
كتێبی لێنین ده‌رباره‌ی ئازادی ئافره‌تان.. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
پێش هه‌موو شتێك گه‌رمترین پیرۆزبایی ده‌كه‌م : له 8 مارس / ئازار رۆژی جیهانی ئافره‌تان ، له هه‌موو ئافره‌تانی دنیا‌و كوردستان ، له هه‌موو ئافره‌تانی شۆرشكێرو تێكۆشه‌ر، ئازادی ئازادی بۆ ئافره‌تانی زیندانیانی سیاسی.
به‌درێژایی تێكۆشانی شۆرشگێری لێنینی مه‌زن رابه‌ری شۆرشی ئوكتۆبه‌ر جه‌خت له گرنگی رؤڵی ئافره‌تان ده‌كات و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت { به‌بێ ئافره‌تان قه‌ت بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری راسته‌قینه نایه‌ته‌دی و هه‌رچی شیكردنه‌وه لێكۆڵینه‌وه هه‌یه ده‌بێته خۆڵه‌مێش به‌رامبه‌ر به پێویستییه‌كانی ئافره‌تان و به‌بێ ئافره‌تان ناتوانرێت كۆمه‌ڵگا بگۆردرێت و سۆسیالیزم دابمه‌زرێت بۆیه پێویسته هه‌رده‌م به‌دوایاندا بگه‌رێن و رێگا بدۆزینه‌وه كه چۆن بیاندۆزینه‌وه‌و ئه‌وه‌ش رێگایه‌كی تێكۆشانه له پێناو سوسیالیزمدا.
له ساڵی 1977 ی سه‌ده‌ی رابردوو من و هاورێی تێكۆشه‌ر شه‌هیدی نه‌مر مامۆستا ره‌ووف زوهدی ده‌ستمانكرد به وه‌رگێرانی كتێبه‌كه‌ی مامۆستای مرۆڤایه‌تی و تێكۆشان و شۆرش فلادیمر ئێلچ لێنین { ده‌رباره‌ی ئازادی ئافارهتان} و كتێبه له‌لایه‌ن هاوریی ناسراوو دیاری حزبی شیوعی سوریا زه‌ینه‌ب نبووه له زمانی روسییه‌وه كرا بوو به عه‌ره‌بێ.
ئازادكردنی ئافره‌تان رێخۆشكهرهیه بۆ ئازادكردنی كۆمهڵگاو هه‌وڵدانه بۆ:
به‌رزكردنه‌وه‌ی راده‌ی زانیاری و هوشیاری ئافره‌تانه بۆ به‌شداریكردنیان له ژیانی سیاسی و ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری‌دا.
له رووی هۆشیارییه‌وه ئافره‌تان ته‌یار ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندیكردن به حزبه سیاسییه‌كان و سه‌ندیكای كرێكاران و كۆمه‌ڵه‌ی جوتیاران و دامه‌زراو پیشه‌ییه‌كان.
نه‌هێشتنی نه‌خوێده‌واری وتیكۆشان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا په‌یوه‌سته‌كان به ئافره‌تان و فشارخستنه سه‌ر حكومه‌ته‌كان بۆ دابینكردنی یاسای تۆپزی خویندن و فێركردنی نێرومێ و، هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی داینگه‌و باخچه‌ی ساوایان بۆ منداڵانی ئافره‌تاتی كرێكار‌و فه‌رمانبه‌ران و بایه‌خدان به كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌و دابیكردنی ده‌رمان به خۆرایی یان به‌نرخێكی گونجاو.
پاراستنی منداڵان وتێكۆشان بۆ نه‌مانی زه‌بروزه‌نگ و نه‌هێشتنی برسێتی ورێگردن له‌وه‌ی كار به منداڵان بكرێت و بارودۆخی ژیانیان مسۆگه‌ر بكرێت.
له خوێندنه‌وه‌ی لێنینی بلیمه‌ت سه‌باره‌ت به شێوه‌كانی دیموكراتییه‌تی بورجوا خیانه‌ت وفێڵ و مه‌كری ئه‌و دیموكراتییه‌ته ده‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت لێنین ئاماژه به له‌شفرۆشی ده‌دات چونكه بورجوازییه‌ت وا خۆی ده‌رده‌خات كه له‌شفرۆشی له ناو كۆمه‌ڵكادا بنبر ده‌كات ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه خودی بورجواكان بازرگانی به له‌شی ئافره‌تانه‌وه ده‌كه‌ن و به توندوتیژی كچانی منداڵ ولا‌و راده‌كێشن بۆ دۆزه‌خی كاری خراپه رێك وه ك ئه‌وه‌ی ئهمرو له كوردستاندا روو ده‌دات و، شێخ و مه‌لاو به‌رپرسی باڵا بوونه‌ته خاوه‌ن یانه‌ی قومارو ئافره‌تانی بێره‌وشت و له‌شفرۆش.
به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه كتێبه‌كه‌مان كه‌وته كوێ !؟ كێ بردی!؟ بۆ دیارنه‌ما!؟
له رێی نووسیگه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری هه‌ریمی كوردستان نێردرا بۆ به‌غدا بۆ چاپخانه‌ی ( دار الرواد) ی حزبی شیوعی عێراق به مه‌به‌ستی چاپكردنی و ریزداریادی به‌خیر كاك محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم نووسه‌ری به‌ناوبانگ ئاماده‌یی بۆ پێداچوونه‌وه ده‌ربری به‌ڵام به داخه‌وه رۆتێنی حزبی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی رۆشنبیری وچاپه‌مه‌نی ناوه‌ندی رێگر بوو گوایه نیازیان وایه به ده‌ق و نووسینه‌كان به تایبه‌ت وته‌كانی لێنین بچنه‌وه‌و، به هه‌رحاڵ حزبی به‌عس و رژێمه‌كه‌ی دیكتاتۆر سه‌دام حوسه‌ێن هێرشیانكرده سه‌ر حزبی شیوعی عێراق و ده‌ستیانگرت به سه‌ر چاپخانه‌ی ( دار الرواد) و كتێبه‌كه‌ی ئێمه‌ش نه‌ماو شه‌هید كرا.
لێره‌دا سه‌ری رێز‌و نوازش بۆ هاوریی تیكۆشهرم شه‌هید ره‌ووف زوهدی و هه‌موو شه‌هیدانی حزب و بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ داده‌نوێنم و یادیان به‌خێرو سه‌رشۆری و مردن بۆ دوژمنانی شیوعییه‌ت ..
7/3/2021