مه‌رجی رۆشنيی بۆ کاریگەربوونی کاریکاتێر.. هەندرێن خۆشناو
ئایا كاریكاتێر ده‌بێت رۆشن بێت یان پۆشراو و نادیار بێت، ئه‌م پرسیاره زۆر سه‌رسوڕمانی و سه‌رگه‌ردانی ده‌ورووژێنێت، ئه‌گه‌ر كاریكاتێر ئاراسته‌ی فراوانترین به‌شی خوێنه‌ران ده‌كرێت، ده‌بێت رۆشن و تێگه‌یشتوو بێت له‌لای هه‌مووانه‌وه، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا توانای ورووژاندنی هزر و بیری خوێنه‌ری نابێت، كه هه‌موو شتێكی به ئاماده‌كراوی له‌سه‌ر قاپێك پێشكه‌ش كرابێت، هیچ ماوه‌ی بۆ ئامانج هه‌ڵێنجان و گه‌ڕاندا ناهێڵێته‌وه، كه به‌شێك له خوێنه‌ران وا ده‌ڵێن، له‌مه‌شدا زۆرجار له‌سه‌ر حه‌قن، و هه‌ندێك جاریش حه‌ق لایه‌نگیریان نابێت.
به بیروڕای ئێمه رۆشنی و نادیاریی له كاریكاتێردا به زۆرشتی تر به‌ستراوه‌ته‌وه، بۆ نمونه له كاریكاتێری گاڵته و قۆشمه‌دا ده‌بێت كاریكاتێر به شێوه‌یه‌كی گشتی رۆشن و تێگه‌یشتوو بێت له‌لای خه‌ڵكه‌وه، تا ببێته هۆی پێكه‌نین، چونكه ئه‌گه‌ر كاریكاتێره‌كه رۆشن نه‌بێت، ئه‌وا خوێنه‌ر پێناكه‌نێت، به‌مه‌ش كاریكاتێر ئامانجی خۆی به‌ده‌ست ناهێنێت، به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تدا له‌وانه‌یه نادیاریی و شاراوه‌یی ببنه هۆی پێكه‌نین، به گوێره‌ی ئه‌و پارادۆكسه‌ی كه هونه‌رمه‌نده‌كه هه‌ڵیبژاردووه، له‌وانه‌یه رێگا بۆ پێكه‌نین به‌هۆی پێشكه‌شكردنی شتێكی نا پێكه‌نیناوی بێت له‌سه‌ره‌تادا، هه‌ڵبه‌ته خوێنه‌ر تووشی هه‌ژان ده‌بێت له سه‌ره‌تادا كه ده‌بینێت ئه‌و كاریكاتێره پێكه‌نیناوی نیه، زۆرجاریش به‌دوای هۆیه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت، هه‌تا له دواییدا پارادۆكسه ناڕۆشنه‌کە ده‌بینێته‌وه، كه له‌سه‌ره‌تادا دیارنه‌بوو، ئه‌وكاتیش زۆر پێده‌كه‌نێت، هه‌روه‌ك چۆن كاریكاتێره‌كه رۆشن بێت، یان هه‌روه‌ك ئه‌وه وابێت كه هونه‌رمه‌نده‌كه تیرێكی ئاماژه‌پێكراوی له‌سه‌ر پارادۆكسه‌كه دانابێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و پارادۆكسه به كه‌ڵه‌كه‌یه‌ك پووشكه دانه‌پۆشرابێت، هه‌تا خوێنه‌ر چه‌ند كاتژمێرێك به‌دوایدا بگه‌رێت، كه زۆرجاریش خوێنه‌ر واناكات، ته‌نیا ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه به گره‌وكردن دابنێت، و بڕیاری گه‌ڕان و راڤه‌كردنی بێ كۆتایی بدات، چونكه كاریكاتێری گاڵته و قۆشمه واباوه كه بۆ مه‌به‌سته‌كانی كات به‌سه‌ربردن و خۆشخوانی بڵاوبكرێته‌وه، زۆرجاریش له‌و لاپه‌ڕانه‌دا بڵاده‌كرێته‌وه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه ته‌رخانكراون، بۆیه ئه‌و خوێنه‌ره‌ی كه به‌دوای كات به‌سه‌ربردندا ده‌گه‌ڕێت، خۆی ماندووناكات به گه‌ڕان به دوای پارادۆكسه‌كاندا، بۆیه رووی وه‌رده‌گێڕێته بابه‌ته‌كانی تر، بێ ئه‌وه‌ی خۆشی ده‌ست بكه‌وێت، به‌مه‌ش نقومبوون له شاراوه‌ییدا كاریكاتێری بێبه‌شكرد له گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ی.
بۆیه ده‌توانین بڵێین كه ده‌بێت كاریكاتێری قۆشمه رۆشن بێت به شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆی پێكه‌نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆشنی ئه‌و كرداره تێكبدات، ئه‌وا ده‌بێت كاریكاتێر به شێوه‌یه‌ك شاراوه بێت كه ببێته هۆی پێكه‌نین، به‌ڵام له كاریكاتێری پۆرترێتدا نه‌بوونی بیرۆكه تێیدا واده‌كات كه كرداری رۆشنی زۆر گرنگ نه‌بێت، چونكه شتێك نیه پێویست به رۆشنی بكات، ته‌نیا ئه‌گه‌ر كاریكاتێره‌كه هانا بۆ سیمبول زێده‌كردنه ئاماژه‌ییه‌كان ببات، هه‌روه‌ك له نمونه‌كانی هه‌رمێكه‌ی (دۆمیێ) و (شارل فیلیپۆن) و هونه‌رمه‌نده فه‌ره‌نساییه‌كانی دیكه‌دا، كه تێیاندا وێنای پاشای فه‌ره‌نسا (لویس فیلیپ)یان كردبوو، له حاڵه‌تی به‌كارهێنانی سیمبول و ئاماژه، ده‌بێت ره‌گه‌زی په‌یوه‌ند له نێوان ئاماژه و ئاماژه‌پێدراودا رۆشن بێت، كه خوێنه‌ر بتوانێت له مه‌به‌ستی ئاماژه‌كه‌دا بگات، له‌م حاڵه‌ته‌شدا كاریكاتێری پۆرترێت ده‌گۆڕێت بۆ كاریكاتێری سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی، به گوێره‌ی ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی كه به‌هۆی زێده‌كردنه ئاماژه‌ییه‌كاندا دروست ده‌بێت، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا چاكتر وایه به كاریكاتێری سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ژمار بكرێت.
هه‌روه‌ها له كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تیدا رۆشنی په‌یوه‌نده به پارادۆكسه‌وه، هه‌روه‌ك له كاریكاتێری گاڵته و قۆشمه‌دا، به‌ڵام له كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تیدا زۆرجار دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان رووداوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاركراو به‌كاردێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته یان ئه‌و رووداوه رۆشن بێت بۆ خوێنه‌ران، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كاریكاتێره‌كه باسی ئاڵووده‌بوون بكات، ده‌بێت هونه‌رمه‌ند ئه‌و توخم و ره‌گه‌زانه بخاته نێو كاریكاتێره‌كه‌وه كه ئاماژه بۆ ئه‌و دیارده‌یه ده‌كه‌ن، وه‌كو شوشه یان په‌رداخی مه‌ی، بۆ نمونه گوته‌یه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به مه‌ی خواردنه‌وه ده‌ڵێت: مه‌یخۆر له كاتی خواردنه‌وه‌دا به‌سێ قۆناغ تێپه‌ڕ ده‌بێت، له قۆناغی یه‌كه‌مدا وه‌كو بولبول ده‌چریكێنێت، و له قۆناغی دووه‌میشدا وه‌كو شێر راده‌په‌ڕێت، له قۆناغی سێیه‌میشدا به‌ده‌مدا ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر زه‌ویدا وه‌كو به‌راز، ئه‌گه‌ر كاریكاتێریستیش بیه‌وێت ئه‌م سێ قۆناغه وێنابكات، وێناكردنی ئه‌م سێ قۆناغه به‌س نیه، به‌بێ زیادكردنی ئه‌و ره‌گه‌زانه كه ماناكه رۆشن ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته خوێنه‌ر بزانێت بۆ ئه‌و مه‌یخۆره له بولبوله‌وه بووه شێر و بۆ وه‌كو به‌راز به‌ده‌مداكه‌وت، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر شوشه‌ی مه‌ی نه‌بینێت، یان هه‌ر ئاماژه‌یه‌كی دیكه بۆ مه‌ی خواردنه‌وه، بیرۆكه‌كه رۆشن نابێت، كه‌وابێت نازانێت رووداوه‌كه چیه.