هـەڵـەبجـە.. فازیل شــەوڕۆ
Closed
تا لێت هەڵگەڕێنەوە و
پشـت لە بەهەشـتەکەی تۆ بکەن
تف لە بەهەشـتەکەی تۆ بکەن
بە بۆنی
جوانترین و
خۆشـترین
میوەی باخ و ڕەزەکانی تۆ
هاتن ئەوانیان خنکاند
هاتن ئەوانیان سووتاند
بە بۆنی سـێوەکەی تۆ
کانی و ڕووبار و باغ و ڕەزیان
کوشت
کۆتر و ئاسک و کار و بازیان
کوشت
غەزاڵ و خاوەر و خونچە و نازیان
کوشت
خەنی بوون، گوتیان:
لە دڵی کوردان
خودامان کوشت
لێ … پاش (٣٣)ساڵ
لەسەر دیواری هەر ماڵێک
لە هەڵەبجە
(اللە)یەک
هەڵواسراوە
لە شەکرە سێو
شیرینترە
هەڵەبجە
لە سـوورە سێو
جوانترە
هەڵەبجە.
فازیل شــەوڕۆ