسای سیاسه‌ت و زانستی سیاسی‌دا هه‌یه كه‌ڵك وه‌ربگرم و جیایان بكه‌مه‌وه و كه‌مێك دوور بكه‌ومه‌وه له كاڵفامی و بیری خاو, یان وه‌همی سیاسی مۆدێرن، هه‌ر بۆیه به‌شداریم له‌دامه‌زراندنی چه‌ند گروهێكی سیاسی كردووه، پێشم وابووه ئه‌گه‌ر رۆشنبیری به‌ش به‌ش بكه‌ین سه‌ره‌نجام له‌نێو سیاسه‌تدا كۆده‌بنه‌وه، هه‌ڵبه‌ت به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ههلومهرجهبوو كه سۆڤیه‌ت له‌ئارادا بوو كێبه‌ركێی دوو سیستمی سیاسی و دوو جه‌مسه‌ری ژیانی سیاسی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كاندا، ئه‌و باوه‌ی وه‌رگرتبوو، ئه‌وكات گه‌نج له‌نێو گروهه‌كانی كۆمه‌ڵه و ماركسیه‌كان په‌یوه‌ندیان ده‌گرت و منیش یه‌كێك بووم له‌وكه‌سانه‌ی به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئیدیۆلۆژیا ده‌قه‌كانی ماركسم و ئه‌نگڵس و بیرمه‌نده‌كانی دیكه‌م ده‌خوێنده‌وه و ئیلهامم لێوه‌رده‌گرتن، ئه‌مه‌ش به‌و پێوه‌دانگه‌ی كه له‌بیری ئه‌رستۆ و دواتریش ماكیاڤیلی و كانت هه‌بوو، چونكه بۆم ده‌ركه‌وت كه دوو ئاراسته‌ی فكری هه‌یه له‌سیاسه‌تدا، فكری ماكیاڤیللی یه به‌پێی ئه‌خلاقی كار ناكات، هه‌رچی فكری كانتی یه كه بریتییه له‌په‌یوه‌ست بوون به ئه‌خلاقه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو بیرمه‌نده له‌یه‌كتر جودا ده‌كاته‌وه، ته‌نها چه‌مكی ئه‌خلاقه له‌سیاسه‌تدا، به‌هه‌رحاڵ بیری پۆستمۆدێرنه ئه‌گه‌رچی كاریگه‌ری له‌سه‌ر من نه‌بووه، به‌ڵام به‌خوێندنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت و پاش فراكفۆرتییهكان و هاتنی ره‌وتی فكری له‌لایه‌ن ئالان تۆرین و ئالان بادیۆ و پیته‌ر برۆكه‌ر و هتد، ته‌واو به‌م بیرمه‌نده مۆدێرنانه‌وه سه‌رقاڵ بووم، تاكو تێبگه‌م بهدیماگۆجیهت قسه نه‌كه‌م، چونكه ئه‌م زاراوه‌یه له‌ساڵانی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان زۆر باو بوو، به‌تایبه‌تی به ماركسییهكانیان ده‌گوت خاوه‌ن بیری دیماگۆجی، منیش هه‌وڵمداوه ئه‌وه بزانم بۆچی سیاسه‌ت و سیستمه‌كان هه‌وڵی ریفۆرم ده‌ده‌ن و كه‌ڵك له‌بیری ئینته‌رناسیۆنالیستی وه‌رده‌گرن، تاكو منیش له‌رووی فكرییه‌وه كه‌ڵك له‌وه وه‌ربگرم لهدوالیزمهكان كه بیرمه‌ند و پێغه‌مبه‌ره‌كانی مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری و بیر له‌وانه بكه‌مه‌وه، له‌وه تێگه‌یشتم كه رۆشنبیری كه‌ڵه‌كه‌بوونی مه‌عریفه و ترادسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵگه بووه له‌مێژودا.
هه‌موو چه‌مكانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم كردن، هه‌میشه كاریگه‌ریان له‌سه‌رم داناوه و له‌گه‌ڵمدا هاتوون و گه‌شه‌ی كردووه, به‌ڵام سه‌ر به‌یه‌ك قۆتابخانه‌ی بیركردنه‌وه بوومه و له‌دڵه‌ڕاوكێدا نه‌ژیاوم، ئه‌ویش بیری ماتریالیزمییه، ئه‌وه‌ش كه به‌ده‌وری ئاره‌زووه‌كانی خۆمه‌وه نه‌بووم و خه‌ریكی بیركردنه‌وه بووم له‌سیاسه‌ت مه‌نفه‌عه‌تی گشتیم زیاتر له‌به‌رچاو ده‌گرت، له‌وه‌ی مه‌نفه‌عه‌تی خۆم له‌به‌رچاو بگرم كه ئێستاش وه‌ها بیرده‌كه‌مه‌وه, سه‌ره‌تای گهنجێتیشم هاوڕێكانم هانده‌دا كه ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌وه‌یان ده‌وێت گه‌نج روو له‌سیاسه‌ت نه‌كه‌ن و هه‌رزه‌كارانه هه‌ڵبسوڕێت, ئه‌مه له‌سیاسه‌تی به‌عسدا به‌رۆشنی ده‌ركه‌وتبوو و هه‌وڵی ده‌دا هه‌رچی زیاتر گه‌نج له‌سیاسه‌ت دوور بخاته‌وه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی به‌ده‌وری ئاره‌زووه‌كانی خۆیانه‌وه بن نه‌ك سیاسه‌ت، ئێستاش ده‌سه‌ڵاته‌كانی دونیا هه‌مان بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه و پشتگیری له‌و بیرۆكه‌یه ده‌كرێت له‌نێو به‌ناو رۆشنبیراندا، یان به بیری لۆكاڵی و وه‌رزش و ته‌كنۆلۆژیای نوێ و به فیلمی ئاكشن و هتد خه‌ریكیان ده‌كه‌ن.
پرسیار: باشه به‌وپێیه‌ی ته‌مه‌نێكت له‌ناو فیكر و سیاسه‌تدا گوزه‌راندووه و ده‌كرێ بڵێین هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوبانگتان په‌یداكردووه، ده‌مه‌وێ بپرسم دوای هاتنی مۆدێرنه په‌یوه‌ندیی ئایدۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه چووه چ ئاستێكهوهو تا چه‌ند له خزمه‌تی یه‌كتر بوون؟
سمكۆ محه‌مه‌د: بائه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین كه له‌به‌رده‌مماندا مێژوویه‌ك هه‌یه پێمان ده‌ڵێت” له‌هه‌ر سه‌رده‌مێك و قۆناغێكدا شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه كراوه له‌ته‌ك ئینساندا “مه‌به‌ستم له‌قۆناغه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانه، كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م نه‌سیحه‌ته فكرییه له‌وێدایه كه قۆناغه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری راستییه‌كی هاشا هه‌ڵنه‌گره، قۆناغه‌كانی دایك سالاری و كۆیله‌یه‌تی و فیودالیزم و دواتریش لهكێبهركێیهكی به‌رده‌وامدا هاتنی سیستمی سه‌رمایه‌داری و ئێستاش سیستمێكی نوێی پۆست سه‌رمایه‌داری به‌رده‌وامی به‌م شێوه سیاسه‌ته داوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه(فۆكۆ یاما) باسی لێوه ده‌كات و ده‌ڵێت” مێژوو كۆتایی پێهات” له‌راستیدا ئه‌م موناقه‌شه‌یه هێگڵ له‌سه‌رده‌می خۆیدا كردی و پاشان ماركس هات و ره‌خنه‌ی له‌و دیالیكتیكه گرت و گوتی” ئێمه كه‌ڵكمان لهدیالیكتیكی هێگڵ وه‌رگرت، به‌ڵام ئه‌و میتۆده له‌سه‌ر سه‌ر راوه‌ستابوو، ئێمه هاتین له‌سه‌ر پێی خۆی رامانوهستان”، دواتر له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی قسه‌یه‌كی دیكه ده‌كات و ده‌ڵێ” ئێمه كارمان ئه‌وه‌یه دیالیكتیك بیخه‌ینه سه‌ر پێی خۆی كه ئه‌مه كاری فه‌لسه‌فه‌یه و پێشتر فه‌لسه‌فه ئه‌م وه‌زیفه‌یه‌ی وه‌رنه‌گرتبوو، بۆیه ئێمه ئه‌وه‌مان زیاد كرد كه فه‌لسه‌فه كاری گۆڕینی واقیعی ژیانه، نه‌ك وێناكردنی كاره‌كانی رابردوو”، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندنی بیانووه‌كه‌ی گوتی” مێژوو له‌سه‌ر پشتی رابردووه‌كان راوه‌ستاوه” ئه‌مانه وته‌ی فه‌لسه‌فی ماركسن و هیچ رۆشنبیرێك ناتوانێ نكوڵی لێبكات و كه‌ڵكیشی لێوه‌رگیراوه، جگه له‌وه‌ش فۆكۆ یاما مردنی مرۆڤی له‌فه‌لسه‌فه‌ی نیچه‌وه وه‌رگرتووه و هه‌ڵاوگێڕی كردۆته‌وه، جگه له‌مانه شتێكی نوێی نه‌گووتوه، ئه‌لێره‌وه تێزه‌كه‌ی فۆكۆ یاما هه‌ڵده‌وشێته‌وه‌و ناتوانێ جێكه‌وته بێت، بۆیه من ئه‌و پێشه‌كیه‌م هێنایه‌وه بۆ دوالیزمییه‌تی ریفۆرم یان توندوتیژی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیدیۆلۆژیاش له‌و سه‌روبه‌نده‌دا كه پێشتر كار به‌ئایدیۆلۆژیا ده‌كرا، راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بێت، خراپ كه‌ڵكی له‌فه‌لسه‌فه وه‌رگرتووه و كردوویه‌تی به‌جۆرێك له‌ئایین، هه‌ر بۆیه من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیا به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ش ریفۆرم بكات و به‌فه‌لسه‌فه سیاسه‌ت بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌وسانه‌وه كۆتایی پێ نایه‌ت، به‌شێكیشی ئه‌و ئیشكالیاتهیه كه مرۆڤی ناچار كردووه و پاشان پاشگه‌ز بێته‌وه لێی، مادام ئێمه له‌به‌رده‌م مهوقیعهتێكی سێ جه‌مسه‌رین واته (پێش رووداو، كاتی روداو‌و، پاش رووداو)، كه‌واته دانانی ئه‌م زه‌مه‌نه ئه‌زموونمان بۆ ده‌كاته سه‌نگی مه‌حه‌ك، لێره‌وه‌یه نیازمان به‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سیاسییه كه له‌قوتابخانه‌ی ماتریالیستی دیالیكتیكدا زیاتر كاری له‌سه‌ر كراوه و رۆشنتر كراوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌وه‌ی كه ئه‌م بیره پێ له‌سه‌ر هیومانیزم داده‌گرێت، واته جێكهوتهكردنی بیری مرۆڤدۆستی له‌به‌رامبه‌ر مه‌رگدۆستی، ئه‌مه‌یه فه‌لسه‌فه و فكر ئه‌گه‌ر خۆ كوشتنیش هه‌ڵبژێرن، ناهه‌قی نییه، چونكه به‌رده‌وام كردنی ململانێ له‌گه‌ڵ هێزی گه‌وره‌تر له‌مرۆڤ، ستایلێكی تری خۆكوشتنه، ئه‌مه به‌رمه‌بنای فكری ماركسه كه موناقه‌شه‌ی ئینترۆپۆلۆژیا و كۆمه‌ڵناسی كردووه له‌سه‌رده‌می ئهبیقۆرسهوه تاهاتنی تێزی نوێ بۆناو كایه‌ی سیاسه‌ت، له‌وێوه تێده‌گه‌ین كه دابه‌شبوونی ئینسان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی جیاواز و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بی جیاوازدا، یان ئه‌و نه‌ریته‌ی لهپهیوههندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هه‌یه، یان ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌میشه له‌گه‌ڵ سرووشتدا ململانێ ده‌كات، یان هه‌وڵی بێهوده‌ی ئینسان و رزگاربوون له‌مه‌رگ، به‌شێك له‌و موناقهشانهیه كه هه‌میشه له‌نێو فكردا جێگه‌یان ده‌بێته وه و كۆتاییان پێنایه‌ت، هه‌موو ئه‌مانه ئایدیۆلۆژیا سنووری بۆدانا و فكری له‌و بابه‌تانه قه‌تیس كرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی فكری موزه‌یه‌ف ئه‌و دونیابینیانه ده‌یگۆڕێت به‌ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌یبات، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر هۆشیار نه‌بێت ئه‌و كێشانه ده‌دۆزێته‌وه كه ئایدیۆلۆژیا چ زیانێكی گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش مێژوو له‌گه‌ڵ خۆیدا باریهێناوه.
بۆیه كه‌س ناتوانێ (ئیتنیك، مه‌زهه‌ب، ترادیسیۆن) به‌گشتی له‌بیری ئینساندا وه‌ده‌رنێت، كه‌وابوو مێژوو شته‌كان و دیارده جیاوازه‌كان دیاری ده‌كات، ئه‌و به‌ش به‌ش كردنه‌ی ئینسانیش راستییه‌كی هاشا هه‌ڵنه‌گره، ئه‌گه‌رچی هیگڵ مێژوو وه‌ها پێناسه ده‌كات و به‌كوڕی زه‌مه‌نه‌كه‌ی خۆی له‌قه‌ڵه‌مده‌دات، به‌ڵام له‌شوێنێكی تردا ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی كه لێوه‌ی فێر نابین خودی مێژوو خۆیه‌تی” به‌ڵام ماركس ئه‌م ئیشكالیاتهی له‌بیری ئینساندا رزگار كرد و وه‌ڵامی پێدایه‌وه و دواتر حه‌تمیه‌تی بۆدانا، من پێموایه یه‌كێكه لهئیشكالیاته فه‌لسه‌فیه‌كانی ماركس بۆمێژوو له‌وه‌ی مه‌رگ بۆ سه‌رمایه‌داری ده‌داته ده‌ست خودی سیستمه‌كه خۆی كه ئێستا ئیتر دوای تێپه‌ڕبوونی سه‌ده‌یه‌ك زیاتر وه‌ها ده‌رنه‌چوو، ئه‌و لێره كه باس له‌بیری سۆسیالیزم ده‌كات به‌وه گرێیده‌دات كه نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی سه‌ره‌تا له نه‌هێشتنی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌سته‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ترادیشنه‌كان وه‌كو خۆی ته‌ماشا ده‌كات كه هه‌ندێ له‌بیرمه‌ندان خراپ كه‌ڵكیان لهكۆمۆنیزم وه‌رگرتووه, گوایه ماركسیزم و سۆسیالیزم دژی نه‌ته‌وه‌خوازیه كه به‌بڕوای من پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، ئه‌گه‌ر ئه‌و باسه‌ی ئێستا دونیای سه‌رقاڵ كردووه و ناوی كۆڤید 19 یه، گرێی بده‌م به ستایلێكی تری كۆمۆنیزم كه ده‌ستكردی خودی سه‌رمایه‌دارییه، هه‌ڵه‌نیم، چونكه ئه‌و حهتمییهتهی كه ماركس و ماركسییه‌كان باسیان ده‌كرد، ئێستا سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ خه‌ریكه خۆی پراكتیكی ده‌كات به‌سه‌ر گرووپه بچووكه‌كانی خوار خۆیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژبێت و بمێنێته‌وه وه‌كو تارمایی، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه پێویستی به ئارگۆمێنتی نوێ هه‌یه تاكو وڵامی پرسیاره‌كه‌ی دوای ئه‌مه بدرێته‌وه بۆچی خۆی خۆی ده‌كوژێت، به‌وپێیه‌ی كه سه‌رده‌می ئێستا، سه‌رده‌می ئارگۆمێنته بۆ ئاشكراكردنی ته‌كتیكی سیاسی پۆست سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ.
پرسیار: وته‌یه‌كی دینیس دیدیرۆ هه‌یه كه ده‌ڵێت” پێشتر و نه‌بووه فه‌یله‌سوفێك پیاوێكی ئاینی بكوژێت له‌كاتێكدا پیاوانی ئاینی زۆرێك له فه‌یله‌سوفانیان كوشتووه، ئایا له‌مڕوانگه‌یه‌وه ئایدۆلۆژیا بیرۆكه‌یه‌كی بكوژه یان له‌كۆتاییدا پاڵنه‌ره بۆ كوشتن، له‌كاتێكدا فه‌لسه‌فه بیرۆكه‌یه‌كی خۆشه‌ویست و ئاشتی ئامێز بووه؟
سمكۆ محه‌مه‌د: به‌رله‌وه‌ی باس له ئایدیۆلۆژیا بكه‌ین، ده‌بێ باس له‌رۆشنگه‌ری و قبوڵكردنی جیاوازی بكه‌ین، چونكه سیستمی كه‌نیسه و قه‌شه‌سازی له رۆژئاوا، ته‌نها ئایدیۆلۆژیا نه‌بوو، به‌ڵكو سیستمی سیاسی بوو، به‌وپێیه‌ی جگه لهقهبوڵ نه‌كردنی ئایینه‌كانی تر و كه‌لتووره‌كانی تر، ته‌واو فه‌زای سیاسی و فه‌رهه‌نگیشی خنكاندبوو، دیدرۆ یه‌كێك له‌و بیرمه‌ندانه بوو كه له‌هه‌وڵی دهقشاكاندنی ئه‌و سیستمه و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه بوو كه به دیماگۆجییه‌ت ناسرابوو، واته تاك بیری و بیرته‌سكی و بیری به‌ستوو، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیارده‌یه دواتر به‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشیه سایكۆلۆژییه‌كان له‌قه‌ڵه‌مدرا، به‌هاتنی سه‌ده‌ی هه‌ژده، ئیدی رۆشنگه‌ری گه‌شه‌ی سه‌ند، پێشڕه‌وانی ئه‌م بواره‌ش بریتی بوون له ڤۆڵتێر و جان جاك رۆسۆ كه ره‌وتی رۆمانسیزمیان به‌ئایینه‌وه گرێده‌دا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه جێپه‌نجه‌یان به‌سه‌ر گۆڕینی عه‌قڵی كه‌نیسه‌وه دانا، له‌وانه‌ش به‌رهه‌مه ناسراوه‌كه‌ی رۆسۆ به‌ناو په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، ئه‌مه به‌شێكی له‌ژێر كاریگه‌ری دینیس دیدرۆ بوو، به‌ڵام دیدرۆ هه‌تا له‌ژیاندا مابوو به‌هۆی توندوتیژی ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه‌وه كه كوشتنی فه‌لسه‌فه یه‌كێك بوو له‌و ئه‌ركانه، هیچ كتێبێكی به‌چاپ نه‌گه‌یاند، ته‌نها ئه‌و گفتوگۆیانه بوو كه له‌باره‌ی ئایین و ئیلحاد و ماتریالیزمه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرد، له‌وانه‌ش موناقه‌شه‌كردن بوو له‌سه‌ر سیستمی پاشایه‌تی و كه‌نیسه و كه‌سایه‌تی مارشاڵ ی ئه‌و سه‌رده‌مه، چونكه فه‌رانسه له‌كاتی خۆیدا سیستمه‌كه‌ی پاشایه‌تی بوو، ئه‌مه‌ش به‌وهۆیه‌وه بوو كه سیستمه‌كه به‌راده‌یه‌ك گوتاری زاڵ كردبوو، تائه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بیشدا ره‌نگیدابۆوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه دوای مردنی كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ سه‌ر رۆشنگه‌ره‌كان، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كه ئایدیۆلۆژیا به‌شێكی تر بوو له‌كێشه‌ی رۆشنگه‌ری، به‌وپێیه‌ی هه‌تا كاتی دابڕانی فه‌لسه‌فی دوای كارڵ ماركس، ئایدیۆلۆژیا یه‌كێك لهرێگرییهكانی به‌رده‌م فه‌لسه‌فه بوو، بێگومان لێره‌وه ره‌خنه‌ی راسته‌قینه و دیالیكتیكی ده‌ستیپێكرد، چونكه هه‌موو ئه‌و بیرۆكانه‌ی بۆ ده‌ربازبوون له میحنه‌تی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌بوون، هیچیان دابڕانی راسته‌قینه و بێ كه‌موكوڕی نه‌بوون به فیورباخیشه‌وه كه دانه‌ری فكری ماتریالیستیه، بههیگڵیشهوه كه دانه‌ری دیالیكتیكه، بۆیه قسه له‌سه‌ر ره‌خنه ده‌كه‌م وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشووتر باسمان كردووه، چونكه ده‌ركه‌وت به‌بێ ره‌خنه هیچ سیستمێك ناتوانێ ژیانی سیاسی ئاسایی وه‌ربگرێت، یان هیچ نه‌بێ جیاوازی و قه‌بوڵكردنی ئه‌ویتر وه‌كو واقیع ته‌ماشا بكات، له‌راستیدا مه‌سه‌له‌كه ته‌نها ئایین نییه، به‌ڵكو ئیدیۆلۆژیای توندئاژوو، له‌ئایین خراپتر و دوژمنكارانه‌تر مامه‌ڵه‌یان كردووه له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفه‌كان و بیرمه‌نده‌كان، چونكه ئه‌وان هه‌رزی فكری و فه‌لسه‌فه و ماتماتیكیان نه‌ده‌كرد، بۆ نموونه ئه‌م نه‌ریته درێژه‌پێده‌ری قه‌ناعه‌تی ده‌سه‌ڵاتێك بوو له‌یۆنانه‌وه سه‌رچاوه گرتبوو، ئیدی ئه‌و سیستمه تاكو شكستی هێنا یان تاهاتنی مارتن لۆسه كه ریفۆرمی ئایینی كرد، ده‌یان كه‌سی وه‌كو سوقرات و گالیلۆ و كۆپه‌رنیكۆس و گرامشی و ترۆتسكی و دواتریش حه‌للاج و سوهره‌وه‌ردی و هتد هاڕی. ئه‌مانه ته‌نها جیاوازی فكرییان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و فكری هه‌بوو، ئه‌گه‌رنا خه‌تاكه تاوان نه‌بوو به‌ڵكو فكری نوێ بو له‌دژی سیستمی ئایینی و كه‌نیسه، بۆیه له‌شوێنێكی دیكه ئه‌گه‌ر به‌رگریكردن نه‌بێ له ئایدیالیزمی كۆنه‌په‌رستانه، ئایدیۆلۆژیا به‌ته‌نها چه‌مكێكی نه‌رێنی نه‌بووه، به‌ڵكو ئایدیۆلۆژیا به‌شێك بوو له‌و هۆكارانه‌ی كه زه‌مینه‌ی بۆ كرانه‌وه سازكرد.
پرسیار: به‌ده‌ر له‌م گفتوگۆیه، دیدی ئێوه له‌به‌شه‌كانی پێشووتری چاوپێكهتنهكانمان، واده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ته‌وژمه فكرییه مۆدێرنه‌كاندا گرفتت هه‌بێ، ده‌پرسم روانینتان بۆ نه‌زمی نوێ چۆنه كه بهگڵۆبالیزه ناوزه‌د ده‌كرێت. ئایا ئه‌م چه‌مكه له‌كوێی فیكری سیاسی‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، یان روونتر بڵێم تا چه‌ند نوێیه له فیكری سیاسی‌دا؟
سمكۆ محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر ته‌ماشای فكری سیاسی بكه‌ین له‌سه‌ر ده‌ستی بیرمه‌ندانی سه‌ده‌ی نۆزده هاتۆته ئاراوه، پێشتریش وه‌كو باسم كرد له‌سه‌ر ده‌ستی بیرمه‌ندی پێشه‌وای رۆشنگه‌ری بووه كه هه‌م كاری دابه‌شكردووه و هه‌م گۆڕینی شوێنی ئینسانی گۆڕی له‌گوندی بێ ئاگاوه بۆ شاری فراوان و پێشكه‌وتوو، بۆ نموونه گه‌شه‌ی ته‌كنۆلۆژیای سه‌ره‌تایی و ته‌لارسازی و شێوه‌ی خوێندن و كه‌ره‌سته‌ی نێوماڵ و بیركردنه‌وه به‌ڕووی دونیادا به‌شێوه‌ی فراوان و هتد، دواتر كانت و پاشان هیگڵ قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه, دواتر ماركس له‌مانیفێستدا ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌و ده‌ڵێت” وه‌ختێك دێت سیستمی سه‌رمایه‌داری هێند پڕ ده‌بێت به‌ناچار سه‌رمایه‌گوزاری ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی جوگرافیاكه‌ی خۆی و ئێق ده‌كاته‌وه” ئه‌مه رێك ئه‌و مانایه‌مان ده‌داتێ، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ناوه‌ڕۆكی گڵۆبالیزه‌یشن پێناسه ده‌كات و جۆرێك له پێشبینی بوو، گه‌شه‌ی ته‌كنۆلۆژیا و بازاڕ و گۆڕینی چه‌مكه‌كانه به‌ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا كه دیسان بازاڕی فكرییه و كۆمه‌ك به‌بازاڕی ئابوری ده‌كات و له‌وێشه‌وه بازاڕی سیاسه‌ت، به‌ڵام ئێستا لهچهمكێكدا بچوك كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌تا ده‌وڵه‌تانی جیهان كۆمپانیاكانی خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان كار پێده‌كه‌ن، نموونه‌ش به‌گه‌ڕخستنی ته‌كنۆلۆژیا سه‌ربازی ئێرانه كه له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه به‌ده‌ستیهێناوه وه‌كو یابان و چین و كۆریاو ئه‌ڵمان و هتد. هه‌رچی ئه‌وروپایه كۆمپانیاكانی خۆیان ده‌فرۆشته‌وه به‌ده‌وڵه‌تانی بێبه‌رهه‌می وه‌كو تایڵاند و تایوان و مالیزیا و نیپاڵ و توركیا و كه‌ندا و هتد. ئا‌مریكا له‌وڵاتانی تازه پێگه‌یشتووی وه‌كو لیتوانیا و ئه‌رمینیا و ئۆزبه‌كستان و هتد، ئه‌م ره‌وشه له‌بازاڕ كه به‌شێكه لهگڵۆبالیزهكردنی جیهان لهكهندهدا و ئه‌مریكای لاتینش هه‌یه، بۆ نموونه كۆمپانیا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ی وه‌هاوه ده‌كرا كه كه‌مترین كه‌سیان ماوه، ته‌نانه‌ت ترادیسیۆنه ره‌سه‌نه‌كانی خۆشیان بیرچۆته‌وه كه‌چی زیندو ده‌كرێنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا نه‌ته‌وه‌كانی تر پشت گوێ ده‌خرێن، ئه‌م مۆدێله له‌سیستمی به‌ناو بازاڕی ئازاد لهگڵۆبالیزهكردنی دونیاوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، ئه‌مه‌ش جۆرێكی تری جه‌نگی بازاڕ بوو كه له‌هاتنی سیحرێك ده‌چێ، سهرلهههڵدانی ته‌كنۆلۆژیای نوێ و زیره‌ك و هاتنی چه‌مكی نوێ بۆ ناو سیاسه‌ت و به‌رقه‌راركردنی مۆدێلێكی نوێ بۆ داگیركاری وڵاتان له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و به‌ریتانیا، به‌هه‌ماهه‌نگی كردنی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تری ئه‌وروپا و شه‌رعیه‌تدان به‌و مۆدێله سیاسییه به‌ناوی جیهانگه‌راییه‌وه. خواردنی سامانی نه‌ته‌وه‌كانی تر و بێ به‌هاكردنی به‌ها ئینسانیه‌كان و تێكه‌ڵكردنی ترادیشنه‌كان و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كان و نه‌هێشتنی مۆدێلی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن، ئه‌مه خراپتر بوو له‌جه‌نگی دووهه‌می جیهانی كه به‌رهه‌می مۆدێرنه بوو، هه‌روه‌ك هانا ئارێنت له‌كتێبی (بنه‌ماكانی تۆتالیتاریزم) باسی ده‌كات، من پێموایه ئێستا ئیتر جارێكی تر سه‌رده‌می كۆیله‌یه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌فۆڕمێكی تردا، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می فهراعینهكاندا و له‌سه‌رده‌می یۆنانی و رۆمه‌كاندا, كۆیله ده‌بوایه هاوڕه‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی بكوژێت تاكو ئازاد بێت و كاری سه‌پێنراوی به‌زۆری پێنه‌كرێت، ئێستاش ئینسان به‌ناچار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئابوری سنوردار كراوه لێی، ئاوهاش كاتی بۆ سنوردار كراوه و به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كۆیله‌ی بازاڕ و سیستمی ئێستایه كه لهتهلهفونی ئایفۆن و گالاكسی و له تیپی تۆپی پێ له‌نێوان به‌رشه‌لۆنه و ریاڵ مه‌درید و تیپه‌كانی دیكه‌ی ئینگڵستان و ئیتاڵیا و ئاڵمان و هتد، بۆیه دانیپێدا بنێین یان نا، جۆرێكی تری كۆیله‌یه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش كه پێی ده‌ڵێن مافی مرۆڤ، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كه له‌مه‌حفه‌لی سیاسی‌دا بۆته باو، جۆرێك له دووفاقیه‌تی سیاسییه كه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا سه‌رقافڵه‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش یه‌ك ستراتیژی هه‌یه كه هه‌رچی هه‌یه به‌نه‌فعی سیاسی و ئابوری ئا‌مریكا و وڵاتانی زلهێز ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چاویان بڕیوه‌ته رۆژهه‌ڵات كۆتایی پێبێت، ئه‌مانه به‌شێكن له‌و فه‌زا فكرییه‌ی كه‌من له‌گه‌ڵیدا كۆك نیم و جێگه‌ی ره‌خنه‌ی منه، به‌ڵام چه‌ند ره‌واجی هه‌یه و چه‌ند له‌كاتی ئێستا وه‌رده‌گیرێ ئه‌وه شتێكی تره، به‌ڵام فكری كۆنكریتیی نییه وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌شكڵی ته‌شییر هه‌وڵی ناوزڕاندنی ئه‌و جۆره جیهانبینیه ده‌درێ.
پرسیار: پێشتر باسی فۆكۆ یامات كرد و به‌شێوه‌یه‌ك جوابی تێزهكهییت داوه‌ته‌وه، ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌تێزی سامۆئیل هینتگتن كه پێیوایه ئه‌م چه‌رخه چه‌رخی پێكدادانی شارستانیهتهكانه، ئایا ئه‌مه مانای جه‌نگی گروپه بچووكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌رییه وه‌كو هه‌ندێك دیمه‌نی ئه‌و سیناریۆیه‌مان له بۆرما و یه‌مه‌ن و عێراق و هتد بینی؟.
سمكۆ محه‌مه‌د: هه‌ڵبه‌ت هینتگتۆن یه‌كه‌م جار ئه‌م بابه‌ته‌ی له گۆڤارێكی ئامریكی بڵاوكرده‌وه كه ناوی Forn avearz، ئه‌مه ره‌تدانه‌وه‌ی تێزه‌كه‌ی فۆكۆ یاما بوو، باس له‌به‌رده‌وامبوونی جه‌نگی سارد ده‌كات گوایه كۆتایی پێنه‌هاتووه، ئه‌م جه‌نگه ده‌بێته هۆكارێك له‌نێوان نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ته بچووكه‌كان، دواجار باو بوو بخوێنرێته‌وه شتێكی تازه‌یه هاتووه، بۆیه من ئه‌م تێزه‌م له‌په‌نا تێزه‌كه‌ی فۆكۆ به‌ته‌واوی خوێندۆته‌وه‌و له‌كێشه‌ی فكرهكانیش تێگه‌یشتم مه‌به‌ست له‌م ئامانجه چییه و ئه‌م پێشبینییه نالۆژیكیه چییه، ئه‌وكاتیش هه‌ردوو بیرۆكه‌كه به‌وه‌همی فكری سیاسیم داناوه و نووسینم هه‌یه له‌سه‌ری و له‌میدیای ئه‌وكات بڵاوكراوه‌ته‌وه، چونكه به‌بڕوای من هه‌ردووكیان به‌یه‌ك تێڕوانین ته‌ماشای دونیایان ده‌كرد.
د.فوئاد مورسی كتێبێكی هه‌یه به‌ناونیشانی (الراسماییه تجدد نفسها) ئه‌و پێش ئه‌وان كتێبه‌كه‌ی نووسیوه و پێش ئه‌وانیش وه‌ڵامی ئه‌و ئیشكالیاتانهی داوه‌ته‌وه كه پێشبینی وه‌ها ده‌كرا، لهتێزهكهیدا كه (دار عالم المعرفه) بڵاوی كردۆته‌وه ده‌ڵێ” سه‌رمایه به‌هۆكار به‌رده‌وامبوونی گه‌شه‌ی ئابوری و ته‌كنۆلۆژی و نوێكردنه‌وه‌ی هێزی به‌رهه‌مهێن، جارێكی تر په‌یكه‌ره‌ی ئابوری خۆی ده‌گۆڕێت و دایده‌ڕێژێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو ئایدیایه‌كدا ده‌توانێ خۆی بگونجێنێت و كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت، ده‌توانێ ئینسان شه‌یدای شتێكی سیحراوی بكات كه ئه‌ویش پاره‌یه، بۆیه ده‌توانێ خۆی نوێ بكاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌قوڵایی خۆیدا بیرده‌كاته‌وه و ئه‌لته‌رناتیڤی بۆ هه‌موو حاڵه‌ت و دیارده و كێشه و گرێكانی به‌رده‌می پێیه، ده‌شتوانێ دژه‌كانی خۆی له‌ناو ببات، چونكه به‌تاك جه‌مسه‌ری ماوه‌ته‌وه ئه‌م سیستمه، كه‌وابوو تێڕوانینه‌كانی د.فوئاد له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو تێزه‌كه‌ی فۆكۆ و هینتگتن، بیرۆكه‌كه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری، ته‌نانه‌ت له‌لای چه‌په‌كانیش جێكه‌وته بوو، كه‌وابوو هه‌ر ئه‌و ئامانجه بوو كه هه‌وڵیاندا تێزه‌كانیان كه بۆیان نووسرابوو، خوێنه‌ر به‌یه‌ك ئاراسته‌دا ببه‌ن، سه‌ره‌نجام خه‌ڵكیان تووشی وه‌همی تێگه‌یشتن كرد له‌م چه‌رخه‌ی ئێستا كه هه‌ر زوو ره‌وایه‌وه.
له‌گه‌رمه‌ی پرسی بزووتنه‌وه‌ی تهبشیریدا كه له‌ناوچه‌كه زۆر چالاك ببوون و خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی هه‌ڵڕژانی پاره‌وه ببوون به كریستیانی، له‌ساڵی 1997 ستیڤن كه راوێژكاری فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌وكاتی بێل كلنتۆن بوو، له‌هۆتێل تاوه‌ری هه‌ولێر دابه‌زی بوو، به‌سوتفه بینیم و له‌رێگه‌ی موتهرجمێكهوه، موناقه‌شه‌ی ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵ كرد تۆ وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پێتوایه لهكوردستانێك كه زۆرترینیان موسڵمانن، ده‌توانن رێگه خۆش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ببێته مه‌سیحی یان ئه‌مه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ده‌قی ته‌وراته له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و هێنانه‌وه‌ی جوله‌كه‌یه له‌شوێنێك كه پێشتر تیا ژیاون و یاده‌وه‌ریان جێهێشتووه و ره‌نگه موڵكیشیان هه‌بێت، ئه‌و ئینكاری ئه‌و رایه‌ی منی كرد و گوتی” تهبشیریهت ته‌نها خوداناسییه و هیچی تر له‌رێگه‌ی ئینجیله‌وه” هه‌روه‌ها پرسیاری ئه‌وه‌م كرد ئایا ئه‌و تێزه‌ی هینتگتن سه‌رده‌گرێت كه گوایه چه‌رخی پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كانه، ئایا به مه‌سیحی بوونی كوردی موسڵمان ململانێی شارستانی درووست نابێ، وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر به ساده‌یی و نه‌خێربوو، له‌و موناقه‌شه‌یه بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌و تێزه‌ش ته‌نها سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكه و هیچی تر، بۆم ده‌ركه‌وت دیسان نه‌خشه‌یه‌كی نوێ هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه و لێكترازانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و له‌پیرۆز ده‌ركردنی شته پیرۆزه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی ژێرده‌ست و خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت نیین.
به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ململانێی شارستانیه‌ته‌كان نییه، به‌ڵكو كاڵكردنه‌وه‌ی ترادیشنه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه و تاڕاده‌یه‌كیش بێ بههاكردنییهتی، هه‌روه‌ك چۆن زۆربه‌ی شته‌كانی دیكه به بوونی ئینسانیشه‌وه بێبه‌ها كراون له‌به‌رامبه‌ر پاره‌دا، بۆ نموونه خۆئێستا له‌ئه‌وروپا زیاتر لهترادیشنێك و مه‌زهه‌بێك و ئایینێك و ئیتنێك پێكه‌وه ده‌ژین. ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی هینتگتن بوایه ده‌بوو ململانێكه له‌ئه‌وروپاوه ده‌ست پێبكات. ئه‌م تێزه جێگیر نه‌بوو، ته‌نها مه‌سجێكی سیاسی بوو ئه‌گه‌ر كاری پێكرا، ده‌بێ خاوه‌ن ترادیشنه توندڕه‌وه‌كان خۆیان ئاماده بكه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌عێڕاق و سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن و بۆرما و به‌شێك له سودان درووست بوو به‌ڵام دواتر ئه‌م دیارده‌یه له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانی سیستمی سه‌رمایه‌داری و جێگیربوونی له ئاستێكدا، سیناریۆكه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.
پرسیار: كه‌وابوو ئینسان به‌پێی بیركردنه‌وه‌ی نوێ، له‌وه دڵنیابێت كه ئه‌و تێزانه‌ی باس كران، بۆ نموونه جیهانگه‌رایی هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌لوشێت، یان هیچ كولتوورێك له‌جێگه‌ی خۆی نامێنێ، مادام له رۆژئاوا فره كولتوورین؟.
سمكۆ محه‌مه‌د: ده‌بێ كه‌مێك رابمێنین له‌به‌رده‌م ئه‌م دۆخه‌ی كه پاشماوه‌ی سه‌رمایه‌داری كلاسیكی و جیهانگه‌راییه، دواتر ده‌ركه‌وت جیهانگه‌رایی واته العولمه، ئه‌مركه بوو، بۆچی؟، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه تاك ره‌هه‌ند نییه، به‌ڵكو فره ره‌هه‌نده، ململانێكانی كۆن چه‌ند دژواربوون، جه‌نگه‌كان چه‌ند قورس بوون، كۆڵۆنیالیزم چه‌ند غه‌دار بوو، هیچیان نه‌یانتوانی به‌سه‌ر سرووشتی مرۆڤدا زاڵ‌بن و ماكی هۆشیاری له‌رێگه‌ی پراكتیككردنی تێزێكهوه كۆتایی به ئینسان بهێنرێت، بۆ نموونه سه‌رهه‌ڵدانی پڕۆژه‌ی (گات) له‌ساڵی 1994 و دوای نه‌مانی بلۆكی سۆڤیه‌تی كۆن ده‌ستبه‌كار بوو، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م پڕۆژه‌یه كورتكراوه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گۆمرگ و بازرگانی یه، ئه‌ویش دوای جه‌نگی سارد بوو كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كرا بازرگانی ئازاد بێ، نابێ رێگری له‌به‌رده‌م بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێ و هه‌موو كاره‌كانی ده‌وڵه‌تان له‌رێگه‌ی رێكه‌وتنه‌وه بێت، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌بوو كه ئینسان سه‌رقاڵ بكرێ به بازرگانی هێنان و هاورده‌ی كه‌لوپه‌ل و شمه‌كی ده‌وڵه‌تانی زلهێزه‌وه، تاكو خۆیان له‌بیربچێت كه تێكه‌ڵ بوون به‌و فه‌زا بازرگانییه، له سیفه‌ی ئینسانییه‌ت داده‌بڕێن و ده‌بن به كاڵا وه‌كو كاڵای پێویست، بۆ نموونه قاچاخچێتی به ئینسانه‌وه بوو به كارێكی ئاسایی و به‌به‌رچاوی ده‌وڵه‌تانه‌وه كه باسیان له مافی مرۆڤ ده‌كرد، هه‌روه‌ها كارێك كرا كه ئینسان و ده‌وڵه‌ته بێهێزه‌كان بچنه ژێر هه‌ژموونی قه‌رزه‌كانی سه‌ندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، تاكو بۆ هه‌تاهه‌تاییه تاك و كۆی ولاته‌كه و سیستمه‌كه و قه‌واره‌كه‌ش، له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و سیستمه ئابورییه بن، ئه‌مه دكتۆر (سه‌میر ئه‌مین) له كتێبی (فی مواجهه ازمه عصرنا) باسی كردووه، هه‌ڵبه‌ته بیرمان نه‌چێت رۆشنبیری باویش له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌كو ته‌وژمێكی ناكامڵ هاته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و به‌شێكی زۆری ئاسیا، هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی به‌گشتی، كه‌وتنه ژێر ئه‌و هه‌ژموونه فكرییه و ئینسان له‌بیركرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریدا نه‌شكا، ئه‌وه‌بوو كه نه‌توانرا جه‌وهه‌ری ئینسان بگۆڕن ته‌نها فۆڕمه‌كه‌یان گۆڕی، ئه‌وه‌ی كه مایه‌وه ئینكاری ئینسان بوو له‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له‌و سیستمه نائینسانییه گرت، ئه‌مه بوو بهڕهوتێكی فه‌رهه‌نگی بۆ تێگه‌یشتن له زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، رائیدی ئه‌م فهرههنگهش (جۆرج گۆسدۆرفه) كه دواتر یۆرگن هابرماس و له‌مدواییه‌شدا سلاڤۆی ژیژاك و پیته‌ر سڵۆتردایك و ئالان تۆرین و چه‌ندی تر درێژه‌یان به‌و ره‌وته دا، ئێستاش ره‌خنه له‌و سیستمه ده‌گرن كه خه‌ریكه به‌ناوی عه‌قلانیه‌ت و به‌ناوی ئازادی سیاسی و ئازادی بازرگانیه‌وه دژی هه‌موو به‌هاكانی ئینسان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، كه‌وابوو ئه‌و مادام جیهان شتێكی حه‌تمییه، ده‌بێ ژیانیش حه‌تمی بێت، كه ژیان حه‌تمی بوو، گۆڕینی سیستم و تیۆره دژه به به‌هاكانی ئینسانیش ته‌مه‌نیان درێژنابێت.