پرۆتۆكۆڵی كۆچ … عیسا بۆتانی
چ بستێك له جه‌سه‌دی خۆر نه‌كوژێته‌وه
كه خۆڵه‌مێشه ساردبووه‌كان له‌به‌ر ده‌رگا
ستایشی فرمێسك بكه‌ن و
هۆن هۆن بۆ عه‌وره‌تی خۆیان بگرین…
دۆستایه‌تی تاریكی
له تخووبی كام خۆردا بوه‌ستێ
كه رێژنه‌ی ئاگر به‌ده‌م سه‌مای تریفه‌وه
ببریسكێ و
پاوانێك له پوش و په‌لاش
بخاته به‌ر روحمی سووتان…
من به‌ده‌ستی زه‌بانیه سپی پۆشه‌كانی به‌فره‌وه ده‌سووتێم و
له زریانه بێ ئامانه‌كانی زه‌مهه‌ریردا
نزانم ده‌بنه سه‌هۆڵ،
بۆ له‌مه‌ودوا جیا له ئاگر هیچ وه‌رزێكی دیكه نه‌ما
ده‌سته وشه‌كانم نه‌تافێنێت و
ته‌ویڵم راكێشێته‌وه به‌ر تینی ژیان…
به‌سسه با چیدی به‌دیار حه‌زه خه‌فه‌كراوه‌كانی خلووده‌وه
نه‌مرین،
به‌سسه با چیدی له‌هه‌رێمه غه‌مناكه‌كانی بووندا
نه‌ژین…
ئێستا كاتی دۆڕاوی دوای مه‌رگه,
پاش كه‌مێكی دیكه
كاتی نمایشكردنی دوا فیلمی فه‌نابوونی دیناسۆر و
هه‌تككردنی كوڵمه خامۆشبوه‌كانی گوڵه،
له‌وانه‌یه به‌یانی
به شایه‌تی زووری چاڵه بێبه‌خته‌كانی رێگا
قاچی رێبوارن ببڕدرێنه‌وه…
له‌وانه‌یه داستانی ته‌رزه
له زاری به‌ساڵاچووانه‌وه ده‌ستپێكا و
گۆناكانیان بۆ گه‌ڵای وه‌ریووی هه‌نجیر ببێته‌وه چه‌رم،
گیرفانیان له پووله‌كه‌ی پشتی ماسی و
پارچه‌ی شكاوی ئه‌ستێره پڕ بكه‌ن…
یان خانوویه‌ك له سه‌وڵی ئه‌و به‌له‌مانه دروستكه‌ن
كه له چنگی شه‌پۆڵه‌كاندا شكستیان هێنا,
له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌خه پاڵده‌كه‌ون
كه له دوگورد ده‌چێت،
له چاڵه قووڵ و بێ بنه‌كانی ئه‌و گه‌رمه‌سێره ده‌چێت
كه له باوه‌شیدا دیناسۆره‌كان ون بوون,
له پێلووی ئه‌و مرۆڤه شه‌كه‌ت و تۆزاویانه ده‌چێت
كه قاچیان خستۆته سه‌ر رێگه‌ی بیابان و
به تیله‌چاوێك له به‌رزخ ده‌ڕوانن…
ئه‌و مرۆڤه شه‌كه‌تانه وازیان له هه‌ڵهاتنی خۆر هێناوه،
چیتر خاك بۆ ژیان ناشێ
خه‌ونێك نه‌ماوه بۆ فڕین،
سه‌رتاپای ئاسمان نوته‌كه
چی ماوه تاكو بۆی بگرین…
له بری ئه‌و باڵانه‌ی به‌نیازی فڕینه‌وه هه‌ڵپاچران
تا ئه‌ژنۆ له زۆنگادا چه‌قین…
ئه‌وسا زانیمان عاشق بۆ خه‌ڵوه‌ت ده‌كێشێ
له كونه شاخێكدا ئاگر ده‌كاته‌وه،
هه‌رچی هه‌یه جێی ده‌هێڵێ
گره‌وی عه‌شق ده‌باته‌وه,
ئه‌وسا زانیمان ئێمه ئه‌و كه‌سه‌ین
كێبڕكێ به رۆحی هه‌سپه‌وه ده‌كه‌ین و
سواره‌كان له‌وه راده‌هێنین
شمشێره‌كانیان له چرۆی دار هه‌نار بوه‌شێنن و
تاژییه‌كانیان له تارمایی ئه‌و رازه به‌رده‌ن
له‌نێوانی دڵ و زاردا قه‌تیس بووه…
كیڵی ئه‌و گۆڕه بڕووخێنن
كه به پاكیزه‌یی مردووه…
مرۆڤه تۆزاوییه‌كان ده‌ست به‌و گوناهانه‌وه ده‌گرن
كه رۆشناییان له‌دوا به‌جێما،
به پێخاوسیه‌وه رووه‌و ئه‌و چرایه ده‌چن
كه ژێر قاچیان رووناك ناكا،
وه‌كو شه‌یپوور رێگاكان به‌خه‌به‌ر دێنن و
به بێ تونێڵ به‌ژێر چیاكاندا گوزه‌ر ده‌كه‌ن,
له گه‌ڵ ورده لمه سۆربووه‌كاندا
پرۆتۆكۆڵی كۆچ ئیمزا ده‌كه‌ن…
په‌ساپۆرته‌كان ده‌هاوێژنه نێو كوانوو
رێگا له‌به‌رد ده‌خنكێنن
تاكو نه‌بێته بیانوو..
فوو له‌و چرایه ده‌كه‌ن
كه ژێر قاچی رووناك ناكا،
له‌و بیابانه بێ بنه‌دا
ون ده‌بن و
جگه له حۆرییه‌كانی به‌فر و
كه‌نیزه لاسوتاوه‌كان
كه‌سێك پێشوازیان ناكا ….