قه‌یرانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له‌نێوان غیابی فكر و وه‌رگێڕانی پێچه‌وانه … عه‌باس جه‌میل جێماو
به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌ده‌ب فاكته‌ری پشێویه، جیاواز له چه‌مكه‌كانی تر سه‌رده‌كات به‌هه‌موو كون و قوژبنێكی ئه‌و فه‌زایه‌ی كه تێیدا ژیان ده‌كه‌ین، هاوكات وه‌كو فاكتێكی كێشه‌دار له‌پرسیار ناكه‌وێ، چ له‌سه‌ر ئاستی تیۆری بێت یان پڕاكتیك، به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێت و به‌به‌رده‌وامی له سرووشت و پنته شاراوه‌كانی خۆی ده‌كۆڵێته‌وه، واته هیچ ده‌قێك نییه پرسێك نه‌ورووژێنێت و موناقه‌شه‌ی گرێیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌كات.
لێره‌وه ده‌كرێ بڵێن ئه‌ده‌ب له‌واقیعدا دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌زمانی فانتازی و خه‌یاڵی، به‌واتای ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌زایه‌یه كه ئینسان بكه‌رێتی، سه‌رباری ئه‌وه‌ش وه‌زیفه‌یه‌كی ئه‌خلاقیه له ئاستی خۆیدا، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی ئه‌گه‌ر به‌پێی داتا و لۆژیكی ره‌خنه‌یی فلته‌ر نه‌كرێت، به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نابێت له‌رووی فكریه‌وه، متمانه بۆ خوێنه‌ر ناگه‌ڕێنێته‌وه.
“سارته‌ر له كتێبی (ئه‌ده‌ب چیه) ئاماژه به‌مانای نووسین ده‌كات، نووسین چیه، بۆ ده‌نووسین، بۆ كێ ده‌نووسین”(1)، پرسیار گه‌لێك ده‌وروژێنێت به‌ئاڕاسته‌ی ته‌ركیزكردنه سه‌ر رۆڵی خوێنه‌ر له‌سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی نووسین و هه‌روه‌ها دیاریكردنی هه‌ڵویستی نووسه‌ر له‌سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیدا، ئه‌و نووسه‌ره‌ی ئه‌گه‌ر ئیلتیزامی به پێكهاتهخوازیش نه‌بێ، لانیكه‌م ئیتلیزام به‌ویستی خوێنه‌ره‌وه بكات له‌ستایل دا.
لێره‌دا ده‌پرسین ئه‌ی ره‌خنه‌گر بۆ كێ ده‌نووسێت، ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیش له چ پنتێكدا ده‌توانێت وه‌زیفه‌ی خۆی به‌رجه‌سته بكات و جێی گرنگی بێت، له‌كاتێكدا ئه‌ركی سه‌ره‌كی ره‌خنه وردبوونه‌وه و شیته‌ڵكاری و راڤه‌كاریه له تێكست به‌گشتی، له‌چوارچێوه‌ی به‌راوردكردنی ستایل و پێكهاته و مانا و خه‌یاڵ..هتد، دواتر به‌هه‌ند وه‌رگرتنی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه‌كان وه‌ك په‌رژینێكی پته‌و بۆ كاره ئه‌ده‌بیه‌كه هه‌روه‌ها خوێنه‌ر..هتد.
كاتێكیش باس دێته‌سه‌ر خوێنه‌ر، به‌واتای خوێنه‌ری مولته‌زیم (ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی) كارێكته‌رێك كه ده‌ق ئه‌ناسێ و په‌ی به ((كاریگه‌ری، گزی، ئیقتیباس (راسته‌وخۆ یان زیهنی)، ده‌قاوێزان (تناص)..هتد)) ده‌بات، بۆیه ره‌خنه‌گر به میتۆد نووسه‌ر دادگایی ده‌كات و ده‌ق فه‌رامۆش ده‌كات، خوێنه‌ری دووه‌میش به دووركه‌وتنه‌وه له‌و تێكستانه هانده‌دات.
هاوكات له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر تێكسته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌ده‌بی مولته‌زیم و خاوه‌ن شوناس و ئه‌دره‌سی خۆی بێ، به‌هۆی ئاستی به‌لاغه و ئیستاتیكا و جیهانبینی و وێنه و ئیدیۆم.. هتد، نموونه‌ی ده‌قه‌كانی شاملۆ یان سوپێهری یان چیخۆف یان ماكسیم گۆرگی یان نه‌جیب مه‌حفوز یان گۆته..هتد، خوێنه‌ری هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر، خوێنه‌ری دووه‌م (كڕیار)، ئاڕاسته ده‌كات به‌خوێندنه‌وه‌ی تێكسته‌كه، پێی ده‌ڵێ بیخوێنه‌وه.
“سارته‌ر له پێناسه‌ی (ئه‌ده‌بی مولته‌زیم)دا ئاماژه به رۆڵی ئه‌ده‌ب ده‌كات له چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگه‌كان، وابێ ئه‌ده‌ب به‌رپرسیاره له ئازادی، هه‌روه‌ها له داگیركاری و پێشكه‌وتن و دواكه‌وتن.
فكری ئه‌دیبیش زاده‌ی كه‌ش و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌تی، وتهبێژێتی، تاكه چه‌كی ده‌ستی وته‌كه‌یه‌تی، بۆیه له‌سه‌رێتی به‌باشی ئامانجه‌كه‌ی دیاری بكات و به‌وردی رووی تێبكات، چونكه نووسه‌ر نێوه‌ندگیره و ئیلتیزامیشی نێوه‌ندگیرییه”(2).
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ره‌خنه‌ش، ئه‌كرێ به‌شێكی تری ئه‌م ته‌وه‌ره گرێبده‌ین به قه‌یرانی ئه‌ده‌به‌وه، به‌و مانایه‌ی نه‌بوونی ئه‌ده‌بی جددی، نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ق، كاتێكیش هه‌ر تێكستێك مه‌رجی سه‌ربه‌خۆیی تێدا نه‌بوو ده‌چێته قاڵبی ناپاكی ده‌قه‌وه، وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ كرد، كه‌وابێ نه‌بوونی باشتره.
ئارنۆڵد له‌پێناسه‌ی ره‌خنه‌دا، “پێی وایه ره‌خنه چالاكیه‌كی سه‌ربه‌خۆیی زیهنه له هه‌موو بابه‌تێكدا كه پێیدا شۆڕده‌بێته‌وه”(3).
ت.سی.ئه‌لیوت رائیدی قوتابخانه‌ی ره‌خنه‌ی نوێ له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م” ئه‌ركی ره‌خنه شیكردنه‌وه‌ی كاره ئهدهبیهكانه، چاككردنه‌وه‌و پیاچوونه‌وه‌یه به چێژ، ئامرازه‌كانی ره‌خنه‌گریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پشت به دوو ئه‌داتی سه‌ره‌كی ده‌به‌ستێت (شیكاری و به‌راوردكاری)”(4).
بۆیه ره‌خنه رێكار و بنه‌مای خۆی هه‌یه، گه‌ڕانێكه به‌دوای كۆدگهلێك كه له‌نێو تێكسته‌كاندا په‌رتبوونه، ئیدی له رووی چالاكی زیهنیه‌وه بێت یان ئیستاتیكای زمانه‌وانی یان ستایل یان خه‌یاڵ..هتد، هاوكات پیشه‌یه پێش ئه‌وه‌ی زانست بێت، ئه‌ركی دیراسه‌كردنی جیاكاری نێوان باش و خراپه، جوانی و ناشرینیهكانیش وه‌ك دوالیزمێك له‌یه‌ك كاتدا، به‌دوای ئاشكراكردنی داهێنانه‌وه‌یه، ره‌خنه‌گریش خاوه‌نی ئه‌زموونه لهپراكتیك كردنی تیۆر، نه‌ك بازاڕێك بۆ فرۆشتنه‌وه و دابه‌شكردنی كڵێشه‌ی نووسین، بۆیه ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ره‌خنه‌وه كڵێشه‌سازی ده‌كه‌ن، وه‌ك ناوێكی به‌تاڵ له رۆح و قوڵایی ده‌قدا ناتوانن مه‌له بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گرێك به‌مه‌به‌ستی به‌راوردكاری ده‌ست ببات بۆ هه‌ر ده‌قێك، نموونه‌ی ره‌خنه‌گرانی رۆژئاوا (لۆكاش، فۆكۆ، رۆڵان بارت، سارته‌ر)، هه‌روه‌ها له جیهانی عه‌ره‌بی نمونه‌ی.. (ئیحسان عه‌باس، عه‌لی جه‌عفه‌ر ئه‌لعه‌لاق، لویس عه‌وه‌ز..هتد)، هه‌روه‌ها له ده‌یان وڵاتی تر، ده‌بینین دنیایه‌ك گۆڕانكاری له‌بواره‌كه‌دا دێته ئاراوه، وه‌ك (فه‌رهه‌نگی، مه‌عریفی، فیكری، چینایه‌تی..هتد، كاتێكیش ئه‌ڕوانیته مه‌حفه‌له‌كانی رۆشنبیری كوردی له‌مباره‌یه‌وه، كه‌سێكت پێش چاو ناكه‌وێت وه‌ك پێویست قسه‌ی خۆی هه‌بێت، بۆیه ئه‌كرێ بڵێین، لاوازی هزریی و ئه‌و ئاماژه كرچانهی كهدهستبهرداری لایه‌نه فیكری و مهعریفییهكه نابێت، هۆكارن بۆ خاوبوونه‌وه‌ی خوێنه‌ر تا ئه‌و ئاسته‌ی شته‌كان ئاسایی ده‌بینرێت، نووسه‌ریش ببێته ناوێكی خاڵی له مه‌عریفه، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خوێنه‌وار رۆڵی خۆی ببینێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌ئێستایا ده‌بینین، كه چ مه‌هزه‌له‌یه‌ك له‌ناو فه‌زا ئه‌ده‌بیه‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌روه‌ها ئه‌و پاشا گه‌ردانییه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌گوزه‌رێ به‌تایبه‌تی فه‌یسبووك و ئه‌نیستا و تیكتۆك و هتد، كه وه‌ك ده‌ردێكی سه‌رده‌م یه‌خه‌ی به نه‌وه‌ی نوێ گرتووه، ته‌نانه‌ت زۆرێكیش له‌نه‌وه‌كانی هه‌فتاكان و هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانیش.
سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌مان بۆ روون ئه‌بێته‌وه كه نووسه‌ری كورد نه‌یتوانی وه‌ك پێویست سوود له تیۆره ئه‌ده‌بییه‌كان وه‌ربگرێ و له‌سه‌رده‌می خۆیدا په‌ی به تیۆره‌كان ببات و سه‌رده‌میانه كار له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه بكات، به ئێستاشه‌وه، بۆیه ئه‌كرێ بڵێین هه‌ر به پێناسه‌ی رابووردوو مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ك چه‌مكه‌كانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كردووه، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه فریای ئه‌ده‌بی بهراوردكاریش بكه‌وێت، كه له‌ئێستاشدا وه‌ك پێویست كار به‌چه‌مكی (ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری) ناكرێ به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه مۆدێكی به‌سه‌رچووه، ئه‌وانه‌شی كه هه‌ن و ئه‌یانه‌وێ قسه‌یان هه‌بێت، دیسانه‌وه په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕناكه‌ن و به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت بێده‌نگن یان بێده‌نگ كراون.
بۆیه به‌مه‌به‌ستی پێدانی زیاتر له وه‌ڵامێك به قه‌یرانی ره‌خنه‌یی، ده‌توانین په‌نجه له‌سه‌ر چه‌ند ده‌ربڕینێك یان تێرمێكی تر دابنێین، وه‌ك هۆكارگه‌لێك بۆ قه‌یرانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، كه ره‌هه‌ندی جۆراوجۆری هه‌یه، تیایدا زۆرێك پێیان وایه قه‌یرانی عه‌قڵی تاكه، چونكه ئه‌ده‌ب له‌سه‌ر بنه‌مای تاكگه‌رایی هه‌نگاو ده‌نێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر پێیان وایه په‌روه‌رده‌كردنی تاك له‌سه‌ر بنه‌مای گواستنه‌وه‌و له‌به‌ركردن گۆش كراون، به‌تایبه‌تی له‌ناو سیستمی په‌روه‌رده و خوێندن، به‌خوێندنی باڵاشه‌وه، هه‌روه‌ها بێده‌نگی نووسه‌ران و ئه‌دیبیان له‌م رووه‌وه.
بۆیه لێره‌دا بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه، كه پێویسته گرنگی به سیستم و ره‌هه‌ندی سێگۆشه‌یی بدرێت، كه‌بتوانن رۆڵی به‌رچاوی تێدا بگێڕن، بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هه‌ستی خوێنه‌ر له‌رووی زیهنیه‌وه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نهێنییانه‌ی كه به چاوی ئاسایی و به‌بێ وشیاری نابینرێن، ئه‌ویش گرنگیدان به داهێنه‌ر و ره‌خنه‌گر و ده‌زگا رۆشبیریهكانی تایبه‌تمه‌ند، نموونه‌ی پرۆژه رۆشنبیرییه‌كانی دونیای عه‌ره‌بی، وه‌ك (ناوه‌ندی ئهنمای نه‌ته‌وه‌یی)(5)، كه هه‌ریه‌ك له‌كاره‌كته‌ره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌عریفه‌ی (فكری، فه‌لسه‌فی، ئه‌ده‌بی..هتد)، راستگۆییانه ده‌وری خۆیان ده‌بینن، بۆ پێشخستنی چه‌مكی رۆشنبیری، كه له پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان خۆی ده‌بینیته‌وه، نمونه‌ی كتێبه‌كانی میشێل فۆكۆ و فۆكۆیاما..هتد، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌تتر وه‌رگێڕانی پێچه‌وانه.
پڕوسه‌ی وه‌رگێڕانی پێچه‌وانه‌ش له‌بارترین ده‌رفه‌ته بۆ گه‌ڕانه‌وه و پێداچوونه‌وه به ئه‌ده‌بی جدی و مولته‌زیم، نمونه‌ی تێكسته‌كانی (خانی و مه‌وله‌وی و شێخ ره‌زا و نالی و بێكه‌س..هتد)، كه خاوه‌نی ئه‌ده‌بی لوتكهبوون له‌سه‌رده‌می خۆیان، خاوه‌ن توانای زیاتر لهبهلاغه دروستكردن، توانای زیاتر له وێنه، زیاتر له ئیستاتیكایه‌كی تر، جیهانبینی..تاد.
چونكه وه‌رگێڕانی پێچه‌وانه گرنگی ده‌دات به ده‌رگاكردنه‌وه له‌سه‌ر خۆمان و ده‌ربازبوون له‌و گۆشه‌گیرییه‌ی كه رۆشنبیری كوردی قه‌تیس كردووه له گۆشه‌یه‌كی جوگرافی، هه‌روه‌ها هه‌ڵماڵین و ئاشكراكردنی ئه‌و هه‌موو ئیقتیباس و گزیانهی كه له ئه‌نجامی نه‌ناسینی ده‌قه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه (خه‌ڵكی بیانی، زمانه‌كانی تر)، چونكه ئه‌گه‌ر به‌زمانی خۆیان شته‌كانی ئێمه نه‌خوێننه‌وه، له هیچی ئێمه ناگه‌ن و نازانن چ كاره‌ساتێكی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری روویداوه.
بۆیه ده‌رگای گفتوگۆ واڵاده‌كات و نووسه‌ر و ئه‌دیبان ناچار ده‌كات ههڵگژێن به‌كاری جدی و تا ئاستێكیش بره‌و به ره‌خنه دهدرێرێت، تاكو ئه‌و چه‌مكه له‌و قه‌یرانه ده‌رباز بكرێت و له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت (ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی).
به‌ده‌ر له‌مانه ده‌مه‌وێت هه‌ندێك له‌سه‌ر دووره‌په‌رێزی خوێنه‌ر له كایه‌ی فكر بوه‌ستم، سه‌ره‌كیترین گرفت كه وه‌ك دیارده‌یه‌ك یه‌خه‌ی به‌خوێنه‌ری كورد گرتووه، ئه‌وه‌یه كه فكر ناخوێننه‌وه، بۆیه كاتێ باس له قه‌یرانی عه‌قڵی تاك ده‌كه‌ین، كه نه‌وه به‌دوای نه‌وه‌ی به‌لای خۆیدا راپێچ كردووه، ده‌كرێ به‌شێكی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ بێ باكی نووسه‌ران، كه بۆ سوێندیش نه‌یانتوانیوه خوێنه‌ر ئاڕاسته‌ی ئه‌م كایه‌یه بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت سیستمی سیاسی و ئایدۆلۆژیای ئاینی (مه‌زهه‌بگه‌رایی)، به‌واتای كاتێ ئاین ورد ده‌كرێته‌وه‌و دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر ره‌وت و مه‌زهه‌بی جۆراوجۆر، ئیدی له‌بازنه‌ی ئایدۆلۆژیادا قاڵب ده‌گرێت.. نمونه‌ی (پڕۆتستانت و كاسۆلیك یان شیعه و سونه..هتد).
سیستمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به درێژایی سه‌د ساڵی رابووردوو به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردیشه‌وه، وه‌ك پێویست نه‌هاتوونه‌ته پیری رۆشنبیرانه‌وه، بگره رێگریش بوونه له‌هه‌مبه‌ر بره‌ودان به چه‌مكی فكری و ئه‌ده‌بی، هه‌روه‌ها ئایدیۆلۆژیای مه‌زهه‌بی، كه له‌رێی زۆرێك له واعیز و پیاوهكانیهوه، به‌بیانووی دووركه‌وتنه‌وه له گوناح و په‌یوه‌سبوونی دڵه‌كان به رێڕه‌وی خودا په‌رستی، كه‌ناكرێت جگه له تێكست و بابه‌ته ئاینیه‌كان هیچی تر بخوێنرێته‌وه، به‌تایبه‌ت بابه‌ته فكری و فه‌لسه‌فیه‌كان، ئه‌مه‌ش ره‌هه‌ندێكی مێژوویی هه‌یه، كهدهگهرێتهوه بۆ “سه‌رده‌می سه‌ره‌تاكانی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی عه‌باسییه‌كان، ململانێی نێوان ئه‌هلی حه‌دیس و موعته‌زیله”(6)، له‌كاتێكدا رۆشنبیری عه‌ره‌ب توانی ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنێت و سود له‌و چه‌مكه فیكریانه ببینێت و ئیشی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام كورد به ئێستاشه‌وه له‌ناو ئه‌و زه‌لكاوی جههلهدا گینگڵ ده‌دات.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه خوێنه‌ری كورد بۆچی فیكر ناخوێنێته‌وه، له وتارێكمدا ئاماژه‌م بهچاوپێكهوتنێكی دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار كردووه” كه له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابووردوو ده‌چێته روسیا (یه‌كێتی سۆڤێت) له‌وێ یه‌كێك له بیرمه‌نده ئه‌ده‌بیه‌كان پرسیارێكی ئاڕاسته ده‌كات و ئه‌ڵێ ئێوه فكرتان ناوێ، سهنعهتتان ناوێ، ناتانه‌وێ بخوێننه‌وه، خێره هه‌مووتان شاعیرن، له‌كاتێكدا به‌زمانی خۆتان ئه‌خوێننه‌وه، بۆ چی ناتانه‌وێت به‌رووی جیهاندا بكرێنه‌وه..!؟”(7).
عه‌باس جه‌میل جێماو
————————————–
سه‌رچاوه‌كان:
- (1) جان بول سارتر، مالادب،ترجمه وتقدیم و تعلیق د.محمد غنیمی هلال
- (2) سارتر، جان بول، الادب الملتزم، ترجمه جورج گرابیشی، منشورات دار الاداب ، بیروت ، گ2 ، 1967 ، ص: 44- 45 )سحر عبد القادر(.
- (3) النقد الموچوعی، سمیر سرحان، ص 22.
- (4) النقد الموچوعی، سمیر سرحان، ص 10.
- (5) میشیل فوكو، الكلمات والاشیاو، مركز الانما‌و القومی، مشروع مگاع الصفدی للینابیع، فریق الترجمه مگاع صفدی.. د. سالم یفوت.. د. بدرالدین عرودكی.. جورج ابی صالح.. كمال اصگفان.. 1989- 1990
- (6) عبدالوهاب حمید رشید، (المعتزله: الصراعات الفكریه فی العصر الاسلامی- الحصیله والنتائج)، الحوار المتمدن.
- (7) وه‌رگێڕانی پێچه‌وانه.. جه‌نگێك له‌گه‌ڵ رۆشنبیری ساخته‌كار، وتار، رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی رێگای كوردستان.