Skip to Content

توندتر گرێدانی ئێستا بە هەزار و پێنج سەت ساڵی بەر لە ئێستا.. کەنعان مەدحەت

توندتر گرێدانی ئێستا بە هەزار و پێنج سەت ساڵی بەر لە ئێستا.. کەنعان مەدحەت

Closed
by ئازار 16, 2021 General, Poems

کێڵە بەر خاکەناز کەوتووەکانی گۆڕستانان
زگەخشێی رووەو مزگەوتیانە
بەسەر مەنبەر و
گومەز و
منارەدا هەڵدەکوتن
وشەی کفر و گوناح..
وەک دڕکی دارەگوڵەباخ
لە نوسراوە پیرۆزەکان دەقرتێنن و
لە زبڵ و دەمی ئاودەستیان دەکەن
کێڵ ،
بە بەرد و
ژین ، بە مەرگ !
دنیای هەنوکەش بەوەی تەخمینکرا و دەگۆڕن
مردووەکان ،
لە زیندوو نیگەرانتر
تەنانەت خودی سەلەفیەکان بە خۆشیان
ئەوانەی خۆیانیان
لەمانەی مە پێ جیا ناکرێتەوە .
کەوتوومەتە شک لە خۆم و
خوام و
کاریگەرییەکانی ئیمان ..
لە کۆژمارەی مزگەوت و کەلێسا
لە گۆڕینی کەشکوڵ
بە کارتی ئەلیکترۆنی موفتی و مەلا
لە بەرامبەری نانەڕەق و
ترخێنە و
کەشک ..
موچە و
سەیارەی درع !
ئەی بە سعودی و ئیماراتییە بەخێوکراوەکان
گەر یادی مردووەکان
حەزی سەردانیکردنیان قانداین
چۆنیان لێک جیا و
فرمێسک ڕێژی کامی خۆمانیان کەین !!؟؟؟

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish