
زینده به‌چاڵكردنی دوو پڕۆژه ده‌ستووری ئاماده‌كراو بۆ هه‌رێمی كوردستان!.. د. نووری تاڵه‌بانی
له مانگی ئه‌یلوولی 1991 ده‌زگاكانی حكومه‌تی به‌عس له “ناوچه‌ی حوكمی زاتی” كشانه‌وه، حوكمڕانیكردنی ئه‌و ناوچانه كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی “به‌ره‌ی كوردستانی” كه ده‌سه‌ڵاتی قانووندانانی له‌ناوچه‌یه به‌خۆی دابوو جگه له ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌راندن، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی پرنسیپێه سه‌ره‌كیه‌كانی قانوونی ده‌ستووری یه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی حوكمرانیكردن و قانووندانی نابێت به‌ده‌ست هه‌مان لاینه‌وه بێت. ئه‌و سیسته‌مه له‌سه‌رده‌می حوكمی به‌عس كاری پێ ده‌كرا، “ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش” ده‌سه‌ڵاتی حوكمرانیكردن وقانووندانانی به‌خۆی دابوو. ئه‌و بارودۆخه‌ی له كوردستان هه‌بوو ده‌بوو له‌ڕووی قانوونییه‌وه چاره‌سه‌ربكرێت. پێشنیازێكم خسته به‌رچاو چه‌ند به‌رپرسێك به‌وه‌ی قانوونی حوكمی زاتی كاری پێ بكرێت تا قانوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانیه‌وه په‌سند ده‌كرێت. ئه‌و پێشوونیازه بۆ ئه‌و ده‌مه‌ی كوردستان گونجاوبوو. “ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌راندن”یش له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه سه‌رۆك و ئه‌ندامه‌كانی دیاری بكرێن له‌كه‌سانی تێكنۆكرات و ڕابوردووپاك. قبووڵكردنی ئه‌و پێشنیازه ده‌بووه هۆی ئه‌وه كاروباری وڵات به‌پێی قانوون به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها ڕاده‌ێك بۆ ده‌ستێوه‌ردانی حیزبه‌كان له كاروباری حكومه‌تیدا دابنرێت. ئه‌و حیزبانه تازه له‌شاخه‌وه هاتبوونه ناو شاره‌كان، ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا بوون به‌عه‌قڵییه‌تی شاخ به‌ڕێوه‌یان ده‌بردن. ئه‌م پێشنیازه‌م بۆ یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی كوردستان ڕوونكرده‌وه، ئه‌ویش پێی باش بوو و له‌كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌ی پێشنیازه‌كه‌ی خستبووه به‌رچاو، به‌ڵام په‌سند نه‌كرابوو. حوكمڕانیكردنی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانیه‌وه بووه هۆی ئه‌وه پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ودامه‌زراندنی حكومه‌تیش، ئه‌و حیزبانه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆیان به‌رده‌وام بوون له‌ده‌ست خستنه ناو كاروباری حكومه‌ت. له‌و هه‌لومه‌رجه نائاساییه‌دا پڕۆژه‌ی ده‌ستوورێكم بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كرد به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی په‌سند بكرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه و ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده نامۆیه، چونكه بنبڕكردنی كارێكی مه‌حاڵ بوو.
ده‌ستوور شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری حكومه‌تی و ئه‌ركی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی دیاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ ماف وئه‌ركه‌كانی هاوڵاتیان. پڕۆژه‌كه له‌مانگی حوزه‌یرانی 1992دا ئاماده‌م كرد، پێش ڕاگه‌یاندنی سیسته‌می فیدڕاڵی، چونكه فیدڕاڵی دروشمی به‌شی زۆری ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه بوو كه به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی ئایاری 1992دا ده‌كرد، په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێراو له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری 1992 سیسته‌می فیدڕاڵی ڕاگه‌یاند. پڕۆژه‌كه له چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین چاپكراو دابه‌شكرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له قانوونناسانی كوردستان، تا ڕاوسه‌رنجی خۆیان ده‌ربڕن و ده‌وڵه‌مه‌ندتری بكه‌ن. له‌مانگی ته‌مموزی 1992 به بڕیاری په‌رله‌مان ده‌سته‌یه‌كی قانوونی دروستكرا، ئه‌ندامه‌كانی خوالێخۆشبوو كاك ره‌شید عه‌بدولقادر و به‌نده‌و دكتۆر عه‌بدولره‌حمان ره‌حیم بووین، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و ده‌سته قانوونیه ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی قانوون بوو بۆ په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی ڕاوێژكاری قانوونی بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان. ئه‌و پڕۆژه‌یه به شێوه چاككراوه‌كه‌ی خستمه به‌رده‌م ئه‌و ده‌سته قانوونییه، ئه‌ویش به‌هاوكاری چه‌ند قانوونناسێكی تر جارێكی تر پێیداچووه‌وه‌و به‌نووسراوێكی فه‌رمی ناردی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌كی. له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌ی كوردستان پێیدا تێده‌په‌ری، پڕۆژه‌كه نه‌خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مان وته‌ماشانه‌كرا، هه‌رچه‌نده 33 په‌رله‌مانتار له‌هه‌ردوو فراكسیۆنه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی داوایان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد پڕۆژه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت په‌سند بكرێت.
خه‌ڵكێكی زۆر له‌ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان داوای په‌سندكردنی ده‌ستووریان ده‌كرد، به‌ڵام شه‌ڕی ناوخۆیی كه له‌نێو ساڵانی 1994 تا 1998 درێژه‌ی كێشا بووه هۆی ئه‌وه پڕۆژه‌ی ده‌ستووری ساڵی 1992 له‌بیر بكرێت. به‌و جۆره یه‌كه‌مین پڕۆژه‌ی ده‌ستوور كه له‌سه‌ر بنه‌مای فیدڕاڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشنیازكرابوو، زینده‌به‌چاڵ كرا. به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پڕۆژه‌كه كاری له‌سه‌رده‌كرا. بۆ نموونه، له كۆنفرانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی كه له زانكۆی (پرنستن)ی ئه‌مریكی له ئه‌یلوولی 2004دا به‌سترابوو بابه‌تێكم ده‌رباره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه پێشكه‌شكردو گفتوگۆی له‌سه‌ركراو چه‌ندین پسپۆڕی ئه‌مریكایی پێشنیازی چاكیان پێشكه‌شكرد بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی، به‌ڵام به‌شی زۆری ئه‌و عێراقیانه‌ی سه‌ر به لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بوون، ناره‌حه‌تبوون له‌پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كه. له‌بریتانیا پڕۆژه‌كه كرایه ئینگلیزی ودابه‌شكرا به‌سه‌ر چه‌ند ناوه‌ند و زانكۆێكدا، چه‌ند بابه‌تێك له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر سایته‌كان بڵاوكرانه‌وه.
له‌نیسانی 2002دا سه‌ردانی كوردستان‌م كرد بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به ئه‌نفال. پێش به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه دیداری جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانیم كرد، له‌و دیداره‌دا ئاگاداری كردم دوو پڕۆژه ده‌ستووریان بۆ عێراق وكوردستان ئاماده‌كردووه، كۆپیێك له‌و پڕۆژه ده‌ستووره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كرابوو پێیدام، گوتی له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆژه‌كه‌ی ساڵی 1992 دارێژراوه، داوای لێكردم هه‌ر تێبینییه‌كم له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه هه‌بێت به نووسراو بۆی بنێرم. له‌و ماوه‌ی له كوردستان بووم تێبینیه‌كانم به نووسراوی بۆنارد، له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌كدا تێیدا ئاماده‌یی خۆم پیشاندابوو بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و لیژنه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه. له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2002 ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه بڵاوكرانه‌وه، خۆم به پڕۆژه ده‌ستووری عێراق مه‌شغووڵ نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ كوردستان ئاماده‌كرابوو كه‌موكوڕی تێدابوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پڕۆژه‌كه به‌زمانی عه‌ره‌بی دارێژرابوون، تێبینیه‌كانم له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌فته‌نامه‌ی (الاتحاد) له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌یلوولی 2002 بڵاوكرایه‌وه. ئه‌و پڕۆژه‌یه له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درا وه‌ك ده‌ستوور هه‌تا وه‌ك ده‌ستوورێكی كاتی، هه‌ر به “پڕۆژه‌یی”مایه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ڕووی قانوونییه‌وه كارێكی سه‌یربوو، چونكه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان ده‌بێت بریاری له‌سه‌ربدرێت وه‌ك قانوون یان بریار، بۆیه ئه‌و پڕۆژه‌یه هیچ سیفه‌تێكی قانوونی وه‌رنه‌گرت. له‌و ماوه‌ی له هه‌ولێر بووم په‌یامنێری گۆڤاری (گوڵان) چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كردم وپرسیاری پڕۆژه‌ی ده‌ستووری ساڵی 92 ی لێكردم، له‌وه‌ڵامدا گوتم”په‌رله‌مانی كوردستان سیسته‌می فیدڕاڵی په‌سندكردووه، ده‌بوو ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش ئه‌و بریاره ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌سند بكات، چونكه ناتوانین ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ن به‌شێوه‌ێكی قانوونی به‌رێوه‌یانبه‌رن ئه‌گه‌ر ده‌ستوور نه‌بێت، ده‌ستوور وه‌ك ده‌گوترێ باوكی قانوونه‌كانه، هه‌موو قانوونێك ده‌بێت به‌پێی ده‌ستوور بێت” (گوڵان، ژماره‌ی 378، 18ی نیسانی 2002). پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه، پرسیار له سكرتێری په‌رله‌مان كرابوو كه ئێستا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستووره ده‌رباره‌ی بۆچوونه‌كانم، ئایا پێویسته هه‌رێمی كوردستان ده‌ستووری هه‌بێت؟ وه‌ڵامی ئه‌وه‌بوو پێویست به ده‌ستوور نییه، چونكه چه‌ندین قانوونی ده‌ستووریمان هه‌یه!
له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2003 پڕۆژه‌ێكی سێهه‌م ئاماده‌كرا، كه له‌ڕاستیدا هه‌مان پڕۆژه‌ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2002 بوو، به‌ڵام به چاككراوی. ئه‌و پڕۆژه تازه‌یه به‌هاوكاری لیژنه‌ی قانوونی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌نده‌و كاك فورسه‌ت ئه‌حمه‌د ئاماده‌كرا، به‌داخه‌وه ئه‌ویش پاشتر وه‌ك پڕۆژه‌ی ساڵی 1992 زینده به‌چاَڵ كرا! پاساوی زینده‌به‌چاڵ كردنی زۆر سه‌یربوو، كورد ده‌ڵێت “عوزر له قه‌باحه‌ت خه‌راپتربوو”! به‌بۆچوونی به‌شێك له‌وانه‌ی ئاماده‌یانكردووه ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه وه‌ك “پڕۆژه” په‌سندكراوه، هه‌روه‌ها له كۆیه كۆنفرانسێك به‌ستراوه به‌به‌شداری كردنی زیاتر له 20 حیزبی كوردستانی وده‌نگیان بۆداوه وه‌ك “پڕۆژه”. به‌ڵام له‌ڕووی قانوونییه‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه سیفه‌تێكی قانوونی وه‌رنه‌گرت، هه‌ر وه‌ك هه‌موو پڕۆژه‌ێكی تر كه بڕیاری له‌سه‌رنه‌درابێت ته‌ماشا ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان نیازی په‌سندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌ی هه‌بوایا ده‌بوایا ده‌نگی له‌سه‌ربدات لانی كه‌م وه‌ك ده‌ستوورێكی كاتی. پڕۆسه‌كه له‌ڕووی قانوونیه‌وه هه‌مووی هه‌ڵه‌بوو. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سیفه‌تی قانوونی به‌و”پڕۆژه‌یه”درابێت بۆچی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان له‌ئاماده‌كردنی كردبوو به‌شداریان له پێداچوونه‌وه‌ی كرد له‌و لیژنه‌ی له‌هاوینی 2003 دامه‌زرا بۆ ده‌ستكاریكردنی؟ قانوونناس ئه‌گه‌ر به‌گومان بێت له‌كارێك یان له‌شێوه‌ی كاركردنی لیژنه‌یه‌ك پێویسته بێ ده‌نگ نه‌بێت. هه‌موو ئه‌ندامانی لیژنه‌ی قانوونی په‌رله‌مان كه سه‌رۆكه‌كه‌ی خوالێخۆشبوو كاك سه‌عید یه‌عقووبی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی لیژنه‌كه، به‌تایبه‌تی كاكه ڕه‌ش نه‌قشبه‌ندی و كاك نیعمه‌ت محه‌مه‌د و چه‌ندین ئه‌ندامی تر چالاكانه به‌شداریان له كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كرد، ته‌نیا كاك فورسه‌ت ئه‌حمه‌د نه‌بێت كه به‌بیانووی جیاواز هه‌وڵی ده‌دا كاره‌كانی لیژنه‌كه سه‌رنه‌گرێت.
له‌كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی 2005دا، پێش ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری عێراق، (59) په‌رله‌مانتار له‌هه‌موو گرووپه‌كان داوایان كرد پڕۆژه‌ی ده‌ستووری ساڵی 2003 به‌و شێوه‌ی ئاماده‌مان كردبوو بكرێته بنه‌ما بۆ داڕشتنی پڕۆژه‌ێكی نوێ بۆ ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان. ئه‌و داواكاریه نه‌خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مان تا ده‌ستووری عێراق په‌سندكرا. كاتێكیش خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێشنیازی كرد پڕۆژه‌كه‌ی 2002ی، واتا پڕۆژه كۆنه‌كه بكرێته بنه‌مای كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌ی بریاری دامه‌زراندنی درا. بۆ مێژوو پێویسته هه‌ندێ ڕووداو هه‌ن بخرێنه به‌رچاو ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی دیسه‌مبه‌ری 2003.
له ئه‌یلوولی 2003 یاداشتنامه‌یه‌كم پێشكه‌ش به سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی كرد، تێیدا داوای: (1) یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌كه (2) دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك (3) چاوگێڕانه‌وه به پڕۆژه‌ی ده‌ستووری نۆڤه‌مبه‌ری 2002 بۆئه‌وه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له عێراقدا ڕوویاندابوو به هۆی ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه، تا سه‌قفی داواكاریه‌كانی كورد زیاتر بكه‌ین، كه له‌پڕۆژه ده‌ستووری نۆڤه‌مبه‌ری 2002 به‌وجۆره نه‌بوو چونكه له‌سه‌رده‌می حوكمی به‌عسدا ئاماده‌كرابوو، هه‌روه‌ها كه‌موكورتی تێدابوو. هه‌روه‌ها پێشنیازكرابوو ئه‌و پڕۆژه‌یه پاش چاككردنی په‌سندبكرێت پێش په‌سندكردنی ده‌ستووری عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی گه‌لی كورستان به ڕوونی له ده‌ستووری كوردستاندا دابرێژرێن. سه‌رۆكی ئه‌ونجومه‌نی وه‌زیران له‌وه‌دا هاوكاری كردین، هه‌موو ئه‌ندامانی لیژنه‌ی قانوونی په‌رله‌مان و كاك فورسه‌ت ئه‌حمه‌دو به‌نده بانگكراین بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌بوان هه‌موو هاوڕابووین له‌سه‌ر پێویستی ده‌ستكاریكردنی پڕۆژه‌ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2002 تا بگونجێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی تازه‌ی عێراق، هه‌روه‌ها بڕیاردرا ڕۆژی پاشتر له په‌رله‌مان لیژنه‌كه كۆببێته‌وه. له ڕۆژی دیاریكراودا به‌ئاماده‌بوونی به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، كۆبوونه‌وه سازكرا، له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا به‌تێكڕای ده‌نگی ئاماده‌بوان بڕیاری ده‌ستكاری كردنی چه‌ند مادده‌یه‌ك درا. بۆ نموونه، مافی دیاریكردنی پاشه‌ڕۆژی گه‌لی كوردستان به‌ڕوونی له پڕۆژه‌كه‌دا چه‌سپێندرا، ناوی (ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانی) كرا به”په‌رله‌مانی كوردستان”، له‌گه‌ڵ ده‌ستكاریكردنی چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه. كاك فرسه‌ت ئه‌حمه‌د له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌نه‌بوو، پاش هاتنی ئه‌و ده‌ستكاریانه‌ی بڕیاریان له‌سه‌ردرابوو بۆمان ڕوونكرده‌وه. له‌وه ده‌چوو ناره‌حه‌ت بێت له‌و ده‌ستكاریانه، داوای لێ كردم به‌نووسراوی دیراسه‌یه‌ك به‌و ده‌ستكاریانه‌ی پیِشنیازیان ده‌كه‌م ئاماده بكه‌م. پرسیارم لێی كرد بۆچی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و داواكارییه‌ی نه‌خسته به‌رچاو، ئێستا هه‌موومان پێكه‌وه خه‌ریكین مادده به مادده به پڕۆژه‌كه‌دا ده‌چینه‌وه، ئه‌و مادده‌ی پێویست به‌ده‌ستكاریكردن بكات له‌پاش بیروراگۆرینه‌وه‌و به تێكڕای ده‌نگی ئاماده‌بووان، ده‌ستكاری ده‌كرێت. ئاماده‌كردنی ئه‌و دیراسه‌یه كاتی ده‌وێ، كه ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنمان له ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێمان سپێررابوو، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌ی. بۆ نه‌هێشتنی بیانگه‌كه‌ی ناچاربووم له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئه‌و دیراسه ئاماده‌بكه‌م به‌چاپكراوی بۆ لیژنه‌كه‌م نارد، له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌كدا پێشنیازكرابوو پاش هه‌فته‌یه‌كی تر لیژنه‌كه كۆبێته‌وه. له ڕۆژی دیاری كراودا چوومه‌وه بۆ په‌رله‌مان، ئه‌مجاره كاك فورسه‌ت بیانوێكی تری هه‌بوو، گوتی ناتوانین له‌سه‌ر كاره‌كانمان به‌رده‌وام بین، چونكه ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رنه‌گیراوه! جارێكی دی پێم گووته‌وه بۆ له‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا ئه‌و ئیعترازه‌ی نه‌خسته ڕوو؟ ئه‌و به‌یته شیعره‌ی شێخ ڕه‌زام بۆ هات كه به شوكری فه‌زلی ده‌ڵێت: “من ده‌زانم كێ له‌خشته‌ی بردویی ئه‌مما چ سوود…”.
په‌رله‌مان له‌و كاته‌دا له‌پشوودا بوو، د. ڕۆژ شاوه‌یس سه‌رۆكی په‌رله‌مان و د. كه‌مال فواد جێگره‌كه‌ی هه‌ردووكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون، 35 ڕۆژ چاوه‌ڕێی گه‌رانه‌وه‌ی یه‌كێ له‌و دوو به‌رپرسه‌ی په‌رله‌مانمان كرد، پێم گووتن ئایا ده‌بێت كاروباری دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌ك په‌رله‌مان له‌به‌ر سه‌فه‌ری سه‌رۆكه‌كه‌ی و جێگره‌كه‌ی هه‌مووی ڕابوستێ؟ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی دكتۆر ڕۆژ، ئاگاداركرام ده‌یه‌وێ چاوی پێم بكه‌وێت، زۆر خۆشحاڵ بوو به‌و كاره‌ی ده‌ستمان پێكردبوو، داوای لێ كردم به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری تا ته‌واوی ده‌كه‌ین. هه‌رچه‌نده ئه‌و ماوه زۆره‌مان له‌ده‌ست چووبوو، به‌ڵام له‌ماوه‌ێكی كه‌مدا ئه‌و به‌شه‌ی له پڕۆژه‌كه‌دا ته‌ماشانه‌كرابوو پێیداچووینه‌وه وكاره‌كانمان ته‌واوكرد. له‌مانگی دیسه‌مبه‌ری 2003 به چاپكراوی پڕۆژه‌كه‌م دایه لیژنه‌ی قانوونی و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار. ئه‌و پڕۆژه‌یه له كۆتایی حوزه‌یرانی 2005 دا، 59 په‌رله‌مانتار داوایان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد گوفتوگۆی له‌سه‌ربكرێت، به‌ئومێدی په‌سندكردنی، به‌ڵام پێش په‌سندكردنی ده‌ستووری عێراق. هۆی په‌له‌كردنمان له په‌سندكردنی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان پێش په‌سندكردنی ده‌ستووری عێراق ئه‌وه‌بوو ده‌ستووری كوردستان بكرێته بنه‌ما بۆ داواكاریه‌كانمان و هه‌وڵبدرێت له ده‌ستووری عێراقدا بیانچه‌سپێنین. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام نه‌درا، له‌پاش په‌سندكردنی ده‌ستووری عێراق به‌ستراینه‌وه به‌و مادده حه‌سریانه‌ی له‌و ده‌ستووره‌دا هاتبوون، چونكه ناكرێت مادده‌یه‌ك له ده‌ستووری هه‌رێم به‌پێَچه‌وانه‌ی ئه‌و مادده حه‌سریانه بێت.
پڕۆژه‌ی ساڵی 1992 و پڕۆژه‌ی دیسه‌مبه‌ری 2003 هه‌ردووكیان له‌به‌ر هۆكاری جیاواز زینده به‌چاڵ كران، “هۆكاری” زینده‌به‌چاڵ كردنی پڕۆژه‌ی دووه‌م زاتی بوو، په‌یوه‌ندی به‌بارودۆخی كوردستانه‌وه نه‌بوو. هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی ئه‌و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌وه هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانیان له نامیلكه‌ێكدا له‌لایه‌ن ده‌زگای (ره‌نج) له‌ساڵی 2005 بڵاوی كرده‌وه. ئه‌و نامیلكه‌یه‌م دابه‌شكرد به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌و داواكاریه‌ی ئه‌و 59 په‌رله‌مانتاره كه پێشكه‌شیان به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردبوو.
له هه‌ردوو پڕۆژه ده‌ستووری 1992 و دیسه‌مبه‌ری 2003 دا ڕه‌چاوی ئه‌و ڕاستییه كراوه له‌سیستمی فیدڕاڵی‌دا هه‌ندێك ده‌سه‌ڵات تایبه‌تن به حكومه‌تی ناوه‌ند، له‌پاڵ چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێمه‌كان. له پڕۆژه‌ی ده‌ستووری نۆڤه‌مبه‌ری 2002 دا چه‌ند مادده‌یه‌ك بوونه مایه‌ی كێشه دروستكردن بۆ كورد، بۆ نموونه كه‌ركوك له‌و پڕۆژه‌یه كرابووه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، كه ناحه‌زانی كوردی به‌جارێك هاركردبوو. بڕواناكه‌م له كوردستان كه‌سێك هه‌بێت له‌من پێی خۆشتربێت كه‌ركوك بكرێته پایته‌ختی هه‌رێم، به‌ڵام له پڕۆژه‌كه‌ی ده‌ستووری ساڵی 92 دا پێشنیازكرابوو هه‌ولێر پایته‌خت بێت، چونكه تا كه‌ركوك نه‌خرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ناكرێت به پایته‌خت، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز! ناحه‌زانی كورد پڕۆپاگه‌نده‌ێكی زۆریان بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیازه، هه‌موویان له‌دژ كورد بوون، كوردیش له‌و پێشنیازه هیچ ئیستفاده‌یه‌كی نه‌كرد.
ئه‌و لیژنه‌ی خه‌ریكی پێداچوونه‌وه بوو به‌و پڕۆژه ده‌ستووره‌ی له ئه‌یلوولی ساڵی 2006 بڵاوكرایه‌وه، له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا یه‌كجارێك كۆ نه‌بووه‌وه بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی چه‌ندین ڕێكخراوی سیاسی و مه‌ده‌نی و كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا بۆیان ناردبوو. له‌وباوه‌ڕه‌دام چاكتره ئه‌و لیژنه‌یه ڕێگا چۆڵ بكات بۆ لیژنه‌یه‌كی تر، تا به وردی ته‌ماشای هه‌موو ئه‌و پێشنیازانه بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیازانه‌ی لایه‌نێكی بیانی ئاماده‌ی كردووه بۆ چاككردنی پڕۆژكه. به‌م شێوه‌یه ده‌توانین پڕۆژه‌ێكی گونجاوتر بۆ ئه‌مڕۆ و پاشه‌ڕۆژی كوردستان ئاماده‌بكه‌ین، پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ر بدرێت له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه. ده‌ستوور هه‌ر بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان نانووسرێت، به‌ڵكو بۆ نه‌وه‌كانی پاش ئێمه‌یه. هه‌ندێ خاڵی سه‌ره‌كی هه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌توانین به‌و شێوه‌ی ده‌مانه‌وێت دایانبرێژین، وه‌ك دیاریكردنی سنووری هه‌رێمی كوردستان، چاكتره باس نه‌كرێت، چونكه ده‌ستنیشانكردنی له ده‌ستووری كوردستاندا وه‌ك دانپێدانانی یه‌كجاره‌كی به‌و سنووره ته‌ماشاده‌كرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای عێراق نه‌توانین هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی به به‌شێك له‌خاكی كوردستانی ده‌زانین، بیانخه‌ینه سه‌ر سنووری هه‌رێم. له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌وه‌ی پاش ئێمه پابه‌ند ده‌بن به‌و سنووره‌ی له ده‌ستووری كوردستاندا دیاریكراوه، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سنووری ڕاسته‌قینه‌ی كوردستان نه‌بێت. یه‌كێ له‌و هه‌ڵانه‌ی له پڕۆژه‌ی ئه‌یلوولی 2006 دا كراوه ئه‌وه‌یه مادده‌ی 140ی كراوه‌ته بنه‌ما بۆ دیاریكردنی سنووری هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا ئه‌و مادده‌یه بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واری سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن له‌كوردستان دارێژراوه به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی له‌و مادده‌دا دیاریكراوه. ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌و مادده‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بَێته هۆی بچوككردنه‌وه‌ی، له‌كاتێكدا ریژه‌ێكی زۆر له ده‌نگده‌رانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌و مادده‌یه ده‌نگیان بۆ ده‌ستووری عێراق داوه. چاكتره له پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان سنووری كوردستان به‌چه‌ند ده‌سته‌واژه‌ێكی گشتی دیاری بكرێت، بۆ نموونه بنووسرَت: “سنووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه له ڕووی مێژوو و جۆگرافیاوه به‌شێكن له خاكی كوردستان”.
ده‌وڵه‌ت هه‌یه 60 ساڵه هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا سنووری سیاسیی بۆ خۆی دیاری نه‌كردووه، وه‌كو ئیسرائیل. فه‌ره‌نسا له سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا هه‌ردوو لیوای ئه‌سكه‌ندرونه و ئه‌نتاكیای دایه توركیا، به‌ڵام سوریا ئێستاش ئه‌و دوو لیوایه به به‌شێك له خاكی خۆی ده‌زانێت و ده‌ستكاری سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی فه‌رمی نه‌كردووه.
سه‌باره‌ت به مافی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له كوردستاندا ده‌ژین، چاكتره له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و نه‌ته‌وانانه دانیشتن بكرێت بۆ بیروڕاگۆرینه‌وه‌و ئاگاداربوون له داواكاریه‌كانیان. ناوچه‌ی كه‌ركوك له پڕۆژه‌كه‌دا پێویسته به به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان پێناسه بكرێت، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی حوكمێكی ئۆتۆنۆمی فراوان. له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ سه‌فیری ئه‌مریكا بۆكاروباری (باكووری) عێراق و مادده‌ی 140، سه‌فیر (تۆماس كراجێسكی) كه له كۆتایی مانگی ئابی 2008 سه‌ردانی كوردستانی كرد، له‌سه‌ر داوای ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆی و تیمه‌كه‌ی پێكه‌وه دانیشتین بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌ی كه‌ركوك، ڕاشكاوانه پێمڕاگه‌یاند كورد له‌وه‌ی كه‌متر قبووڵ نییه كه ناوچه‌ی كه‌ركوك ببێته به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام وه‌ك ناوچه‌ێكی ئۆتۆنۆم و ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی پێ بدرێت.
ئه‌مانه چه‌ند بۆچوونێكن ده‌یانخه‌مه به‌رچاو ئه‌و لیژنه قانوونیه‌ی پێشنیازی دامه‌زراندنی ده‌كه‌م، كه ده‌توانێت زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكات. گۆێ شل نه‌كردن بۆ ڕاوبۆچوونی كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار، به تایبه‌تی له‌بواری داڕشتنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور كارێكی باش نییه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ ده‌بێت بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان و بۆ دواڕۆژی. پاشه‌ڕۆژی ناوچه‌ی كه‌ركوكمان له‌به‌رچاوه به چ قۆناغێكی مه‌ترسیداردا گه‌یشتووه، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی بوونه دروستبوونی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره.
له (هاوڵاتی)، ژماره‌ی (461)ی یه‌كشه‌ممه‌ی 28ی ئه‌یلوولی 2008 بڵاوكراوه‌ته‌وه.