Skip to Content

دیمانەیەک لەگەڵ هونەرمەند بنار پیر داود.. هەڤپەیڤین- کامەران حاجی ئەلیاس

دیمانەیەک لەگەڵ هونەرمەند بنار پیر داود.. هەڤپەیڤین- کامەران حاجی ئەلیاس

Closed
by تشرینی یه‌كه‌م 10, 2023 General, Literature

بنار پیرداود: سروشتی کوردستان زیاتر لە تابلۆکانم دا رەنگی داوەتەوە
بنار پیرداود: وانەی پەروەدەی هونەر لە قوتابخانەکان بە شێوەیەکی گشتی باشە
هونەرمەند “بنارپیرداود مەخمورری” دەرچووی بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرجوانەکانی هەولێرە،خاوەنی چەندین پیشانگای هاوبەش و تایبەتە،سروشتی کوردستان هەوێنی تابلۆکانیەتی ئەگەر تێرامانێک لە تابلۆکانی بکەیت،هەست دەکەین رەنگی شین بەسەری دا زاڵە بۆ زیاتر ئاگادار بوون بە کارە هونەرییەکانی بە چەند پرسیارێک بەسەرمان کردەوە.

*پێمان باشە بە کورتەیەک باس لە ژیانی هونەری خۆت بۆخوێنەرانمان بکەیت.

  • من (بنار پیرداود مەخموری) ، لە خێزانێکی هونەری ژیاوم،هەر لە قۆناغەکانی خوێندن حەزوئارەزووم بۆ نیگارکردن هەبوو لەوێ بەشداری چەندین چالاکییە هونەریم کرد بەشداری پیشانگای ساڵانەی قوتابخانەکەم دەکرد، دوایی چوومە دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێرم بەشی شێوەکاری ئێستا مامۆستام لە پەروەردەی دەشتی هەولێر وە بەردەواومم لەکاری هونەری.
  • تابلۆکانت زیاترسروشتین ئەمە بۆچی دەگەرێتەوە؟
  • لەوەتەی پەیمانگام تەواو کردووە نیگاری تابلۆی سروشتیم کردووە بەکاری سەرەکی خۆم.ڕاستیەکەی خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ سروشت و بەتایبەت سروشتە جوانەکانی کوردستان زیاتر سەرنجیان ڕاکشاوم ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی زیاتر ئەم سروشتە لە تابلۆکانم دارەنگ بداتەوە.

    *رەنگ فاکتەرێکی سەرەکی تابلۆیە زیاتر ئەو رەنگانە کامەن کە لە تابۆلەکانت رەنگ دەدەنەوە؟
  • من هەموو ڕەنگێک بەکار دێنم لە تابلۆکانم وە زۆر گرنگی بە ڕەنگی ئینتباعی دەدەم .لەهەمان کاتدا ڕەنگی شین زاڵە لەسەر تابلۆکانم ڕەنگی شین بۆ بینینی بینەر زۆر سەرنج ڕاکێشە و وە تابلۆش کە بەکاری دێنم جگە لە ئاسمان و ئاو زۆر زیاتر بەکار دێنم بۆ شوێنە سێبەرەکان.
  • قوتابخانەکانی هونەری شێوەکاری زۆرن تۆ زیاتر خۆت لە کامە قوتانخانە دەبینیتەوە؟
  • هەموو قوتابخانەکان بینەری خۆی هەیە و وە جوانی خۆی هەیە من بەش بەحاڵی خۆم ئیش لەسەر قوتابخانەی ڕیالزمی دەکەم وەزیاتر هەست بە ئارامی دەکەم لەگەڵ تابلۆکانم.
  • لە کاتی کردنەوەی پیشانگا بینەر وەک پێویست نییە هۆکارەکەی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
  • نەبوونی بینەر، ڕاستیەکەی بڵێین ،بەداخەوە هونەر زیاتر پەیوەست بووە بە هونەری گۆرانی گوتن.واتە هەموو هونەرەکانی تر پشت گوێ خراوە تەنها گۆرانی گووتن نەبێت ،ئەویش ڕاگەیاندنەکان و سپۆنسەرەکان وایان لێکردووە هونەری شێوەکاری بینەری نەبێت .بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هونەرمەندی شێوەکاریش نایێتە پێشانگاکان ئەگەر زۆر زۆر برادەرت نەبێت بەداخەوە.
  • ئەو هونەرمەندانە کامەن کە کاریگەریان لەسەر بنار هەبووە؟
  • من زۆر زۆر سوپاس بۆ خوای گەورە دەکەم کە ئەو بەهرەی پێداوم.وە سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەم هاوکارووە پشتگیرم بوونەوە تابلۆکانی مامۆستای هونەرمەند “جەوهەر محەمەد” کاریگەریان لەسەر من هەبووە.
  • ئەو گرفت و کێشانە چین کە روبەرووی بەرێزتان دەبنەوە لە کاتی نیگار کردن؟
  • وەکو گرفت تووشی گرفتێکی لەو شێوەیە نەبوومەتەوە بەڵام تەنها هەندێ جار کاتێک وێنەی سەر دیوار دەکێشم هەندێ جار قوتابیان بێزارم دەکەم لەکاتی وێنەکێشان..ئەوەش هەموو کاتێک نا زیاتر دەست خۆشیە لێم دەکرێ بەڵام قوتابیەکان ئەوەندە لێم نزیک دەبنەوە زۆر جار پەنجەیان لە ڕەنگەکە داوەو لە وێنەکەیان داوە.
  • وەکو مامۆستایەکی پەروەردەی هونەر وانەی هونەر لە نێو قوتابخانەکان تاچەند گرنگی پێداروە؟
  • وانەی پەروەدەی هونەر لە قوتابخانەکان بە شێوەیەکی گشتی باشە بەڵام هەندێ گرفتیش هەیە ..وەکو نەبوونی ژوورێکی تایبەت بەنیگارکردن(نیگارگا).وە زۆر لە قوتابخانەکان مامۆستای وانەی هونەریان هەر نیە ئەوانە بەڕاستی گرفتن چونکە قوتابخانەکان زۆربەی جار ناویان زیاتر بڵاو دەبێتەوە بەهۆی ئەنجامی باش لەکاتی پێشبڕکێکان لە بابەتی هونەرو وەرزشە.

    *پرۆژەی داهاتووت چیە؟
  • من تا ئێستا بەشداری 25 پێشانگای هاوبەشم کردووە لەهەموو شارەکانی کوردستان وە دوو پێشانگای تایبەتیم کردۆتەوە .وە کاری داهاتووم پێشانگای تایبەتی سێیەمە تابلۆکانیشم هەمووی ئامادەیە تەنها سپۆنسەرێک هەبێت من پێشانگاکە دەکەمەوە.

  • هەڤپەیڤین- کامەران حاجی ئەلیاس
Previous
Next
Kurdish