هه‌ورێكی نه‌بان.. مارف عومه‌ر گوڵ
بۆ ئه‌وێ چووم وامزانی
ئه‌ستێره له مانگه‌شه‌ویدا ده‌جریوێنێ
باران له به‌هاریدا تاوتاو خه‌فه‌ت ده‌شواته‌وه
هه‌تاو له زستانیدا
دڵی ساردوسڕی ده‌رمه‌نده گه‌رم ده‌كاته‌وه
شه‌ماڵ له هاوینیدا ،
به‌سه‌ر گڕه‌و هه‌ڵقرچانا هه‌ڵده‌كات
ئه‌و شه‌وه درێژه كۆتایی نه‌هات
هه‌ندێ جار به‌فر دایده‌پۆشێ و ئه‌وین ڕه‌ق ده‌بۆوه
هه‌ندێ جار ده‌نگی گۆرانی ده‌هات
هه‌ندێ جاریش گرمه‌ی شه‌ڕو وێرانكردن .
بۆ ئه‌وێ چووم وامزانی سابات و باغاتێكه
ترش و شیرین و مێخۆش ،
به پاڵا دره‌ختێكی ڕوتاوه‌وه گیرسامه‌وه ،
ئیتر سه‌رده‌مێكی تره ده‌وران
هه‌ورازێكی تره ڕێگه
پێچ و په‌نایه‌كی تره ژیان .
هه‌ورێكی نه‌بان به‌سه‌رمدا ده‌ڕوا ،
بارانێكی ئاشنا دێته‌خوارێ
ته‌ونێكی هه‌ڵگرتوه خه‌یاڵ
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێتی ناچێته ژێر ڕكێفه‌وه
كه‌وتۆته هه‌رده‌و هه‌ڵه‌ت !
گلاره‌ی دیده‌م ئۆقره‌ی نه‌گرت
هه‌رداو هه‌ردو ده‌شتاو ده‌شت
به دوای خوڕه‌می بارانه‌وه
له ته‌پونمدا ون ده‌بێت !
ئه‌و هه‌وره‌ش جێم ده‌هێڵێت ،ئای چی بكه‌م
چه‌خماخه‌و شریخه‌ی ده‌مترسێنێت
له ده‌شتێكا جێماوم ،
دڵم به‌و ڕێگه‌یه خۆشه ده‌مباته‌وه ئاوایی ،
وا دیاره به‌م پایزی ژینه‌وه
گڵه‌بانی لانه‌ی ئه‌وین هه‌ر به من ناكرێ .
تۆ پڕیت له ده‌رد و كوڵ
ده‌فته‌رێكی سپیم به‌رێ ،پڕی ده‌كه‌م
له خه‌می دڵێكی سه‌ركز ، له نۆته‌ی هه‌ور
به‌سه‌ر حیكایه‌تی ماته‌مینیدا ده‌یگێڕم
ده‌ری ماڵه‌كه‌می پێ گۆرانی پژێن ده‌كه‌م
پرچی په‌شۆكاوی تریفه‌ی پێده‌چنم
گه‌ڵایه‌كی پێده‌خوێنمه‌وه
ڕێحانه‌ی حه‌یرانێكی ژێر كه‌پری ئه‌م مه‌رزوبوومه
به لاپاڵی ژیانه‌وه ،
به‌یتێك بۆ جه‌سته‌ی نازداران ده‌خوێنێته‌وه .
له‌وێ ، له‌به‌ر شنه‌ی حه‌یران و
له‌به‌ر سه‌ڵای به‌یتی ،
شاخه و شاخ و شاره و شار و
هه‌ورا و هه‌ور و ده‌ورا و ده‌ور و
گوندا و گوند و ماڵه و ماڵدا
چرپه‌ی دێڕی ، منی به‌یتان ، منی مه‌قامی گریان
منی ئاوازی له‌بیر نه‌كراوی ساڵان
منی لاوكی شه‌پۆڕی دوێنێ و ئه‌مڕۆ
چرپه‌ی دێڕی هه‌پرون به هه‌پرونی جه‌سته‌ی دێ
بۆ هه‌ورێكی نه‌بان ده‌خوێنێت ،
ده‌ڕوا و ناگه‌ڕێته‌وه
له‌به‌ر ئاهونزوله‌ی نه‌نه گه‌وره‌یه‌ك
له به‌هاره شیرینه‌كانی ئه‌م نیشتیمانه ناشیرین كراوه‌دا
نێرگس له ئینجانه‌ی دڵا سه‌وز ده‌بێته‌وه .
ئه‌ڵێی ئاوی ڕه‌وانه ، ئه‌وینه شاراوه‌كه‌ی
ته‌می نه‌بانی ڕۆژگاری هه‌ور و هه‌تاو
ئه‌ڵێی هه‌ڵمه‌تی شه‌پۆلانه
له سه‌رده‌می قه‌ڵاچۆكردنی ئینجانه‌ی گوڵ و ڕێحانه‌دا
ئه‌ڵێی گریانی خوێنه ،
له سه‌ده‌ی چه‌قۆ به‌ده‌سته‌كانی نه‌وتا
ئه‌ڵێی ( باخچه‌ی پاشا )ی شیعره‌كانی گۆرانه
له سه‌رده‌می وێرانه دا
ئه‌ڵێی ( دڵی كوڕان و كچان )ی مه‌دهۆشه
له خۆر نشینی دڵشكانا .
زستان پاڵتۆی سه‌رمای له به‌ركردوه و
باران ده‌یشواته‌وه ،
ئه‌ستێره له باوه‌شی ساماڵدا تریقه‌ی دێ و
مانگ به سه‌ربانی ماڵه‌كه‌ی ئێمه‌وه
حیكایه‌تی شه‌وه سپیه‌كانی بۆ كچانی ده‌رو دراوسێ گێڕایه‌وه
هه‌واڵی به‌فری له‌و شاخه پرسی ، بارانیش له بنار
هه‌ر هه‌ور بوو ، ده‌هات و نه‌ده‌هات
تووڕه ده‌بوو ، هێور ده‌بۆوه
ئه‌و ده‌گریا و من ده‌گریام
هه‌ر هه‌ور بوو له من ده‌چوو ، نیشتیمانی نه‌بوو
له مه‌راقی چاوه‌ڕوانیدا ون ده‌بوو !
هه‌ر هه‌ور بوو له گوڵ ده‌چوو
ڕۆژێك هه‌بوو ڕۆژێك نه‌بوو
هه‌ر هه‌ور بوو له خۆشه‌ویستی ده‌چوو
له هه‌ڕه‌تی گوڕوتینا ئاوا ده‌بوو
له‌م ده‌ور و به‌ره هه‌ر هه‌ور ده‌ناسم
ئیتر هیچ بارانێك نه‌یده‌زانی
له باوه‌شی پان و پۆڕی ئاسماندا چی به‌سه‌ر هات
له چ په‌نایه‌كدا خۆی كۆده‌كاته‌وه
هیچ بارانێك نه‌یده‌زانی هه‌ور چی به‌سه‌ر هات
هه‌ور نه‌هات ! دڵم سووتا
بووم به یه‌كێك له قوربانیه‌كانی قه‌ده‌ر
ڕه‌شه‌با په‌لكێشی كردم ،
بۆ مه‌داری په‌ت په‌تێنی ئه‌مسه‌ر دونیا و ئه‌وسه‌ر دونیا
له چاوه‌ڕوانیی هه‌وردا بووم ، پشتی له زه‌وی كرد
له چاوه‌ڕوانیی نێرگسه‌جاڕێكدا بووم ، ڕۆچوو
له چاوه‌ڕوانیی ماچێكدا بووم ، هه‌ڵوه‌ری !
هه‌ور نه‌هات ،
به دره‌ختێكی سووتاوه‌وه خۆم گرته‌وه !
سلێمانی / 3 – 4 / 2020
نه‌بان : نادیده ، نه‌ناس ، كه‌سێك به كه‌سێكی تر ده‌ڵێت : بۆ خۆتمان لێ نه‌بان ده‌كه‌یت .